ئەرکێکی گران لەسەر شانمە دهزانن ، کاتێک کهسهیری دۆسیهی ناسنامهی ئامادهبوانی ئێرەم کرد لهگهڵ پێناسه و نهخشهکانیان ، له ههموو شێوهکان لەگەڵ زۆری ژمارهی کهسهکان که کاردهکهن له کاره ههرهوهزیهکان و دهزگاکاندا ، ویستم ئاگادارتان بکهمهوه که ئارهزووم له دروستکردنی گفتوگۆیەکە لە بارەی پەروەردەی سەرەتاییەوە له چوارچێوهیهکی دیاری کراودا بۆ جێبهجێ کردنی ئهوکاره لهماوهی 20 خولهکدا پێویسته چوار بیرۆکه باس بکەم که له شێوهی مهتهڵێکی چوار پارچه دهچێت ئهگهر هاتوو سهرکهوتوو بووم له ئەنجام دانی ئەوە پێدەچێت بە بیرۆکەیەکەوە بچنە ماڵەوە کە دواتر کاری لەسەر بکەن، وه یان لهوانهیه یارمهتیم بدهن له کردنی کارهکهمدا
یهکهم پارچهی ئهم بیرۆکهیه بریتیه له دووری و کوالیتی فێرکردن ئێستا، مهبهستم له دووری، دوو شت یان سێ شتی جیاوازه له ڕاستیدا ، پێناسهی دووری به مانا ئاسانەکهی ، ئهوهیه که ههرچەندە زیاتر و زیاتربڕۆیت له ناوەڕاستی شارەوە ، ئهگهیت به ناوچە دوور ترەکان ئەی کەواتە چی بهسهر پەروەردە دا دێت ؟ جۆری دووهم یاخود جۆرێکی تری دووری ئەوەیە کە لە هەموو پایتەختە گەورەکاندا لە سەر تا سەری جیهان چهند ناوچهیهکت ههیه وهکو گهڕهکه ههژارهکان یاخود شاره دروستکراوهکان له پلێت، یاخود ناوچه ههژارنشینەکان کە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابورییەوە لە چاو ناوچەکانی تری شار دابڕاون، کەواتە کارەکە دەکەوێتە نێوان ئێمە و ئەوانەوە چی بهسهر پەروەردەدا دێت لهم پێگهیهدا ؟ کەواتە با ئەم دوو بیرۆکەیەتان لەسەر دووری بیر بمێنێت
ئێمە شتێکمان هێنایە پێش چاوی خۆمان، وتمان قوتابخانەی ناوچە دوورەکان بە پێی پێویست مامۆستای باشیان نییە وه ئهگهر مامۆستای باشیشیان هەبێت، ناتوانن لای خۆیان بیانهێڵنەوە چونکە تەواوی کەرەستەی سەرەکی خوێندنیان نییە ئەگەر کەرەستەی سەرەکیشیان هەبێت ناتوانن بە باشی ڕایان بگرن بهڵام ویستم بزانم کە ئاخۆ ئهمه راسته، لهبهر ئهوه لهساڵی رابردودا ئۆتۆمبیلێکمان بە کرێ گرت، له گۆگڵ گهڕاین لە(نیودەلهی)یەوە ڕێگەیەکمان دۆزییەوە بۆ باکوری هند وهک ههمووتان دهزانن ڕێگاکە بەناو هیچ شارێکی گەورەدا ناڕوات یاخود بە هیچ پایتەختێکی گەورەدا تێ ناپەڕێت، بۆ نزیکەی( ٣٠٠کم) بەسەیارە ڕۆیشتین وه ههرکاتێک قوتابخانهمان بهاتایەتە بەرچاو ، تاقیکردنهوهیهکی ئاساییمان دهکردن پاشان ئهنجامی تاقیکردنهوهکهمان دهخسته سهر هێڵکاریهک وێنهی هێڵکاریهکه زۆر سهرنج ڕاکێش بوو ، لهگهڵ ئهوهشدا پێویستی دەکرد کە زۆر بە وریاییەوە لێی بڕوانین مهبهستم ئەوەیە، ئەمە نمونەیەکی بچوکە، ناکرێت گشتگیری بکەین لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بە تەواوەتی ئاشکراو ڕوونە کە ئەو ڕێگا تایبەتەی من پێیدا دەڕۆشتم ههرچهنده قوتابخانهکه دوورتر بوایە، ئهوا ئهنجامهکهی خراپتر دەبوو ئەمە شتێکی ناخۆش بوو ههوڵمدا ئهو دەر ئەنجامانە ببهستمەوە بە ژێرخانی ئابوورییەوە .یاخود بە کارەبا، یان هەرشتێکی تری لەو بابەتە
بە سەرسوڕمانەوە هیچ جۆرە پەیوەندییەک نەبوو لە نێوان ئەنجامەکان و ئەو شتانەی کە باسم کردن هیچ پەیوەندییەکیشی نەبوو بە قەبارەی هۆڵەکانی خوێندنەوە وههیچ پهیوهندیهکیشی نهبوو بە ژێرخانی ئابوورییەوە !هیچ پەیوەندییەکی بە هەژارییەوە نەبوو، هیچ پەیوەندییەک بهڵام ئهوهی که ڕویدا ئەوەبوو کە کاتێک دەستم کرد بە ڕاپرسییەک لە هەریەک لهو قوتابخانانهدا ، لکە یەک پرسیاری تێدا بوو بۆ مامۆستاکان، ئەویش دەیگوت "ئایا دهتهوێت بگوێزرێیتهوه بۆ شارەکان ؟ پایتهختهکان؟ " لە سەدا ٦٩ ی مامۆستاکان دەیانگوت بەڵێ، لەمەوە تێ دەگەن کە ئەگەر یەک تۆز لە دەلهی دوور کەونەوە دەڵێن بەڵێ ههروهها دهڵێن نهخێر ئەگەر بێت و له ناوجه دهوڵهمهندهکانی دهلهی بن چونکە وەک دەازانن، ئەو ناوچانە باشترن بە دووری 200کم لە دهرهوهی دهلهی وهڵامهکه ههموو کاتێک بهڵێیه من دەڵێم، ئەو مامۆستایانەی کە بە پێ دێن بۆ قوتابخانەکان ههموو ڕۆژێک لە دڵی خۆیدا دەڵێت، خۆزگە لە قوتابخانەیەکی تر بومایە پێدەچێت ئەمە کاریگەری زۆری لەسەر ئەو ئەنجامە خراپانە هەبێت کهواته بە شێوەیەک لەم بارو دۆخی کۆچکردنی مامۆستیایان و هاندانەیان دەڕواندرێت کە هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ ئەو شتانەی کە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ڕوو دەدات هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نی یە کە منداڵهکان خواردنی تهواویان ههبێت لەگەڵ ئەوەشدا بە ڕێکوپێکی بچنە پۆلەکانیانەوە .یاخود شتی لەو بابەتە. شتەکان وا دەر دەکەون
کاتێک خۆت خوێندەوار دەکەیت و تەکنەلۆژیاکان بەکاردێنیت، لە نوسراوێکی ئەدەبیدا ئەوەم دۆزییەوە کە خۆتان دەزانن شتی وەک ماڵپەڕەکان، یاخود ئەو کەشە هاوکارانەی تر وەک ڕادیۆ کە هەموو کاتەکای بەیانی گوێتان لێ گرتوون وەک یەکەمین قوتابخانە تەماشا دەکرێن، باشترین قوتابخانەی شارەکانن بە بۆچونی من، ئەمانەش هۆکارن ئەدەبیات... بەشێکی ئەمە،کە ئەدەبی زانستییە ههموو کاتێک سهرزهنشتی تهکنهلۆجیای فێرکردن دەکات که گوایه ئهفسانهیهکی قوڵه و هی ئەوە نی کاری پێ بکرێت مامۆستاکان ههموو کاتێک دهڵێن شتێكی باشه ، بهڵام به بهراورد کردنیان لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانیان، زۆری تێ دەچێت لەبەر ئەوەی لە خوێندنگەیەکدا تاقی دەکرێتەوە کە پێشتر قوتابی تێدا بووبێت بابڵێین %80 ی قوتابییەکان دەتوانن هەرچییەک بێت بەکاری بهێنن ههڵدهستین به دانانی ئهم تهکنهلۆجیا فێڵاویه و ئەوانیش % ٨٣ پێکدەهێنن وه سهرۆک سهیری ئەمە دەکات و دەڵێت لە %٣ ی 300.000 دۆلار ؟ کارهکه لهبیرخۆتبهرهوە ئەگەر هەمان تەکنەلۆژیا لە یەکێک لە قوتابخانە دورە دەستەکاندا تاقی بکرێتەوە لەو کاتەدا ئەنجامەکان لە %٣٠ بوون و با بڵێین بەرز دەبێتەوە بۆ %٤٠ بە نزیکەیی کە بەتەواوی شتێکی جیاواز دەردەچێت کەواتە گۆڕانە ڕێژەییەکە لە تەکنەلۆژیای فێرکاریدا دەگونجێت گەورەتر بێت لە بنی هەڕەمەکە بە بەراورد لەگەڵ لوتکەکەیدا بەڵام ئێمە وا دیارە کە ئەو کارە بەشێوەیەکی تر ئەنجام دەدەین
کەواتە گەیشتم بەم دەرئەنجامە کە تەکنەلۆژیای فێرکاری پێویستە یەکەم جار بگاتە دەست ناوچە دورە دەستەکان، نەوەک بە پێچەوانەوە لە کۆتایدا پرسیارێک هەیە، کە چۆن مامەڵە لەگەڵ بۆچونی مامۆستایان دەکرێت؟ هەرکاتێک بچیت بۆ لای مامۆستا و هەندێ لە تەکنەلۆژیای نیشان بدەیت یەکەم کاردانەوەی مامۆستا ئەوەیە کە ناتوانیت جێگەی مامۆستا بە ئامێرێک بگریتەوە، ئەوە ئەستەمە من نازانم بۆ ئەستەمە، بەڵام بۆ چرکەیەکیش ئەگەر وامان دانا کە ئەستەمە، وتەیەک هەیە لە لایەن ئارسەر سی کلارک نوسەری ئەو خەیاڵە زانستییەی کە بینیم لە کۆڵۆمبییا شتێکی وتووە کە بە تەواوی ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات وتویەتی لەوانەیە ئامێرێک شوێنی مامۆستایەک بگرێتەوە کەواتە خۆتان دەزانن مامۆستای خستۆتە گێژاوێکی قورسەوە، پێویستە بیری لێ بکەیتەوە بەهەرحاڵ، کەواتە من داوای جێگرەوەیەکی فێرکاری سەرەتایی دەکەم هەموو جۆرە جێگرەوەیەک داواکراوە لە هەموو ئەو شوێنانەی کە قوتابخانەی لێ نییە ئەو شوێنانەی کە قوتابخانەکانیان باش نییە، وە هەروەها ئەو شوێنانەی مامۆستای لێ نییە یاخود لەو شوێنانەی کە مامۆستاکانی باش نین، لەبەر هەر هۆیەک بێت ئەگەر وا ڕێکەوت کە تۆ لە بەشێک لەو جیهانەدا ژیایت کە هیچ لەوانەی تێدا نەبوو ئەوا پێویستت بە جێگیر بوون نییە لە فێربووندا هەتا ئێستا شوێنێکی وام نەبینیوە، جگە لەیەک شوێن کە نامەوێت ناوەکەی بهێنم بەڵام لە شوێنێکی جیهاندا خەڵک دەیوت کە ئەو کێشەیەمان نییە لەبەرئەوەی ئێمە قوتابخانەی باش و مامۆستای چاکمان هەیە ئەم شوێنانەش هەیە کە باشن، باڵام بەهەرحاڵ نەمبیستووە لە هیچ شوێنێکی تر ئەمە هەبێت
ئێستا من دەربارەی منداڵان و ڕێکخستنیان قسە دەکەم کۆمەڵێک لە تاقیکردنەوە گەیاندمییە ئەم بیرۆکەیەی کە چی پێویستە بۆ ئەوەی فێرکردن جێگیر بکەین پێیان دەڵێن تاقیکردنەوەی کونێک لە دیوار پێویستە لەم بابەتەدا خێرا بکەم، ئەوانە زنجیرەیەکن لە تاقیکردنەوە یەکەم تاقی کردنەوە لە نیودەلهی لە ساڵی ١٩٩٩ ئەنجام درا ئەوەی لەوێ کردمان زۆر ساکار بوو نوسینگەیەکم هەبوو لەو ڕۆژانەدا لە شارێکی هەژار و گەڕەکێکی هەژار بوو دیوارێکی هاوبەش هەبوو لە نێوان نوسینگەکەم و شوێنە هەژارەکە کونێکیان لەناو ئەو دیوارەدا دروست کرد بە هۆی ئەوەوە ناوی (کونێک لە دیوار)ی لێ نرا کۆمپیتەرێکی باشمان خستە ناو ئەو کونەوە، بە شێوەیەک جێگیرمان کرد لەناو دیوارەکەدا بە شێوەیەک کە لە کۆتاییەکەیدا شاشەکەی ڕووی لە دەرەوە بوو لەوحەی دەست لێدان لەناو کونەکەدا دانرابوو بە هێڵێکی ئینتەرنێت گەیاندمان، دۆزەرەوەی ئینتەرنێتمان تیا دانا و خستمانە سەر وێب سایتی ئەلتا ڤێستاوە، لەو ڕۆژانەدا.... وە لەوێ بە جێمان هێشت
ئەوە بوو کە بینیمان کەواتە ئەوە نوسینگەکەم بوو لە (ئای تی) دا لێرەدا کونێک لە دیوارەکەدا هەیە دوای نزیکەی ٨ سەعات، ئەم منداڵەمان دۆزییەوە لە لای ڕاستەوە ئەم منداڵە تەمەن ٨ ساڵە کە لەلای چەپیەوە کچێکی تەمەن ٦ ساڵە کە زۆر درێژ نییە کوڕەکە کچەکەی فێردەکرد کە چۆن شت لە ئینتەرنێت دا بدۆزێتەوە کەواتە زۆرتر پرسیار دەکرێت وەک لەوەی وەڵام بدرێتەوە ئەمانە ڕاستن؟ ئایا زمان گرنگە لەبەرئەوەی پێویست ناکات کوڕەکە زمانی ئینگلیزی بزانێت؟ ئایا کۆمپیتەر لەناودەچێت، یان دەیشکێنن یان دەیدزن؟ ئایا هیچ کەس ئەوانی فێرکردووە؟ پرسیاری کۆتایی ئەوەیە کە هەموویان کردیان، بەڵام ئەزانن پێویست بوو ئەوان سەر بەرز بکەنەوە بۆ سەر دیوارەکە وە پرسیار لە خەڵک بکردایە لە نوسینگەکەتەوە بیان وتایە، دەتوانیت ڕێگام نیشان بدەیت بۆ چۆنییەتی کردنی ئەو کارە وە پاشان کەسێک ڕێگای نیشان دەدان
لەبەرئەوە تاقیکردنەوەکانم بردبووەوە دەرەوەی دەلهی و دووبارەم کردنەوە ئەمجارەیان لە شارێک کە ناوی (شیڤپور)بوو لە ناوەڕاستیی هندستان کە دڵنیا بووم لەوەی کە کەس شتی فێری کەس نەکردووە پێکەنین ڕۆژێکی گەرم بوو، وە کونەکەی ناو دیوارەکە کە لە خانوویەکی کۆندا بوو، ئەوە یەکەم منداڵە کە هاتبووە ئەویا دوای ئەوەی دەرکەوتبوو کە خوێندکارێکی ١٣ ساڵان بوو ئەهاتە ئەوێ و دەستی دەکرد بە دەست لێدانی ئەو شتە زۆر بە خێرایی، تێبینی ئەوەشی کردبوو کاتێک پەنجە دەخاتە سەر دوگمەکانی شتێک لەسەر شاشەکە دەجوڵێت دواتر پێی وتم، من هەرگیز تەلەفیزیۆنم نەبینیوە کە بتوانیت شتێکی لەسەر بکەیت دوو خولەکی پێ چوو تا بۆی دەرکەوت کە دەتوانێت شتێک بکات لەسەر تەلەفیزیۆنەکە دواتر ئەوەی ئەو کردی کلیکێک بوو کە مەبەستی نەبوو ئەوە بکات بە دەستپێدانانی دوگمەکەدا، دەیبینن کە وا دەکات کاتێک ئەوەی کرد دۆزەرەوەی ئینتەرنێتەکە ماڵپەڕەکەی گۆڕی دوای ٨ خولەک، لە دەستیەوە سەیری شاشەکەی کرد ئەو دەگەڕا لە ئینتەرنێتدا: دەچووە پێشەوە و دەگەڕایەوە کاتێک ئەمە ڕووی دا، دەستی کرد بە بانگکردنی هەموو منداڵانی گەڕەک منداڵەکان هاتن و بینییان لەوێ چی بووە بۆ ئێوارەی ئەو ڕۆژە، ٧٠ منداڵ هەموویان لە ئینتەرنێتدا دەگەڕان کەواتە ٨ خولەک و کۆمپیتەرەکە دەورە درابوو وا دەرکەوت کە ئەوە هەموو شتێک بێت کە ئێمە پێویستمانە
کەواتە وامان هەست کرد کە ئەمە لە ئارادایە: منداڵەکان بە کۆمەڵ دەتوانن فێربن و ئامۆژگاری یەکتر بکەن بۆ بەکارهێنانی کۆمپیتەر و ئینتەرنێت، بەڵام لە ژێر چ بارێکدا؟ ئەم جارە پرسیارە سەرەکییەکە دەربارەی ئینگلیزی بوو خەڵک دەیووت ، ئەزانن، بەڕاستی پێویستە ئەمەتان هەبێت بە زمانی هندی منیش دەموت، چی، ئایا پێویستە ئینتەرنێت وەربگێڕمە سەر زمانی هندی؟ ئەوە ناگونجێت کەواتە دەبێت بە پێچەوانەوە بێت بەڵام با ببینین چۆن منداڵەکان خۆیان ڕادەهێنن لەگەڵ زمانی ئینگلیزیدا؟ ئەم تاقیکردنەوەیەم بردە باکوری ڕۆژهەڵاتی هندستان بۆ دێیەک کە پێیان دەوت مادانتوسی لەبەر ئەو هۆکارەی کە مامۆستای ئینگلیزییان نەبوو تاقیکردنەوەکەم بردە ئەوێ کەواتە منداڵەکانی ئەوێ هەرگیز زمانی ئینگلیزی فێر نەبوبوون منیش هەمان پڕۆژەی کونم دروست کردەوە لە دیوارەکەدا یەکەم جیاوازی گەورە لە نێوان لادێکان و گەڕەکە هەژارەکان لە شاردا ئەوەیە کە لەوێ ژمارەی کچەکان زۆرتر بوون لە ژمارەی کوڕەکان کە دەهاتن بۆ فێربون لە گەڕەکە هەژارەکاندا کچەکان وا ڕاهاتبوون کە دوور کەونەوە کۆمپیتەرەکەم بە جێهێشت لەگەڵ بەشێکی زۆر لە سیدی، هیچ خەتێکی ئینتەرنێت نەبوو وە دوای سێ مانگ چوومەوە بۆ لایان کاتێک گەڕامەوە بۆ لایان ئەم دوو منداڵەم دۆزییەوە کە تەمانیان ٨ ساڵ و ١٢ ساڵ بوو کە یارییان لەسەر کۆمپیتەر دەکرد هەر کە منیان بینی وتیان پێویستمان بە بەرنامەی خێراتر و ماوسێکی باش هەیە پێکەنین بە ڕاستی سەرم سوڕما چۆن لەو شوێنەوە ئەم هەموو شتەیان زانی؟ ئەوانیش وتیان، ئێمە لە سیدییەکانەوە دەرمان هێناو زانیمان وتم بەڵام چۆن تێگەیشتن کە چی دەبێت بکەیت؟ ئەوانیش وتیان باشە تۆ ئەم ئامێرەت لێرە بەجێهێشت کە تەنها بە ئینگلیزی قسەی دەکرد، کەواتە پێویست بوو لەسەرمان کە فێری ئینگلیزی ببین پاشان ئەوام بژارد، کە ئەوان ٢٠٠ وشەی ئینگلیزییان بەکاردەهێنا لەگەڵ یەکتردا بە هەڵە دەیان ووت بەڵام بەکارهێنانەکانی ڕاست بوو وشەکانی وەک (تەواوبوون، وەستان، دۆزینەوە، خەزن کردن،...) لەم جۆرە وشانە نەک تەنها لە کۆمپیتەر دا بەکاریان دەهێنا بەڵکو لە قسە کردنی ڕۆژانەشیاندا بەکاریان دەهێنا کەواتە (مادانتوسی) وای نیشان دا کە زمان ڕێگر نەبووە لە فێربوون لە ڕاستیدا لەوانەشە بتوانن کە ئەو زمانە فێری خۆیان بکە ئەگەر بە ڕاستی بیانەوێت ئەوە بکەن
لە کۆتایدا، ویستم ئەم تاقیکردنەوەیە لە دەرەوە بکەم بۆ ئەوەی بزانم کە ئایا ئەنجامەکان وەکو یەکن، ئەگەر ئەم تاقیکردنەوەیە لە هەر شوێنێک بکەیت هندستان شوێنێکی باشە بۆ ئەنجام دانی تاقیکردنەوەیەکی بەم شێوەیە لەبەرئەوەی زۆرترین جیاوازی ڕەگەز و هەموو ..... خۆتان دەزانن بۆ ماوەییە هەمەچەشنەکان، هەموو ڕەگەزە هەمەچەشنەکان وە هەروەها هەموو چەشنە ئابورییە کۆمەڵایەتییەکانیش لەبەرئەوە توانیم تاقیکردنەوەی کۆمەڵێک لە هەڵبژێردراو بکەم کە هەموو جیهان دەگرێتەوە ئەم ئیشەم نزیکەی ٥ ساڵی خایاند، وە ئەم تاقیکردنەوەیە بە ڕاستی بە درێژایی و پانی هندستان ئێمەی برد ئەمەش هیمالایایە، لە باکورەوە بەرزە و زۆر ساردە هەروەها پێویست بوو کە شێوازێکی ئەندازیاری دابهێنم بۆ ئەوەی بتوانێت لەدەرەوە خزمەت بکات، وە کۆمپیتەری ئاسایم بەکارهێنا لەبەرئەوە پێویستم بە ناوچەی کەشوهەوای جیاواز بوو، بۆ ئەمەش هندستان زۆر گونجاوە لەبەرئەوەی زۆر گەرم و زۆر سارد و ئەم شتانەی هەیە لە خۆرئاواوە بیابانە، نزیک سنوری پاکستان لێرەدا ڤیدۆیەکی بچوکی یەکێک لەو لادێیانە دەبینین یەکەم شت کە ئەو منداڵانە کردیان دۆزینەوەی ماڵپەرێک بوو بۆ ئەوەی خۆیان فێری پیتەکانی ئینگلیزی بکەن
پاشان لە ناوەڕاستی هندستان... زۆر گەرم، شێدار ،ماسی گرتن لە لادێکان لەو شوێنانەی کە شێداری بکوژێکی گەورەی زانستی ئەلکترۆنییە کەواتە پێویست بوو کە هەموو ئەو کێشانە چارەسەر بکەین کە هەمانە بەبێ هەواساردکەر و بە وزەیەکی زۆر کەم کەواتە زۆربەی چارەسەرەکان کە کراوە بەکارهاتووە بۆ تەقینەوەیەکی بچوکی هەوا دانانی لە شوێنێکی ڕاست و دروستدا بۆ پاراستنی ئامێرە ئیش کردووەکان دەمەوێت ئەمە کورت بکەمەوە، چەند جارێک ئەمەمان دووبارە کردەوە ئەم زنجیرەیە زۆر باشە. ئەمە منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵە بە خوشکە گەورەکەی دەڵێت کە چی بکات ئەمەش زۆر ڕوو دەدات لەگەڵ ئەم کۆمپیتەرانەدا کە دەبینین منداڵە بچوکەکان گەورەکان فێردەکەن
چیمان دەست کەوت؟ ئەوە فێربووین کە منداڵانی تەمەن ٦ بۆ ١٣ ساڵ دەتوانن خۆیان فێربکەن لە ژینگە جیاوازەکاندا کە بە هەر شێوەیەک بتوانێت هەر شتێک پێوەر بکات کەواتە ئەگەر کۆمپیتەریان هەبێت دەتوانن خۆیان فێر بکەن، ئەگەر زیرەک بن پەیوەندییەک نییە لە نێوان هیچ کەس و شتێکدا، بەڵام دەبێت لەناو کۆمەڵدا بن لەوانەشە باشتر بن، خۆتان دەزانن ئارەزویان لەناو کۆمەڵە لەبەرئەوەی هەمووتان باس لە کۆمەڵێک دەکەن کەواتە ئەوە هێزێکە کە کۆمەڵێک منداڵ دەتوانن چی بکەن ئەگەر دەستێوەردانی گەورەکان بەرز بکەینەوە
بیرۆکەیەکی خێرا دەبێت دەربارەی پێوەرەکان هەستان بە بەکارهێنانی شێوەیەکی بژاردنی بەهێز، من هیچ لە بارەیەوە باس ناکەم بەڵام ئێمەش فێربوونێکی دیارمان دەست دەکەویت نزیک بوو لەوەی کە لە قوتابخانە دەستمان کەوتبوو لە ئەمەدا وازی لێ دەهێنم لەبەرئەوەی کە مەبەستم ئەوەیە کە هەموو شتێک ڕوون دەکاتەوە، وانییە؟ دەتوانن چی فێربن بۆ ئەوەی بیکەن ؟ کاری سەرەکی ئەم ویندۆسە، دۆزینەوە، وێنەکردن، قسەکردن و ئیمەیڵ مادەی یاری و فێرکاری، دابەزاندنی مۆسیقا، یاری ئەلکترۆنی بەکورتی، هەموو ئەو شتانەی کە ئێمە ئەنجامی دەدەین وە زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ دەبێتە لێزانی کۆمپیتەر لە توانایاندا هەیە هەموو ئەو شتانە بکەن لەماوەی ٦ مانگدا بەیەک کۆمپیتەر
کەواتە چۆن دەتوانن ئەمە بکەن؟ ئەگەر جارەکانی گەیاندن بە ڕاستی بژمێریت ئەوا لە ڕۆژێکدا دەقەکان دەژمێردرێت کەواتە بەو شێوەیە نییە کە ڕوو دەدات چیمان دەستکەوت، لە ڕاستیدا ئەوەمان زانی کە منداڵێک کۆمپیتەر بەکار دەهێنێت هەروەها ٣ منداڵی تریش دەوری دەدەن و ڕێنمایی دەکەن کە پێویستە چی بکات ئەگەر تاقی بکەیتەوە لە هەر چواریان یەک وەڵامت دەست دەکەوێت ئەگەر هەرچییەکیان لێ بپرسیت ئەو چوار منداڵە بە کۆمەڵێک دەورەدراون کە نزیکەی ١٦ منداڵ دەبن ئەوانیش ئامۆژگاری دەکەن بەڵام بە هەڵە دەربارەی ئەوەی کە ڕوو دەدات لەسەر کۆمپیتەرەکە هەر هەمووشیان توانایان هەیە کە دەربچن لەو وانەیەدا لەبەرئەوە بە سەیرکردن هێندەی کردن فێردەبن وا دەردەکەوێت کە دژ بە فێربوونی گەورەکانن بەڵام ئەوەتان بیر بێت کە تا ٨ ساڵانێک لە کۆمەڵگەیەکدا دەژی کە زۆر جار پێی دەوترێت، ئەوە مەکە دەست نەدەیت لە قوتوی ویسکییەکەوە کە وا بوو منداڵە ٨ ساڵانەکە چی دەکات؟ چاودێری دەکات کە چۆن پێویستە دەست لە قوتوی ویسکییەکەوە بدات ئەگەر تاقی بکەنەوە وەڵامی هەموو پرسیارێک بەڕاستی دەداتەوە لەسەر ئەو بابەتە وا دیارە لە توانایادا هەیە زۆر بە خێرایی شت فێربن
کەواتە کۆتاییەکەی چی بوو دەربارەی ٦ ساڵ لە کارکردن؟ ئەوە بوو بۆمان دەرکەوت کە فێرکردنی سەرەتایی لە خۆیەوە ڕوو دەدات یان بەشێکی لە خۆیەوە ڕوو دەدات ناشبێت لەسەرەوە بۆ خوارەوە بکرێت لەوانەیە ڕێکخراوێکی خۆیی بێت، کە وا بوو دووەم بەش کە دەمویست پێتان بڵێم منداڵانیش دەتوانن خۆیان فێربکەن و ئاواتەکانیان بهێننەدی
سێیەم بەش دەربارەی نرخەکانە ئەمەشیان بە کورتی باس دەکەین هەستام بە تاقیکردنەوەی ٥٠٠ منداڵ لە سەرتاسەری هندستان نزیکەی ٦٨ پرسیاری جیاوازم لێ کردن دەربارەی نرخ، بە بیروڕای خۆیان بە ئاسانی وەڵامیان دایەوە لەهەموو جۆرەکانی بیروڕامان دەستکەوت. بەڵێ، نەخێر یان نازانم وەڵامی پرسیارەکان کە وەرم گرت %٥٠ی بەڵێ بوو %٥٠ی نەخێر توانیم ١٦ لەم دەرخستنانە کۆبکەمەوە ناوچە هەبوو کە منداڵان تیایدا شڵەژاوبوون لەبەر ئەوەی نیوەی بەڵێ و نیوەی نەخێر بوو لەم جۆرە نمونانە" هەندێ کات پێویستە درۆ بکەین" هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی بتوانین وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە لەوانەیە کەس لە ئێمە نەتوانێت ئەوە بکات لەبەرئەوە پرسیاری سێیەم دەکەم ئایا تەکنەلۆژیا دەتوانێت نرخ دەستەبەر بکات؟ لە کۆتایدا سیستەمەکانی ڕێکخستن خۆیان دەربارەی ئەوە، دووبارە نامەوێت زۆر بڵێم لەبەرئەوەی هەمووشتێکتان دەربارەی ئەوە بیستووە شێوازە سروشتییەکان هەموویان خۆڕێکخەرن گالاکسی، گەردیلەکان، خانەکان، شتە زیندووەکان، کۆمەڵگەکان بێجگە لە گفتوگۆکردن دەربارەی دیزاینەرە زیرەکەکان بەڵام لەم کاتەدا زانستیش ڕێکخراوێکی خۆییە بەڵام نمونەکانی تر، قەرەباڵغی ترافیکەکانن و کۆمەڵگا وە گێڕانەوەی کارەکانمان و تیرۆرست و یاخیبووەکان وە هەروەها دەربارەی سیستەمەکانی ئینتەرنێت و خۆڕێکخستن دەزانن
کەواتە ئەمە چوار ڕستەکەی منە دووری کار دەکاتە سەر چۆنییەتی فێربوون تەکنەلۆژیای فێرکردن دەبێت یەکەم جار بدرێت بە ناوچە دابڕاوەکان وە دواتر بۆ ناوچەکانی تر نرخ دروست دەبێت، بیروباوەڕە ئاینییەکان دەسەپێنرێن پێچەوانەی دەزگا میکانییەکان بەزۆری فێربوون لە ڕێکخستنی خۆیی دەچێت ئەگەر هەرچواریان بەیەکەوە دابنێیت ئەوەمان دەست دەکەوێت، بە بیروڕای من ئامانجمان دەداتێ، هیوامان دەداتێ بۆ تەکنەلۆژیای فێربون تەکنەلۆژیای فێربوون و فێربونی خۆیەتی داگیرکاری، پێکەوە لکان، وە ڕێکخستنی خۆیی وەک فێرکەر، هەرگیز داوای تەکنەلۆژیامان نەکردووە، هەمیشە قەرزی دەکەین پێویست بوو پاوەرپۆینت بە تەکنەلۆژیایەکی فێربونی نایاب دابنێین بەڵام بۆ فێرکردن نەبوو، بۆ پێشکەشکردنی سیمینار بوو ئێمە قەرزمان کرد.ئێمە ڤیدیۆی کۆنفرانس و کۆمپیتەری تایبەتمان دەستەبەر کرد وابزانم کاتی ئەوەیە کە پسپۆڕی پەروەردە چاویلکەی خۆیان دروست بکەن وە من شتێکی لەو جۆرەم هەیە، کە ئەمە ڕوون کردنەوەکەیەتی دەستە چاویلکەیەکی ئاوا پێویستە تەکنەلۆژیا بەرهەم بهێنێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دوری و بایەخ و زەبر و زەنگ کەواتە ناوێکم لێ ناوە، بۆچی پێی نەڵێین (ئاوتدۆکترینەیشن) وە ئایا دەبێتە ئامانجێکی تەکنەلۆژیای پەروەردەیی لە داهاتوودا؟ ئەمەوێت ئەمە بەجێ بهێڵم وەک بیرۆکەیەک لای ئێوە
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
قسەکردن لە "لفت ٢٠٠٧" سوگاتا میترا باسی پڕۆژەی "کونێک لە دیوار"ی خۆی دەکات. لەم پڕۆژەیەدا منداڵانی بچووک خۆیان خۆیان فێرکردووە چۆن کۆمپیوتەر بەکاربهێنن ... وە دواتر منداڵی تریشیان فێرکردووە. ئەو دەپرسێت، منداڵان دەتوانن چی تر فێری خۆیان بکەن؟
Educational researcher Sugata Mitra is the winner of the 2013 TED Prize. His wish: Build a School in the Cloud, where children can explore and learn from one another. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
19:24 Posted: Jun 2006
Views 16,981,961 | Comments 3041
09:18 Posted: Dec 2007
Views 1,881,374 | Comments 307
16:40 Posted: Jun 2008
Views 234,489 | Comments 38
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.