دە سال لەمەوپێش ،لە بەیانیەکی سیشەممەدا بازدانیکم بە پەرەشوت لە سەر فۆرت براگ ئەنجام دا،لە کارۆلینای باشور بازدانێکی ڕۆتینی بوو وەک ێەوانەی پێشتر وەک ئەچامم دابوون لەو کاتەوەی کە بووم بە پەرەشوتەوان ٢٧ سال لەمەوبەر چوین بۆ خوارەوەی فرۆکەخانە لە کاتێکی زوودا چونکە ئەمە سەربازیەو هەمیشە زوو دەڕۆی هەندێ راهێنانی وریاکەرەوەی سەربازی ئەنجام دەدەی پاشان دەرۆیت پەرەشوتەکەت دەبەستیت و یەکێکیش یارمەتیت ئەدا وە پەڕەشوتی (تی ١٠) دەکەیتە شانت و دەبێ زۆر وریا بی کە چۆن قایشەکانت دەبەستی بە تایبەتی قایشەکانی ڕان چونکە لە بەینی قاچەکاندا تێدەپەرن پاشان کەرەستەکان لەبەر دەکەیت وە دواتر جانتا گەورەکەشت لەشان دەکەیت دوای ئەوە پرۆفیسۆری بازدانەکە دێت ئەو کەسێکی بە ئەزومونە لە جالاکیەکانی پەرەشوتدا پشکنینت بۆ دەکات ،قایشەکانت توند رادەکێشێ هەمو شتێ توند دەکات تا سنگت تێکدەشکێت وە شانەکانیشت دێتە خوارەوە وە بێگومان ،وا قایشەکان توند دەکات هەتا ئاوازی دەنگت ٢ پلە بەرز دەبێتەوە پاشان دادەنیشیت،وە کەمێ چاوەڕێ دەکەیت چونکە ئەمە سەربازیە پاشان سوار فڕۆکەکە دەبیت، دوای ئەوە هەڵدەسی و خۆو نزم دەکەیتەوە وەک شمەک وایت بۆ فرۆکەیەکی ئاوا ،لە هێلێک مرۆڤ دادەنیشی لەسەر کورسیەکانی فڕۆکەکە لەمبەرو ئەوبەریدا پاشان کەمێکی تر چاوەرێ دەکەی چونکە هێزی ئاسمانی ئاوا فێری سەربازەکانی دەکات کە چۆن چاوەرێ بکەن
پاشان دەفڕیت وە ئەمەش کەمێک ئازار بەخشە،ێستا واشی بۆ دەچم بەم شێوەیە دروست کرابێ ئەوەنە ئازار بەخشە تا وات لێ بکات کە باز بدەیت خیرا تۆ بەراستی ناتەوێ باز بدەیت ،بەلام دەتەوێ برۆیتە دەرەوە کەواتە کە تۆ دەچیتە فرۆکەکەوە ،تۆ بە بەردەوامی دەفریت لە دوای ٢٠ خولەک فێرکەرانی بازدان فەرمانەکانت پێ رادەگەێنن ئەوان ٢٠ خولەک دەدەن ....ئەوە ئاگادار کەرەوەی کاتە لەوێ دادەنیشیت ،باشە ؟ پاشآن ١٠ خولەکت دەدەەنێ وە بەدلنیایەوە،تۆ وەلام دەدەیتەوە لەگەل هەموو ئەمانەدا ئەمەش بۆ زیاد کردنی باوەر بە خۆبونی هەموانە ،بۆ نیشاندانی ئەوەی کە نەترساویت پاشان فەرمان دەدەن .....ئامادەبە پاشان کاتێک دێت بلێین... ئەوانەی دەرەی بنکەکە ،هەستنە سەرپێ ئەگەر تۆ کەسێکی دەرەوەی بنکەکەیت ،هەستە سەر پێ ئێستا ئەگەر تۆ کەسێکی ناوەوەی بنکەکەیت ،هەستە سەر پێ پاشان ریز دەبی بەشێوەکی رێک لەم خالەدا بیر دەکەیتەوە ... ئایا ئەزانی ؟ من تۆزێکی تر بازدەدەم لەم کاتەدا بواری پاشەکشە نیە بە هەندێ پشکنینی تردا تێدەپەری وپاشان دەرگاکە دەکەنەوە
ئەمەش ئەو بەیانیەی ڕۆژی سێشەممەی مانگی ٩ بوو دەرەوە زۆر جوان بوو شنە بایەکی خۆش هەلیکرد فێرکەرانی بازدانەکە هەستان بە پشکنینی دەرگاکە پاشان کە کاتی ڕۆشتن دەرەوەیە ڕوناکیەکی سەوز هەلدەبێت و راهێنەرەکان دەلێن ... دەرچۆ یەکەم کەس دەڕواو ،تۆش لە ریزەکەدای پاشان بە شێوەیەکی شەلەشەل بەرەو دەرگاکە دەڕۆی ناونانی بە بازدان بە هەڵە ناونانە ،تۆ بەردەبیتەوە بەردەبیتەوە بەرەو دەرەوەی دەرگاکە تۆ دەگیرێی لە ناوەڕاستی کۆمەلبونەکەدا یەکەم شت کە دەیکەیت ئەوەیە کە شێوە دۆخێکی بەرتەسک وەردەگری سەرت نزم دەکەیتەوە بەرەو بەرەو سنگت پەرەشوتی سەلاماتیەکەت دەکەیتەوە تۆ وا دەکەی چونکە ٢٧ سال لەمەبەر پلەدارێکی بواری ئاسمانی فێری ئەوەی کردم هعچ بیرۆکەیەکم نیە نازانم کە ئەوە هیچ جیاوازیەک دروست دەکات بەلام ئەوە وای نیشاندام کە ئەمە شتێکی لۆجیکیە من هەرگیز بە بیرم نەهاتووە کە تاقی بکەمەوە ئاخۆ ئەو ڕاست دەکات یان نا پاشان چاوەرێی ئاماژەکە دەکەیت بۆ ئەوەی پەڕەشوتەکە بکەیتەوە ئەگەر ئاماژەکەت نەبێ،ئەوا پەڕەشوتیشت نابی بەتەواوی کێشەیەکی گەورەت دەبێت بەلام بە نمونەیی ئەوەت دەبێ، بە نمونەییش پەڕەشوتەکە دەکرێتەوە بێ گومان ،ئەگەر قایشەکانی لای رانت بەباشی دانەنرابێت لەو کاتەدا هەڕەشەکی تریشت لەسەر ذەبێ بووم
بۆیە سەیری دەوروبەرت بکە تۆ لەژێر پەڕەشوتەکەدا دەبی و دەلێیت... ئەمە خۆشە ئێستا خۆو ئامادە بکە بۆ ئەوەی کە ناتوانی لێی هەڵبێیت تۆ خۆو دەدەیت بە زەویدا ناتوانی زۆر ئەوە دوا بخەی وە ناشتوانی بە تەوای ئەو شوینە دیاری بکەی کە لێی دەنیشیتەوە چونکە ئەوان فەرمان دەکەن بەرەو کوێ بفڕی بەڵام ئەوان پێت دەڵێن بۆیە تۆ سەیری دەروبەرت دەکەیت تا بزانی لەکوێ دەنیشیتەوە هەوڵ دەدەیت کە خۆت ئامادە بکەیت وە ئەو کاتەی کە نزیک تر دەبیتەوە جانتاکەی شانت نزم دەکەیتەوە کە لە ئاستێکی نزم تردای وە ئەوەش بەدەست تۆ نیە کە کەی دەنیشیتەوە وە ئامادەکاری دەکەیت بۆ بەربونەوەی پەڕەشوتەکەت ئێستا سەربازی فێرت دەکات کە ٥ خاڵ جێبەجێبکەی سەری پەنجەکانت پووزەکانت،ڕانەکانت ماسولکەکانی باشی سەرەوەی ڕانت و ئەوانەی پاڵنانیش ئەوە ئەم زەوییە جوانەیە ،بسورێرەوەو تەقلەبە وە ئەوەش ئازارت نادات لە ماوەی ٣٠ ساڵ بازدان ،هەرگیز نیشتنەوەیەکی وام ئەنجام نەدا پێکەنین هەمیشە وا دەنیشتمەوە وەک بەردانەوەی شوتیەک لە پەنجەرەی نهۆمی سێیەمەوە
لەگەڵ خۆ کێشانم بە زەویدا یەکەمین شت کە دەمکرد،سەیرم دەکرد بزانم شتێکم نەشکاندوە لەوانەی کە پێویستم بوون سەرم دەجوڵاند وە هەندێ پرسیاری ئەزەلیم لە خۆم دەکرد بۆچی من نەچومە ناو بانکەوە پێکەنین وە پاشان سەری دەوروبەرم کرد ئەوکات پەڕەشوتەوانێکی تر دەبینم کوڕێکی گەنج یان یان کچێک رووناکی (م٤) یان هەڵکردوە وە ئەوان خەریکی کۆکردنەوەی کەرەستەکانیانن ئەوان هەمو شتێ دەکەن کە ئێمە فێرمان کردون وە بۆم دەرکەوت کە،ئەگەر ئەوان بچنە ناو جەنگ ئەوان ئەوە جێبەجی دەکەن کە ئێمە فێرمان کردون وە گوێرایەڵی ڕێبەرەکانیان دەکەن وە بۆم دەر کەوت کە ئەگەر لە جەنگ بێنە دەرەوە لەبەر ئەویە کە ئێمە بە باشی سەرکردایەتیان دەکەین من جارێکی تر وابەستەبووم بە گرنگی ئەو کارەوە کە کردم
بۆیە ێستا ئەو بازەی بەیانی سێشەممە ئەنجام دەدەم بەلام ئەوە هیچ بازدانێک نیە ئەوە ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ بوو کاتێک کە لە فڕۆکەخانەوە فڕین،ئەمریکا لە ئاشتیا بوو کاتێک کە نیشتینەوە لە فڕۆکەخانەکە ،هەمو شتێ گۆڕا بوو وە ئەوەی بیرمان لێ دەکردەوە لەبارەی ئەگەری ئەو جەنگاوەرە گەنجانەوە بوو کە دەچون بۆ جەنگ وەک بوونی بە تیۆری ئێستا زۆر زۆر ڕاستی بوو وە سەرکردایەتی شتێکی گرنگ دیار بوو بەڵام شتەکان گۆڕان من جەنەڕالێکی پلەداری ٤٦ ساڵە بووم کە سەرکەوتو بووم بەڵام شتەکان زۆر گۆڕاون ئەوە بوو کە من دەبوو هەندێ گۆڕانکاری گرنگ ئەنجام بدەم لەو بەیانیەشدا ئەوەم نەدەزانی
من پەروەردە کرابووم لەگەڵ هەندێ چیرۆکی کلتوری لەبارەی سەرکردایەتی کردنەوە ڕۆبێرت-ئی-لیی،جۆن بەفۆرد لە گاتسبێرگ وە هەروەها پەروەردە کرابوم لەگەڵ نمونەی تاکەکەسی لە بارەی سەرکردایەتی کردنەوە ئەمەش باوکم بوو لە ڤێتنام واش بەخێوکرابووم کە باوەڕ بکەم کە جەنگاوەرەکان بەهێزو دانان وە ئازاو بەوەفان ئەوان درۆ وفێڵ ودزی ناکەن یاخود بەجیهێشتنی هاوڕێکانیان وە هێشتاش باوەڕم وایە کە سەرکردە ڕاستەقینەکان بەم شێوەیەن بەڵام لە یەکەم ٢٥ ساڵی ئەزمونی کارکردنمدا کۆمەڵێ ئەزمونی جیاوازم بینی
یەکێک لە یەکەمین سەرکردەکانی بەتالیۆنەکەم کە لە بەتالیۆنەکەیدا ١٨ مانگ کارم کرد کە تاکە گفتوگۆیەک لەگەڵ مندا کردبێتی لە میلی ١٨یەمی ٢٥ میلی بوو کە بە پیادەڕەویەکەم بوو وە ماوەی ٤٠ خولەک بێزاری کردم وە دڵنیاش نیم کە ئەوە کارلێکێکی راست بوو بەڵام پاش ٢ ساڵ دوای ئەوە، کاتێک فەرماندەی یاریدەدەر بووم چومە دەرەوە بۆ سەنتەری مەشق پێکردنی نەتەوایەتی وە جالاکیەکمان ئەنجامدا وە هاوکارەکەم هێرشێکی ژێر زەمینی ئەنجامدا خۆت ئەزانیت،هێرشی ژێرزەمینی کلاسیکی هەمو شەوەکە ئامادەکاری دەکەیت بەرەو هێڵی جیاکەرەوە لەگەڵ دوژمندا لەوێدا دامەزراوەیەکی دژە گولەی جەنگیم دانابوو ئیمە بەرەو پێشەوە جوڵاین، وە دۆڕاین مەبەستم ئەوەیە دەستبەجی ئێمەیان سڕییەوە دوژمن بەبێ وەستان ئەو کارەی ئەنجامدا وە پاش جەنگەکە شانۆیەکی جوڵاویان هێناو ئەوکارەیان ئەنجامدا کە پێی ئەڵێن ، پێداچونەوەی پاش کردار بۆ ئەوەی ئەو هەڵانات پێ بلێن کە کردوتن ووەک جۆرێک لە لێپرسینەوە لەلایەن سەرکردایەتیەوە شاشەیەکی گەورە هەڵدەواسن،وە بە هەموو کارەکاندا دەچنەوە دواتر ،ئەم کارەت نەکردوە ،ئەم کارەت نەکردوە.... هتد وردە وردە پاشەکشەم ئەکرد وەک مارێک کە بوبێت بە ژێر ڕۆڵەیەکەوە وە پاشان چاوم کەوت بە فەرماندەی بەتالیۆنەکە،چونکە بێ هیوام کردبوو وە چووم داوای لێبوردنم لێکرد ئەویش وتی "ستەینلی' وامزانی شتێکی باشت کردووە بە یەک قسە منی خستەوە قاوغەکەی خۆم پێێ وتم کە سەرکردەکان دەکرێ توشی شکستت بکەن تا ئەو کاتەش نایەڵن ببیت بە کەسێکی دۆڕاو
تا هاتنی ٩/١١ ژەنەڕاڵێکی سەرکردە ماک کریستڵ ی ٤٦ ساڵە هەمو جیهانی تازە دەبینێ یەکەم:ئەو شتانەی کە ئاشکران،وە ئاشنایت پێیان ژینگە گۆڕاوە خێرایی،ووردەکاری هەستیاری هەموو شتەکان زۆر خێرایە هەندێ جار خێراتر بەرەو پێش دەچێ لەوەی کە خەڵکەکە کاتیان هەبێ بگونجێن لەگەڵ دۆخەکەدا بەڵام هەمو شتێک کە ئێمە دەیکەین بەمانایەکی تر گرنگتر بوو لە سەرکردایەتی ئەو هێزەی کە دەمکرد بڵاوبووبوونەوە بەسەر زیاتر لە ٢٠ وڵاتدا لەگەڵ ئەوەی کە ئەتوانن بە هەموو سەرکردە گەورەکان بگەن بۆ بڕیاردان لە تەنها ژورێکدا وە سەیری چاویان دەکەیت و متمانەیان لا دروست دەکەیت وە متمانەشیان لێ بەدەست دێنی من ئێستا سەرکردایەتی هێزێک دەکەم کە بەرەو ئاراستەی جیا جیادا دەڕوات وە دەبێت سوود لە تەکنیکەکانی تریش وەربگرم دەبێ ڤیدیۆ کۆنفرانسەکان بەکار بێنم، وە چاتیش بکەم دەبێ ئیمەیڵ بکەم،دەبێ پەیوەندی تەلەفونیش بکەم وە دەبێ هەرشتێک لە توانامدایە بەکاریبێنم نەک تەنها بۆ پەیوەندی کردن بەڵکو بۆ سەرکردایەتی کردنیش کەسێکی ٢٢ ساڵە کە بەتەنیا جالاکی دەکات لە دووری هەزاران میلەوە لێم دەبێ بە باوەڕ بەخۆبوونەوە پەیوەندی بە منەوە بکات دەبێ متمانەیان پێبکەم و وە ئەوانیش بە پێچەوانەوە وە دەبێ وەفایان لا دروست بکەم کە ئەمەش جۆرێکی تازەیە لە سەرکردایەتی بۆ من
جالاکیەکمان هەبوو کە دەبوو رێکی بخەین لە جەندین جێگەوە هەلێکمان بۆ رەخسا کاتیش نەبوو کە هەموویان کۆبکرێتەوە بۆیا دەبو کە زیرەکیەکی زۆر بێنین بەیەکەوە دەبو توانای جوڵەمان زیادبکرێ ئەوە هەستیار بوو،دەبو زنجیرەیەک فەرمان دەربکەین وایان لێبکەین کە باوەڕ بەوە بکەن کە ئەوەی ئێمە دەیکەین دروستە وە هەموو ئەوەش بکەین لە ناوەندێکی ئەلکترۆنیدا ئێمە شکستمان هێنا جالاکیەکە کارا نەبوو وە ئێستەش ئەوەی پێویستە بیکەین ئەوە بوو کە دەبوو بگەین بە هەوڵدان بۆ دووبارە دروستکردنەوەی متمانە لەو هێزەدا دووبارە بنیاتنانەوەی باوەڕبەخۆبونیان ئەوان بە من و منیش بەوان ئێمەو فەرماندەکانمان وەک هێزێک هەمومان بە بێ ئەوەی بتوانین لە یەکتری نزیک ببینەوە بە تەواوی بارودۆخێکی تازەیە
وە هەروەها خەڵکیش گۆڕاون لەوانەیە تۆ بیر بکەیتەوە بلیی ئەو هێزەی کە من سەرکردایەتیم دەکردن هەمویان قوربانی دەری خاوەنی چاوی دوربینو خاوەن بازومەچەکی ئاسنین بوون چەکی نائاساییان هەڵگرتبوو لە ڕاستیدا زۆربەی ئەو هێزەی سەرکردایەتیم دەکرد بەتەواوەتی وەک ئێوە وابوون بریتی بوو لە ژن، پیاو، گەنج، پیر نەک تەنها لە سەربازیدا، بەڵکو لە دامەزراوەی تریشەوە هاتبون زۆر لەوان زانیاریان بۆ ئێمە هەبو تەنها لەڕێگەی تەوقەکردنێکەوە بۆیە لەبری پێدانی فەرمان تۆ دەبێ هەستێکیان تێدا درووست بکەیت هەستی بەرژەوەندی هاوبەشیان تێدا درووستبکەیت بەلایەنی کەمەوە گەرەترین گۆڕان تێگەیشتنە لە جیاوازی نەوەکان کە لە تەمەندا زۆر جیاواز بوون چوومە خوارەوە بۆ بنکەی هێزی خێرا لە چالاکیەکی لە ئەفغانستان لەو چالاکییەدا ئەفسەری باڵای بنکەکە نزیکەی نیوەی دەستی لەدەستدابوو بەهەڵدانەوەی بۆمبێکی دەستی طاڵیبان بەرەو دوژمن پاش ئەوەی کەوتبوە ناو گروپە چەکداریەکەی خۆیەوە قسەشمان کرد لەبارەی چالاکیەکەوە وە لەکۆتاییدا ئەوەم کرد کە هەموو جارێ لە کاتی بوونی هێزێکی لەم شێوەیەدە کردومە پرسیم ... لە ٩/١١ ئێوە لەکوێ بوون ؟ وە یەکێک لە هێزی خێرا لە دواوە قژی بژبوبۆوە،دەموچاوی سوربووبۆە لەسەرەتای جەنگەکەوە لە هەوای ساردی ئەفغانستانا وتی:گەورەم من لە پۆلی شەشەمین بووم وە بیری هێنامەوە کە ئێمە هێزێک هەڵدەسوڕێنین دەبێت مەبەستی هاوبەشیان هەبێ وە درکی هاوبەشیان هەبێت لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئەزمونی جیاوازی هەیە لەزۆر دۆخدا گۆڕانێک لە ووشەسازیدا بەتەواوەتی دەکاتە لێزانییەکی جیاواز لە بواری ڕاگەیاندنی ئەلکترۆنیدا لەوەی کە دەیکەم و زۆریش لە سەرکردە پلەبەرزەکانیش دەیکەن وە هێشتا پێویستە ئێمە ئەو هەستی هاوبەشی کردنەمان هەبێ
وە ئەوە شتێکی تریشی بەرهەم هێنا کە من پێی دەلێم پێچەوانەبونەوەی ئەزموون چونکە ئێمە زۆر گۆڕانکاریمان هەبوو لە قۆناغە نزمەکاندا لەڕوی تەکنەلۆجی و تاکتیک و ئەم شتانەوە کەلە پڕ ئەو شتانەی کە لەگەڵ گەورە بوونمان دەمانکردن ئەوە نەبون کە هێز ئەنجامی دەدات کەواتە جۆن سەرکردەیەک بە باوەڕ پێکراوی ویاسایی دەمێنێتەوە کاتێ کەئەو شتانە ناکەن کە ئەو خەڵکەی سەرکردایەتیان دەکەیت،دەیکەن؟ وە ئەوەش دروشمێکی تەحەدای سەرکردایەتی تازەیە ئەو زۆری لەمن کرد بۆ ئەوەی زیاتر نەرم بم ئارەزویەکی زیاتر بۆ گوێ گرتن ئارەزویەکی زیاتر بۆ ئەوەی بە پێجەوانەی رێنماییەکانی خوارەوە بم تا ئێستاش، دیسانەوە، ئەوە ئێوە نین ئێوە نین کە هەموو لەیەک ژووردابن پاشان شتێکی تریش کاریگەری دەبێت لەسەر تۆو سەرکردەکانیشت کاریگەریەکی قوڵە، شتێکی کاریگەرە تۆ پشونادەیت، یان پاتریەکانت هەموو ڕۆژێ پرکەیتەوە لە وزە
شەوێک لە عێراق لەبەردەم شاشەکەدا وەستام لەگەڵ یەکێک لە فەرماندە باڵاکانم تەماشایەکی تەقەکردنمان کرد کە هی یەکیک لە هێزەکانی خۆمان بوو بیرم کەوتەوە کە کوڕەکەی لە هێزەکەی خۆماندا بوو منعش وتم ،جۆن کوا کوڕەکەت؟ ئەی چۆنە ؟ پاشان ئەو وتی : گەورەم ئەو باشە، سوپاس بۆ هەواڵ پرسینت وتم ،ئێستا لە کوێیە؟ ئەو ئاماژەی کرد بۆ شاشەکە وتی :لەو تەقەکردنەدایە بیربکەرەوە لە بینینی براکەت، باوکت کجەکەت، کوڕەکەت، هاوسەرەکەت لە ناوەڕاستی جەنگێکی ڕاستەقینەدا وە ناشتوانی هیج لەبارەیەوە بکەیت بیر بکەرەوە لە زانینی ئەوە جار لە دوای جار ئەوەش فشارێکی زۆر گەورەیە لەسەر سەرکردەکان
دەبێ گرنگی بدەن بە یەکتری من ئەمە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە فێر بووم بۆم دەرکەوت کە ئەوان بەستەرەن کە هێز دەبەستن بەیەکەوە ئەزمونی من گەشەی زیاتری بە هێزە ئامادەییەکە کرد وە هەمو بەیانیەک لە هێزی ئامادەییەکە هەموو هێرشبەرێک... کە لە ٢٠٠٠ زیاتر بوون شەش دێڕ لە کتێبی پیرۆز بۆ یەکەی هێرشبەرەکان دەڵێن لەوانەیە دێڕێکیان بزانیت،کە دەڵێت هەرگیز هاوڕێیەکی کەوتوم بۆ ناو دەستی دوژمنەکانم بەجێ ناهێڵم ئەوە نوسراوێکی شێتانە نیە وەک دێڕێکی شعریش نیە ئەوە بەڵێنە هەموو هێرشبەرێک بەڵێن بە هێرشبەرێکی تر دەدات گرنگ نیە چی ڕودەدات، گرنگ نیە چەندە لەسەرم دەکەوێت ئەگەر پێویستت بە منە ، من وا هاتم هەمو هێرشبەرێک ئەو بەڵێنەی پێ دەدرێت لە هەموو هێرشبەرەکانی ترەوە بیری لێ بکەرەوە،ئ ەوە زیاد لە پێویست بەهێزە بەلایەنی کەمەوە زۆر بەهێزترە لە پەیمانی هاوسەرێتی بۆ خودا ئەوان ئەو پەیمانە دەبەنەسەر، کە هێزێکی تایبەتی دەبەخشێ بە هێرشبەرەکانی تر وە بۆیە پەوەندیەکی ریکخراو دەیان بەستێتەوە بەیەکەوە ئەوە زۆر سەرسوڕهێنەرە
وە من فێری پەوەندییە تایبەتیەکان بوووم کە زۆر گرنگترن لە پەیوەندیەکانی تر ئێمە لە جالاکیەکی زۆر قورسابووین لە ئەفغانستان لە ٢٠٠٧ دا هاوڕێیەکی دێرینم کە ساڵانێکی زۆرم لەگەڵیا بەسەر بردبوو لە جەندین خاڵی جۆراوجۆردا لە ماوەی ئەزموونی کارکردنم، لەگەڵ من، باوکی ڕۆحی یەکێک لە منداڵەکانی بووم تێبینیەکی بۆ ناردبووم تەنها زەرفێک بوو کە ووتەیەکی شێرمان بوو بۆ گرانت کە دەیوت '' تاکە یادگاریەک بۆم ماوەتەوە کە من پێم گەیشتبم ئەوەیە ،ئەگەر تۆ بێیتەوە و زیندوو بیت وە هەبونی جۆریک لە پەیوەندی ئاوا بۆ من بوو بوو بە ڕەخنەیەک لە زۆر کاتی کارکردنمدا
وە فێر بووم کە دەبێت ئەوە بدەیت لە ژینگەیەکی ئاوادا چونکە ئەوە زۆر بەهێزو بە ئازارە ئەوە گەشتەکەم بوو هیوادارم تەواو نەبوبێت هاتوم بۆ ئەوەی باوەڕ بکەم کە سەرکردەکانباش نین چونکە ڕاستن ئەوان باشن چونکە ئەو دەیەوێت فێر بێت و وە متمانەی هەبێت ئەوەش شتێکی ئاسان نیە ئەوە وەک ئەو ئامێرە ئەلکترۆنیە وایە کە وەرزشی لەسەر دەکەیت کە ٢٥ خولەک لە مانگیکدا بەکاری دەهێنیت پێکەنین کە ئەویش هەمو جارێ داد پەروەر نابیت دەشێ بەربیتەوە خوارەوە وە ئازارت پێبگات وە جێگاکەشی دیار بیت بەڵام ئەگەر تۆ سەرکردەیت ئەو کەسانەی کە تۆ لێیان بەرپرسیت یارمەتیت دەدەن هەلسیتەوە وە ئەگەر تۆ سەرکردەیت ئەو کەسانەی تۆ لێیان بەرپرسیت، پێویستیان پێتە کە لەسەر پێ بیت
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
جەنەراڵێکی چوار ئەستێرە، باس لەو شتانە دەکات کە فێری بووە لەبارەی بەڕێوەبردن لەو کاتەی کە لە سوپادا بووە، چۆن دەتوانیت کە هەستی ئامانجی هاوبەش لە نیوان کۆمەڵە خەڵکیکدا درووست بکەیت کە لە تەمەن و توانادا جیاوازن؟ بە گوێگرتن و فێربوون...وەباسکردنی ئەگەرەکان شکست
General Stanley McChrystal is the former commander of U.S. and International forces in Afghanistan. A four-star general, he is credited for creating a revolution in warfare that fuses intelligence and operations. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
23:43 Posted: Jun 2007
Views 500,087 | Comments 260
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.