Return to the talk Return to talk

Transcript

Select language

Translated by Hiwa Foundation
Reviewed by Hanasa-Hiwa foundation

0:11 کاتێ مناڵ بوم هەمیشە دەمویست ببم بە سوپەر پاڵەوان دەمویست جیهان رزگار بکەم و هەموان دڵخۆش بکەم بەڵام دەمزانی کە پێویستم بە توانای نائاسایی هەیە بۆ ئەوەی خەونەکانم بهێنمە دی بۆیە خەیاڵم لە گەشتکردن دەکردەوە بۆ ئەوەی شتی گەردونی لە هەسارەی کریپتۆن بدۆزمەوە ئەمەش زۆر سەرنجڕاکێش بو بەڵام ئەنجامێکی زۆری لێ نەکەوتەوە کاتێ گەورە بوم و بۆم دەر کەوت کە خەیاڵی زانستی سەرچاوەیەکی باشی توانا نائاساییەکان نیە بڕیارم دا لەجیاتی ئەوە گەشت بکەم بە زانستی راستەقینەدا بۆ ئەوەی راستیی بەسودتر بدۆزمەوە

0:41 من گەشتەکەم لە کالیفۆرنیاوە دەست پێ کرد بە لێکۆڵینەوەیەک لە ٣٠ ساڵی زانکۆی کالیفۆرنیا بێرکلی لەسەر وێنەی خوێندکارەکان لە کتێبێکە ساڵانەی کۆندا لێکۆڵینەوەکە هەوڵی دەدا سەرکەوتن و تەندروستییان بپێوێت بە درێژایی ژیانیان. بە پێوانەکردنی درێژی زەردەخەنەکەیان لێکۆڵەران توانییان پێشبینی بکەن کە هاوسەرگیری کەسەکە تا چ رادەیەک سەرکەوتو و ئاسودە دەبێت ئایا نمرەیەکی چەند باش بەدەست دەهێنێت لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی تەندروستی دا و تا چەند ئیلهام بە کەسانی تر دەبەخشێت لە کتێبێکی ساڵانەت تردا، توشی وێنەیەکی باری ئۆباما بوم یەکەمجار کە وێنەکەم بینی بیرم کردەوە رەنگە توانا نائاساییەکانی لە یەخە نائاساییەکەیەوە هاتبێت بەڵام ئێستا دەزانم هەموی لە زەردەخەنەکەیەوە هاتووە

1:24 ساتێکی سەرنجڕاکێشی تر لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٠ی زانکۆی واین ستەیتدایە کە تەماشای کارتی بەیسبۆڵەکانی پێش ساڵانی ١٩٥٠ی یاریزانەکانی خولی سەرەکی کردووە. لێکۆڵەرەکان بۆیان دەرکەوت کە درێژی زەردەخەنەی یاریزانەکە دەتوانێت پێشبینی درێژی ژیانی بکات ئەو یاریزانانەی کە لە وێنەکەیاندا پێ نەکەنیبون بە تێکڕا ٧٢.٩ ساڵ ژیابون لە کاتێکدا ئەوانەی خەندەیان کردبو بە تێکڕا ٨٠ ساڵ ژیابون

1:52 -پێکەنین

1:54 هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە لە راستیدا ئێمە بە زەردەخەنەوە لەدایک دەبین بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەرودەنگی سێ رەهەندی دەتوانین ئەوە ببینین کە منداڵ لە قۆناغەکانی دروستبونیدا لەوە دەچێت پێ بکەنێت تەنانەت لەناو رەحمیشدا کاتێ کە لەدایک دەبن مناڵان بەردەوام دەبن لە زەردەخەنە لە سەرەتادا زۆربەی جار لە کاتی خەودا تەنانەت مناڵە نابیناکانیش پێ دەکەنن کاتێ گوێیان لە دەنگی مرۆڤ دەبێت زەردەخەنە یەکێکە لە سەرەتاییترین و لە روی بایۆلۆجییەوە یەکجۆرترین دەربڕینی هەمو مرۆڤەکان

2:20 لە لیكۆڵینەوەکاندا کە لە پاپوا نیو جوینیا ئەنجام دراون پاوڵ ئیکمان کە بەناوبانگترین لێکۆڵەری جیهانە لە بواری دەربڕینە روخسارییەکان ئەوەی دۆزییەوە کە تەنانەت ئەندامانی خێڵی فۆر کە بەتەواوی لە کلتوری رۆژئاوا دابڕاو بون و بە سروتە مرۆڤخۆرییە نائاساییەکانیان بەناوبانگن زەردەخەنەیان بەو بارودۆخانەوە دەبەستەوە کە من و تۆ پێوەی دەبەستینەوە کەواتە لە پاپوا نیو جوینیاوە تا هۆلیود هەتا هونەری هاوچەرخ لە بەیجینگ ئێمە زۆر جار زەردەخەنە دەکەین تۆ بۆ دەربڕینی چێژ و ئاسودەیی زەردەخەنە دەکەین

2:56 چەند کەس لێرە لەم ژورەدا زیاتر لە ٢٠ جار لە رۆژێکدا پێ دەکەنێ؟ دەستتان بەرز بکەنەوە. ئۆو. لە دەرەوەی ئەم ژوورە زیاتر لە یەک لەسەر سێمان رۆژانە زیاتر لە ٢٠ جار زەردەخەنە دەکەین لە کاتێکدا کەمتر لە ١٤ لەسەدمان رۆژانە کەمتر لە ٥ جار زەردەخەنە دەکەین لە راستیدا ئەوانەی کە سەرنجڕاکێشترین توانای نائاساییان هەیە لە راستیدا مناڵەکانن کە رۆژانە تا ٤٠٠ جار زەردەخەنە دەکەن

3:22 ئایا هەرگیز پرسیوتە بۆچی کاتێ لەگەڵ مناڵاندا بیت کە زۆر زەردەخەنە دەکەن وات لێ دەکەن کە زۆر زەردەخەنە بکەیت؟ لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئوپسالا لە سوید ئەوەی دۆزیوەتەوە کە زۆر سەختە دەموچاوت مۆن بکەیت کاتێک تەماشای کەسێک دەکەیت کە پێ دەکەنێت دەپرسیت بۆچی؟ چونکە زەردەخەنە لە رووی پەرەسەندنەوە دەگوێزرێتەوە و ئەو کۆنترۆڵە دەبەزێنێت کە ئێمە بە گشتی لەسەر ماسولکەکانی دەموچاومان هەمانە لاساییکردنەوەی پێکەنین و ئەزمونکردنی بە شێوەیەکی جەستەیی یارمەتیمان دەدات تێ بگەین ئایا زەردەخەنەکەمان دەستکردە یان راستەقینەیە کەواتە دەتوانین لە بارە سۆزدارییەکەی ئەو کەسە تێ بگەین کە زەردەخەنە دەکات

3:58 لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەبارەی لاساییکردنەوە کە لە زانکۆی کلێرمۆنت - فێراندی فرەنسا ئەنجامدراوە داوا لە بەشداران کرا بڕیار بدەن کە ئایا ئەو پێکەنینە راستەقینەیە یان دەستکردە لە کاتێکدا کە دەبو قەڵەمێک لەسەر دەمیان راگرن بۆ ئەوەی ماسولکەکانی پێکەنین سەرکوت بکەن بەبێ قەڵەمەکە، بەشداربووەکان دادوەرێکی زۆر باش بون بەڵام کاتێ قەڵەمەکەیان لە دەمدا بو کاتێ کە نەیاندەتوانی لاسایی ئەو پێکەنینە بکەنەوە کە دەیانبینی حوکمدانەکەیان راست نەبو.

4:21 -پێکەنین

4:23 سەرەڕای تیۆریزە کردنی پەرەسەندن لە کتێبی "سەرچاوەی جۆرەکان" چارڵس داروین تیۆری کاردانەوە روخسارییەکانیشی نوسیوە تیۆرییەکەی دەڵێت کە خودی کرداری زەردەخەنە لە راستیدا هەستێکی خۆشمان دەداتێ نەک ئەوەی کە تەنیا ئەنجامی ئەوە بێت کە هەستێکی خۆشمان هەیە لە لێکۆڵینەوەکەیدا داروین لە راستیدا دەمارناسێکی فرەنسی باس کردووە بە ناسی گیلاوم دوچێن کە هاندەری ئەلەکترۆنی لە ماسولکەکانی دەموچاو دەبەست بۆ ئەوەی زەردەخەنە دروست بکەن تکایە شتی وا لە ماڵەوە تاقی مەکەنەوە

4:52 -پێکەنین

4:54 لە لێکۆڵینەوەیەکی پەیوەندیداردا لە ئەڵمانیا لێکۆڵەرەوەکان وێنەکانی ئێف ئێم ئار ئاییان بەکارهێنا بۆ ئەوەی چالاکی مێشک بپێون پێش و دوای لێدانی بۆتۆکس بۆ سەرکوتکردنی ماسولکەکانی پێکەنین دۆزینەوەکەیان تیۆرییەکەی داروینی پشتڕاستکردەوە بەوەی دەریخست کە کاردانەوە روخسارییەکان شێوازی کاری دەمارەکان دەگۆڕێت لە پێکهاتەی سۆزداریی مێشک دا بە جۆرێک کە یارمەتیمان دەدات کە کاتێ پێ دەکەنین هەستێکی باشترمان هەبێت زەردەخەنە میکانیزمە خەڵاتبەخشینی مێشکمان دەخاتە گەڕ بە جۆرێک کە تەنانەت شۆکۆلاتیش کە خۆشیبەخشێکی ناسراوە ناتوانێت پێی بگاتەوە

5:27 لێکۆڵەرە بریتانییەکان بۆیان دەرکەوتووە کە یەک پێکەنین دەتوانێت هەمان بڕی جوڵاندنی مێشک بەرهەم بهێنیت کە ٢٠٠ پارچە شۆکۆلات بەرهەمی دەهێنێت -پێکەنین چاوەڕێ بکە. هەمان لێکۆڵینەوە بۆی دەرکەوتووە کە زەردەخەنە ئەوەندە جوڵێنەرە کە وەک ئەوە وایە ١٦٠٠٠ پاوەندی ئیستەرلینیت بدەنێ ئەمە وەک زەردەخەنەی ٢٥ هەزار دۆلاری وایە خراپ نیە بەم شێوەیە بیری لێ بکەرەوە ٢٥٠٠٠ کەڕەت ٤٠٠ مناڵێکی زۆر کەم هەن کە هەمو رۆژێک خۆیان بە مارک زوکەربێرگ بزانن

6:01 و بە پێچەوانەی برێکی زۆر شۆکۆلاتەوە زەردەخەنەی زیاتر لە راستیدا تەندروستترت دەکات زەردەخەنە دەتوانێت ئاستی هۆرمۆنەکانی هاندەری نیگەرانی کەمبکایەوە وەک کۆلیسترۆڵ و ئەدریناڵین و دۆپامین هۆرمۆنەکانی باشکردنی مەزاجیش بەرز بکاتەوە وەک ئیندۆرفین و بە گشتی فشاری خوێن دادەبەزێنێت

6:19 ئەگەر ئەمەش بەس نەبێت زەردەخەنە بەڕاستی وادەکات لە چاوی ئەوانی ترەوە باش دەربکەویت لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی پێن ستەیت دەری خست کە کاتێ زەردەخەنە دەکەیت نەک تەنیا وەک کەسێکی بەڕێز و خۆشەویست دەردەکەویت بەڵکو وا دەردەکەویت کە لێهاتوییت زیاترە

6:36 کەواتە هەرکاتێ ویستت وەک کەسێکی مەزن و لێهاتو دەرکەویت نیگەرانییەکەت کەم بکەرەوە یاخود هاوسەرگیرییەکەت باشتر بکە یاخود وا دابنێ کە بڕێکی زۆر شۆکۆلاتی باشت خواردووە بەبێ ئەوەی بایەخ بە بڕی کالۆرییەکەی بدەیت یاخود وەک ئەوەی کە ٢٥ هەزار دۆلارت دۆزیبێتەوە لە گیرفانی چاکەتێکی کۆنتدا کە سەردەمێکی زۆرە لەبەرت نەکردووە یان هەر کاتێک ویستت توانا نائاساییەکەت بەکاربهێنیت کە یارمەتی خۆت و چواردەورەکەت بدات ژیانێکی زۆرتر و تەندروستتر و دڵخۆشتر بژیت ئەوا زەردەخەنە بکە

7:05 -چەپڵە