1,199,615 views • 20:01

لە ساڵی ١٩٦٢، (چارس ڤان دۆرن) کە سەرۆکی ئەو کاتەی ئینسایکلۆپێدیای بریتانیکا بوو وتی دەبێت ئینسایکلۆپێدیاکان لەبەردەستی خەڵکیدا بن و نابێت بپارێزرێن بەڵام ئەگەر هەر شتێک دەزانن دەربارەی مێژووی ئینسایکلۆپێدیای بریتانیکا لە ساڵی ١٩٦٢ وە هەموو شتێک بوو، بەس ڕادیکاڵ نەبوو تا ئێستاش هەر لەبەەدەستی خەڵکی دا نی یەو جۆرێکی تایبەتە لە ئینسایکلۆپێدیا لە لایەکی ترەوە ویکیپێدیا بە بیرۆکەیەکی زۆر ڕادیکاڵییەوە دامەزرا ئەمەش توانای بیرکردنەوەمان پێ دەبەخشێت لەو جیهانەی کە هەموو تاکێک لەسەر ئەم هەسارەیە توانای ئەوەی پێ بەخشراوە کە سوود لە هەموو زانیارییەکان وەربگرێت کە مرۆڤایەتی پێی گەیشتووە

ئێمەش وا دەکەین، بۆیە ویکیپیدیا ئێوە بە تەنها چەند زانیارییەکی کەمتان نیشان درا ئینسایکلۆپێدیایەکی ڕێگەپێدراوی ئازادە،، کە لە لایەن هەزاران خۆ بەخشەوە ئامادە کراوە لە ناوچە جیاجیاکانی دونیا، بە زمانی هەمەجۆر ئەو زانیارییانەش بە پڕۆگرامی " ویکی " نوسراونەتەوە ئەو بەرنامەیەیە کە کەمێک لەمەوبەر نیشانتان درا کەواتە دەکرێت بە خێرایی دەسکاری زانیارییەکان بکرێت و خەزن بکرێت ڕاستەوخۆش لە ئینتەرنێت بڵاودەکرێتەوە هەموو ئەمانەش لە ویکیپێدیا لە لایەن گروپێکی خۆ بەخشەوە بەڕیوە دەبرێت بۆیە کاتێک کە "یوشای" سەبارەت بە ڕیکخراوێکی نوێ دەدوێت ئەو "ویکیپیدیا" بە تەواوی دەناسێنێت، و ئەوەی ئێمەش ئەمڕۆ دەیکەین بریتیە لە باسکردنی زیاتر سەبارەت بەوەی کە چۆن کاروبارەکان دەکەن

کەواتە ویکیپیدیا دەزگای "ویکی میدیا" خاوەنیەتی، کە من دروستم کردوە ڕیخراوێکی قازانج نەویستە، ناوەڕۆکی ئامانجمان لە دەزگای ویکی میدیا بریتیە لە پێشکەش کردنی ئینسایکلۆپیدیایەکی خۆڕایی بۆ هەموو تاکێک لەسەر ئەم زەوییە ئەگەر بشڵێن ئاخۆ ئەمە واتای چی یە ئەم کارە زۆر لە درووست کردنی وێب سایتێکی ئەلیکترۆنی جوان زیاترە لە ڕاستیدا ئێمە گرنگییەکی زۆرمان بە داباشکردنی دیجیتاڵی و هەژاری لە سەرتاسەری جیهان دا داوە ئەو توانایەشمان داوەتە هەموو کەس لە هەموو جێیەک کە بتوانن ئەو زانیارییانەیان دەست بکەوێت کە پێویستیانە تاکو بتوانن بڕیاری ڕاست و باش بدەن. هەربۆیە بە نیازین کە کارەکانمان لەودویو سنووری ئینتەرنێتیشەوە بکەین بەشێکی مەزنی ئەو هۆکارەی کە ئێمە زانیارییەکان بە خۆڕایی دەگەیەنینە خەڵکئ ئەوەیە کە بازرنگانە ناوخۆییەکانمان بەهێز دەکات یان هەرکەسێکی تر کە ئارەزووی زانیاری هەبێت دەتوانێت بابەتەکانی ئێمە بەرێت وە ئەوەی پێدەکات کە دەیەویت، دەتوانێت کۆپی بکات و دوبارە بڵاوی بکاتەوە دەتوانیت بۆ بازرگانی یاخود بۆ کاری تایبەت بەکاری بهێنیت

کەواتە ویکیپێدیا دەرفەتی زۆری خستۆتە بەردەم خەڵکی لە سەرانسەری جیهاندا. ئێمە بە پارەی خەڵکی بەڕیوە دەچین وە یاکێک لە شتە سەرنج ڕاکێشەکان سەبارەت بەوە بریتییە لەوەی کە چۆن بڕێک پارە وەرگیراوە بۆ بە کارخستنی ویکیپیدیا پێشتر "یوشای" نیشانی دان کە بڕی تێچوونی چاپەمەنییەکان چەندە منیش پێتان دەڵێم کە خەرجی ویکیپێدیا چەندە بەڵام پێشتر گەورەیی ویکیپێدیاتان نیشان دەدەم زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بابەتمان هەیە بە ئینگلیزی بە گشتی ٢ ملیۆن بابەتی جیاوازمان بە چەندین زمانی جیاواز هەیە گەورەترین زمانەکان بریتین لە ئەڵمانی و یابانی و فەڕەنسی هەموو زمانەکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا زۆر بەکارهاتوون لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا یەک لەسەر سێی بەکارهێنەرەکانمان ویکیپێدیای ئینگلیزی بەکار دەهێنن .ئەمەش لای خەڵكێکی زۆر جێگەی تێ ڕامانە بیرکردنەوەی تەسکی خەڵکی، زمانی ئینگلیزی کردۆتە زمانی ئینتەرنێت بەڵام ئێمە ، بەڕاستی ئێمە جیهانیین. ئێمە زۆر زۆر زمانی جیاواز بەکار دەهێنین ئەوەتا ناوبانگمان زۆرە— ئێمە یەکێکن لە ٥٠ وێب سایتە یەکەمینەکان ئێمە زۆر لە " نیو یۆرک تایمز" بەناوبانگترین با لێرەشەوە بچینەوە سەر ئەو بابەتەی کە " یۆشای" باسی لێ دەکرد

ئەمە گەشەی ویکیپیدیا دەردەخات. ئێمە ئەو هێڵە شینەین ئەوەشیان "نیوێۆرک تایمزە" لەوێ ئەوەی کە جێی سەرەنج بێت ئەوەیە کە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز زۆر گەورەیە ئەرک و کردەوەیەکی زۆریان هەیە— ناشزانم کە ئاخۆ چەند سەد کارمەندیان هەیە ئێمە تەنها یەک کارمەندمان هەیە ئەم کارمەندەش بەڕێوبەری پێشخستنی بەرنامەکانمانە کە تەنها لە کانونی دوەمی ساڵی ٢٠٠٥ وە دامەزراوە کە پێش ئەو بەروارەش گەشەی زۆری بەخۆوە بینیوە کەواتە، خزمەتگوزاریەکان کۆمەڵێکی پەرش و بڵاو لە خۆبەخش بەڕێوەی دەبەن هەموو دەسکاری کردنی بابەتەکان لە لایەن خۆ بەخشەکانەوە دەکرێت ئەو شیوازەش کە ئێمەی بەم شیوەیە ڕیک خستووە وەکو هیچ شێوازێکی باوی ڕێکخستن نی یە کە بتوانن بیری لێ بکەنەوە خەڵکی هەموو جارێک دەپرسن : باشە، کێ لەم ماڵپەڕە بەرپرسیارە؟، یاخود '' کێ ئەمە دەکات؟'' وەڵامەکەش : هەرکەسێکە کە بیەوێت بەشداری بکات ئەمەش شێوازێکی دەگمەنە ئێمە زیاتر لە ٩٠ سێرڤەرمان لە ٣ ناوچەدا هەیە کە ئەمانەش لە لایەن چەند بەڕێوبەرێکی سیستمەوە بەڕیوە دەبرێن کە خۆ بەخشانە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە کار دەکەن دەتوانم هەرساتێک بمەوێت بچمە سەر تۆڕی ئینتەرنێت، شەو بێت یان ڕۆژ وە دەبینم هەشت بۆ دە کەس چاوەڕێم دەکەن بۆ ئەوەی پرسیار بکەن یان شتێک، هەر شتێک سەبارەت بە خزمەت گوزاریەکان .هەرگیز ناتوانیت ئەم شێوازە کارە لە کۆمپانیاکاندا بکەیت هەرگیز ناتوانیت "تیمێکی ئامادە" لە خەڵکی ئامادە بکەیت بیست و چوارکاتژمێر لە ڕۆژێکدا کار بکەن وەک ئەوەی کە ئێمە دەیکەین لە ویکیپیدیا

ئێمە مانگانە خزمەتی نزیکەی ملیارێک و چوارسەد ملێۆن بینەری ماڵپەرەکەمان دەکەین کەواتە ئەمە شتێکی زۆر گەورەیە وە هەموو شتێک خۆبەخشەکان رێکی دەخەن وە کۆی گشتی مانگانە بۆ گوزەرانی ماڵپەڕەکەمان نزیکەی ٥ هەزار دۆلارە ئەمە بە تەواوی خەرجی سەرەکیمانە لە تواناماندایە بە بێ کارمەندیش کار بکەین، لە ڕاستیدا ئێمە هەستاین بە دامەزراندنی "برایان" چونکە ماوەی ٢ ساڵ بوو کە بە شێوازی شەفت کاری دەکرد ئێمەش کاری بەردەواممان لە ویکیپێدیا پێ دا ئیمە دامان مەزراند تاکو بتوانێت بژێوی ژیانی دابین بکات و جارو بارەش بچێت بۆ سینەما کەواتە پرسیارە گەورەکە ئەوەیە کاتێک دامەزراوەیەکی ئاوهات هەبێت ئەوەیە بۆچی بێ نرخ نی یە؟، بۆچی ماڵپەرەکە هێندە باشە؟

یەکەم شت، تا چ ڕادەیەک باشە؟ زۆر باشە، بەڵام زۆر نایاب نی یە بەڵام زۆر باشترە لەوەی کە چاوەڕێی بکەن .تەواوی ئەو شتانەی ویستومانە تێیدایە بۆیە کە دەبینین ئەو قسەیەکی ناشرین لە وێب سایتەکەدا بە من دەڵێت وا دەزانن کە ئیتر وێب سایتەکە وەک تەنەکە خۆڵێک بێ نرخ دەبێت بەڵام کە بە تاقی کردنەوەی کوالیتی دا دەڕوات- کە تا ئێستا لەو بارەیەوە زۆر ئەنجام نەدراوە من هانی خەڵک زۆر دەدەم تاکو کاری زیاتری بۆ بکەن ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان ویکیپیدیاو شتە باوەکان- ئێمە دەیبەینەوە

کاتێک کە گۆڤارێکی ئەڵمانی هەستا بە بەراورد کردنی ویکیپێدیای ئەڵمانی کە زۆر زۆر لە ویکیپێدیای ئینگلیزی بچوکترە بە "مایکرۆسۆفت ئینکارتا" و "بروکهاوس مەڵتیمێدیا"، لەوەشدا بردمانەوە پسپۆڕیان دانا بۆ ئەوەی بەسەر بابەتەکەدا بچنەوە و بەراوردی کوالیتییەکان بکەن ئێمەش بەو ئەنجامە زۆر دڵخۆش بووین زۆرێک لە خەڵکی مشت و مڕەکەی بوش-کیری ویکیپێدیایان بیست ڕاگەیاندنەکان ئەم بابەتەیان بە تەواوی داپۆشی بە بابەتێک دەستی پێکرد کە لە "ڕێد هێرین" بڵاو کرایەوە ڕۆژنامە نوسەکان پەیوەندیان پیوە کردم و وتیان، مەبەستم لەوەیە، دەبێت بیڵێم ناوەکەیان بە ڕاستی نوسی بووم بەڵام بەڕاستی دەیانویست بڵێن کە هەڵبژاردنەکەی بۆش-کیری زۆر شەڕەنگێزانەیە و ئەمە دەبێتە هۆی پارچە پارچەکردنی ویکیپێدیا. و نوسیبوویان کە من وتومە ئەم هەڵبژاردنەی بوش-کیری شەڕەنگێزانە ترین کردارە لە مێژووی ویکیپێدیادا کە خۆم لە ڕاستیدا وتبووم کە ئەوە بە هیچ جۆرێک شەڕەنگێزانە نی یە ئەوە تەنها مێشولەیەکی هیچە (پێکەنین)، بابەتەکان بە شێوەیەکی زۆر بڵاو کرانەوە لە ڕاستیشدا ناچار بووین کە چەند جارێک بابەتەکان دابخەین گۆڤاری تایم لەم دواییانەدا وتی کە پێویستە هەندێک جار کرداری ترسناک ئەنجام بدەین واڵز هەستا بە داخستنی بابەتی کێری و بوش لە ساڵی ٢٠٠٤ دا"" ئەمە دوای ئەوە هات کە ڕۆژنامە نوسەکەم ئاگادار کردەوە کە دەبێت جار و بار ئەم بابەتە دابخەین کەواتە ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەندێک جار ئەو جۆرە مشت و مڕانە کە ئێوە پێدەچێت وابزانن ئێمە لە ناو ویکیپێدیادا ڕووبەڕووی دەبینەوە .هەرگیز شەڕەنگێزانە نین

بابەت لەسەر سەردێڕە شەڕەنگێزەکان زۆر دادەنرێت .بەڵام زۆر ناکۆکی دروست ناکات لە کۆمەڵگای ویکیپیدیادا هۆکاری ئەوەی کە ناکۆکی درووست نابێت ئەوەیە کە زۆرینەی خەڵکی تێگەیشتوون لە زەرورییەتی بێلایەنی ململانێ ڕاستەقینەکە لە نێوان ڕاست و چەپدا نی یە —- کە زۆربەی خەڵکی وا دەزانێت لەوێدایە — .بەڵکو ململانێکە لە نێوان کۆمەڵێک بیرمەند و کۆمەڵێک نەزاندایە هیچ لایەنێکی سیاسیش هەڵگری هیچ کام لەو خاسیەتانە نین ڕاستی ڕوداوەکەی بوش-کیری کە بابەتەکەی بوش-کیری بۆماوەی ٪١ ی ساڵئ ٢٠٠٤ داخرا لەبەر ئەوەش نەبوو کە شەڕەنگێزانە بێت تەنها لەبەر ئەوە بوو کە ناکۆکییەکی ڕۆتینی هەبوو کە هەندێک جار تەنانەت لەسەر شانۆش ڕوو دەدات، خەڵکی هەندێک جار تەنانەت ڕۆژنامە نوسەکانیش پێم دەڵێن کە ویکیپیدیا وێران دەکەن و سەریان سوڕ دەمێنێت لەوەی کە چەند خێرا چاک دەکرێنەوە. منیش پێم وتن— دەزانن، من بەردەوام دەڵیم، تکایە ئەم کارە مەکەن، ئەمە شتێکی باش نییە کەواتە چۆن ئەمە بکەین؟ چۆن کوالیتی کۆنترۆڵ بەڕێوە بەرین؟ چۆن سەرکەوتوو دەبێت؟

کەواتە هەندێک بنەڕەت هەیە کە زیاتر شتی کۆمەڵایەتی سیاسی و پڕۆگرامن مەزنترین شت سیاسەتی دیدی بێ لایەنی ئێمەیە ئەمەش ئەو شتەبوو کە هەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە چەسپاندم وەک بنچینەیەکی سەرەکی کارەکە، کە نابێت گفتوگۆشی لەسەر بکرێت ئەم ماڵپەڕە ماڵپەڕێکی هاوکاری کۆمەڵایەتییە کەواتە ئێمە زۆر قسە ناکەین دەربارەی ڕاستییەکان هۆکارەکەش ئەوەیە کە ئەگەر ئێمە بڵێین تەنها " ڕاستییەکان" دەڵێین لەبارەی ناونیشانێکی دیاریکراوەوە نابێتە هۆکاری ئەوەی کە بۆمان دەربکەوێت کە چی بنوسین باشە چونکە لەوانەیە ئەوەی تۆ بە ڕاستی دەزانیت من پێی ڕازی نەبم بەڵام ئەم زاراوەیەمان هەیە، زاراوەی بێلایەنی کە مێژویەکی درێژی هەیە لەناو کۆمەڵگای ویکیپێدیادا کە دەڵێن، لە هەموو کاتێکدا بابەتێکی ناکۆک هەیە ویکیپیدیا خۆشی بۆی نییە لەیەنگری هیچ لایەنێک بکات. تەنها لەسەرمانە ئەوە بڵاو بکەینەوە کە لایەنێک چی دەڵێت ئەم سیاسەتی بێ لایەنییە بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە چونکە ئەمە کۆمەڵگایەکی فرە چەشن وا لێ دەکات کە پێکەوە ڕیک بکەون و کارێک بکەن

ئێمە بەشدار بووی زۆر جیاوازمان هەن لە ڕووی سیاسەت و دین و کلتورەوە بە پشتگیری ئەم سیاسەتی بێلایەنەییە کە هەر لە سەرەتاوە سیاسەتی بنچینەییمان بووە گرنتی ئەوە دەکەین کە خەڵکی دەتوانن پێکەوە کار بکەن بابەتەکانیشمان نابنە هۆکاری درووست بوونی جەنگ .و توند و تیژی لە نێوان ڕاست و چەپەکاندا ئەگەر تۆ لەم جۆرە کارکردنەدا دەستت هەبێت داوات لێ دەکرێت کە کۆمەڵگای ویکیپێدیا بەجێ بهێڵیت .کەواتە کاتی جددیمان داناوە بۆ پێداچوونەوەی بابەتەکان هەر گۆڕانێکی ساکار لە ماڵپەردا بکرێت دەچێتە ناو لاپەڕەی " دەسکاری کراوە نوێیەکان"ەوە کەواتە تەنها بەو گۆڕانەی کە ڕودەدات دەچێتە ناو لاپەڕەکەوە، کە تازە کرایەوە لەم دوایەدا ئەم لاپەڕەی " دەسکاری کراوە نوێیەکان" یش دەچیتە بەشێکی تر کە پێی دەگوترێت : ئای-ئاڕ-سی کە ئەمەش کەناڵێکی چاتە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت کە خەڵکی چاودێری دەکەن لە ڕێگەی کۆمەڵە بەرنامەیەکی هەمە جۆر خەڵکی دەتوانن دەسکاری کراوە نوێیەکانیان لەسەر تۆڕی "ئاڕ- سی - سی" دەستبکەوێت دەتوانن لەکاتی هەر گۆڕانکارییەکدا، بە ئیمەیڵ ئاگادار بکرێنەوە بەکارەینەران دەتوانن خۆیان یەکەیەکی چاودێری بۆخۆیان دابنێن کەواتە ماڵپەڕەکەم لەلایەن چەند چاودێرێکی خۆبەخشەوە بەڕێوە دەچێت چونکە هەندێک جار ڕوبەڕوی وێران کردن دەبێتەوە بەم ڕێگایەش، هەر گۆڕانکارییەک لە ناوەڕۆکەکەدا ڕوو بدات، زۆر بە خێرایی کەسێک لێی بە ئاگا دەبێتەوە ئەوانیش بە گۆڕانکارییەکەدا دەچنەوە.

پەیجی " لەپەڕە نوێ یەکان" هەیە. بۆ نمونە دەتوانیت بچیتە سەر پەڕە نوێ یەکان .دەبینیت کە چەندەها پەڕەی نوێ درووست کراون بەڕاستی ئەمە زۆر گرنە جونکە زۆرێک لە پەڕە تازەکان کە دروست دەکرێت تەنها زیادەیەکە کە دەبێت لا ببریت، دەزانن، پیتی یەک بەدوای یەکی بێ واتایە لەگەڵ ئەمانەشدا، هەندیک خۆشترین و سەرەنج ڕاکێشترین شتەکانی ویکیپێدیا .لەو بابەتە تازانەدان خەڵکی دەست دەکەن بە نوسینی بابەتێکی نوێ لەبارەی شتێکەوە وە کەسانی تر ئەوە بە سەرنج ڕاکێش دەزانن خێرا دەچن هاوکاری دەکەن و بابەتەکە باشتر دەکەن بۆیە بڵاوکراوەمان هەیە بەهۆی بەکارهێنەری نادیارەوە کە سەرەنج ڕاکێشترین شتە لە ویکیپێدیاو جێگەی مشتو مڕە. کریس دەیتوانی گؤرانکاری لە ماڵپەڕەکەدا بکات، پێویستی نەدەکرد ببێتە ئەندام لە ماڵپەڕەکەدا تەنها دە چووە ناو مەڵپەرەکە و گۆڕانکارییەکانی ئەنجام دەدا. بەڵام دواتر دەرکەوت کە لە سەدا ١٨ ی هەموو بڵاوکراوەکان لەسەر ماڵپەرەکەیە خاوەنەکەی نادیار بوو گرنگترین شت بۆ تێگەیشتن لەمە ئەوەیە کە زۆربەی زۆری ئەو بڵاوکراوانە کە دێت بۆ ماڵپەرەکە لە لایەن کۆمەڵێک کەسی پەیوەست بە کۆمەڵگای ویکیپێدیاوە دەنێردرێن، کە ٦٠٠ بۆ ١٠٠٠ کەسن .ئەوانەی کە لە پەیوەندیەکی بەردەوامدان .وە زیاتر لە ٤٠ کەناڵی ئەی-ئاڕ-سی و ٤٠ لیستی ئیمەیڵمان هەیە هەموو ئەم خەڵکانە یەکتری دەناسن و پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن: کوبونەوەی دەرەوەشمان هەیە

گەورەترین کارەکانی ئەم ماڵپەڕە لەلایەن ئەمانەوە دەکرێت ئەوان وەک جۆرە پسپؤرێکیان لێ هاتووە لەو کارانەی کە دەیکەن ئەو پێوانانەی کە خۆمان بۆ خۆمانمان دانا، یەکسان یاخود زیاترە .لە پێوانەی شارەزایی و کوالیتی بەردەوام ناگەین بەو پیوانانە .بەڵام بۆ ئەوە هەول دەدەین

کەواتە ئەو کۆمەڵگا تۆکمەیە گرنگی دەدات بەو ماڵپەرە، .ئەوانە زیرەکترین کەسەکانن کە لە ژیانمدا بینیبێتمن .بە دڵنیاییەوە دەبێت هەر وا بڵێم، بەڵام لە ڕستیدا هەر وان ئەو کەسانەی کە هەر بۆخۆشی خۆیان دەیانەوێت ئینسایکلۆپێدیا بنوسن دەرکەوت کە کەسانی زۆر زیرەکن. (پێکەنین)،

پڕۆگرام و بەرنامەکان: زۆر پڕۆگرام گەن کە دەتوانین لە ڕێگەیانەوە .دەتوانین لە ڕێگەیانەوە، مەبەستم کۆمەڵگاکەمانە—کە چاودێری هەموو کارەکان بکەین ئەمە نمونەیەکی لاپەڕەیەکی مێژووە سەبارەت بە " زەوی تەخت" ، .دەبینن کە چەند گۆڕانکارییەک تێیدا ڕووی داوە ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە کە دەتوانیت بە خێرایی لە گۆڕانکارییەکە بڕوانیت دەبینیت کە گۆڕانکارییەکان باشن، ئێستا بەدڵمن. کاتێک کەسێک دەڕوات و سەیر دەکات ، دەبینێت کە کەسێک ناونیشانی ئەنتەرنێتێکی نادیار، لە ماڵپەڕەکەمدا گۆڕانکارییەکی کرد ئەمەش جێی گومانە—،کێیە ئەم کەسە؟ کەسێک سەیردەکات دەتوانن یەکسەر کە هەموو گۆڕانکارییەکان ببین کە بە ڕەنگی سور دیاری دەکرێن دەبینن کە باشە ،ئەم وشانە گۆڕاون ، شتێ لەم بابەتە ئەمە یەکێکە لەو ئامێرانەی کە دەتوانین بۆ چاودێری کردنی خێرای مێژووی هەر پەڕەیەک

شتێکی تر کە ئێمە لە کۆمەڵگاکەمندا دەیکەین ئەوەیە کە هەموو شتێک بەکراوەی بەجێ دەهێڵین زۆربەی یاسا کۆمەڵایەتیەکان و شێوازەکانی کار کردن .زۆر بە کراوەی بەجێ دەهێڵرێت لە بەرنامەکەدا .ئەم جۆرە کارکردنە تەنها لە ماڵپەڕی ویکیپێدیادا هەیە .کەواتە هیچ شتێکی تێدا نی یە کە یاسات بەسەردا بسەپێنێت ئەم نمونەیەی کە لێرە هەمە دەنگدانە بۆ سڕینەوەی پەڕەیەک باشە، پێشتر ئاماژەم پێکرد، کەخەڵکی پیتی بێ مانا بڵاو دەکەنەوە .بۆ دەبێت بسڕدرێنەوە، لە باریکی ئاوهادا، چاودێرەکان بە سادەیی دەیانسڕنەوە پێویست ناکات کە گفتوگۆیەکی زۆری لەبارەوە بکرێت بەڵام دەتوانن بیر لەو بابەتانەی تر بکەنەوە کە دادەنرێن، پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەم بابەتە هێندە باشە کە بخرێتە ئینسایکلۆپێدیاوە؟ ئایا ئەم زانیاریانە جێگەی متمانەن؟ ئایا فێڵن؟ ئایا ڕاستن ؟ چین؟ بۆیە پێویستمان بە شێوازێکی کۆمەڵایەتی بوو بۆ دەسکەوتنی وەڵامێک هەربۆیە ڕیگەیەکی کاریگەر، کە ڕاستەوخۆ بەناو کۆمەڵگاکەدا بڵاو دەبێتەوە .دەنگ دانە بۆ سڕینەوەی پەڕە وە لەم نمونەیەدا کە لێرەدا هەمانە، ئەمە فلیمە، فیلیمی " تویستد ئیشیو"، کەسی یەکەم دەڵێت دڵنیا نیم ئەمە فیلم بێت، ئەمە لە تاقیکردنەوەی گوگڵدا دەرنەچووە تاقیکردنەوەی گۆگڵ ئەوەیە، سەیری گۆگڵ دەکەیت تا بزانیت فیلمی وا بوونی هەیە، چونکە ئەگەر شتێک لە گۆگڵدا نەبێت، ئەگەری ئەوە هەیە لە بنچینەوە ئەو شتە هەر نەبێت ئەمە یاسایەکی نمونەیی نییە، بەڵام سەرەتایەکی باشە بۆ گەڕانی خێرا کەواتە کەسێک دەڵێت : بیسڕەوە تکایە بیسڕەوە، شتی وا هەر نی یە پاشان کەسێکیتر دەڵێت : بۆستە بۆستە من دۆزیمەوە لە کتێبێکدا دۆزیمەوە، "ڕێنیشاندەری فلیمێکی ڤیدێوی؛ کە بە ناوی "٢٠ فیلمەکەی ژێر زەوی ژێر زەوی کە دەبێت تەماشایان بکەن"ەوەیە ئۆه، باشە، کەسی دواتر ئەڵێت بیسڕنەوە کەسێکیتر دەڵێت : من لە "ئای-ئێم-دی-بی" دۆزیمەوە، مەیسڕنەوە— ئەوەی سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە ئەم بەرنامەیە ئەم دەنگدانە تەنها لەسەر پەڕەیەک نوسراون ئەمە زیاتر گفتوگۆیە نەک دەنگدان بەڵام لە کۆتایی ڕۆژەکەدا بەڕێوەبەر دەتوانێت بێت و سەیرێک بکات و بڵێت باشە، ١٨ دەڵێت بیسڕەرەوە ، ٢ دەڵێت با بمێنێ، کەواتە بیسڕەوە بەڵام لە بارودۆخێکی تردا، پێ دەچێت ١٨کەس بڵێت بیسڕەوە و ٢ کەس بڵێت بیهێڵەرەوە، هەر بمێنێتەوە چونکە ئەگەر ئەم دوو دەنگە بە مانەوە بێت دەڵێن .. خولەکێک بوەستن، خولەکێک بوەستن کەسێکیتر نەیدیوە بەڵام من لە کتێبێکدا دۆزیمەوە وە لینکی پەڕەیەکم دۆزیوەتەوە کە باسی دەکرد، وە هەڵدەستم بە ڕاست کردنەوەی بەیانی بۆیە تکایە مەیسڕنەوە، پاشان ئاوا ڕزگاری دەبێت .ئەوەش گرنگە کە کەسەکان کێن و دەنگ دەرەکان کێن وەکو وتم ، ئەمە کۆمەڵگایەکی پێکەوە پەیوەستە لێرە لە خوارەوە '' وازیلێبێنە، فلیمێکی ڕاستیە ؛ ڕیک-کەی

ڕیک-کەی ئەندامێکی بەناوبانگی ویکیپیدیایە کە هەوڵێکی زۆری داوە بۆ چاکسازی و بەدوادا چوون .وە دەنگدان لە پێناو سڕینەوە .دەنگی قورسیەکی زۆر هەڵدەگرێت لەناو کۆمەڵگاکەدا .چونکە دەزانیت چی دەکات کەواتە چۆن هەموو ئەم شتانە بەڕێوە دەچن؟ خەڵکی بەڕاستی دەیانەوێت لەم بارەیەوە بزانن، لەبارەی چاودێرەکان یاخود شتی لەو بابەتە کەواتە شێوازی بەڕێوە بردن لە ویکیپیدیا، دەسەڵات داری لە کۆمەڵگای ویکیپیدیا —زۆر تێکەڵ کراوە، بەڵام لە هەمان کاتدا تێکەڵ کراوێکی کاریگەرە بە واتای ئەوەی ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین کە سنوور بۆ دەنگدان دابنێین لەسەر ناوەڕۆکی بابەتەکان .چونکە زۆرینەی دەنگ مەرج نی یە بێ لایەنی بگەیەنێت کەمیک لە دیموکراسیەت، هەموو بەڕێوبەرەکان ئەو کەسانەی کە دەتوانن پەڕەکان بسڕنەوە، ئەمە بە واتای ئەوە نییە کە بۆیان هەیە پەڕەکان بسڕنەوە؛ دەبێت یاسا جێبەچێ بکەن، بەڵام هەڵبژێردراون هەڵبژێردراون لە لایەن کۆمەڵگاکەوە، هەندێک جار خەڵکەکان بە شیوەیەکی هەڕەمەکی هەڵبژێردراون لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت— تاوانبارم دەکەن بەوەی کە خۆم بەڕێوەبەرەکان هەڵدەبژێرم .تاکو لایەنگری ئەو بابەتانە بکەن کە من دەمەوێت بەردەوام بەمە پێدەکەنم، چونکە هیچ بیرۆکەیەکم نییە لەبارەی ئەوەی کە چۆن هەڵبژێردروان .هەندێک لە بەڕیوەبەرەکان ئەرستۆقراتین پێویستە شتێکتان لەلا درووست بووبێت کە من وتم .دەنگی ڕێک-کای قورساییەکی زیاتری هەیە وەک لە دەنگی کەسێکی تر کە نایناسم

هەندێ کات ئەم قسەیە بۆ ئەنجێلاش دەکەم، کە بەم دواییانە دووبارە هەڵبژێردرایەوە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمەڵگاکە— بۆ ئەنجومەنی دامەزراوەکەشی دەکەم .کە ئەوانیش دەنگیان دوو هێندەی ئەو کەسانە کاریگەرترە کە هەڵنەبژێردراون وە بەردەوام خەجاڵەتی دەکەم لەبەرئەوەی دەڵێم، باشە ئەجێلا بۆ نمونە دەتوانێت هەرچییەکی بوێت لە ویکیپێدیای بکات و ڕزگاریشی بێت .چونکە زۆر بەڕێز و بەتوانایە ئەمە بۆ پێکەنینە، بە دڵنیاییەوە ئەنجیلینا دەتوانێت ئەمە بکات چونکە تەنها کەسە کە هەرگیز پێشێلی یاساکانی ویکیپیدیا ناکات هەروەها دەمەوێت بڵێم کە ئەو تەنها کەسە کە بەڕاستی یاساکانی ویکیپیدیا دەزانێت لە سەروو ئەوانەوە سەرۆکایەتی هەیە، ئەوە ڕۆڵی منە لە کۆمەڵگاکەدا جارێک لە بەرلین ئەو ڕۆڵەی خۆمم شی دەکردەوە. ڕۆژی دواتر لە ڕۆژنامەدا ناونیشانی سەرەکیەکان وتیان '' من شاژنی ئینگلتەرام '' من وام نەوتبوو (پێکەنین)، بەڵام بیرۆکەکە ئەوەیە کە ڕۆڵی من لە کۆمەڵگاکەدا لە جیاهانی بەرنامە خۆڕاییەکاندا لاسایی کردنەوەیەکی کۆنی "دیکتاتۆری باش" هەیە کەواتە ئەگەر سەیرێکی پڕۆژەیەکی بەرنامە سەرەکییە خۆڕاییەکان بکەین یەک کەسیان هەیە کە بەرپرسە .کە هەمووی ڕێکەوتون دیکتاتۆرێکی باشە باشە، من حەزم لەم زاراوەی دیکتاتۆری باشە نییە هەروەها باوەڕ ناکەم کە کاری من لە دنیای بیرۆکەکاندا دییکتاتۆری داهاتووی زانیارییە مرۆییەکان بێت کە لە هەموو جیهانەوە کۆکراونەتەوە .ئەمە شتێکی باش نی یە بەڵام تا ئێستا پێویستیەک هەیە بۆ ئاستێک لە پاشایەتی ئاستێکی دیاری کراو ، هەندێک جار لە سەرمانە بڕیار بدەین ئێمە نامانەوێت بە شێوەیەکی توند تێوە بگلێین .بە کاری بڕیاردانەوە بە شێوەیەکی ڕەسمی

کەواتە، وەک نمونەیەک لەسەر چۆنییەتی ئەمە، یاخود گرنگی ئەمە چی دەبێت؛ لەم دواییانەدا دۆخێکمان هەبوو، ماڵپەری "نێۆ-نازی" بابەتێکیان لە ویکیپیدیایان دۆزیەوە وتیان : باشە، ئەمە زۆر سەیرە، ئەمە موئامەرەی یەهودییەکانە وە پێویستە لەسەرمان هەندێک نوسراو دەست نیشان بکەین کە حەزمان لێی نییە بۆ ئەوەی بیسڕینەوە —دەزانین کە دەنگدانیش دەکرێت بۆ سڕینەوەی بابەتەکان، ئێمەش هەڵدەستین بە ناردنی ئێمە ٤٠ هەزار ئەنداممان هەیە، هەڵدەستن بە ناردنیان بۆ ئەوێ "وە هەموو هەڵدەستن بە دەنگدان بۆ سڕینەوەی ئەو پەڕەیە .لەڕاستیدا توانیان ١٨ کەس بنێرن .بیرکاری "نیۆ-نازییەکان" بەم شێوەیە بوو .بەردەوام وا دەزانن کە ٤٠ هەزار ئەندامیان هەیە ، لە کاتێکدا ١٨ ئەندامیان هەیە توانیان ١٨ کەس بنێرن تا بە شێوەیەکی بێزارکەر دەنگ بدەن .بابەتێکی ڕاستی زۆر باش ،بە دڵنیاییەوە، دەنگدان تەواو بوو بە نزیکەی ٨٥ بەرامبەر ١٨ .بۆیە مەترسییەکی ڕاستەقینە لەسەر پڕۆسە دیموکراسییەکەمان درووست نەبوو لە لایەکی ترەوە، خەڵکی وتیان؛ پێویستە ئێمە چی بکەین ؟ مەبەستم ئەوەیە ، ئەمە لەوانەیە ڕووبدات و چی دەبێت ئەگەر کۆمەڵێک کە بەباشی خۆاین ڕێکخستبوو هات و داوای دەنگدانی کرد ؟ لەو کاتەدا دەڵێم'' باشە، نەعلەتیان لێبێت، یاساکان دەگۆڕین ئەمە ڕۆڵی منە لە کۆمەڵگاکەدا: بۆ ئەوەی بڵێم ئێمە ڕێگە بە کراوەییەکی لە ڕادە بەدەر نادەین .ڕیگە بە ئازادییەک نادەین کە لە کوالیتی ناوەڕۆکی بابەتەکان کەم بکاتەوە وە تا خەڵک باوەڕ بە من و بە ڕۆڵم بکەن، .تا ئەو کاتە ئەوە شوێنی ڕاستەقینەی منە بەدڵنیاییەوە، لەبەر بونی مۆڵەتی خۆڕای، ئەگەر کارێکی خراپ بکەم —ئەو کەسانەی کە خۆبەخشانە کار دەکەن، بە خۆشییەوە بەجێمان دەهێڵن .ناتوان ئەمر بەسەر کەسدا بکەم

بۆیە خاڵی کۆتای لێرەدا بریتییە لە تێگەیشتن لە چۆنییەتی کار کردن لە ویکیپێدیا، گرنگە کە لەوە تێ بگەن کە نمونەی باڵای کارکردنی ئێمە، ئەو شێوازەیە کە کاری پێدەکەین، ئێمە ئاژاوەگێڕەکانی سەر تۆڕی ئینتەرنێت نین، بەڵکو لە ڕاستیدا ئێمە زۆر نەرمین سەبارەت بە ڕەوشی کۆمەڵایەتی، چونکە لە کۆتاییدا، هەوڵ و ئارەزوی کۆمەڵگاکەمان تەنها بۆ باشتر کردنی کوالیتی کارەکانە، .نەوەک بۆ ئەو پڕۆسەیەی کە ئەو کارانەی پێ دەکەین سوپاس چەپڵە

بن ساوندرز :بەڵێ، سڵاو، بن ساوندر .جیمی، تۆ ئاماژەت بەوە دا کە بێلایەنی کلیلی سەرکەوتنی ویکیپیدیایە ئەوە من دەترسێنێ کە زۆرینەی کتێبەکان .کە بەکاردێن بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان، بێلایەن نین دەزانیت کە مامۆستاکان ویکیپیدیا بەکاردەهێنن وە چۆن دەبینیت کە ویکیپیدیا پەروەردە دەگۆڕێت؟

.جیمی ویلز : بەڵێ زۆر مامۆستا هەن کە ویکیپیدیا بەکاردەهێنن .چیرۆکێکی ڕاگەیاندن هەیە سەبارەت بە ویکیپیدیا، باوەڕم وایە هەڵە بێت دەڵێن ئەمە لەسەر بنەمای لاپەڕە و ڕۆژنامەکان درووست کراون چیرۆکەکە ئەوەیە — ئەم چیرۆکە شێتانەیە، ویکیپێدیا ئەکادمیەکان ڕقیان لێیەتی هەروەها مامۆستاکانیش. لە کۆتایشدا دەرکەوت کە ئەوە ڕاست نی یە دواجار نامەیەکم بە دەست گەیشت لە ڕۆژنامە نوسێکەوە کە دەڵێت، '' بۆ ئەکادمیەکان ڕقیان لە ویکیپیدیایە ؟ '' لە ئیمەیڵی هارڤێردی خۆمەوە بۆم نارد چونکە بەم دواییانە بە " هاوڕێ" لەوێ دامەزرام وە پێم وت ؛ لە ڕاستیدا هەموویان ڕقیان لێی نیە -پێکەنین- بەڵام لەو باوەڕەدام کە کاریگەری گەورەی دەبێت وە لە ڕاستیدا پڕۆژەمان هەیە کە من زۆر بە پەرۆشم بۆی کە بریتیە لە پڕۆژەی ویکی بۆ کتێب کە هەوڵە بۆ دروست کردنی کتێب بە هەموو زمانێک وە ئەوە پڕۆژەیەکی زۆر گەورەترە بیست ساڵێکی دەوێت تا بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بەڵام لەبەر ئەوەیە کە ئەرکەکەمان جێ بە جێ بکەین .کە بریتی یە لە پێشکەش کردنی ئینسایکلۆپێدیا بە گشت تاکێکی سەر ئەم هەسارەیە وە بەمە مەبەستمان ئەوە نییە کە وەک "ئەمریکا ئۆنلاین" لەسەر شیوازی سی-دی بیاندەینێ مەبەستمان ئەوەیە هەڵدەستین بە پێشکەشکردنی ئامێرێک کە بتوانن بەکاری بهێنن .و زۆرینەی خەڵکیش لێی سودمەند بن ئەگەر ئنسایکلۆپیدیایەکم پێشکەش کردن کە لە ئاستی زانکۆدا نوسرابوو، هیچ شتێکی گرنگت پێشکەش ناکات بە بێ یارمەتیدەری تەواو بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری .تاکو بتگەیەنێتە ئاستێک کە بتوانیت بەکاری بهێنیت .بۆیە پڕۆژەی کتێبی ویکی هەوڵێکە بۆ کردنی ئەو کارە —وە لەو باوەڕەدام کە شتێکی گەورە دەبینین کە لەوانەیە ئێمەش نەیکەین .ئەم هەموو جۆرە داهێنانانە لە ئارادایە بەڵام کتێبە خۆڕاییە مۆڵەتکراوەکان بەڕێوەیە، کە کارێکی مەزنە لە بواری فێرکردندا