بەیانیتان باش من ئه‌مڕۆ لێره‌م تابدوێم له‌باره‌ی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی، تۆپی باله‌ی که‌نار ده‌ریاکان نه‌خێر، ڕۆبۆته ئاسمانییه گرجوگۆڵهکان وه‌ک ئه‌مه ده‌مه‌وێت هه‌ندێ له‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وانه له‌بنیاتنانی ئه‌مه‌دا وه هه‌ندێکیش له هه‌له جوانه‌کان له‌جێ به‌جێکردنی ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌دا که‌وابێت ئه‌م ڕۆبۆتانه سه‌ر به فڕۆکه بێ فڕۆکهوانهکانن هه‌رچه‌نده، ئهوفڕۆکانه ی لێره‌دا ده‌یانبینن گه‌وره‌ن هه‌زاران پاوه‌ن کێشیانه هیچ شێوه‌یه‌کی گرجوگۆڵییان تێدا نیە ته‌نانه‌ت کۆنتڕۆڵی خۆشیان ناکه‌ن له‌ڕاستیدا زۆرێک له‌م فڕۆکانه کاریان پێده‌کرێ له‌لایه‌ن گروپی فڕۆکه‌وانه‌کانه‌وه که‌ده‌توانرێ به‌چه‌ند فڕۆکهوانێ به‌ڕێوه ببرێت خستنه‌گه‌ڕی هه‌سته‌وه‌ره‌کان وه ڕێکخه‌ری ئه‌رکه‌کان
ئه‌وه‌ی ئێمه گرنگی پێ ده‌ده‌ین به‌ره‌و پێشبردنی ڕۆبۆتی له‌م جۆره‌یه دوو وێنه‌ی تریش هه‌ن له‌و ڕۆبۆتانه‌ی که نا‌توانیت بیکڕیت له‌بازاڕدا نین که‌واته ئه‌مانه هێلی کۆپتهرن به چوار په‌روانه‌وه وه ئه‌وانه زۆر هاوسه‌نگن و هاوتان ته‌نها چه‌ند پاوه‌ندێک کێشیانه ئێمه‌ش چاکسازیمان بۆ ئه‌مه کردووه بهههستهوهر و پڕۆسێسه‌ره‌کان وه ئه‌م ڕۆبۆتانه ده‌توانن له‌ژووره‌وه‌ش بفڕن به‌بێ هه‌بوونی جی پی ئێس
ئه‌و ڕۆبۆتانه‌ی که‌له‌ده‌ستی مندایه ئه‌و جۆره‌یه له‌لایه‌ن دوو قوتابییه‌وه دروست کراوه ئه‌لێکسس و دانیال ئه‌مه کێشی که‌مێک که‌متره له‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌ی پاوه‌نێک ته‌نها (١٥) وات وزه‌ی ده‌وێت هه‌روه‌ک ده‌یبینن بارستایی هه‌شت ئینج ڕێگه‌م بده‌ن با زۆر به‌خێرایی کورته‌یه‌کی فێرکاریتان بده‌مێ له‌سه‌ر چۆنێتی کارکردنی ئه‌م ڕۆبۆتانه
که‌وابێت چوار په‌روانه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رچوار په‌روانه‌که له‌هه‌مان کاتدا بخولێنێته‌وه ڕۆبۆته‌که ده فڕێت ئه‌گه‌ر خێرایی هه‌ر یه‌کێ له‌م په‌روانانه زیاد بکه‌یت ئه‌و کاته ڕۆبۆته‌که ده‌فڕێ و خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه بێگومان، ئه‌گه‌ر ڕۆبۆته‌که لار بۆوه هه‌ڵکشایه‌وه و ژووری شاوڵی که‌وابێت به‌رز ده‌بێته‌وه به‌م ئاڕاسته‌یه بۆئه‌وه‌ی وای لێبکه‌ین لاربێت یه‌کێک له‌م دوڕێگایه به‌کار ده‌هێنین که‌وابێ له‌م وێنه‌یه دا په‌روانه‌ی چواره‌م، خێراتر ده‌خولێته‌وه وه په‌روانه‌ی دوه‌میش هێواش تره وه‌پاشان ئه‌وه ڕووده‌دات ساته‌وه‌ختێک هه‌یه که والهم ڕۆبۆته ده‌کات بخولێته‌وه وهبه پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خێرایی په‌روانه‌ی سێیه‌مت زیاد کرد وه په‌روانه‌ی یه‌که‌میشت که‌م کرده‌وه ئه‌وه ڕۆبۆته‌که به‌ره‌و پێش ده‌که‌وێته‌ڕێ
پاشان له کۆتایدا ئه‌گه‌ر دوو جووتی دژیه‌ک بسوڕێته‌وه لهپهروانهکان خێراتر لهجوتهکهی تر پاشان ڕۆبۆته‌که ده‌سوڕێ و ڕاست به‌رزده‌بێته‌وه پڕۆسێسه‌رێک لهڕووهکهی دانراوه لە بنەمادا هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنێت کام جوڵه‌یه جێ به‌جێ بکرێ ئه‌م جوڵانه‌ش له یه‌ک ده‌دات وه ده‌شزانێت چ فه‌رمانێک بنێردرێ بۆ ئه‌نجام دانی ئهوجوڵانه ٦٠٠ جار له چرکه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌مایی ئه‌وه‌یه که‌چۆن ئه‌م شته کارده‌کات
که‌واته، یه‌کێک لهلایهنە باشه‌کانی ئه‌م دیزاینه ئه‌وه‌یه، که کاتێک تۆ شته‌کان بچووک ده‌که‌یته‌وه ڕۆبۆته‌که گرج‌وگۆڵ ده‌بێت ئه‌م (ئاڕه )ه درێژی ناسراوی ئه‌م ڕۆبۆته‌یه له‌ڕاستیدا نیوه تیره‌یه‌که وه زۆر ڕاده هه یه کهدهگۆڕێ ئه‌گه‌ر ئه‌و(ئاڕه )ه که‌م بکه‌یته‌وه وه ئه‌و دانه‌یه‌شیان که‌له هه‌مووی گرنگترە گوژم یان توانای به‌رگه‌گرتنه بۆ جوڵه که‌واته ئه‌م گوژمه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م گوژمه، که‌سه‌رپه‌رشتی جوڵه‌ی گۆشه‌یی ده‌کات پێوانهدهکرێ وه‌ک هێزی پێنجه‌می ئاڕ بۆیه تا (ئاڕ) کهمتربکهیتهوه ئه‌وا ئه‌وه‌نده ڕاسته‌وخۆت رگوژمی یه‌که‌م ده‌بڕێته‌وه وه‌ک ئه‌نجامێک، گۆشه‌ی جوڵه که‌لێره‌دا به پیتی یۆنانی ئاماژه‌ی بۆ کراوه جارێک به‌رزده‌بێته‌وه به سه‌ر ئاڕدا ئه‌وه‌ش ڕێژه‌ی پێچه‌وانه‌ییه بۆ ئاڕ هه‌تا که‌متری بکه‌یته‌وه خێراتر ده‌توانیت بیسوڕێنیته‌وه
ئه‌وه ده‌بێت ڕوون بێ له‌م ڤیدیۆیه‌دا وه له‌لای خواره‌وه ڕۆبۆتێک ده‌بینی ههڵگهڕانهوهی٣٦٠ پله‌یی جێبه‌جێ ده‌کات له‌که‌متر له نیو چرکه‌دا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند جاره که‌مێک زیاتر له‌جارێک پڕۆسێسه‌ری سه‌ر ڕووی ڕۆبۆته‌که ئاماژه وه‌رده‌گرێت له‌پێوه‌ری خێراییه‌که هه‌روه‌ها قیبلهنماکهش له‌سه‌ر ڕووه‌که‌یه‌تی لێکی ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ک پێشتر ووتم وه‌فه‌رمان دهدات٦٠٠جار له‌چرکه‌یه‌کدا بۆ جێگیرکردنی ئه‌م ڕۆبۆتانه وه له‌لای چه‌په‌وه، دانیاڵ ده‌بینی که ئه‌م ڕۆبۆته هه‌ڵده‌دات بۆسه‌ره‌وه ئه‌وه نیشان ده‌دات کۆنتڕۆڵی چه‌ند به‌هێزه کێشه نییه چۆن هه‌ڵی ده‌ده‌یت ڕۆبۆته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای
کهواتە، ڕۆبۆتی وا بۆدروست ده‌کرێت؟ ڕۆبۆتی هاوشێوه‌ی ئه‌مه زۆرفرمان به‌جێ ده‌هێنێت ده‌توانی بیان نێریته ناو بینایه‌که‌وه وه‌ک ئه‌مه وه‌ک یه‌که‌م پشکنه‌ر بۆ گه‌ڕان به‌دوای که‌سانی بێگانه‌دا یان بۆ گه‌ڕان به‌دوای لێچونێکی کیمیایی ئه‌ندامی یان لێچونێکی گازی وه‌هه‌روه‌ها ده‌توانی به‌کاریان بێنی بۆکاری وه‌ک بنیاتنان که‌وابێت لێره‌دا ڕۆبۆتمان هه یه که بار، کۆڵەکە هه‌ڵده‌گرێ هه‌روه‌ها پارچه‌ی لوله‌کی پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه زیاتر شتتان له‌وباره‌یه‌وه بۆ باس ده‌که‌م ڕۆبۆته‌کان ده‌شێ بۆگواستنه‌وه‌ی بار به‌کاربێت یه‌کێک له‌کێشه‌کانی ئه‌م ڕۆبۆته بچکۆلانه توانای بار هه‌ڵگرتنیانه له‌وانه‌یه بته‌وێت چه‌ند ڕۆبۆتێک به‌کاربێنی بۆهه‌ڵگرتنی بار ئه‌مه وێته‌ی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی تازه‌یه که ئه‌نجاممان داوه له‌ڕاستیدا هی زۆر به‌م دواییانه نیه له ساندی ماوه‌یه‌ک پێش بومه‌له‌رزه‌که ڕۆبۆتی له‌م شێوه‌یه ده‌شێ بنێردرێته ناو بینا ڕوخاوهکانهوه بۆههڵسانگاندنهکان پاش ڕوداوه سروشتیه‌کان یاخود بنێردرێته ناو وێستگه کانی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ نه‌خشه‌کێشانی ڕاده‌یی تیشک دانه‌وه‌کان
بۆیه کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که‌ده‌بێ ڕۆبۆته‌کان لێکدانه‌وه بکه‌ن ئهگهرکرا سه‌ربه‌خۆبن به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌تا بزانن که‌چۆن له‌خاڵی ئه‌ی بچن بۆ بی که‌واته ئه‌مانه توشی که‌مێک ململانێ ده‌بن چونکه جوڵه‌ی ئه‌م ڕۆبۆتانه زۆر ئاڵۆزه له‌ڕاستیدا، ئه‌وان له‌بۆشاییه‌کی ١٢ دووریدان بۆیه فێڵی بچوکی لێده‌که‌ین ئه‌م بۆشاییه ١٢ دوورییه چه ماوه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌ین و ده‌یگۆڕین بۆ ڕوویه‌کی بۆشایی ته‌ختی ٤ دووری وه ئه‌و بۆشاییه ٤ دوورییه پێک دێت له ئیکس.وای.زیت. وه پاشان گۆشه‌یه‌کی نیمچه داخراو
کهواتە ڕۆبۆته‌که چی ده‌کات نه‌خشه‌ی ئه‌وه ده‌کێشێ که‌ئێمه پێیده‌ڵێین نزمترین خاڵ له بڕی سهرئاڕاسته ئەوە فیزیاتان بیر دەخاتەوە ئێوه پێگه‌تان هه‌یه، پێکهاته، گوژم وه‌پاشان خێرایی وه‌پاشان له‌رزین دێت وە دواتر ده‌رچون دێت ئه‌م ڕۆبۆته خێرایی ده‌رچون که‌م ده‌کاته‌وه وه‌ئه‌وه‌ش که به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ئه‌نجامی ده‌دات ئه‌نجام دانی جوڵه‌یه‌کی نه‌رم و گورجوگۆڵانهیه ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات بۆ خۆپاراستن له به‌ربه‌سته‌کان ئه‌مه نزمترین خاڵی ده‌رچونه له‌سه‌ر ئه‌م ڕوهتهخته پاشان گێڕدرایه‌وه بۆئه‌م بۆشاییه ئاڵوزه ١٢ دوورییه که ده‌بێت ڕۆبۆته‌که ئه‌نجامی بدات بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و جێبه‌جێ کردن
ڕێم بده‌ن هه‌ندێ نمونه‌تان نیشان بده‌م که‌ئه‌مه نزمترین خاڵی ده‌رچونه کە شێوەکەی ئاوایە وه له ڤیدیۆی یه‌که‌مدا ڕۆبۆته‌که ده‌بینین که‌له خاڵی ئه‌ی ده‌چێت بۆ خاڵی بی به خاڵێکی ناوه‌ندیدا بۆیه به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون ڕۆبۆته‌که توانای هه‌یه بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌رجوڵه‌یه‌کی چه‌ماوه ئه‌مانه جوڵه‌ی بازنه‌یین کهڕۆبۆتهکه نزیکه‌ی ٢ گێگا به‌کارده‌هێنێت لێره‌دا به‌به‌رزییه‌وه کامێرای جوڵه‌مان هه‌یه له‌سه‌ره‌وه کهبهڕۆبۆتهکه ده‌ڵێ که به‌ربه‌سته‌کان له‌کوێدان که‌به ڕۆبۆته‌که ده‌ڵێ له کوێدایه ١٠٠ جار له‌چرکه‌یه‌کدا وهبهربهستهکان ده‌شێت جوڵاوبن لێره‌دا دانیاڵ ده‌بینین که چێوه‌یه‌کی بازنه‌یی هه‌ڵده‌داته هه‌وا له‌کاتێکدا که ڕۆبۆته‌که پێگه‌ی چێوه بازنه‌که ده‌ژمێرێت وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌چۆن به‌باشترین شێوه به‌ناو چێوه بازنه‌کاندا تێپه‌ڕن بۆیه وه‌ک ئه‌کادیمیایه‌ک هه‌میشه وه‌ها ڕاهێنراون که‌بتوانن بهناوچێوهی بازنه‌یدا بازبده‌ن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای دارایی تاقیگه‌کانمان وه‌ئێمه‌ش وه‌ها لهڕۆبۆتهکانمان ده‌که‌ین
شتێکی تریش که ڕۆبۆت ده‌توانێت بیکات بیرهاتنه‌وه‌ی پارچه‌کانی سه‌ر ڕێگاکه‌یه‌تی که فێر بووه یان پێشتر به‌رنامه‌ڕێژکراوه لێره‌دا ڕۆبۆتێک ده‌بینی که ده‌یبه‌ستێته‌وه ئه‌و جوڵه‌یه‌ی که گوژمی زیاترده‌کات وه‌پاشان ئاڕاسته‌که‌ی ده‌گۆڕێ و ڕێک ده‌بێته‌وه پێویسته وا‌بکات چونکه ئه‌و بۆشاییه‌ی کهلهپهنجهرهکهدایه به‌رزی زۆرتره وه‌ک لهپانی ڕۆبۆته‌که وه‌ک مه‌له‌وانێک که له‌سه‌ر ته‌خته‌ی بازدانێکی مه‌له‌وانگه وه‌ستابێ وه بازده‌دات له‌سه‌ری بۆ زیادکردنی گوژمه‌که‌ی پاشان ئهوخولانهوهیه ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌م دوو بازنه و نیوه ئه‌نجام ده‌دات بهگورجوگۆڵی ڕێک ده‌بێته‌وه ئه‌م ڕۆبۆته به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات کهواتە ئه‌وه ده‌زانێ که‌چۆن پارچه‌ی بچوک پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی سه‌ر ڕێگه‌که‌ی دا بۆئه‌نجامدانی ئه‌م فرمانه ئاڵۆزانه
ده‌مه‌وێت بچمه سه‌ر لایه‌نێکی تر یه‌کێک له‌لایه‌نه خراپه‌کانی ئه‌م ڕۆبۆته بچوکانه قهبارهکهیانه وه پێشتریش پێم وتن که‌ده‌شێت ژماره‌یه‌کی زۆر ڕۆبۆت بخه‌ینه سه‌رکار بۆزاڵ بوون به‌سه‌ر دیاری کراوی قه‌باره‌دا یه‌کێک لهئهستهمهکان چۆن ئه‌م هه‌موو ڕۆبۆته ڕێکده‌خه‌یت؟ وه‌هه‌روه‌ها لێره‌دا ئێمه سه‌یرێکی سروشتمان کرد ده‌مه‌وێت کلیپێکتان نیشان بده‌م له‌سه‌ر مێرووله‌ی ئه‌فه ینۆگاستهری بیابانی له‌تاقیگه‌ی پڕۆفیسۆر ستیفن پڕاتدان شتێکیان هه‌ڵگرتووه کهواتە له‌ڕاستیدا ئه‌مه پارچه‌یه‌ک هه‌نجیره له‌ڕاستیدا هه‌رشتێک ئاوی هه‌نجیره‌که‌ی پێوه‌بێت ده‌یبه‌یت وهمێروولهکان ده‌یان به‌نه‌وه بۆ ناو ڵانهکانیان ئه‌م مێروولانه ڕێکخه‌رێکی ناوه‌ندییان نییه ئه‌وان هه‌ست بهدراوسێکانیان ده‌که‌ن هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆیان نیه به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستکردنیان بهدراوسێکانیان وه به‌هۆی ههستکردنیشیان بهشت ڕێک خستنێکی ناوه‌ندیان هه‌یه له‌ناو گروپه‌کاندا
ئه‌مه جۆرێکه له‌ڕێک خستن که‌ده‌مانه‌وێت لهڕۆبۆتهکانماندا هه‌بێت بۆیه کاتێک ڕۆبۆتێکمان هه‌یه که بهدراوسێکانیان ده‌وره‌دراون وه با سه‌یرێکی ڕۆبۆت ئای وه ڕۆبۆت جه‌ی بکه‌ین که‌چیمان ده‌وێ تا ڕۆبۆته‌کان ئه‌نجامی بده‌ن بۆ چاودێری کردنی بۆشایی جیاکه‌ره‌وه‌ی نێوانیان وه پاشان ئه‌وان زانیارییه‌کانیان بنێرن پاشان ده‌ته‌وێت دڵنابیتهوه ئه‌م دووریه جیاکه‌ره‌وه‌یه له‌سنورێکی قبوڵ کراودا ده‌بێت بۆیه جارێکی تر ڕۆبۆته‌کان چاودێری ئه‌م که‌موو کورتیانه ده‌که‌ن وه فه‌رمانه‌کانی کۆنتڕۆڵ ده‌ژمێرن ١٠٠ جار له‌چرکه‌یه‌کدا که له‌پاشاندا ده‌گوازرێته‌وه بۆ فه‌رمانه بزوێنه‌ره‌کان ٦٠٠ جار له‌چرکه‌یه‌کدا وه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێت ئه‌نجام درابێت به‌شێوه‌یه‌کی ناوه‌ندی جارێکی تر، ئه‌گه‌ر ژمارەیەکی زۆر ڕۆبۆتت هه‌بێت ئه‌وه ئاسته‌مه که‌هه‌موو ئه‌م زانیاریانه به‌شێوه‌یه‌کی ناوه‌ندی ڕێک بخه‌ین به‌شی پێویست خێرایی بۆ ڕۆبۆته‌کان هه‌تاوه‌کو فه‌رمانه‌که جێبه‌جێ بکات وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕۆبۆته‌کان کرداره‌کانیان بکه‌ن به‌ناوه‌ندی ته‌نها له‌باره‌ی زانیاری ناوچه‌ییه‌وه که‌هه‌ستی پێده‌که‌ن له‌لایان دراوسێکانیانه‌وه له‌کۆتایدا ئێمه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆبۆته‌کان ده‌بێ نه‌زان بن که کێ دراوسێکه‌یه‌تی وه ئه‌مه‌ش پێیده‌ڵێن بێئاگایی
ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت دوای ئه‌مه نیشانتان بده‌م ڤیدیۆیه‌که له ٢٠ دانه له‌م ڕۆبۆته بچوکانه کهلهڕیزبهندیدا ده‌فڕن ئه‌وان پێگه‌ی دراوسێکانیان ده‌پشکنن ئه‌وان ڕیزبه‌ندییه‌که تێک ناده‌ن ڕیزبه‌ندییه‌که ده‌شێت بگۆڕێ ده‌کرێ ئه‌وان ڕیزبه‌ندیه‌که‌یان ڕێک بێت ده‌کرێت ڕیزبه‌ندییه‌کی پێکهاته سێ دووری بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یبینن لێره‌دا ئه‌وان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه له‌ڕیزبه‌ندی سێ دووریدا بۆ شێوه‌یه‌کی ڕێک وه هه‌روه‌ها بفڕن به ناو به‌ربه‌سته‌کاندا ئه‌وان ده‌توانن شێوه‌یه‌ک بنوێنن له‌کاتی فڕین‌دا جارێکی تر، ئه‌م ڕۆبۆتانه ده‌شێ زۆر نزیک ببنه‌وه له‌یه‌که‌وه وه‌ک له‌م شێوه فڕینه ههشتیهدا ده‌یبینن هێنده‌ی چه‌ند ئینجێک نێوانیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ کارلێک کردنه هه‌واییه‌کانیان بۆباڵی پهروانهکانییان ئه‌وان ده‌توانن شێوه‌ی فڕینی جێگیر به‌رجه‌سته بکه‌ن
هه‌ر جارێک فێربیت له‌ڕیزبه‌ندیدا بفڕی ئه‌وه ده‌توانی به‌هاوکاری شتومه‌ک هه‌ڵبگری وهئهمهی ئێستا نیشانی ده‌دات که‌ده‌توانێت دوو هێنده، سێ هێنده،چوار هێنده‌ی بکه‌ین هێزی ڕۆبۆته‌کان ته‌نها بۆ کۆکردنه‌وه‌یه‌ک وه‌ک تیمێک لهدراوسێکان ، ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یبینی لێره‌دا یه‌کێک له‌لایه‌نه خراپه‌کانی ئه‌نجامدانی ئه‌مه ئه‌وه‌یه، هه‌ر کهشتهکانت نیشانه‌کرد ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێ رۆبۆتت هه‌بوو هه‌مان شتیان لهکاتێکداههڵگرت ئه‌وه تۆ به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر و بنه‌مایی ته‌مه‌ڵی زیاد ده‌که‌یت بۆیه تۆ نرخه‌که‌ی ده‌ده‌یت. ئه‌وان زۆر گورجوگۆڵ نین به‌ڵام تۆ توانای هه‌ڵگرتنی باریان زیاتر ده‌که‌یت
وهکردارێکی تر ده‌مه‌وێت نیشانتانی بده‌م جارێکی تر، ئه‌مه له‌ناو تاقیگهکهماندایه ئه‌م کاره له‌لایه‌ن کوانتین لیندسی ئه‌نجام دراوه کهقوتابیهکی ده‌رچووه ئه‌م سیسته‌مه بیرکارییه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌م ڕۆبۆته ده‌ڵێت که‌چۆن به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ شێوهخشتهکی بنیاد بنێت لهپێکهاتهیی شێوه دنگهیی بۆسیسته‌می ژمێریاریه‌که بهڕۆبۆتهکه ده‌ڵێت که چی به‌شێک هه‌ڵبگرێ که‌ی و له‌کوێدا ده‌یبینێ بۆیه له‌م ڤیدیۆییه‌دا ده‌یبینی که ١٠ بۆ ١٤ جار خێراکراوه سێ پێکهاته‌ی جیاواز ده‌بینی له‌لایه‌ن ئه‌م ڕۆبۆتانهوه بنیات نراوه دووباره، هه‌مووشتێ سه‌ربه‌خۆیه هه‌موو ئه‌وه‌ی که‌ده‌بێت کوینتین بیکات ئه‌وه‌یه که نه‌خشه‌یه‌کیان پێبدات له‌باره‌ی ئه‌و دیزاینه‌ی که‌ده‌یه‌وێ بنیاتی بنێت
بۆیه هه‌مووئه‌و شاره‌زایانه‌ی که‌بینیت وه هه‌موو ئه‌م سه‌لماندنانه یارمه‌تی سیسته‌می تۆمارکردنی جوڵه‌ی خێرا ئه‌نجام ده‌دات چی ڕووده‌دات کاتێ که‌تۆ تاقیگه‌که‌ت به‌جێده‌هێڵی ده‌چیته ده‌ره‌وه بۆ جیهانی ڕاسته‌قینه له‌کاتێکدا که هیچ جی پی ئێس نییه ئه‌م ڕۆبۆته بهکامێرهیهکهوه دروست کراوه وهتیشکی لێزه‌ری ئاڕاسته دیاریکه‌ر وهپشکنهرێکی لێزه‌ر ئه‌م هه‌سته‌وه‌رانه بەکارده‌هێنێت بۆبنیات نانی نه‌خشه‌یه‌کی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری ئه‌وه‌ی که ئه‌و نهخشیهیه پێک ده‌هێنێ تایبه‌ت مهندیەکانن وه‌کو ده‌رگای چونه ژووره‌وه، په‌نجه‌ره‌کان خه‌ڵکه‌کان، که‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌کان وه‌پاشان ئه‌وجێگه‌یه دیاری ده‌کات که له‌کوێدایه له‌گه‌ڵ ڕێزگرتنی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه بۆسیستهمێکی جیهان گیری ڕێکخستن سیسته‌می ڕێکخستنه‌که ناسێنراوه له‌ناو ڕۆبۆته‌کاندا له‌کوێیه‌و بۆچی ده‌گه‌ڕێت وه ده‌جوڵێته‌وه له‌گه‌ڵ ڕێز بۆ ئه‌و خه‌سڵه‌تانه
ده‌مه‌وێت کلیپێکتان نیشان بده‌م له‌باره‌ی پێش که‌وتنێکی ژمێریاریانه له‌لایەن فرانک شین وه پڕۆفیسۆر ناثان مایکڵ که‌نیشانی ده‌دات ڕۆبۆتێک ده‌چێته ناو بینایه‌که‌وه بۆ یه‌که‌م جار وه‌ئه‌م نه‌خشه‌یه دروست ده‌کات به‌ده‌م فڕینه‌وه وهڕۆبۆتهکه دوایی بۆی ده‌رکه‌وت کهخهسڵهتهکان چین ئه‌و نه‌خشه دروست ده‌کات وه‌بۆی ده‌رده‌که‌وێت کهلهکوێدایه له‌گه‌ڵ ڕێزگرتنی خه‌سڵه‌ته‌کان وهپێگهکهی خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ ١٠٠ جار له‌چرکه‌یه‌کدا کهڕێگهمان پێده‌دات ژمێریاریه‌که‌ی ئه‌و کۆنتڕۆڵ بکه‌ین که‌پێشتر بۆم باسکردن ئه‌م ڕۆبۆته له‌ڕاستیدا فه‌رمانی پێکراوه له‌دووره‌وه له‌لایەن فرانک وه‌هه‌روه‌ها ڕۆبۆته‌که ده‌توانێت بزانێ له‌خۆیه‌وه بۆ کوێ بچێت لێکیبده‌نه‌وه ؛هئهگهر ئه‌مه‌م بناردایه بۆ ناو بیناکه وه‌هیچ بیرۆکه‌یه‌کم نه‌بوو که‌ئه‌م بینایه ده‌بێت چۆن بێت من ده‌توانم به‌م ڕۆبۆته بڵێم بچێته ژووره‌وه نه‌خشه‌یه‌ک دروست بکات وهبیگهڕێنێتهوه و پێم بڵێت که‌ئه‌م بینایه له‌ناوه‌وه چۆنه بۆیه لێره‌دا، ڕۆبۆته‌که ته‌نها کێشه چاره‌سه‌ر ناکات که‌چۆن له‌خاڵی ئه‌ی بچێت بۆ بی له‌سه‌رئه‌م نه‌خشه‌یه به‌ڵکو ده‌رخستنی ئه‌وه‌یه که‌باشترین خاڵی بی چیه هه‌موو جارێک بۆیه ههرلهبنەماوه ئه‌و ده‌زانێ که بۆ کوێ بچێت که‌بچێ بۆ ئه‌و جێگایانه‌ش که که‌مترین زانیاری له‌باره‌وه هه‌یه وه ئاوه‌ها ئه‌ونه‌خشه‌یه پڕ ده‌کاته‌وه
ده‌مه‌وێت به‌جێتان بێڵم له‌گه‌ڵ کۆتادا کاردا چه‌ندین به‌کارهێنان هه‌یه بۆ ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه من پڕۆفیسۆرم، وه‌ئێمه ئاره‌زوومه‌ندی زانست و په‌روه‌رده‌ین له‌ڕاستیدا ڕۆبۆتی له‌م شێوه‌یه ده‌توانێ ئه‌وڕێگه‌یه بگۆڕێ که ئێمه که‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌سه‌روبه‌ندی په‌روه‌رده‌ی ١٢ دا به‌ڵام ئێمه کالیفۆڕنیای باشورین نزیکی لۆس ئه‌نجلس بۆیه‌ده‌بێ جه‌خت بکه‌مه‌وه له‌باره‌ی شتێکه‌وه که‌تیشک بکاته سه‌ر ڕابواردن ده‌مه‌وێت کۆتایی پێبێنم بهڤیدیۆییهکی میوزیک ده‌مه‌وێت داهێنه‌ران، (ئه‌لیکس و دانیال) تان پێ بناسێنم که‌ئه‌م ڤیدیۆییه‌یان دروست کردووه
بۆیه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆییه ئیش پێبکەم ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم که ئه‌وان ئه‌و ڤیدیۆییه‌یان له‌سێ ڕۆژی ڕابردودا دروستکردووه پاش وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندییه‌ک لهکریسهوه وه ئه‌و ڕۆبۆتانه‌ی له ڤیدیۆکهدان به‌ته‌واوی سه‌ربه‌خۆن نۆ ڕۆبۆت ده‌بینن که شه‌ش ئامێری میوزیکی جیاواز دهژەنن وهبهدڵنیایشهوه، ئه‌مه تایبه‌ت به ٢٠١٢ی (تێد) دروست کراوه با بیبینین
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
لە تاقیگەی خۆیدا لە (پێن)، ڤیجەی کیومارو تیمەکەی ئامێرێکیان درووست کرد کە چوار باڵیان هەیە و توانای فڕینیان هەیە، بچکۆلە و هەستیارن و هەست بە یەکتری دەکەن، هەروەها تیمێکی پسپۆڕی ئامادە کرد بۆ درووستکردنیان و پاراستنیان لە کارەساتەکان
At the University of Pennsylvania, Vijay Kumar studies the control and coordination of multi-robot formations. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
15:55 Posted: Apr 2010
Views 708,824 | Comments 163
16:05 Posted: Apr 2009
Views 556,694 | Comments 250
11:54 Posted: Jun 2009
Views 440,732 | Comments 67
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.