هەندێکتان پێشتر ئەم چیرۆکەتان بیستووە بەڵام لە ڕاستیدا کەسێک هەیە لە ئامادە بووان کە قەد ئەم چیرۆکەی نەبیستووە ...لەبەردەم ئامادەبویەکدا..پێشتر من تۆزێک شڵەژاوم زیاتر لە کاتەکانی تر کاتێک ئەم چیرۆکە دەگێڕمەوە بۆ چەند ساڵێکی زۆر من وێنەگر بووم لە ساڵی ١٩٧٨ من بۆ گۆڤاری (تایم) کارم دەکرد وە لاوێ سێ ڕۆژ ئیشم هەبوو بۆ وێنەگرتنی منداڵانی ئەمریکی-ئاسیایی ئەم منداڵانەی کە لەلایەن (GI)ی ئەمریکی بەخێو دەکران لە هەموو باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا وە دوای ٤٠،٠٠٠ منداڵیان لە هەموو ئاسیا پشت گوێ خست من پێشتر وشەی ئەمریکی-ئاسیایم نەبینیوە چەند ڕۆژێکم بەسەر برد لە وێنەگرتنی منداڵان لە چەندین وڵاتی جیاواز وە وەک هەموو وێنەگرێک ڕۆژنامەنوسێک هەمیشە هیوام دەخواست وێنەکانم بڵاو بکرێتەوە و لەوانەیە بەو کارە کاریگەریەک لەسەر دۆخەکە دروست بکات لەجیاتی تەنها کۆکردنەوەی
لەبەر ئەوە ، زۆر بێزار بووم بەوەی کە بینیبووم وە زۆر بێتاقەت بووم بەو بابەتانەی کە لە دوای ئەوەوە بڵاو کرانەوە کە بڕیارم دا (شەش) مانگ مۆڵەت وەربگرم من ٢٨ ساڵ بووم بڕیارم دا کا شەش منداڵ لە وڵاتی جیاوەزەوە بدۆزمەوە وە هەندێ کاتیان لەگەڵ بەسەر بەرم وە هەوڵ بدەم چیرۆکەکانیان بەشیوەیەکی باشتر بگێڕمەوە وەل لەوەی بیرم کردبێتەوە و کردبێتم بۆ گۆڤاری ، تایم مەبەستم لەم چیرۆکە گەڕان بوون بەدوی ئەو مندالانەی کە پێشتر وێنە نەگیرابوون وە دەزگای (پێڕڵ بەک) پێیان ووتم کە کاریان لەگەڵ زۆربەی ئەو ئەمریکیانە کردووە کە پارە کۆدەکەنەوە بۆ یارمەتی دانی ئەو منداڵانە وە پیاوێک پێی وتم ئەو کەسەی کە دەزگای (پێڕڵ بەک) ی بەڕێوە دەبرد لە کۆریا کە کچێکی گەنج هەبوو، تەمەنی (١١) ساڵ بوو لەلایەن داپیرەیەوە بەخێو کرابوو وە داپیری بەهیچ شێوەیەک نەیدەهێشت ڕپژئاواییەکان بیبینن هەر کاتێک ڕۆژئاواییەکان دەهاتن بۆ گوندەکە ، ئەو کچەی دەشاردەوە بەدڵنیایەوە من بەخێرایی کەوتمە داوەکەوە من وێنەی ئەو کچەم بینی پێم وابوو بڕۆم باشترە پیاویک پێی وتم ، هیچ ڕێگەیەک نیە دەزانی ئەم داپیرە ناهێڵێت هیچ ڕیگەیەک نیە ئەو بهێڵێت ئەو کچە ببینیت کە ئەو گەورەی کردووە
لەگەڵ خۆمدا وەرگێڕێکم بردوو چوین بۆ ئەو گوندە کچەکەو داپیرەکەیمان بینی بەیەکەوە دانیشتبوون بۆ من باوەڕ پێنەکراو بوو کاتێک ئەو ڕێگەی پێدام وێنەی کچەزاکەی بگرم لەگەڵ خۆمدا لە گفتوگۆدا بووم،بۆیە پرسیارم لە وەرگێڕەکە کرد کە ئاسایی دەبێت ئەگەر بۆ هەفتەیەک بمێنمەوە من کیسەی خەوم پێبوو ئەو خێزانە شوێنێکی بچوکیان هەبوو لەلایەکی خانووەکەیانەوە بۆیە وتم ،دەتوانم لەناو کیسەی خەوەکەمدا بخەوم لە شەواندا؟ وە ئێستا بە کچە بچووکەکەم وت کە ناوی (هیون سوک لی ) بوو کە ئەگەر هەر شتێکم کرد کە ئەو بێزار بکات ئەو کچە یەک ووشە بە ئینگلیزی قسەی نەکرد ،لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لە ئەمریکی ئەچوو دەتوانێت دەست بەرز بکاتەوەو بڵێ بوەستە وە من لە وێنەگرتن دوەوەستن دوای ئەوە وەرگێڕەکەم ڕۆیشت شتێک هەبوو ، وە نەمدەتوانی یەک وشەی کۆری بڵێم وە ئەوە یەکەم شەو بوو کە (هیون سوک)م بینی هێشتا دایکی زیندوو بوو دیکی بەخێوی نەدەکرد،بەڵکو داپیری بەخێوی دەکرد وە ئەوەی کە من وەرم نەدەگرت ئەوە بوو چۆن ئەو دوو کەسە یەکتریان خۆشدەوێت ئەو داپیرەیە زۆر ئەو کچە بجووکەی خۆشی دەویست و خولیای ئەو بوو شەوانە لەسەر زەوی دەخەوت ئەو ڕێگەیەی کە کۆرتەکان ماڵیان گەرم دەکرد بەوە بوو کە خشتیان دەخستە ژێر زەویەکەوە بۆیە گەرمیەکە ڕاستەوخۆ لەژێر زەویەکەوە دەهاتە سەرەوە هیون سوک تەمەنی (١١)ساڵ بوو
وەک وتم ، وێنەی زۆر ئەو منداڵانەم گرتووە لە ڕاستیدا ،هیون سوک پێنجەم منداڵ کە دۆزیمەوە بۆ وێنەگرتن وە لە نزیکی هەموو جیهاندا ،زۆربەی زۆری ئەو منداڵانە بەشێوەیەکی دەروونی ئەمانە تێکشکاوبوون لەلایەن بە گاڵتە پێکردنیان سەرزەنشت کردنیان و ڕەتکردنەوەیان لەوانەیە کۆریا ئەو شوێنە نەبێت کە پیم زانیبێت ببێت بە خراپترین شوێن بۆ ئەم منداڵانە ئەوەی کە توشی سەرسوڕمانی کردم لە چاوپێکەوتنەکەی هیون سوک دا ئەوە کە تا چەند ئەو باوەڕی بەخۆی هەبوو تا چەند ئەو دڵی خۆش بوو لەناو پێستەکەیدا ئەم وێنەیەتان لەبیر بێت چونکە دوایی من وێنەیەکی ترتان پشان دەدەم بەلام ئەو دەبینن کە تا چەند ئەو کچە لە داپیری دەچێت لەگەڵ ئەوەی لە کەسێکی ڕۆژئاوایش ئەچێت بڕیارم دا بەدوایدا بڕۆم بۆ قوتابخانەکەی ئەوە یەکەم بەیانی بوو کە لەگەڵ ئەو بووم ئەم لە رێگەی قوتابخانە یە ئەم کۆبونەوەی بەیانیانە لەدەرەوەی قوتابخانەکەی تێبینیم کرد کە لەو ناوەدا خەریکی گاڵتە کردن بوو کاتێک مامۆستاکان پرسیاریان دەکەن ئەو کچە یەکەم کەس بوو کە دەستی بەرز دەکردەوە دوبارە ، هیچ شەرم یان دوورەپەرێزی یان هەر شتێکی وەک ئەو منداڵانەی کە پێشتر وێنەم گرتبوون،نەیبوو دوبارە، یەکەم کەس بوو کە دەچووە سەر تەختە بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکان کێشە توشبوون لە چرپاندن بە گوێی باشترین هاوڕێی لە ناوەڕاستی وانەکاندا شتێکی تر کەم پێم وت لەڕێگەی وەرگێڕەکەمەوە دوبارە لەبارەی وتنی بۆستە ... ئەوە بوو کە گوێی بە من نەئەدا زۆربەی کاتەکان ئەو منی پشت گوێ خسبوو تێبینیم کردبوو لە کاتی یاریەکاندا،ئەو ئەو کچە بوو کە کچەکانی تری هەڵدەبژارد بۆ ئەوەی بێنە تیمەکەیەوە هەر لە سەرەتاوە زۆر ڕون بوو کە ئەو کچە سەرکردە بوو ئەمە لە ڕێگای ماڵەوەیە ئەمە ڕێگای کۆریای باکورە، بەرەو گردەکە ئەمە بەرەو سەرەوەی (DMZ) لە ڕاستیدا،ئەوان هەموو شەوێک پەنجەرەکانیان دادەپۆشن بۆ ئەوەی ڕوناکی نەبینرێت چونکە حکومەتی کۆریای باشور بۆ چەندین ساڵ دەیانووت کا کۆریای باکور هەر کاتێک بێت داگیر بکات لەبەر ئەوە هەموو کاتێک بەم شێوەیە بوو ... هەتا نزیکتر بێت لە کۆریای باکور
زۆربەی کات لە قوتابخانە وێنەم دەگرت وە بەگوێی هاوڕێ کچەکانیدا دەیچرپاند وە دوایی تەماشای منی دەکردوو دەیوت بۆستە وە من وەک سەرنج دانێک هەڵدەستام و هەموو کچەکان ڕادەچڵەکین وە ئەوەش وەک یاریەک وابوو پێکەنین کۆتایی هەفتە نزیک بۆوەو وەرگێڕەکەم گەڕایەوە چونکە من داوام لێکردبوو کە بگەڕێتەوە هەتا بەڕەسمی سوپاسی داپیرەکەو هیون سوک بکەم لەکاتی قسەکردنی داپیرەکە لەگەڵ وەرگێڕەکەم داپیرەکە دەستی کرد بەگریان من بە وەرگێڕەکەم وت ،ئەوە چی ڕوئەدات؟ بۆچی ئەوە دەگری؟ وە وەرگێڕەکەم کەمێک قسەی لەگەڵ داپیرەکە کرد وە دوبارە ئەو دەستی کردەوە بەگریان وە منیس وتم :باشە من چیم کردووە؟ چی ڕویداوە؟ بۆچی هەمووتان دەگرین وە وەرگێڕەکە وتی :داپیرەکە دەڵێت کە ئەو هەست دەکات دەمرێت وە ئەو دەیەوێت بزانێت ئەگەر تۆ هیون سوک لەگەل خۆت ببەیت بۆ ئەمریکا؟ منیس وتم من ٢٨ ساڵم و لە ئوتێل دەژیم وە خێزانم نیە مەبەستم ،من لەگەل کچێک خۆشەویستیم هەبوو بەڵام من ... دەزانی وەک ئەوە وابوو ، من تەمەنم (١٢)ساڵ بوو ئەگەر لەبارەی وێنەگرانەوە بزانن ،نوکتەکە ئەوەیە ئەوە خۆشترین فۆرمە لە دواخسنتی گەنجێتیدا کە ڕوویدابێت ببورە،دەبێت بڕۆم ئیشێک بکەم ... دەگەڕێمەوە وە دواییش هەر نەگەڕایتەوە
بۆیە پرسیارم لە وەرگێڕەکە کرد کە پێی بڵێ بۆچی هەست دەکەیت دەمریت؟ دەتوانم بتگەیەنمە نەخۆشخانە ؟دەتوانم پارەی تۆ بدەم و دکتۆرێک بهێنم؟ ئەو هەموو یارمەتیەکی ڕەت دەکردەوە لەبەر ئەوە کاتێک چوومە دەرەوە هەندێک پارەم دا بە وەرگێڕەکەو وتم تکایە بگەڕێوەو بزانە شتێک ناکەیت من کارتی بازرگانیم دا بە داپیرەکە وتم ،ئەگەر تۆ بەڕاست قسە دەکەیت ،من خێزانێکی بۆ دەدۆزمەوە وە بەخێرایی نامەیەکم بۆ بۆ هاوڕێ نزیکەکانم نووسی لا ئەتلەنتا،جۆرجیا. کە کۆڕێکی (١١)ساڵی هەبوو ڕۆژێکیان بەهەڵە هاووڕێکەم وتی کە دەیەوێت منداڵێکی تری هەبێت ئەوەتا هاوڕێکانم (جین و گایل)بۆ ماوەی ساڵێکە هیچ شتێکیان لە منەوە نەبیستووە لەناکاودا من تەلەفون دەکەم و دەڵێم .. من لە کۆریام وە ئەو کچە نایابەم بینیوە وە وتم "داپیرەی باوەڕی وایە کە نەخۆشە بەڵام ،وابزانم لەوانەیە داپیرەکەشی بهێنن وتم ،من پارەی ... مەبەستم ، ئەو هەموو خەیاڵەم لە خەیاڵدا بوو هەرچۆنێک بێت من ڕۆشتم هاوڕێکانی وتیان زۆر خۆشحاڵ دەبن بە بەخێوکردنی ئەو کچە وتم ،بزانە ، وابزانم من داپیرەکە با مردن دەترسێنم ئەگەر بەڕاستی من بۆی بنوسم و پێی بڵێم کە ئێوە دەتانەوێت ئەو کچە بەخیو بکەن ،دەمەوێت بڕۆمەوە قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام من ئیشم نەمابوو بریارمدا ،دوای چەند هەفتەیەک دەگەڕێمەوەو قسە لەگەڵ داپیرەکە دەکەم
وە لە ڕۆژی سەری ساڵدا من لەگەڵ چەند وێنەگرێکدا لە بانکۆک بووم تیلیگرامێکم پێ گەیشت ... لەو رۆژەدا ،تێلێگرامت پێدەگەیشت لە گۆڤاری (تایم)دایان وت کەسێک لە کۆریا مردووە وە من داڵەکەی بۆ من بەجێهێستووە ئایا من هیچ شتێکم دەزانی لەبارەی ئەوەوە؟ لەبەر ئەوەی ئەوەم پێ نەوتبوون کە خەریکی بووم چونکە من زۆر بێتاقەت بوون لەو چیرۆکەی کە ئەوان لێی هەڵدێن لەبەر ئەوە ،گەڕامەوە بۆ کۆریا، وە چومەوە بۆ گوندەکەی هیۆن سوک وە ئەو دیار نەمابوو ئەو خانوەی کە تیایدا مامەوە چۆڵ بوو زۆر سارد بوو هیچ کەس لە گوندەکە پێی نەوتم کە هیون سوک لە کوێیە جونکە داپیرەی هەمیشە لە ڕۆژئاواییەکانی دەشاردەوە وە هیچ زانیاریەکیان نەبوو لەسەر ئەو داوایەی ئەو بۆ منی ناردبوو لە کۆتاییدا (میۆنگ سۆنگ)م دۆزییەوە هاوڕێ خۆشەویستەکەی ئەو کە هەمیشە دوای قوتابخانە یاری لەگەڵ دەکرد بەهۆی هەندێ کاریگەری من و وەرگێڕەکەم ، میۆنگ سۆنگ ناونیشانێکی پێداین کە لەدەرەوەی سیئۆل بوو من چووم بۆ ئەو ناونیشانەو لە دەرگاکەمدا پیاویک وەڵامی دایەوە ئەوە ناوچەیەکی باش و خۆس نەبوو لە سیئۆل چونکە شەقامی خۆڵی لێ بوو لە دەرگاکەم دایەوە هیون سوک وەڵامی دایەوە وە چاوەکانی سور بووبوون وەک ئەوە وابوو کە توشی شۆک بوبێت ئەو منی نەناسییەوە ...هیچ شتێکی ناسراوی نەبوو وە ئەو پیاوە هاتە لای دەرگاکە و قسەیەکی بە کۆری کرد منیش بە وەرگێڕەکەم وت "ئەوە وتی چی ؟ وەرگێڕەکە وتی " ئەو دەیەوێت بزانێت کە تۆ کێیت؟ وتم باشە پێی بڵێ کە من وێنەگرم دەستم کرد بە خۆ ناساندنی خۆم و ئەویش وەریدەگێڕا وەرگێڕەکە وتی ئەو دەزانێت تۆ کێیت، چیت دەوێت؟ وتم ،باشە ، پێی بڵێ کە داوام لێکراوە لەلایەن داپیری ئەو کچە بچووکەوە کە خێزانێکی بۆ بدۆزمەوە ئەو وتی من خاڵی ئەوم ،ئەو باشە ،دەتوانیت ئێستا بڕۆیت
دەزانی ، من ویستم .... دەرگاکە بەڕوی مندا داخرا وە زۆر ساردە بیرم دەکردەوە کەسێکی ئازا لە فلیمدا چی دەکات؟ ئەگەر من ئەوە وەک دەقیکی فلیم بنوسم؟ لەبەر ئەوە وتم "گوێ بگرە ، بەڕاستی ساردە لەدەرەوە هاتووم ئاسایە ئەگەر من بۆ دەقەیەک بێمە ژورەوە؟ من ڕەق دەبمەوە بە دوودڵییەوە پیاوەکە ڕییداین بچینە ژورەوە لەسەر زەویەکە دانیشین کە دەستمان کرد بەقسە کردن ،بینیم کە هاوارێکی کرد وە هیون سوک هات وهەندێ خواردنی بۆ هێناین وەک ساندرێلا ، هەندێک وێنە لە خەیاڵمدا بوون بەشێوەیەک لە شێوەکان ،وێنەیەکی جوانی دەهاتە بەرچاوم ڕووناک،منداڵێکی دلخۆش ، کە ئێستا وەک کەسێکی دوورەپەرێز دەردەکەوێت بووە بەکۆیلە لەلایەن خێزانەکەیەوە بەڕاستی من سەرم لیتێکچووبوو وە نەمدەزانی چیبکەم وە هەتا زیاتر من هەوڵمدا قسەی لەگەڵدا بکەم ،ئەو زیاتر دەکشایەوە لەکۆتاییدا بڕیارمدا و وە وتم " تەماشاکە ئەمانە هەمووی لەڕێگەی وەرگێڕەکەمەوە،چونکە ئەمانە هەمووی دەزانن ، من یەک وشە کۆری نازانم وتم "بزانە،من زۆر خۆشحاڵم کە هیون سوک خێزانێکی هەیە تا بژی لەگەڵی من زۆر خەمی ئەوم بوو بەڵێنم دابوو ،دایکی تۆ ،کە من خێزانێک بۆ ئەو دەدۆزمەوە و ئێستا من زۆر دڵخۆشم کە تۆ ئاگات لێی دەبێت وتم "بەلام دەزانی ،بلیتێکم کڕیوە وە من لێرە دەمێنمەوە بۆ یەک هەفتە وە وتم "من لە هۆتێلێکی ناو شار دەمێنمەوە دەتەویت بۆ سبەی بۆ نانی نیوەڕۆ بێیت ؟ وە دەتوانیت ئینگلیزیەکەت تاقی بکەیتەوە هەولمەدە پرسیاری لەبارەی خۆیەوە لێبکەم لەبەر ئەوە چووم بۆ هۆتێلەکەو دوو کەسی پیری ئەمریکی-ئاسیایی م دۆزییەوە کچێک کە دایکێکی لەشفرۆشی هەبوو وە کچەکەش لەشفرۆش بوو وە کوڕێک کە لە بەندیخانە بوو ،ئازاد بووبوو بەهەردوکیانم وت "تەماشاکەن کچێکی بچووکه هەیە کە چانسێکی زۆر کەمی هەیە لێرە دەربچێت و بڕوات بۆ ئەمریکا وتم"نازنم کە ئایا ئەوە بڕیارێکی ڕاستە یان نا بەڵام وتم دەمەوێت بۆ سبەی ئێوە بێن بۆ نانی نیوەڕۆ و بە خاڵەکەی بڵێن کە ژیان جۆنە سەرشەقام خەڵک چیت پێدەڵێن ،چی دەکەیت بۆ ئەوەی بژین تەنها من دەمەوێت ئەوە تێبگات چی ڕوودەدات ئەگەر ئەو لێرە بهێنێتەوە لەوانەیە هەڵەبم ،نازانم ،بەڵام هیوادارم سبەینێ بێن
لە کۆتاییدا ئەو دوانە هاتن بۆ نانی نیوەڕۆ ،وە لەدەرەوەی ڕێستۆرانتەکە ئەوان بەسەر ئەودا هاواریان دەکرد ،ئەوان... لەوانەیە زۆر ناشرین بوبێت وە ئێمە چوینە دەرەوە و ئەو زۆر توڕە بوو دەمزانی کە هەموو شتێکم تێک داوە ئەوە دیسان منم هەوڵم دەدا بزانم چیبکەم ئەو دەستی کرد بەهاوار کردن بەسەر منداو بە وەرگێڕەکەم وتم باشە، پێی بڵێ هێمن ببێتەوە ،ئەوە چی دەڵێ؟ وەرگێڕەکە وتی"باشە ئەو دەڵێت تۆ کێی هەتا بێیتە ماڵی من هەندێ ئەمریکی دەوڵەمەند بەو کامێرەیەی لە ملتایە بە کۆیلە کردنی خوشکەزاکەم تاوانبارم دەکەن ئەوە خوشکەزامە ،من ئەوم خۆشدەوێت ،ئەوە کچی خوشکمە تۆ کێیت؟ تا تاوانبارم بکەیت بە شتێکی لەو شێوەیە ؟ من وتم ،دەزانی "تەماشاکە ،تۆ ڕاست دەکەیت خۆم بەو شێوەیە نیشان نادەم کە تێبگەم چی ڕوودەدات لێرە وتم "ئەوەی من دەزانم من وێنەی زۆری ئەو منداڵانەم گرتووە من خوشکەزاکەم خۆشدەوێت باوەڕم وایە کە ئەو منداڵێکی تایبەتە وتم "تەماشاکە ،هاوڕێکانم دێن بۆ ئێرە لە ئەمریکاوە ئەگەر بتوانیت بیان بینیت بۆ ئەو قبوڵیان بکەیت من بەو شێوەیە بیردەکەمەوە ... هەر ئەوەندە لەبارەی ئەم دۆخە دەزانم ئەو کچە چانسێکی زۆر کەمی هەیە بۆ ژیانێکی باش کە تۆ بتەوێت کە ئەو هەیبێت
هەموو کەسێک پێی ئەوتم لە دوی ئەوە کە بانگکردنی دایک و باوکێک بۆ ئێرە دوبارە،بێمێشکترین شت بووە کە ئەنجامم دابێت چونکە چ کەسێک بۆ خزمەکانی باش دەبێت؟ بەڵام ،ئەو منی بانگ کرد بۆ ئاهەنگێک کە ئەوان بۆ یادی داپیری کچە سازیان کردبوو وە لە ڕاستیدا ،ئەوان وێنەکان و کەلوپەل و جلەکانییان برد وە سوتانیان وەک بەشیک لە عادەت و تەقالید وە دەبینین لە ماوەی سێ مانگ ئەو کچە چۆن دەگۆڕێت وابزانم ئەمە ئێستا بوو.سەرەتای شوبات وە وێنەکانی پێستر لە مانگی ئەیلولدا گیرابوون قەشەیەکی مارینی ئەمریکی لەوێ بوو کە من بینیم لە کاتی ئەنجامدانی ئەم چیرۆکەدا کە (٧٥)منداڵ لە خانووەیەکدا دەژیان سێ ئافرەتی لابوو کە یارمەتیان دەدا بۆ چاودێری کردنی ئەو منداڵانە لەبەرئەوە ،داوام لە خاڵی کرد کە بڕۆینە خوارەوە وە چاومان بە باوکە (کیین) بکەوێت و ،تا بۆمان دەرکەوێت کە چۆن پڕۆسەی بەخێوکردنەکە بەڕێوەدەچێت چونکە من دەمویست ئەو بەشێوەیەک هەست بکات کە ئەم بەشێوەیەکی باش بەڕێوە دەچیت
ئەم لەڕێگای هەتیوخانەکە بوو ئەم باوکە (کیین)ه .ئەو کەسێکی زۆر باشە ئەو منداڵی لە سەرانسەری کۆریاوە لابوو وە ئەو خێزانی بۆ ئەو منداڵانە دەدۆزییەوە ئەم چالاکوانێکی کۆمەڵایەتییە چاوپێکەوتن لەگەڵ هیون سوک دەکات ئێستا، هەموو کات بیرم دەکردەوە کە بەڕاستی ئەو کچە بۆ من کاریگەر نابێت بەهۆی هەموو ئەمانەوە ،چونکە داپیرەکەی دەرکەوت کە ئافرەتێکی زیرەکی بووە و ئەو کەسەی کە هەمووان بەدرێژایی ڕۆژ ،تێبینیم کرد کە خەڵک دێت و سەردانی داپیرەی کچەکە دەکات هەمیشە ئەم خەیاڵەم لەبەرچاو بوو کە لەگەڵ ئەوەی کە یەکێک بوون لە هەژارترین خێزانەکانی ئەم گوندە ئەوان بەڕێزترین خێزان بوون لە گوندەکەدا هەمیشە وام هەست دەکرد کە داپیرەکە داواکاری هەبێت و چەختی لەسەر دەکرد کە گوندنیشینەکان بەهەمان شێوەی ئەو هەڵسوکەوت دەکەن لەگەڵ هیون سوک دا هیون سوک لەلای باوکە کیینی مایەوە و خاڵی ڕێگەی پێدا کە ئەو لەوێ بمێنێتەوە هەتا پڕۆسەی بەخیوکردنەکەی بەڕێوە دەچێت لەڕاستیدا ،ئەو بەبەخێوکردنەکە ڕازی بوو
لەوێ ئیشم تەواو کردوو هەفتەی دوای ئەوە گەڕامەوە و باوکە کیینی وتی "پێویستە لەبارەی (هیون سوک)ەوە بەجۆریک وتم "ئەی خوایە ، ئێستا چی ؟ منی بردە ئەو ژورەوە و دەرگاکەی داخست وە وتی " لێرە من (٧٥)منداڵی هەتیوم لایە و زۆر ناڕێکی هەیە جل وبەرگی لێیە ، و منداڵی لێیە و ، دەزانی سێ گەنجی لێیە لەگەڵ (٧٥)منداڵ ،ئیتر بزانە ووتی "ڕۆژی دووەم کە ئەو کچە لێرە بوو لیستێکی دروست کردووە بۆ هەموو منداڵە بەتەمەنەکان و منداڵە بچووکەکان وە ئەو کچە هەر منداڵێکی گەورەی داناوە وەک چاودێر بەسەر هەر منداڵێکی بچووکەوە دوایی لیستی زیاتری ئیش وکاری داناوە بۆ هەر کەسێک کە هاتیوخانەکە پاک دەکاتەوە و ڕۆژەکەشی داناوە ئەو وتی" ئەو کچە پێم دەڵێت کە من پیس و چەپەڵم و دەبێت ژورەکەی خۆم پاک بکەمەوە من نازانم کێ ئەوەی گەورە کردووە بەڵام ، ئەو وتی "ئەو کچە هەتیوخانەکە بەڕێوە دەبات وە ئەو بۆ ماوەی سێ ڕۆژە لێرەیە پێکەنین
ئەمە ڕۆژی سەیرکردنی فلیم بوو کە ئەو ڕێکیخسبوو ..کە هەموو منداڵەکان چوون بۆ تەماشاکردنی زۆربەی ئەو مندالانەی کە بەخێو دەکران بۆ مندالەکانی تریان دەنووسی و پێیان دەوتن دەربارەی خێزانە تازەکانیان و ژیانیان لەگەڵ ئەواندا ئەوە شتێکی زۆر باش بوو کاتێک نامەکانی ئەوان پشان دەدرا ئەمە ئافرەتێکە کە ئێستا لە هەتیوخانەکە کار دەکات کە منداڵەکەی بەخێو کراوە جین و گەیل دەستیان کرد بەفێربوونی زمانی کۆری لەو کاتەی کە یەکەم نامەی منیان پێگەیشت بەراستی دەیانویست بتوانن بەخێرهاتنی هیون سوک بکەن بۆ ناو خێزانەکەیان یەکێک لە شتەکان کە باوکە کێنی پێی وتم لەکاتی گەڕانەوەمدا لە یەکیک لە گەستەکانمدا ... هیون سوک ناوی (ناتاشا)ی هەڵبژاردووە کە من تێگەیشتم لە تەماشاکردنی کارتۆنی "ڕۆکی و بئڵوینکڵ" کە لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئەمریکی بووە لەوانەیە ئەمە یەکیک بێت لە جیرۆکە کۆنەکان کە پێویستە ماوەیەکی تر باسی بکەین
هاوڕێکەم ،جین لەگەڵ کوڕەکەی تیم هاتن بۆ ئێرە گەیل نەیتوانیبوو بێت زۆربەی کاتەکانیان بە تەماشاکردنی قاموسدا بەسەر برد ئەمە (جین)ه کە ئەتلانتاو ئەو شوێنانەی کە تێیدا دەژی پشانی خاڵی سوک دەدات ئەمە خاڵەکەیەتی کاتێک گرێبەستی بەخێوکردنەکە ئیمزا دەکات ئەو شەوە ئێمە چوینە دەرەوە بۆ نانی ئێوارە بۆ ئاهەنگ گێڕان خاڵی سوک گەڕایەوە بۆلای خێزانەکەی وە ناتاشا وتیم و جین و من بۆ نانی ئێوارە چوینە دەرەوە جین ئەوەی نیشانی ناتاشا دەدا کە چۆن چەقۆ و چەتاڵ بەکاربهێنێت دوایی ناتاشا وانەکانی بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی دوبارە دەکردەوە ئێمە گەڕاینەوە بۆ ژورەکەمان لە ئوتێل و جین ئەتلانتای پشانی ناتاشا دەدا ئەمە شەوی سێیەمە کە لە کۆریا ماوینەتەوە ئەوە یەکەم شەو بوو کە ژورێکمان بۆ مندالەکان لە تەنیست ژووری خۆمانەوە دابین کردووە
ئێستا بۆ ماوەی سی مانگ دەبیت من لەم ژورەدا دەژیم ئەوە (١٥)هەمین چیرۆکە لە ئوتێلەکانی کۆریادا لەبەر ئەوە شەوی دووەم ژوورمان بۆ مندالەکان نەگرت چونکە هەموومان چوین بۆ هەتیوخانەکە و لەگەل مندالەکانی تردا خەوتین لە شەوی سێیەم ،گەراینەوە . بۆ نانی ئێوارە چوینە دەرەوە لە شوێنێک کە وێنەکان دەبینی و چوینە پرسگە و ئەو پیاوەی لە پرسگە بوو ووتی هیچ ژورێکی چۆڵ نییە بۆ ئەم شەو لەقاتەکەی ئێوە ئەگەر دەتانەوێت منداڵەکان لە پێنج قات خوار خۆتانەوە بهێننەوە، ژوور هەیە لەوێ من و جین تەماشای یەکترمان ئەکردو وتم نەخێر، نامەوێت دوو مندالی (١١) ساڵ پێنج قات لە خۆمانەوە دوور بن کوڕەکەی ئەو وتی "باوکە کیسەی خەوم پێیە،لەسەر عەرزەکە دەخەوم منیش وتم،منیش دانەیەکم پێیە من وتیم ،لەسەر عەرزەکە خەوتین ناتاشا جێگایەکی دەست کەوت و منیش ئەویتریان.. منداڵەکان خەوتن سێ ڕۆژی زۆر خۆش بوو
لەسەر جێگاکان درێژبوین من و جین باسی باشی خۆمان ئەکرد ووتمان،"ئەمە زۆر باش بوو ،ژیانی ئەو کچە بچووکەمان ڕزگارکرد دەزانی، ئێمە وەک ئەوە وابوین کە لەناو خۆماندا دڵخۆش بووین وە خەومان لێکەوت ...دەزانی من لەو ژورە مابومەوە بۆ چەند مانگێک وە کۆرییەکان بەشێوەیەکی ناخۆش ئوتێلەکان گەرم دەکەن لەبەر ئەوە لەکاتی ڕۆژدا ،پەنجەرەکانم بەکراوەیی بەجێهێشت وە دوایی، لە شەواندا و لە نیوەشەودا گەرمییەکەیان لە ئوتێلەکەدا دەکوژاندەوە لەدەوروبەری کاتژمێر (١)دا.هەموو ژوورەکە بۆ (٢٠)پلەی ژێر سەدی و خەبەرم دەبۆوە لەوەتەی من لەوێم هەموو شەوێک ئەمە دوبارە دەبویەوە بەدڵنیاییەوە ئێستا کاتژمێر (١)ی شەوەو ژوورەکە خەریکە دەیبەستێت هەستام پەنجەرەکانم داخست ،و گوێم لە هاواری خەڵکە لەدەرەوە و وامزانی،"ئۆه ،ئەوانەی باڕەکان دێنە دەرەوە من بە کۆری قسە ناکەم، بەڵام ئەو دەنگانەم گوێ لێیە وە من (توڕەیی)م گوێ لێ نەبوو ،ترساندنم گوێ لێبوو لەبەر ئەوە ،پەنجەرەکام کردەوە و تەماشای دەرەوەم کرد وە پروسکە لە باشی سەرەوەی ئوتێلەکەمان بەرز دەبێتەوە ئوتێلەکە ئاگری گرتووە بەرەو جین ڕام کرد خەبەرم کردەوە وتم "جین مەشڵەژێ، وابزانم ئوتێلەکە ئاگری گرتووە وە ئێستا ،دوكەڵ و پیشکەی ئاگر لە پەنجەرەکانمانەوە دێتە دەرەوە ... ئێمە لە نهۆمی (١١)هەمین بوین هەردوکامن دەمانگوت، ئەی خوایە ،ئەی خوایە ویستمان ناتاشا خەبەر بکەینەوە و نەماندەتوانی قسەی لەگەڵ بکەین خۆتان دەزانن منداڵان چۆنن کاتێک بۆ کاتژمێرێک دەنون وەک ئەوە وایە کە (٥)حەبی خەویان خواردبێ...دەزانی ئەمان لە هەموو لایەک بوون وە نەماندەتوانی قسەی لەگەڵ بکەین بیرم دێت کوڕەکە پوتی پێشبڕکێی هەبوو وە هەوڵماندا بەرزی بکەینەوە وە هەوڵماندا بگەینە دەرگاکە ،بەرەو دەرگاکە ڕامان کرد وە دەرگاکەمان کردەوەو وەک ئەوە وابوو بەناو هیتەردا برۆین خەڵکی لێبوو هاواریان دەکرد و دەنگی شکانی شووشەکان دەهات ئەم دەنگا نامۆیانە هەبوو لە ماوەی دوو چرکەدا هەموو ژوورەکە پڕ بوو لە دوكەڵ جین بەلای مندا ئاوڕی دایەوەو وتی "نەجاتمان نابێت وە دەرگاکەی داخست و هەموو ژورەکە پڕبوو لە دوکەڵ هەنەسەمان بۆ نەدەهات دوکەڵ دەهاتە ژورەوە لەژێر دەرگاکەوە ،جەڵک هاواری دەکرد من ئەو شتە باوەڕنەکراوەم لەبیرە، دۆخێکی زۆر ئاڵۆزبوو بەبیرم دێت کەلەتەنیشت جێگەی نوستنەکەوە دانیشتبووم و من زۆر دوو هەستی زیادەڕەوم هەبوو یەکەمیان هەستی ترس بوو ..لەوە دەچوو ،"خوایە تکایە، دەمەوێت لەخەو هەستم دەبێت ئەمە مۆتەکە بێت ،نابێت ئەمە ڕووبدات تکایە ئەمە مۆتەکەیە،دەمەوێت بەخەبەر بێم ئەوەی تریان هەستی تاوانباری لێرەدا یارییەکی خۆبەگەورەزانم دەکرد بەژیانی هاوڕێکانم و کوڕەکەیان و ژیانی ناتاشاش کاتێک دەتەوێت دەوری کەسێکی گەورە ببینیت ئەمە ڕوودەدات کە ئازاری خەڵک دەدەیت بەبیرم دێت کە زۆر ترسم هەبوو وە جین کە لەسەر عەرزکە پالکەوتبوو دەیوت پێویستە خاولییەکان تەڕ بکەین،" منیش وتم ، بەچی؟ ئەو وتی پێویستە خاولییەکان تەڕ بکەین ،بەهۆی دوکەڵەوە دەمرین لەبەرئەوە ڕامان کرد حەمامەکە و خاولیمان هێنا وە پێچامان لە دەوری دەموچاوی خۆمان و منداڵەکان دوایی ئەو وتی تیپی ئاویش هەیە؟ وتم چی؟ ؛وتی،تیپی کارەبایی (ئاوی)یت هەیە؟ وتم ، بەڵێ لەشوێنێکدایە لە هۆڵبورتنەکەم ئەو وتی پێویستە ئەو دوکەڵە بوەستێنین ، ئەوە ئاخیر شتە کە بیکەین ،پێویستە دوکەڵەکە بوەستێنین مەبەستم ..جین ..سوپاس بۆ خوا کە جینی لێ بوو لەبەرئەوە،چەند مینیٶیەکی ژوورەکەمان خستە ناو شوێنی هاتنی گازەکە وە بەتانیمان خسرە ژێر دەرگاکەوە منداڵەکانمان بردە بەردەم پەنجەرەکان بۆ هەڵمژینی هەندێ هەوای پاک بینایەکی تازەی لی بوو کە بەرزدەکرایەوە کە لەوبەری شەقامی ئوتێلەکەوە دروست دەکرا چەندین وێنەگری لێبوو لەسەر بیناکە چاوەڕێی خۆهەڵدانی خەڵکی دەکرد ١١ کەس بەهۆی ئاگرەکەوە مردن ٥ کەس خۆیان هەڵدایە خوارەوەو مردن ،هەندێکی تر بەهۆت دوکەڵەوە مردن دوای (٤٥) خولەک ژاوەژاوێکی زۆر لە دەوری دەرگاکەوە هەبوو وە ئەمە هەمووی ڕویدا و خەڵکەکەش بە کۆری هاواریان دەکرد بە بیرم دێت ،ناتاشا نەیدەویست دەرگاکە بکەینەوە ببورە، نەیدەویست دەرگاکە بکەمەوە چونکە کاتێکی زۆرمان لە بەربەست دروست کردنی ژوورەکە بەسەر برد نازانم کێ بوو وە نازانم چیان دەویست وە ناتاشا دەیوت ئەگرکوژێنەرەوەکان لەدەرەوەن و دەیانەوێت ڕزگارمانکەن بیرم دێت هەوڵیان دەدا بەقورسی تا دەرگاکە بکەنەوە هەرچۆنێک بێت ،دوای (١٢) کاتژمێر ئێمەیان خستە هۆڵەکەوە جین گیرفانی چاکەتەکەی بەکارهێنا بۆ شکاندنی بوتڵی ئاوەکە خەڵکێکی زۆر لەسەر عەرزەکە کەوتبوون ئەوە یەکێک بوو لە شەوە ناخۆشەکانی من
وەک ئەوەی پلانم بۆ دانابوو، دوای (١٢)سەعات ئوتێلێکمان بەکرێ گرت وە گەڕاینەوە بۆ گوندەکەی ناتاشا بەردەوام دەمانوت؛ خەریک بوو لە ئوتێلەکە ئاگرەکەوە بمرین لە هەشت کاتژمێری ڕابردوودا ژیان زۆر سەیرانە بەڕێوە دەچێت ناتاشاش دەیویست باوکی و براکەی بە گوندنشینەکان بناسێنێت وە ئەو ڕۆژەی گەیشتینە ئەوێ دەرکەوت کە یادی لە دایک بوونی پیاوێکی (٦٠) ساڵ بوو پیاوەکە تەمەنی (٦٠) ساڵ بوو بۆیە بوو بە دوو ئاهەنگ چونکە ناتاشاش یەکەم کەس بوو لە گوندەکە کە بچێت بۆ ئەمریکا ئەمانە هەمووی خێمەی سەوزن ئەمە کۆنترین شاییە کە جین فێری دەکردن هەردوکمان سەرخۆش بووین چونکە شەرابی زۆری برنجمان خواردەوە باوەڕم نەدەکرد
ئەمە کۆتایی وێنەیە پێش ئەوەی تیم و جین بگەڕێنەوە کارمەندانی بەخێوکردنەکە پێیان ڕاگەیاندین کە بەخێوکردنەکە ساڵێکی پێدەچێت تا تەواو دەبێت چی دەکەی بۆ یاک ساڵ؟ ناوم بۆ هەموو ناوە ڕەسمییەکان بەکۆری و ئەمریکی دۆزییەوە وە وێنەم گرتن و پێم وتن دەزانن چەند بەنابانگ دەبن کاتێک ئەم کتێبە تاوا دەبێت دوی(٤) مانگ بڕیاری بەخێو کردنەکە هاتەوە ئەمە مانای ماڵئاوایی کردنی بوو لە هەموو کەسێک لە هەتیووخانەکە ئەمە باوکی کیین و ناتاشان لە مەوقیفی پاسەکە ئەوەش پوورە باشەکەیەتی لە فڕۆکەخانە بۆ ماوەی چەند ساڵێک گرێبەستم لەگەڵ (کاتی پاسفیک) بۆ فڕۆکەوانی هەبوو کە جێگام بەبەلاش وەردەگرت لە بەرامبەر وێنەگرتن دا بۆیان ئەوە وەک کۆتا هەوڵ وابوو لە ڕاستیدا من فڕۆکەوانەکەم دەناسی چونکە ڕێگەیان دەدام دانیشم لە کورسییە بچووکەکە، ئەوە ماوەیەکی زۆر پێس ئێستا بوو ئەم (تری ستار)ه بۆیە ڕێگەیاندا لەسەر کورسیە بچوکەکە دابنیشێت فڕۆکەوانەکە ناوی جێف کۆڵی بوو گەڕایەوە وە دوای ناتاشا منداڵێکی لە هاتیوخانەکە بردوو بەخێوی کرد
ئەمە (٢٨)کاتژمێر دواترە لە ئەتلەنتا . گەشتێکی زۆر درێژە لەوە شێتانە تر گەیل ،دایکە تازەکەی ناتاشا سێ ڕۆژی مابوو منداڵێکی کچی ببێت دەزانی،ئەگەر تۆ ئەمە بنوسی لەوانەیە بڵێی نا، پێویستە ئەم بڕوانامەیە بەجیاوازی بنوسین ئەمە یەکەم چیرۆکە کا ناتاشا ئامۆزاو پوورەکان و مامەکانی دەبینێت جین و گەیل هەموو کەسێکیان لە ئەتلانتا دەناسی کۆمەڵایەتیترین کەس بوو لەم کاتەدا، ناتاشا یەک وشەش ئینگلیزی نەدەزانی زیاتر لەوەی کە باوکە کیینی فێری کردبوو ئەوەی لای ڕاست ، (کێڵی)ه خوشکەکەی کە ئێستا دکتۆرە ئەو ڕێکەتنەم لەگەڵ ناتاشا هەبوو کە کاتێک دەگەینە ئەتلانتا ئەو دەتوانێت ڕیشم بتاشێت ئەو بەهیچ شێوەیەک حەزی لێ نەبوو
لەماوەی(٣)مانگ دا ئەو ئینگلیزی فێر بوو ئەو چووە پۆلی حەوتەم بۆیەکەم جار هەست کردن بەخۆشی ئەوە ماۆستای خواردن دروستکردنەکەی ناتاشا پێی وتم کە زۆربەی منداڵەکان وا دەزانن من کەڕم چونکە قسەی لەگەڵ دەکەن ئەو وەڵام ناداتەوە لەسەرەتادا ئەوان نەیان دەزانی کە ئەو نازانێت بر ئینگلیزی قسە بکات دوبارە وەک وەک توێژەرەوەیەک ئەوەی تێبینیم کرد ئەوە بوو کە ئەوە ئەو کەسەی هەڵبژارد بۆ تیمەکەی وە زۆر بەخێرایی ناوبانگی دەرکرد ئێستا ئەم وێنەیەتان لەبیر نەچێت کە لەسەرەتادا ئەو کچە چەند لە داپیری دەچێت ؟ هەمیشە خەڵک بە ناتاشایان دەگووت کە چەند لە دایکی گەیل دەچێت وابزانم، ئەمە ماندووبوون بوو لە یاکام یاری تۆپانێدا وەک کێڵی ،مەبەستم ئەوەیە کە وەک کێڵی هەڵسوکەوتی لەگەڵ منداڵەکە دەکرد ئەو بە ئاو پاککرایەوە ئێستا،زۆرێک لە دایک وباوکەکان کاتێک مداڵ بەخێو دەکەن دەیانەوێت مێژووی منداڵەکان بسڕنەوە گەیل و جین بەپێچەوانەی ئەوەوە کاریان کرد خۆیان فێری کۆری کرد، جل وبەرگی کۆریان کڕی هەتا جین هەندێ ڕووپۆش کاری لە مەتبەخەدا کرد کە ئەوە بوو "جارێک یان کچێکی جوان هەبوو کە لە گردەکانی کۆریاوە هات بۆ ئەوەی لا ئەتلەنتا بژی
یەکەم شتی ئەوە بوو کە ڕەقی لەم وێنەیە بوو ئەو (کارمان غیا) یەکی سووری ڕوونی کرد بەو پارەیەی کە لەکارکردنی لە (بێرگەر کینگ) دەستی کەوتبوو کاپتنەکەی کۆکردنەوەی پاڵپشتی ئاهەنگی جوانیی بەکاردەهات لە کارتی ساڵانەی سەری ساڵدا جین ئەو ئوتومبێلە بۆ ملیۆنەها ساڵ بەکاری دەهێنێتەوە
کۆداک، ناتاشای دامەزراند وەک وەرگێڕ لە ئۆڵۆمپیا لە کۆریا هاوسەری داهاتووی ، جێف ، لا (کانون) بۆ کامێرا کاری دەکرد وە ناتاشا لە گوندی ئۆڵٶمپیا بینی ئەم خاڵیەتی لە یەک گەشتی ناتاشا بۆ کۆریا ئەم تاڕادەیەک خوشکەکەیەتی ئەو گەڕایەوە بۆ گوندەکەی ، ئەمە دایکی هاوڕێی خۆشەویستەکەیەتی هەمیشە بیرم دەکردەوە کە هۆڵێکی گەورەی هەیە دەزانی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو کە تەماشای بکەی ئەمە دایکێتی لە دواوە ئەمە ڕۆژی ئاهەنگەکەی ناتاشایە جین لە کەسێکی پیر دەردەکەوێت ئەمە (سیدنی)ه کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەبێت بە سێ ساڵ ئەمە ئیڤانە
ناتاشا تۆزێکی تر دەردەکەوێت بۆ ئەوەی سڵاو بکات لێتان چەپڵە لیدان هەرگیز ناتاشا گوێی لە من نەبوووە چیرۆک بڵێم دەزانن ،بەیەکەوە تەماشای وێنەکانمان کرد
ناتاشا :ئەم وێنانەم ملیۆنەها جار تەماشاکردووە بەڵام ،ئەمڕۆ یەکەم جارمە بەڕاستی ئەو دەبینم بابەتەکە باس بکات دەستم کرد بەگریان
ڕیک سمۆڵان:-من دڵنیام زیاتر لە (٤٠)بابەت هەیە کە ئەو دەیەوێت پێم بڵێت ئەوە ئەوەنەبوو کە ڕویدا ، ئەوە ئەوەنەبوو کە باست کرد ناتاشا: دواتر ،دواتر ئەوە دەکەم پێکەنین
هەرچۆنێک بێت سوپاس بۆ مایک و ڕیچارد زۆر سوپاس بۆ ڕێگەدانت بۆ باسکردنی سوپاس بۆ هەمووتان چەپڵەلێدان
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
ڕیک سمۆلانی فۆتۆگرافەر چیرۆکی کچێکی لاوی ئەمێراسی دەگێڕێتەوە ،وە هەروەها فۆتۆگرافەرێکی گرنگ، وە هەروەها چیرۆکی خۆگونجاندن و گەشەسەندن
Rick Smolan is the co-founder of the America 24/7 and Day in the Life photography series -- and a natural storyteller in many media. His latest books are America at Home and Blue Planet Run. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hanasa-Hiwa foundation
Comments? Please email the translators above.
18:35 Posted: Jan 2007
Views 272,057 | Comments 53
11:14 Posted: Jun 2008
Views 877,339 | Comments 199
14:53 Posted: Aug 2008
Views 619,935 | Comments 62
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.