Return to the talk Return to talk

Transcript

Select language

Translated by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II

0:11 من لێرەم تاوەکو پێتان بڵێم کە کێشەیەکمان هەیە لەگەڵ کوڕاندا ئەویش کێشەیەکی ڕاستییە سروشتییان لەگەڵ خوێندنگەدا ناگوجێ منیش لەگەڵ ئێوە پێکەوە باسی ڕێگەکانی چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە دەکەم سەرەتا، دەمەوێت دەسپێکی قسەکانم بەمە بێت: ئەمە کوڕێکە ئەمەش کچێکە ڕەنگە ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی ئەوە بێت کە ئێوە پێی دەڵێن کوڕ و کچ ئەگەر باسی گرنگی ڕەگەزتان بۆ بکەم دەتوانن گوێ نەگرن لەبەر ئەوەی منیش حەزم لێی نییە باسی ناکەم ئەمە جۆرێکی جیاوازی کوڕ و ئەمەش جۆرێکی جیاوازی کچە مەبەستمان لێرەدا ئەوەیە کە مەرج نییە هەموو کوڕێک لەناو ئەم سنورە ڕەق و وشکەدا بن مەبەستم ئەو سنورانەن کە بە خەیاڵی خۆمان بۆ کوڕان و کچانمان درووست کردووە بە هەمان شێوە هەموو کچێکیش لەم سنورە ڕەقەدا نابینرێ مەبەستم ئەو سنورانەن کە بە بیرکردنەوە لە کچەکان دروستمان کردوون بەڵام، لە ڕاستیدا بەشێکی زۆری کوڕان هەوڵ دەدەن کەسایەتییان جێگیر بێت زۆربەی کچانیش بە هەمان شێوە مەبەستەکە ئەوەیە کە کوڕان چۆنیەتی بونییان و سروشتییان بۆ خوێندنگە باش نییە

1:08 چۆن ئەمە دەزانین ؟ پڕۆژەی سەد کچەکە چەند ئامارێکی سەرنج ڕاکێشمان دەداتێ بۆ نموونە، لەبەرامبەر هەر ١٠٠ کچێک کە لەخوێندنگە سزا دەدرێن ٢٥٠ کوڕ سزا دەدرێن وە لەبەرامبەر هەر ١٠٠ کچێک کەلە خوێندنگا دەردەکرێن ٣٣٥ کوڕ دوچاری دەرکردن دەبنەوە وە لەبەرامبەر ١٠٠ کچ کە پەروەردەی تایبەتییان هەیە ٢١٧ کوڕ هەیە وە لە بەرامبەر ١٠٠ کچدا کە توانای فێر بونییان نییە ٢٧٦ کوڕ هەیە لەبەرامبەر هەر ١٠٠ کچێک کە نەخۆشی سۆزدارییان هەیە ٣٢٤ کوڕ هەیە ئەوەش بزانن کە ئەم ڕێژانە دەکرێت زیاتر بن ئەگەر ڕەش پێستیش بن ئەگەر هەژار بین ئەگەر لە خوێندنگەیەکی زۆر قەرەباڵغدا بیت وە ئەگەر کوڕ بیت پێدەچێت چوار جار زیاتر دوچاری نەخۆشی لاوازی گەشەسەندن بییت

2:02 ئەمەش لایەنێکی تری هەیە وە گرنگیشە بیزانیت کە ژنان هێشتا پێویستییان بە یارمەتییە لە خوێندنگاکاندا موچەشیان هێشتا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمترە تەنانەت لە کاتێکدا جۆری کارەکەیان دیاری کراوە و ئەمە دوای ئەوەی بە بەردەوامی هەوڵییان داوە لە زانستەکان و بیرکاریدا بۆ چەند ساڵێک ئەمانە هەمووی ڕاستن هیچ کام لەمانە ڕێگریمان ناکەن لەوەی گرنگی بەتوانای خوێندنەوە و نوسینی کوڕەکانمان بدەین کە تەمەنیان لە نێوان ٣ بۆ ١٣ ساڵاندایە . لەڕاستیدا پێوەستە لاپەڕەیەک لە کتێبی پلانەکانیان بکەینەوە لەبەر ئەوەی ئەم پڕۆگرام و پێشنیارانەی لە شوێنی خۆیدا چێگیر کراوە لە زانست و بیرکاری ئەندازیاریدا بۆ ژنان زۆر نایابن چەندین کاری باشیان کردووە بۆ کچان لەم حاڵەتانەدا وە ئێمەش پێویستە بیر بکەینەوە کە چۆن هەمان شت بۆ کوڕانیش بکەین لەتەمەنی لاوێتییان دا

2:50 تەنانەت لە کاتی بەساڵاچونیشیاندا بۆمان دەردەکەوێت هێشتا کێشەیەک هەیە کاتێک سەیری زانکۆکان دەکەین لە %٦٠ ی بڕوانامەی بەکالۆریۆس ژنان وەریدەگرن ئەمەش بەرزبونەوەیەکی بەرچاوە لەڕاستیدا دەستەی بەڕێوبەرایەتی زانکۆکان کەمێک دڵگرانن دەربارەی ئەوەی کە ئەم ڕێژەیە بەرەوە لە %٧٠ دەچێت مەبەستم ڕێژەی ڕەگەزی مێینە یە کە لە زانکۆکان بەڕێوبەرایەتی زانکۆکانی دوچاری دڵگرانی کردووە چونکە کچان نایانەوێت بچنە خوێندنگەیەکەوە کە کوڕی تێدا نەبێت لەبەر ئەوە دەبینین دامەزراوە و سەنتەری زیاتر دادەمەزرێنن تایبەت بەوەی چۆن کوڕان هان بدەین زیاتر ئەزمونیان هەبێت لە زانکۆدا ئەگەر لەگەڵ سەرۆک بەشەکەدا قسە بکەین ڕەنگە بڵێن ئاخ، بەڵێ کوڕان یاری ئەلکترۆنی دەکەن و بەدرێژایی شەو لەسەر ئینتەرنێت یاری قومار دەکەن وە یاری ''جیهانی جەنگەکان'' (یاری بە ناوبانگ لەسەر PS, X-BOX) ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر دەستکەوتە ئەکادمییەکانیان دەزانن چی؟ کێشەکە یارییە ئەلکترۆنییەکان نین یارییە ئەلکترۆنییەکان هۆکارێکی کێشەکەن کوڕان ئەم کێشەیەیان هەبووە ماوەیەکی زۆر لەمەوپێش پێش ئەوەی یارییە ئەلکترۆنییەکان دەرکەون

3:52 باشە با باسی ئەوە بکەین بۆچی ئەو کێشەیەیان هەبوو؟ کاتێک لە نێوان تەمەنی ٣ بۆ ١٣ ساڵیدا بوون بڕوام وایە سێ هۆکار هەیە کە کوڕان ناگونجێن لەگەڵ کەلتووری خوێندنگەی ئەمڕۆدا یەکەمین هۆکار نەبوونی لێبوردەییە مامۆستایەکی باخچەی ساوایان دەناسم کوڕەکەی هەموو بوکە شوشەکانی بەخشی بە دایکی هەر بۆیە دایکی ناچار بوو هەموو دەمانچە پلاستیکەکانی لا بەرێت ناکرێت منداڵەکەت چەقۆ و شمشێر و تەوری لاستیکی هەبێت هەموو ئەم شتانەش لە پۆلێکی باخچەی ساوایانە ئێمە لە چی دەترسین، دەبێت ئەم منداڵە بچوکە چی بکات بەم دەمانچەیە؟ بەڕاستیمە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ترسان لە شوێنانەی یارییەکانی لێ دەکرێت، شتێکی ئاسایی نییە من لایەنگری ئەوان ناکەم من پێشنیاری ئەوە ناکەم کە ڕێگە بدەین چەقۆ و دەمانچە بهێنرێتە ناو خوێندنگاوە بەڵام کاتێک دەڵێین کە ئەندامێکی خێوەتگەی هەڵۆ لە ئوتومبێلەکەیدا چەقۆیەک دۆزراوەتەوە لەکاتێکدا ئوتومبێلەکەی لە پارکەکە ڕاگرتووە بەو هۆیەوە لە خوێندنگە دەرکراوە پێم وایە ئەم حاڵەتە زۆر بێبەزەییانەیە

4:55 جۆرێکی تری نەبوونی لێبوردەیی پەیوەندیدارە بە نوسینی کوڕانەوە ئەمڕۆ لە زۆربەی پۆلەکاندا ڕێگەت پێ نادرێت هیچ شتێک بنوسیت کە توندوتیژی تێدا بێت ڕێگەت پێ نادرێت دەربارەی شتێک بنوسیت کە دەربارەی یارییە ئەلکترۆنییەکانە -- ئەم بابەتانە قەدەغەن کوڕ دوای خوێندنگە دەگەڕێنەوە ماڵەوە و دەڵێن ڕقم لە نوسینە بۆچی ڕقت لە نوسینە کوڕم؟ نوسین عەیبی چییە؟ لەبەر ئەوەی دەبێت ئەوە بنوسم کە ئەو دەیەوێت باشە، مامۆستا دەڵێت چی بنوسن؟ هۆنراوە، دەبێت هۆنراوە بنوسم ئەگەر بۆ چەند ساتێکی کەمی ژیانم بێت نامەوێت شتی وا بنوسم باشە، پێم بڵێ دەتەوێت چی بنوسێت؟ دەربارەی چی بنوسێت؟ دەمەوێت دەربارەی یاری ئەلکترۆنی بنوسم دەمەوێت دەربارەی ئەم جیهانە سەرسوڕهێنەرە بنوسم دەمەوێت دەربارەی گێژەڵۆکەیەک بنوسم کە دێتە ماڵەکەمانەوە هەموو پەنجەرەکان دەردەهێنێت و هەموو کەلووپەلەکان تێکدەشکێ و هەموان لەناو دەبات باشە، باشە ئەوە بە مامۆستاکەت بڵێ ئەوانیش بەدڵنیاییەوە دەڵێن باشە ئەم منداڵە بنێرین بۆ لای پزیشکێکی دەرونی؟ وەڵامەکەشی بریتییە لە نەخێر، ئەو تەنیا کوڕێکی بچوکە ئەو تەنها کوڕێکی بچوکە لەمڕۆدا نوسینی ئەم جۆرە شتانە لە ناو پۆلدا ئاسایی نییە

6:00 کەواتە ئەمە هۆکاری یەکەمە نەبوونی لێبوردەیی و میهرەبانی هۆکارەکەی تری ئەوەیە کلتووری کوڕان ناگونجێن لەگەڵ بارودۆخی خوێندگاکان ڕێژەی مامۆستایانی نێرینە کەمترە هەرکەسێک لەسەرو ١٥ ساڵەوە بێت نازانێ مانای ئەمە چییە لەبەرئەوەی لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردودا ژمارەی مامۆستایانی قوتابخانە سەرەتاییەکان بووە بە نیوە %١٤ کەم بۆتەوە بۆ لە %٧ ئەمەش مانای ئەوەیە %٩٣ مامۆستایانی تر کە ئێمە کوڕەکانمان دەنێرین بۆیان ئافرەتن ئێستا بابزانین کێشەی ئەم ڕێژەیە چییە؟ ژنان نایابن، بەڵێ بە دڵنیاییەوە چەند کەسێک دەڵێن چەندین هێمای نێرینە هەیە لە ژیانی منداڵاندا بە گشتی وە ئەوان کەسانی زیرەکن باوکییان هەیە، پشگیریان هەیە ڕاهێنەری وەرزشی و سەرۆکی کەشخەیان هەیە بەڵام منداڵان بە بەردەوامی ٦ سەعات لە ڕۆژێکدا و ٥ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا لە پۆلدا بەسەر دەبەن زۆربەی ئەم پۆلانەش کوڕی تێدا نییە لەبەر ئەوە دەڵێن، پێم وایە ئەمە شوێنی کوڕان نییە ئەمە شوێنی کچانە منیش لەمەدا سەرکەوتوو نیم کەواتە باشترە بچم یاری ئەلکترۆنی یان وەرزشی بکەم یان شتێکی لەو جۆرە لەبەر ئەوەی بە ڕوونی دیارە من بۆ ئێرە ناگونجێم کوڕان بۆ ئەم شوێنە ناگونچێن ئەمە زۆر ڕوونە

7:06 ڕەنگە ئەمە هۆکاری ڕاستەوخۆی ئەم کێشەیە بێت بەڵام هۆکارە ناڕاستەوخۆکە نەبونی مامۆستای نێرینەیە ژوری مامۆستایان هەیە کە گفتوگۆی جیاوازی تیا دەکرێت بۆ نمونە دەربارەی (جۆیی) و (جۆنی) کە لەیەکیان داوە چی بکەین لەگەڵ ئەم کوڕانەدا؟ وەڵامی ئەو پرسیارە دەکەوێتە سەر ئەوانەی لە ژووری مامۆستایانەکەن ئایا لەو ژوورەدا پیاوی لێیە؟ هیچ دایکێکی لێیە کە کوڕیان هەبێت؟ دەبینیت گفتوگۆکە دەگۆڕێت بەپێی ئەوەی کێ لە سەر ئەو مێزە دانیشتوە

7:36 هۆکارێکی تر کە کوران ناگونجێن لەگەڵ ڕۆشنبیری خوێندنگاکاندا باخچەی ساوایانی ئێستا لە پۆلی دووی سەرەتای جاران دەچێت بەشێوەیەکی بەرجاو گوشار دەخرێتە سەر فەرهەنگی خوێندن کاتێک منداڵکەت ٣ ساڵە پێویستە بتوانی بە شێوەیەکی ڕاست ناوی خۆی بنوسێ ئەگەر نا لە ڕووی زانستەوە بە دواکەوتوو هەژمار دەکرێ کاتێک منداڵەکەت لە پۆلی یەکە پێویستە بتوانێ بە شێک تێکست بخوێنێتەوە یاخود لە وێنەیەک تێبگات، کە لە کتێبێکی ٢٥-٣٠ ڵاپەرەییدایە ئەگەر نەتوانێ بیخوێنێتەوە رەنگە بیخەنەوە پۆلی ١ بۆ فێربوونی خوێندنەوە وە کاتێک لە مامۆستایانی پۆلی ١ دەپرسین دەلێن لە بەرامبەر هەموو کچێکدا ٤-٥ کوڕیان هەیە لە قۆناغەکانی سەرەتایدا

8:11 هۆکاری ئەم کێشەیە ئەو وشانەی کوڕان دەیبیستن بریتیە لە ئێوەی کوڕان پێویستە لە سەرتان ئەوە بکەن کە مامۆستاکە داوای دەکات موچەی مامۆستاکە بەندە لەسەر ئەوەی هیچ مندالێک لە دواوە نەبێت لە پێشبڕکێی خوێندنگاکاندا بۆ باشترین! دابەش کردنی خوێندنگاکان بە پێی نمرە و هەموو ئەمانە پێویستە لە سەر ئەو مامۆستایانە ڕێگەیەک بدۆزنەوە کە هەموو کورەکان پێکەوە بەشداری بکەن کچانیش بە دڵنیاییەوە ئەمەش فشار دەخاتە سەر خوێندکاران، کە شتێکی باش نی یە بۆ هەموو منداڵێکی چالاک ئەوەی لە خوندنگاکاندا روودەدات ئەوەیە مامۆستاکە دەڵێت تکایە دانیشە بێدەنگ بە، ئەوە بکە کەپێت دەوترێ، پەیڕەوی یاساکان بکە ئاگات لە کات بێت، ئاگات لە وانەکە بێت وەک کچ ڕەفتار بکە مامۆستاکانیان ئەمانەیان پێ دەڵێن بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پێیان دەڵێن ئەمەش کێشەیەکی زۆر راستەقینەیە سەرچاوەی کێشە کە کێیە؟ ئێمەین!! (پێکەنین) دەمانەوێت منداڵکانمان لە تەمەنی ٦ مانگیدا بخوێنێتەوە لە پڕوپاگەندەکاندا بینیوتانە؟ دەمانەوێت لە ڕووباری (ویبجۆن) بژین لەو شوێنەی هەموو منداڵەکان زیرەکن بەڵام ئەمە شتێکی تەندروستی باش نیە لە ژیانی ڕاستەقینەی منداڵکانماندا ئەمە شێوازی گەشەسەندنی گونجاو نیە بۆ منداڵەکانمان بە تایبەتی بۆ کوڕان

9:24 کەواتە چی بکەین لەم حاڵەتەدا؟ پێویستە ئێمە بچین بۆ لایان نەک بەوان بڵێین بێن بۆلامان پێویستە خۆمان بگونجێنین لەگەڵ خوو و کلتووری ئەواندا پێویستە ئەقڵییەتی قبوڵ کردنی منداڵانی کوڕ بگۆڕین لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا بەشێوەیەکی تر دەتوانین چەند شتێک سنووردار بکەین دەتوانین شێوەیەکی باشتر بدەینە یارییەکان زۆربەی یاریە پەروەردەییەکانی ئەمڕۆ یاری فلاشی سەرەتاین! بە هەوڵێکی کەم هەمووی تەواو دەبن ئەم یاریانە هەمان قووڵایی و چیرۆکی ئەو یاریە ئەلیکترۆنیانەیان نی یە کە کوڕان حەزیان لێیە لەبەرئەوە پێویستە یاری باشتر دیزاین بکەین پێویستە لەگەڵ مامۆستایان و دایک و باوکاندا قسە بکەین لەگەڵ بەڕێوەبەرانی خوێندنگاکان و سیاسەتمەدارەکاندا قسە بکەین پێویستە وا لە خەڵکی بکەین هەست بکەن کە ڕەگەزی نێرینەی زیاترمان دەوێت لە پۆلەکاندا پێویستە بە وردی بە شێوازی لێبوردەیماندا بچینەوە ئایا هیچ مانایەک دەبەخشێت؟ پێویستە بیربکەینەوە چۆن فشاری سەر بەرنامەی خوێندن لابەرین تا وەکو ڕەگەزی نێرینە بگێڕینەوە بۆ ئەو شوێنەی گونجاوە بۆیان هەموو ئەم قسانە دەبێت جێبەجێ بکرێت

10:20 چەند نموونەیەکی نایاب هەن دەربارەی خوێندنگاکان ڕۆژنامەی نیوۆرک تایمز بەم دواییانە باسی دیزاینەرێکی یاری لە خوێندنگایەکی نوێدا کردووە کە توانیویەتی یارییەکی پەروەردەیی زۆر جوان دروست بکات بەڵام ئەم یارییە خزمەت بە ڕێژەیەکی کەمی منداڵان دەکات لەبەرئەوە ناتوانین پشتی پێبەستین پێویستە کلتوری هەستەکان بگۆڕین ئەو هەستەی سیاسەتمەدار و بەڕێوەبەرانی خوێندنگاکان و دایکان و باوکان هەیانە دەربارەی ئەوەی چی و بە چ شێوەیەک لە خوێندنگاکاندا قبوڵی دەکەین پێویستە پارەی زیاتر دابین بکەین بۆ یاریەکان لەبەرئەوەی یاری باش پارەی باشی دەوێت یاری جەنگی جیهانی بودجەی تایبەتی خۆی هەیە بەڵام زۆربەی یاریە پەروەردەییەکان نیانە کەواتە لە کوێوە دەست پێبکەم؟ هاوڕێیانی زانکۆم (مایک پێنتەر) و (شاون ڤاشا) هەروەها خۆشم هەوڵماندا لە هەڵوێستی مامۆستایان و بکۆڵینەوە تاوەکو بزانین هەستیان چۆنە بەرامبەر ئەو خوێندکارانەی یاری دەکەن وە چی دەڵێن لەو بارەیەوە بۆمان دەرکەوت کە لەگەڵ ئەو منداڵانەدا قسە دەکەن کە حەزیان لەیاری کردنە شیتانە حەزیان لێ یەتی وتیان: ئۆو بەڵێ ئەوانە منداڵن هەربەم جۆرە بیردەکەنەوە وە هەمیشە دەربارەی کەسایەتی و پاڵەوانی یارییەکان دەدوێن وە دەربارەی سەرکەوتنەکانیان و بە دەستهێنانی پارە لە یاریەکاندا دەدوێن یاخود هەر شتێک بە دەستی بهێنن باسی دەکەن زۆربەی کاتەکان باسی ئەم شتانە دەکەن بەجۆرێک باسی دەکەن کە زۆر ئاسایی بێت بەڵام ئەگەر کلتوری ئێمە وات لێدەکات ئەم هەستە بشاریتەوە کەواتە ناتوانی وەک مامۆستا لەو شوێنانەدا بیت کە ناتوانی ددان بەو هەستەدا بنێیت مامۆستایان دژی هەموو شتێکن کە دەربارەی توندوتیژی بێت بەهۆی سیاسەتی نەبونی لێبوردنەوە مامۆستاکان دڵنیان کە دایکان و باوکان و بەڕێوەبەرەکان هەرگیز ئەمە قبوڵ ناکەن

11:45 لەبەرئەوە بەڕاستی زۆر گرنگە سەیری هەڵوێستی مامۆستا بکەن وە هەوڵبدەین بەڕێگەی جیاواز هەڵوێستیان بگۆڕین تاوەکو مامۆستاکان کراوەتربن وە کلتوری ڕەگەزی نێرینە قبوڵ بکەن لە ناو پۆلەکاندا چونکە ئەگەر وانەکەن دەبینین کە منداڵە کوڕەکان هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە واز لە خوێندن دەهێنن و دەڵێن ئەم شوێنە تەنها بۆ کجانە بۆ من نیە لەبەر ئەوە باشترە بچم یان یاری بکەم یان وەرزش بەڵام ئەگەر ئەمانە بگۆڕین ، ئەگەر گرنگی بە چارەسەری ئەم حاڵەتە بدەین و شێوازی فێربونی کوڕان ڕێکبخەینەوە دەبینن کوڕان خوێندنی سەرەتایی تەواو دەکەن و دەڵێن ''من زیرەکم''

12:16 سوپاس

12:18 چەپڵە