Return to the talk Return to talk

Transcript

Select language

Translated by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II

0:11 زۆر جار دەگەڕێم بە دەوری دوونیادا بۆ گفتو گۆکردن خەڵکی پرسیارم لێ دەکەن دەربارەی کێشمەکێشەکان دەربارەی ساتە خۆشەکانم هەروەها دەربارەی ئەو شتانەی لێی پەشیمان بومەتەوە ١٩٩٨: بووم بە دایکێکی تەنیای چوار منداڵ دوای سێ مانگ لە لەدایک بوونی چوارەم منداڵم ڕۆشتم بۆ کار کردن وەک یارمەتیدەری لێکۆڵەرەوەیەک ڕۆشتم بۆ باکوری لیبریا هەروەها وەک بەشێک لە کارەکەم لادێکە شوێنی نیشتەجێبوونمان دەداتێ جێگەیەکیان دامێ لەگەڵ بێوەژنێک و کچەکەیدا

0:55 بە ڕێکەوت ئەو کچە تاقە کچ بوو لە هەموو دێکەدا کە بتوانێت بگات بە پۆلی نۆیەم گاڵتە جاڕی کۆمەڵگا بوو زۆر جار لەلایەن ئافرەتەکانی ترەوە بە دایکی دەگوترا '' تۆ و کچەکەت بە هەژاری دەمرن '' دوای دوو هەفتە لە کار کردن لەو دێیە کاتی گەڕانەوە هات دایکەکە هات بۆ لام و سەری دانەوان وە وتی '' لیما کچەکەم بەرە ئاواتی ئەوەی بۆ دەخوازم کە ببێت بە سستەر '' منیش لە هەژاریەکی زۆردا دەژیام، لە ماڵێکدا لەگەڵ باوانمدا نەم دەتوانی بەرگەی خەرجی ئەو کچەش بگرم بە دوو چاوی پڕ لە فرمێسکەوە وتم '' نەخێر ''

1:45 دوای دوو مانگ ڕۆشتم بۆ دێیەکی تر بە هەمان ئەرک داوایان لێکردم لەگەڵ گەورەی دێیەکە بژیم ژنی گەورەی دێیەکە کچێکی بچوکی هەبوو ڕەنگی مامناوەند بوو وەک من بە تەواوی پیس بوو هەروەها بە درێژایی ڕۆژ دەگەڕا تەنها بە جلەکانی ژێرەوەی کاتێک کە پرسیم '' ئەوە کێیە؟'' وتی ئەوە '' ویی یە واتای ناوەکەی بەرازە دایکی مردبوو لە کاتی لەدایک بونیدا وە کەس نەیدەزانی کێ باوکی بووە '' بوو بە هاوڕێم بۆ دوو هەفتە لەگەڵم دەخەوت. جلی بەکارهێنراوم بۆ کڕی وە یەکەمین بوکەشووشەم بۆ کڕی کە هی خۆی بێت شەوێک پێش ڕۆیشتنم، هات بۆ ژورەکەم وتی '' لیما لێرە بەجێم مەهێڵە . دەمەوێت بێم لەگەڵت دەمەوێت بچم بۆ قوتابخانە '' لەبەرئەوەی لە هەژاریەکی زۆردا بووم و مایە پوچ بووم لەگەڵ باوانمدا دەژیام دوبارە وتمەوە '' نەخێر'' دوای دوو مانگ هەردوو دێکە کەوتنە جەنگێکی گەورەوە تا ئەمڕۆش، هیچ بیرۆکەیەکم نیە کە ئەو دوو کچە لە کوێن.

2:58 بە خێرای دەڕۆین بۆ ساڵی ٢٠٠٤: لە کاتی خەباتماندا وەزیری کاروباری مرۆی لیبریا بانگی کردم وتی '' لیما کچێکی نۆ ساڵانم هەیە بۆ تۆ دەمەوێت لەگەڵ خۆتدا بیبەیتەوە بۆ ماڵەوە لەبەرئەوەی لێرە ماڵی ئاراممان نییە '' چیرۆکی ئەم کچە بچکۆلەیە ئەوەیە: دەست درێژی کراوەتە سەر لەلایەن باپیرەی (باوکی باوکییەوە) هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی شەش مانگ هات بۆ لام ئاوسابوو ڕەنگی زەرد بوبوو هەموو شەوێک لە ئیش دەگەڕامەوە و لەسەر عەرزە ساردەکە ڕادەکشام وە لە تەنیشتمەوە ڕادەکشا و دەیوت '' پورێ، هیوادارم باش بم دەمەوێت بچم بۆ قوتابخانە ''

3:38 ساڵی ٢٠١٠: ئافرەتێکی گەنج بەرامبەو سەرۆک سیرلیف دەوەستێت وە شایەتی خۆی دەدات سەبارەت بەوەی چۆن ژیانی بەسەر بردوە لەگەل خوشک و براکانیدا وە دایکو باوکی لە جەنگدا مردون تەمەنی ١٩ ساڵە : ئاواتی ئەوەیە بچێتە زانکۆ و توانای پێشکەشکردنی یارمەتی هەبێت بۆیان ئەو خاوەنی توانایەکی جەستەی بەرز بوو یەکێک لەو شتانەی کە ڕویدا ئەوەبوو کە هەستا بە پێشکەش کردنی داواکاری وەرگرتن بۆ هەلی خوێندن خوێندنێکی تەواو، وە دەستی کەوت خەونەکەی بۆ گەیشتن بە زانکۆ ، و ئارەزوی بۆ فێربوون لە کۆتایدا هاتە دی ڕۆشت بۆ خوێندنگە لە یەکەم ڕۆژدا بەڕێوبەری وەرزش کە بەرپرسە لە وەرگرتنی ئەو لە بەرنامەکەدا داوای لێکرد کە بچێتە دەرەوە لە پۆلەکە هەروەها بۆ سێ ساڵی داهاتوش قەدەرەکەی ئەوە دەبێت کە هەموو ڕۆژێک جنسی لەگەڵ بکات وەکو پاداشتێک لە بەرامبەر وەرگرتنی لە زانکۆدا

4:29 لەسەر ئاستی جیهانی، سیاسەتمان هەیە دەزگای نێودەوڵەتی، بەڕێوبەری کار. خەڵکانی گەورەش پێویستیەکانیان پێشکەش کرد منداڵەکانمان دەپارێزین لە نەبوونی و لە ترس نەتەوە یەکگرتوەکان گرێبەستێکیان هەیە سەبارەت بە مافی منداڵ وڵاتانی وەک ئەمریکا، ئەوەمان بیستوە لەم بابەتە بەجێنەهێشتنی منداڵ بە دواماندا چەند وڵاتێکی تر بە چەند شتێکی تر هاتن چەند ئامانجێکی گەشەپێدانی هەزارەیی هەیە پێی دەوترێت سێ کە گرنگی دەدات بە کچان هەموو ئەم کارە مەزنانە لەلایەن کەسانی مەزنەوەن کە ئامانجی پاڵدانی گەنجانە بۆ ئەو شوێنەی کە دەمانەویت لێی بن لە ئاستی زانستی باوەڕم وایە کە شکستی هێنابێت

5:10 بۆ نمونە لە لیبریا ئاستی دووگیانیی لە تەمەنی هەرزەکاری سێیە بۆ هەموو ١٠ کچێک لەشفرۆشی هەرزەکاران لە بەرزترین ئاستدایە وە پێمان ڕاگەیەندرا کە لە کۆمەڵگەیەکدا بەیانیەکەی خەبەرت دەبێتەوە دەبینیت کە پارێزەرە نێرینەییەکە وەکو کاغەزی بنێشتی بەکارهاتوە کچانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ دەکەونە هەڵەوە و لەشفرۆشی دەکەن بۆ کەمتر لە دۆلارێک بۆ شەوێک ئەمەش شتێکی خەمبار و پڕداخە پاشان کەسێک پرسیاری لێکردم، پێش چەند رۆژێک، ڕاستەوخۆ پێش قسەکردنم لە TED '' کەواتە کوا ئاوات؟ ''

5:46 پێش چەند ساڵێک ، هەندێک لە هاوڕێکانم بڕیاریاندا لەسەر پڕکردنەوەی بۆشایی لە نێوان نەوەکانمان و نەوەی خانمە گەنجەکان ئەوە بەس نیە ئەگەر بڵێین دوو کەسمان هەیە کە خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە لە کۆماری لیبریا کاتێک منداڵەکانی کچەکانت لە مەترسیدان و بێ هیوا دەبن، یاخود وا دەردەکەوێت کە بێهیوان هەستاین بە دروست کردنی شوێنێک پێی دەگوترا پرۆژەی گواستنەوەی کچە گەنجەکان دەڕۆین بۆ کۆمەڵگا لادێییەکان هەموو شتەکانی دەیکەین، وەک ئەوە وایە کە لەم ژورەدا دەکرێت دروست کردنی شوێنێکە. کاتێک کچەکان دادەنیشن گرێی زیرەکی دەکەنەوە گرێی سۆز دەکەنەوە گرێی پەیڕەوی دەکەنەوە گرێی جەخت دەکەنەوە گرێی باشترین سەکردایەتی دەکەنەوە ئەمڕۆ، کارمان لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠ کرد هەندێک لەو کچانە کە ڕۆشتن بۆ ژوورەکە زۆر بە شەرمەوە هەنگاوێکی گەورەیان نا وەکو دایکانێکی گەنج بۆ دەرچوون و بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی ئافرەتە گەنجەکانی تر

6:50 چاوم بە ژنێکی گەنج کەوت دایکێکی گەنجی خاوەن چوار منداڵ بوو هەرگیز بیری لە تەواو کردنی قوتابخانەی دواناوەندی نەکردبۆوە بە سەرکەوتوی تەواوی کرد : هەرگیز بیری لە چونە زانکۆ نەکردبۆوە گەیشت بە زانکۆ ڕۆژێکیان پێی وتم '' ئاواتم ئەوەیە زانکۆ تەواو بکەم وە بتوانم منداڵەکانم بەخێو بکەم '' ئەو لە شوێنێکە ناتوانێت پارە پەیدا بکات بۆ ڕۆشتن بۆ زانکۆ ئاو دەفرۆشێت، خواردنەوە ‌غازیەکان دەفرۆشێت هەروەها کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی تەلەفون دەفرۆشێت ئێستا وا بیردەکەنەوە کە ئەو پارانە دەبات و هەمووی دەخاتە سەر خوێندنەکەی ناوی خوانیتایە ئەو پارانە دەبات وە دەگەڕێت بە شوێن دایکە بێوەژنەکاندا لە کۆمەڵگاکەیدا بۆ ئەوەی بیان نێرێت بۆ قوتابخانە وتی '' لیما ، ئاواتم ئەوەیە کە بخوێنم وە ئەگەر نەشتوانم بخوێنم، کاتی هەندێ لە خوشکەکانم دەبینم دەخوێنن ئەوا ئاوەتەکەم دێتە دی ئاواتی ژیانێکی باشتر دەخوازم. وە ئاواتی خواردن بۆ منداڵەکانم دەخوازم. بە ئاواتەوەم کە ئەو بەکار هێنان و دەست درێژی کردنە سەرەی ناو قوتابخانەکان بوەستێت '' ئەمە ئاواتی کچێکی ئەفریقیە،

7:56 چەند ساڵێک لەمەو بەر کچێکی ئەفریقی هەبوو ئەم کچە کوڕێکی هەبوو ئاواتی پارچەیەک کێکی شیرین بوو چونکە زۆر برسی بوو توڕە و بێهیوا بوو، زۆر بێزار بوو لە بارو دۆخی کۆمەڵگاکەی هەروەها باری منداڵەکەی ئەم کچە گەنجە دەستی کرد بە جوڵەیەک جوڵەیەک بۆ ئافرەتە سادەکان پاڵپشتی یەکتر بوون بۆ بەدەست هێنانی ئاشتی وە ئاوەتەکەم بەدەست دەهێنم. ئەمەش ئاواتی کچێکی تری ئەفریقییە سەرکەوتوو نەبووم لە بەدەست هێنانی ئاواتی دوو کچەکە سەرکەوتوو نەبووم ئەمە ئەو شتانە بوو کە لە مێشکی کچێکی تردا دەگوزەران شکستم هێنا، شکستم هێنا، شکستم هێنا لە دوایدا ئەمە دەکەم ئافرەتەکان چونە دەرەوە بۆ مانگرتن لە دیکتاتۆری ستەم کار قسەیان کرد بەبێ ترس ئاواتی پارچە کێکە شیرینەکە بە تەنها نەهاتە دی بەڵکو ئاواتی ئاشتیش هاتە دی ئەم کچە گەنجە ئاواتی چونە قوتابخانەی هەبوو و توانی بچێت ئەم کچە ئاواتی بەدەست هێنانی چەند شتێکی تری دەخواست ئەوانیشی بۆ هاتە دی

9:08 ئەمڕۆ، ئەو کچە گەنجە منم خەڵاتی نۆبڵم بەدەست هێنا هەروەها ئێستا من لە گەشتێکام بۆ بەدی هێنانی ئاواتەکانم بە توانا دیاری کراوەکانم بۆ کچە ئەفریقیە بچوکەکان ئاواتی فێربون دەزگایەکمان دروست کرد بۆ پێشکەش کردنی هەلی خوێندن بۆ ماوەی چوار ساڵی تەواو بۆ کچانی لادێ کە توانایان تێدا دەبینین

9:31 زۆرم نیە بۆ ئەوەی داواتان لێبکەم لە هەندێ شوێنی نەتەوە یەکگرتوەکان بووم دەزانم کە کچانی ئەم وڵاتانەش ئاواتیان هەیە ئاواتی ژیانێکی باشتر لە شوێنێک لە برۆنکس ئاواتی ژیانێکی باشتر لە شوێنێک لە ناوەڕاستی شاری لۆس ئەنجلوس ئاواتی ژیانێکی باشتر لە شوێنێک لە تەکساس ئاواتی ژیانێکی باشتر لە شوێنێک لە نیویۆرک ئاواتی ژیانێکی باشتر لە شوێنێک لە نیو جێرسی

9:57 ئایا دێن لەگەڵم بۆ گەشتەکەم بۆ یارمەتی دانی ئەو کچانە، ئەگەر کچە ئەفریقی بێت یاخود کچە ئەمریکی یاخود یابانی بۆ هاتنە دی ئاوەتەکانی بۆ هاتنەدی خەونەکانی گەیشتن بەو خەونە لەبەر ئەوەی هەموو ئەم داهێنەر و دامەزرێنەرە مەزنانە کە بینیمان و گفتووگۆمان لەگەڵ کردن لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ئەوانیش لە سوچێکی بچوکدا دادەنیشن لە شوێنی جیا جیا لە دنیادا ئەوەی داوامان لێدەکەن کە بیکەین بریتیە لە دروست کردنی ئەو شوێنە بۆ کردنەوەی گرێی زیرەکی کردنەوەی گرێی سۆز کردنەوەی گرێی هەموو شتە نایابەکان کە دەیپارێزن لە ناخیاندا با پێکەوە گەشت بکەین، با پێکەوە گەشت بکەین

10:43 سوپاس

10:45 چەپڵە

11:08 کریس ئەندرسۆن: زۆر سوپاس لەم ساتەدا لە لیبریا چی دەبینیت وەک سەرەکیترین کێشە کە پەرێشانت دەکات؟

11:17 لیما گبۆیی: داوایان لێکردم کە سەرۆکایەتی دەست پێشخەری چاکسازی لیبریا بکەم وەک بەشێک لە کارەکەم وە هەڵدەستم بەم گەشتانە لە شوێنە جیا جیاکانی دێکان و شارەکان... ١٣ بۆ ١٥ کاتژمێر لەسەر ڕێگا قیرتاونەکراوەکان هیچ کۆمەڵگایەکیش نەبوە کە چوبێتم بۆی و کچی زیرەکم تێدا نەبینیبێت بەڵام بە داخەوە بینینی داهاتویەکی مەزن یاخود خەون بە داهاتوویەکی مەزنەوە تەنها خەونێکە بەهۆی بونی ئەم هاموو سەرشۆڕیەوە سکپڕبوون لە تەمەنی هەرزەکاریدا، وەکو ئاماژەم پێدا ، نەخۆشییە

11:54 بۆیە ئەوەی بێزارم دەکات ئەوەیە کە من لەو شوێنەدا بووم هەروەها بە شێوەیەک لە شێوەکان ئێستا لەم شوێنەدام نامەوێت ببم بە تەنها کەس کە بگەم بەم شوێنە وە دەگەڕێم بەدوای ڕێگە چارەدا بۆئەوەی کچەکانی تریش لەگەڵم بن دەمەوێت تەماشای دواوە بکەم ٢٠ ساڵ بەر لە ئێستا وە ببینم کە کچێکی لیبیری تر هەیە کچێکی غانی، کچێکی نێجیری ، کچێکی ئەسیوبی لەسەر ستەیجی TED وەستاوە لەوانەیە ، لەوانەیە، تەنها بڵێت، '' بەهۆی بەدەست هێنانی خەڵاتی نۆبڵمەوە من لێرەم ئەمڕۆ'' زۆر شپرزە دەبم کە دەیان بینم وەکو وایە هیچ هیوایان نەبێت بەڵام من هەروەها ڕەشبین نیم چونکە دەزانم کە شتەکان پێویستیان بە زۆر نیە بۆ هاندانیان

12:40 کریس ئەندرسۆن: لە ساڵی ڕابردوودا باسی شتێکی هیوا بەخشمان بۆ بکە کە بینیبێتت ڕویدابێت

12:46 لیما گبۆوی: دەتوانم زۆر شتی هیوا بەخشت پێ بڵێم کە ڕوویان داوە بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا لەو شوێنەی کە سەرۆک سیرلیف لێوەی هات، دێیەکەی چوین بۆ ئەوێ بۆئەوەی ئیش لەگەڵ ئەو کچانەدا بکەین نەمان توانی ٢٥ کچ بدۆزینەوە لە قوتابخانەیەکی دواناوەندیدا. هەموو ئەم کچانە چونە کانگای ئاڵتون کە کاری سەرەکییان لەشفرۆشی بوو بە شتی تریشەوە سەرقاڵ بوون پەنجامان لەم کچانە برد و کارمان لەگەڵ کردن ئەمەش سەرەتای هەڵبژاردنەکە بوو ئەمە یەکێک بوو لەو شوێنانەی بە هیچ شێوەیەک ژنەکان تەنانەت ئەوانەی لە تەمەنیشدا بوون لەگەڵ پیاوەکان لە بازنەیەکدا دانەدەنیشتن ئەم کچانە کۆبونەوە و پێکەوە کۆمەڵێکیان پێک هێنا وە هەڵمەتێکیان کرد بۆ ناونوسینی کاندیدەکان ئەمە لادێیەکی ڕاستە هێمایان ئەوە بوو: '' تەنانەت کچە جوانەکانیش دەنگ دەدەن'' بەتوانا بوون لە جوڵاندنی کچە گەنجەکان

13:35 بەڵام ئەوە بەس نەبوو ڕۆشتن بۆ لای کاندیدەکان بۆ ئەوەی لێیان بپرسن '' چی پێشکەشی کچانی ئەم کۆمەڵگایە دەکەن کاتێک دەیبەنەوە؟'' یەکێک لە کەسەکان کە تازە بردبوویەوە لە پێشا لەبەرئەوەی لە لیبریا بەهێزترین یاسای دەست درێژی کردنە سەر هەیە وە یەکێک بوو لەوانەی کە دژایەتی دەکات لە پەرلەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە چونکە بە دڕندەیی دادەنا دەیوت دەست درێژی دڕندەیی نیە، بەڵکو یاساکە دڕندەیە هەروەها کاتێ کچەکان دەستیان کرد بە گفتوگۆ کردن لەگەڵی زۆر ڕق بوو بەرامبەریان کچەکان بەرەو ڕوی ڕۆشتن و وتیان ئێمە دەنگ دەدەین بۆ دورخستنەوەت لە پلەو پایەکەت وە ئەو ئەمڕۆ لە دەرەوەی پلەو پایەکەیەتی

14:14 (چەپڵە)

14:20 کریس ئەندرسۆن :لیما سوپاس بۆ تۆ ، زۆر سوپاس بۆ هاتنت بۆ TED

14:23 لیما گبۆوی: پێویست بە سوپاس ناکات (کریس ئەندرسۆن:سوپاس)

14:25 (چەپڵە)