من ئەمڕۆ بەنیازم قسە بکەم سەبارەت بە خۆشیەکانی ژیانی ڕۆژانەمان بەڵام دەمەوێت بە چیرۆکێک دەست پێبکەم لەسەر پیاوێکی سەیر و سامناک ئەمە هێرمان گۆیرینە گۆیرن فەرماندەی دووەمی سوپای هیتلەر بوو لە جەنگی جیهانی دووەمدا بە کەسێکی سەرکەوتوو دادەنرا وەکو هیتلەر گۆیرن خۆی ڕازاندبۆوە بە هونەری جیاواز بە ناو ئەوروپاو جەنگی جیهانی دووەمدا ڕۆشتوە دزی کردوە، خۆی شاردۆتەوە و بە تێپەڕبوونی کات چەند جۆرێکی وێنەی کێشراوی کڕیوە بۆ یادگاریەکانی وە ئەو شتەی کە بەڕاستی دەیویست ئەوە بوو کە لەلایەن ڤێرمیرەوە بوو لەهیتلەر دوو دانەی لەوە هەبوو، بەڵام ئەم هیچی هیچی نەبوو لە کۆتایدا بازرگانێکی کەلوپەلی هونەری دۆزینەوە بازرگانێکی ئەڵمانی بە ناوی هان ڤان مێگرین کە ڤیرمێرێکی نایابی فرۆشت بە نرخێک کە ئێستا دەکاتە (١٠) ملیۆن دۆلار وە ئەوە بەنرخترین کاری هونەری ئەو بوو
جەنگی جیهانی دووەم بەرەو کۆتایی دەڕۆشت وە گۆیرن لە نۆرمبێرگ دەستگیر کرا لە کۆتایدا لە سێدارە درا دوای ئەوە، هێزی هاوپەیمانەکان ئەو شتانەی کە کۆی کردبۆوە دەستیان بەسەردا گرت وە چەند وێنەیەکی کێشراویان دۆزییەوە بەدوای ئەو کەسانەدا ڕۆشتن کە ئەو شتانەی فرۆشت بوو بەشێوەیەک لە شێوەکان پۆلیسی ئەڵمانی چون بۆ ئەمستردام ڤان مێرگێرین یان دەستگیر کرد ڤان مێرگێرن بە تۆمەتی خیانەت کردن تاوانبار کرا کە ئەویش سزاکەی لە سێدارەدان بوو شەش هەفتە مایەوە لە بەندینخانەکەیەدا ڤان مێرگێرن دانی بە تاوانەکانیدا نا بەڵام ئەو بە خیانەت کردن وەسفی نەکرد ئەو وتی، من بەرهەمێکی ئاوا نایابم نەفرۆشتوە بە نازیەکان من خۆم کێشاومە، من تەقلید کەرم ئێستا کەس باوەڕم پێناکات وتی، من ئەوە ەدسەلمێنم پارچەیەک تەختەو هەندێک وێنەم بۆ بهێنن ڤێرمێرێکی زۆر لەوە جوانترتان بۆ دەکێشم لەوەی کە فرۆشتومە بەو نازیە بێتامانە هەروەها پێویستم بە کهول مۆڕفینە چونکە ئەوە تاکە ڕێگەیە کە من بتوانم کار بکەم پێکەنین لەبەرئەوە بە گوێیان کرد ڤێرمێرێکی زۆر جوانی کێشا دوای ئەوە تاوانی خیانەت کردنەکەی لەسەر لابرا تاوانێکی کەمی لەسەرما کە ئەویش تاوانی تەقلید کردن بوو کە ساڵێک زیندانی کرا لەسەر ئەوە کاتێک مرد بە کەسێکی ئازا لەلایەن ئەڵمانیەکانەوە تەماشا دەکرا زۆر شتی تریش هەیە کە پێویستە بوترێت لەسەر ڤان مێرگێرن بەڵام دەمەوێت بگەڕێمەوە سەر باسی گۆیرن ئەو کەسەی کە وێنەکەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا لە نۆرمبێرگ
ئێستا، گۆیرن بە هەموو مانایەک کەسێکی بێتامەو خراپە تەنانەت بۆ نازیەکانیش کەسێکی بێمانا بوو لێکۆڵەرەوە ئەمریکیەکە وەسفی ئەو دەکات وەک هاوڕێیەکی ناتەواوی بەڵام هەست بە ئازار دەکەیت لە بەرامبەر ئەو کارانەی کە کردویەتی کاتێک وتویانە کە خۆشەویسترین وێنە لای ئەو وێنەی تەقلیدیە (ناڕاستی)یە بە پێی ژیاننامەکەی لەوە دەچو بۆ یەکەم جار ئەوەی دۆزیبێتەوە کە (شەیتان) شەڕانگێزی لە جیهاندا هەبێت پێکەنین دوای ماوەیەکی کەم خۆی کوشت لە کۆتاییدا ئەوەی دۆزیەوە کە ئەو وێنەکێشانەی کە ئەو بیری لێدەکردەوە بەڕاستی ئەوە بوو لەیەک دەچوون بەڵام بەشێکی جیاوازی ئەسڵی هەبوو، کاری هونەرێکی جیاواز بوو
بەتەنها ئەو نەبوو کە تووشی شۆک بوو کاتێک ڤان مێگیرین لە داگا بوو، نەیدەتوانی لە قسەکردن بوەستێت وە باسی هەموو ئەو ئیشە نایابانەی کرد کە خۆی کێشا بوو کە کاری هونەرمەنداکنی تر بوون بە تایبەتی، خواردنەکەی ئیماموس کە بەیەکێک لە کارە باشەکانی ڤێرمێر دادەنرا، باشترین کاری ئەو .. خەڵک لە هەموو لایەکی جیهانەوە دێن بۆ ئەوەی تەماشای بکەن کارێکی ساختە بوو ئەوە ئەو وێنە کێشراوە نەبوو، بەڵام ئەوی تریان بوو وە کاتێک ئەوە ئاشکرا بوو هەموو نرخێکی خۆی لەدەستدا و لە مۆزەخانە لابرا
بۆچی ئەوە گرنگە؟ من کەسێکم کار لەسەر مێشک دەکەم... بۆچی شتە ئەسڵیەکان زۆر گرنگە بۆچی ئێمە بە زۆری وەڵامی زانیاریەکانمان دەدەینەوە کە شتێکی لێوە دێت؟ باشە، وەڵامێک هەیە کە زۆربەی خەڵک دەیدات زۆرێک لە کۆمەڵناسەکان، وەک ڤێبلین و ۆلف باسی ئەوە دەکەن کە بۆچی کارە ئەسڵیەکان بە توندی وەردەگرین لەبەرئەوەیە کە ئێمە خۆپەرستین، چونکە ئێمە گرنگی بە دەرەوە دەدەین لە ناو شتەکانی تردا ئەگەر بتەوێت خۆت دەربخەیت کە تا چەند دەوڵەمەندیت، تا چەند دەسەڵاتت هەیە هەموو کات باشترە کە شتی ئەسڵیت هەبێت تا ساختە چونکە هەموو کات ئەسڵیەکان کە مترن لە ساختەکان من بێگومانم لەوەی کە ڕۆڵێکی باش دەبینیت بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ من دەمەوێت باوەڕ بە ئێوە بکەم ئەوەیە کە شتێکی تر لەم ناوە دەگوزەرێت دەمەوێت باوەڕ بە ئێوە بکەم کە مرۆڤ تاڕادەیەک، بونەوەرێکی گرنگە لە سروشت مەبەستم ئەوەیە کە ئێمە وەڵامی ئەو شتانە نادەینەوە وەک ئەوەی دەیبینیت یان هەستی پێدەکەین، یان دەیبینین لە جیاتی ئەوە، وەڵامەکەمان دەکەوێتە سەر بیر و باوەڕمان کە بەڕاستی چین، لە کوێوە هاتوین لە چیەوە سەریان هەڵداوە. سروشتی ئەوانە چین دەمەوێت پێشنیاری ئەوە بکەم کە ڕاستە نەک لەبەرئەوەی کە ئێمە چۆن بیر لە شت دەکەینەوە بەڵام چۆن کاردانەوەیان دەبیت بۆ شتەکان
لەبەرەئەوە دەمەوێت بڵێم کە خۆشی قوڵە وە ئەمە راست نیە لە ئاستێکی بەرزی خۆشیدا، وەک ئەوەی لە هونەردا هەیە بەڵام، تەنانەت دەرکەوتنی ئاسانترین (سادەترین) خۆشی کاریگەرییان دەبیت بە هۆی بیروباوەڕمانەوە، لەسەر هەستی شاراوەمان کەواتە نان بخۆ ئایا ئەمە دەخۆیت؟ باشترین وەڵام ئەوەیە "دەکەوێتە سەر" سەر چی؟ هەندێکتان دەیخۆن ئەگەر گۆشتی بەراز بێت، نەک گۆشتی مانگا هەندێکتان دەیخۆن ئەگەر گۆشتی مانگا بێت، نەک گۆشتی بەراز هەندێکی کەمتان دەیخۆن ئەگەر (جرج)یش بێت یان مرۆڤ بێت هەندێکی ترتان دەیخۆن تەنها ئەگەر پارچە پڕۆتینێکی ڕەنگاو ڕەنگ سەرنج ڕاکێش بێت ئەوە شتێکی کتوپڕ نیە
بەڵام ئەوەی زیاتر سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە تامی چۆن دەبێت بۆ تۆ دەکەوێتە سەر ئەوەی هەست دەکەیت چی دەخۆیت لەبەرئەوە، تاقیکردنەوەیەکی ئەو بابەتە لەسەر منداڵی تازە پێگەیشتوو ئەنجام درا چۆن دەتوانی منداڵ وا لێبکەیت نەک تەنها حەزی لە خواردنی گێزەر شیر خواردنەوە بێت بەڵکو خۆشی دەست بکەوێت لە خواردنی گێزەر و خواردنەوەی شیر بۆ ئەوەی بزانن باشتر تام دەکەن؟ ئەوە ئاسانە، دەتوانیت پێیان بڵێت کە لە ماک دۆناڵدەوە هاتوە باوەڕیان وایە خواردنی ماکدۆناڵد تامی خۆشترە وە وایان لێدەکات کە خۆشی لێوە وەربگرن
چۆن وا دەکەیت کە هەرزەکار خۆشی لە شەراب وەربگرن؟ ئەوە زۆر ئاسانە بیکەرە ناو شووشەیەکی گران بەهاوە لە ئێستادا دەیان و سەدان لێکۆڵینەوە ئەوەیان دەرخستوە کە یەگەر تۆ باوەڕ بەوە بکەیت کە شتێکی گران بەها دەخۆیتەوە زیاتر هەست بە تاماکەی دەکەیت ئەوە لەم کۆتاییەدا باسکراوە لەگەڵ ئەو زانایانەی پەیوەندیان بە هەستیاریەوە هەیە ئەوان خەڵک دەکەنە ناو سکانەری چالاکی وێنەی لەرینەوەی موگناتیسیەوە وە لە کاتێکدا ئەوان دەچنە ئەوێ لە ڕێگەی بۆریەکەوە دەست دەکەن بە خواردنەوەی شەراب لەبەردەمیاندا شاشەیەک هەیە کە باسی شەراب دەکات هەموان، بە دڵنیاییەوە هەمان شێوەی شەراب دەخۆنەوە بەڵام یەگەر بیربکەینەوە کە شتی گرانبەها دەخۆینەوە چەند بەشێکی مێشکی خۆی ڕێک دەخات لەگەڵ خۆشی و پاداشتدا ڕوناک دەبێتەوە وەک داری سەری ساڵ تەنها ئەوە نیە کە دەڵێیت کە زۆر خۆشیت پێدەدات، دەڵێین زیاتر بە دڵتە بەڕاستی تۆ بەشێوەیەکی جیاواز وەریدەگریت
یان سێکس وەربگرە ئەمانە چەند نمونەیەکن کە بەکارم هێناون لە هەندێک لە لێکۆڵینەوەکانمدا ئەگەر بە ئاسانی ئەم وێنانە نیشانی خەڵک بدەیت ئەوان دەڵێن ئەو وێنانە هی خەڵکی سەرنجڕاکێشن بەڵام تا چەند تۆ بە سەرنچ ڕاکێش دایان دەنێت تا چەند و چۆن ئەو وێنانە هەستی ڕۆمانسی، سێکسی تۆیان جوڵاندوە دەکەوێتە سەر ئەوەی کە تۆ تەماشای کێ دەکەیت لەوانەیە تۆ وابیربکەیتەوە کە ئەو وێنەی لای چەپ ئەوەی لای ڕاست ئافرەتە ئەگەر ئەو باوەڕەی تۆ هەڵە بێت، جیاوازی دروست دەکات پێکەنین جیاوازی دروست دەکات ئەگەر دەرکەوت لەوە گەنج یان پیرتەر کە تۆ بیری لێدکەیتەوە جیاوازی دروست دەکات ئەگەر بۆت دەربکەوێت ئەو کەسەی تۆ تەماشای دەکەیت کەسێکە کە لە شێوەی کوڕەکەت یان کچەکەت داپۆشراوە دایکت یان باوکت بزانیت کەسێک هەمان شێوازی خێزانەکەتی هەبێت حەزەکانت دەکوژێت( (دەمرێنێت). لەوانەیە یەکێک لە هەستە گەورەکان لە زانستی مێشکەوە لەسەر خۆشی ئەوەیە کە زۆرێک شت هەیە کە لە باش دەچێت زیاتر لەدەرکەوتنی تۆ ئەگەر کەسێکت بەدڵ بێت، ئەوان زیاتر تەماشای تۆ دەکەن لەبەرئەوەیە دەزگیراندارەکان لە هاوسەرگیریەکی خۆشیدا هەوڵدەدەن بیر لەوە بکەنەوە کە هاوسەرەکانیان باشتر دەبێت لەهەر کەسێکی تر کە وەک ئەوان بیر دەکاتەوە
نمونەیەکی تایبەتی درامایی لەسەر ئەمە لەو کەسانەی کار لەسەر ناتەواوی دەکەن دەست دەکەوێت کە ناونراون هەڵسوکەوتی کاپگراس کەواتە، هەڵسوکەوتی کاپگراس ناڕێک و پێکیە کە بڕیاری تایبەتی ناڕوون دەدەیت ئەوانەی ئازار بە هۆی هەڵسوکەوتی (کاپگراس)ەوە دەناڵێنن باوەڕیان وایە کە ئەو کەسانە ئەو شێوەیەن زۆرترین خۆشەویستیان هەیە لە جیهاندا گۆراوە بۆ کۆپیەکی ڕاست و دروست هەندێ کات، ئەنجامی هەڵسوکەوتی کاپگراس دڵتەزێنە خەڵک ئەو کەسانەیان کوشتوە کە خۆسیان دەویست باوەڕیان وابوە کە ئەو کەسانەیان کوشتوە کە هەڵیانی خەڵەتاندوە بەڵام بەلایەنی کەمەوە بابەتێک هەیە کە ئەوانەی ئەو هەڵسوکەوتەیان هەیە کۆتاییەکی خۆشیان هەیە ئەمە لەساڵی (١٩٣١( تۆمارکراوە لێکۆڵینەوەیەک باسی ئافرەتێکی کردوە کە ئەم هەڵسوکەوتەی هەیە کە ناڕەزایی دەربڕێ بوو لە بارەی هەژاری ژیان و ناڕێکی سێکسی خۆشەویستەکەی بەڵام ئەوە لە پێش توشبونی بوو بەو نەخۆشیە دوای ئەوە کە توشی بوو، ئافرەتەکە خۆشحاڵ بوو کە باسی ئەوە بکات کە ئەو ئەوەی دۆزیوەتەوە کە شتەکانی دوو بەرامبەر بووە کە کەسێکی دەوڵەمەند بوو، پیاوانە، قۆز، ئەرستۆکراتیک بوو بەدڵنیاییەوە ئەوە هەمان پیاو بوو بەڵام ئافرەتەکە ئەوی بەشێوازێک جیاواز دەبینی
وەک نمونەی سێهەم لەبەرچاوگرتنی تەوکردنی بەرهەمەکان لەبەرئەوە هۆکارێک کە تۆ حەزت لێیە لە بارەی شتێکەوە شێوازی بەکارهێنانەکەیەتی تۆ دەتوانی پێڵاو لە پێ بکەیت، تۆ دەتوانی یاری گۆڵف بکەیت لەگەڵ هاوڕێکانت وە جوینی بنێشت و گڵۆپ پێکردنی هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت بۆ تۆ بەڵام هەریەکە لەم سێ بابەتە نرخی خۆی هەیە چی دەکات بۆ تۆ، لەسەرەوە بۆ خوارەوە بە پێی مێژووەکەی یانەی گۆڵفەکە خاوەنێتی دەکرا لە لایەن جۆن کەنەدیەوە وە سێ بەشی فرۆشت بەیەک ملیۆن دۆلار لە مەزاد کردندا گڵۆپ کردنەکە لە لایەن (بریتنی سپیرس) وە دەکرا وە بەچەند سەد دۆلارێک فرۆشتی لەڕاستیدا، بازاڕی بەرزکردەوە بۆ هەندێک خواردن کە خەڵک دەیویستن پێکەنین لەوانەیە، نمونەی پێڵاوەکان گنگترین دانەیان بێت بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نەسەلمێندراو ملیۆن نێرێکی سعودی (١٠) ملیۆنی داوە بە جوتێک پێڵاو دانەیەک هەبوو کە هەڵدرا بە ڕووی جۆرج بۆشدا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەریدا چەند ساڵێک پێش ئێستا لە عێراق
ئێستا ڕاکێشان بۆ ئەو بابەتانە تەنها بۆ ناوبانگی ئەو بابەتانە کار ناکات هەر کەسێک لە ئێمە، زۆرینەی خەڵک هەندێ شتمان هەیە لە ژیانماندا کە بەشتی تر جێگەیان نگیرێتەوە لەبەرئەوە نرخی هەیە بەهۆی مێژووییەکەیەوە لەوانەیە ئەڵقەی ئاهەنگەکەمان، لەوانەیە پێڵاوی منداڵەکەمان لەبەرئەوە ئەگەر ون ببێت، ناتوانی بیگەڕێنیتەوە دەتوانیت شتێک بەدەست بهێنیت کە لەو دەچێت یان هەمان هەستی ئەوی هەیە بەڵام ناتوانی هەمان بابەت بگەڕێنیتەوە ئەگەر هەردوو هاوڕێکەم، جۆرج نیومان و جیل دیسێندرەک تەماشامان کردوە تا بزانین چ جۆرە فاکتەرێک، چ جۆرێکی مێژوو، گرنگە بۆ ئەو شتانەی کە خەڵک حەزی لێیە لە یەکێک لە تاقیکرنەوەکانماندا پرسیارمان لە خەڵک کرد تا ناوی کەسێکی بەناوبانگ بهێنن کە خۆشیان دەوێت کەسێکی زیندوو کە خۆشیان بوێت
یەکێک لە وەڵامەکان (جۆرج کلونی) بوو دوای ئەوە پرسیارمان لێکردن چەند پارە دەدەیت بۆ بلوسێکی جۆرج کلونی؟ وەڵامەکە نرخێکی گونجاو بوو زیاتر لەوەی کە دەیدەیت بۆ کردنی ستایلێکی نوێی بلوز یان بلوزێک کە کەسێک هەیەتی کە تۆ خۆشت ناوێت دوایی چەند پرسیارێکی ترمان لێکردن چەند کۆت و بەندێکمان بۆ دانان لەگەڵ مەرجی جیاوازیش بۆ نمونە، بە هەندێک خەڵکمان وت تەماشاکە، دەتوانیت بلوزێک بکڕیت بەڵام ناتوانی بە هەموو کەسێک بڵێی کە تۆ خاوەنی ئەوەیت وە ناتوانی دووبارە بیفرۆشیتەوە ئەوە نرخی کەم دەکاتەوە پێشنیاری ئەوەمان کرد کە ئەوە هۆکارێکە کە بۆچی بە دڵمانە بەڵام ئەو شتەی بەڕاستی کاریگەری درووست کرد ئەوە کە بە خەڵک دەڵێیت، سەیرکە، دەتوانی دووبارە بیفرۆشیتەوە، دەتوانی هاواری بۆ بکەیت بەڵام پێش ئەوەی بێتە لای تۆ بە باشی شۆراوە ئەوە دەبیتە هۆی داشکاندنێکی زۆر لە نرخەکەی وەک خێزانەکەم دەڵێت، میکرۆبەکانی کلونیت پاک کردۆتەوە
با بگەڕێینەوە بۆ هونەر من (چاگال) م خۆش دەوێت. من کاری چەنگانم خۆش دەوێت ئەگەر خەڵک بیەوێت شتم بداتێ لە کۆتایی کۆنفرانسەکە دەتوانێت چەنگالم بۆ بکڕێت بەڵام هاوشێوەکەیم ناوێت لەگەڵ ئەوەی ناتوانم جیاوازیەکەیان بڵێم ئەوە لەبەر ئەوە نیە، یان بەڕاستی لەبەر ئەوە نیە من کەسێکی ئاساییم و دەمەوێت هاوار بکەم بۆ دەست کەوتنی ئەسڵیەکە بەڵکو، من شتێکم دەوێت کە مێژوویەکی تایبەتی هەیە لەسەر کەیسی کاری هونەری مێژوو شتێکی تایبەت و پێویستە فەیلەسوف دێنیس دووتون لە کتێبە جوانەکەی (سروشتی هونەرەکە)یدا باسی شتێک دەکات کە نرخی کارێکی هونەریە لەسەر ڕەگی گریمانەی سەرکەوتنی (دەستکەوتی) مرۆڤ بەسەر دروست بونیدا وە ئەوە دەتوانێت جیاوازییەکە ڕوون بکاتەوە لە نێوان ئەسڵی و دروستکراودا لەوانەیە لەیەک بچن، بەڵام مێژوویەکی جیاوازیان هەیە کارە ئەسڵیەکە بەرهەمی دروست کراوەیەکی جوانە هاوشێوەکەی (دروستکراوەکە) بەو شێوە نیە وابزانم ئەم ڕێگایە جیاوازیەکان ڕوون دەکاتەوە لە تێگەیشتنی هونەر لەلایەن خەڵکەوە
ئەمە کارێکی هونەرییە لە لایەن جاکسۆن پۆلۆک کێ لێرە حەزی لە کاری جاکسۆن پۆلۆکە؟ باشە، کێ لێرەوە، هیچ شتێک ناکات بۆ ئەوان؟ ئەوان حەزیان لەوە نیە من باسی ئەوە ناکەم کێ ڕاستە بەڵام بڕیار دەدەم لەسەر شارەزایی لەبارەی هەوڵدانی خێرای خەڵک ئەگەر حەزت لە کاری جاکسۆن پۆلۆک هەیە شتی زیاترت دەست دەکەوێت لە چاو ئەوانەی کە حەزیان لێنیە باوەڕیان وایە کە کێشانی ئەوانە زۆر قورسە کە پێویستی بە کاتێکی زۆر و وزەیەکی زۆر هەیە وە وزەیەکی داهێنەر من جاکسۆن پۆلۆک بەکاردەهێنم وەک نمونەیەک چونکە هونەرمەندێکی گەنجی ئەمریکی هەیە کە زۆر لەسەر شێوازی جاکسۆن پۆلۆک وێنە دەکێشێت وە کارەکەی بەنرخ بوو چەندین هەزار دۆلاری پەیدا کرد لەبەشێکی گەورەدا، چونکە ئەو کچە هونەرمەندێکی گەنجە
ئەو کچە (ماریا ولمسلیت)ە کەسێک کە زۆربەی کارەکانی لە تەمەنی سێ ساڵیدا ئەنجامداوە ئەوەی کە سەرنجڕاکێشە لە بارەی ماریاوە ئەوەیە خێزانەکەی هەڵەیەکی کرد کە بانگکردن پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کە (٦٠ خولەک اا) بوو بۆ ماڵەکەیان بۆ وێنەگرتنی بەرهەمەکانی وە دوای ئەوە بڵاویان کردەوە کە باوکی ڕاهێنەری ئەوە کاتێک ئەمە لە تەلەفزیۆن بلاوبۆیەوە نرخی وێنەکانی دابەزی بۆ سفر لەڕاستیدا، هەمان هونەر بوو بەڵام مێژوەکەی گۆڕا
من تا ئێستا سەرنجم داوەتە هونەری بینراو بەڵام من دەمەوێت دوو نمونە بدەم لەسەر مۆسیقا ئەمە (جۆشوا بێڵە) کەمانچە ژەنی بەناوبانگ وە ڕاپۆرتەری (واشنتۆن پۆست) جین وینگارتن بڕیاریدا بیخاتە ناو لیستەکەوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە پرسیارەکە ئەوەیە: تا چەند خەڵک حەزی لە جۆشوا بێڵە مۆسیقای جۆشوا بێڵ ئەگەر نەزانن، کاتێک کاتێک گوێ لە جۆشوا بێڵ دەگرن؟ کەواتە، جۆشوا بێڵت دەست کەوت بۆ بردنی کەمانچە یەک ملیۆنیەکەی بۆ خوار وێستگەی ژێر زەوی لە واشینتۆن دی سی وە لە سوچێکدا بوەستیت و تەماشا بکات چەند پارە پەیدا دەکات لەوێدا وە ئەمە کلیپێکی کورتە لەسەر ئەمە مۆسیقای کەمانچە دوای ئەوە بۆ سێ چارەک لەوێ بوون (٣٢) دۆلاری دەست کەوت خراپ نیە. وە لەهەمان کاتدا باشیش نیە لەڕاستیدا، بۆ ئەوە چێژ لە مۆسیقای جۆشوا وەر بگری پێویستە بزانیت کە تۆ گوێ لە جۆشوا بێڵ دەگریت لەڕاستیدا (٢٠) دۆلاری زیاتری دەستکەوت بەڵام حسابی نەکردبوو لەبەرئەوەی ئەم ئافرەتە دەرکەوت تۆ لە کۆتایی ڤیدیۆکە دەیبینیت.... دەردەکەوێت ئەو کچە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا گوێی لێبوە لە کتێبخانەی کۆنگرێس لە بۆنەیەکی قات ڕەشە توندەکان لەبەرئەوە، ئەو کچە تووشی شۆک بوو کە بینی ئەو لە وێستگەیەکی ژێر زەویدا وەستاوە کچەکە بەسەر هەستی دا زاڵ بوو وە بەرەو لای ئەو ڕۆشت و (٢٠) دۆلاری لە جزدانەکەی دەرهێناو دای بەو
نمونەی دووەم لەسەر مۆسیقا لە (جۆن کاج)ەوە کە هونەرمەندێکی مۆدێرنە ٤'٣٣ وەک زۆرێک لە ئێوە دەزانن ئەمە هونەرێکە کە پیانۆ ژەنێک لەسەر کورسیەک دادەنیشێت پیانۆکەی دەکاتەوە دادەنیشێت و هیچ ناکات بۆ ماوەی چوار خولەک و (٣٣) چرکە لەو ماوەیەدا بێدەنگ دەبێت وە خەڵک تێڕوانینی جیاوازی هەیە بەرامبەر ئەوە بەڵام ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە کە دەتوانی ئەوە بکڕیت لە ئای تونس پێکەنین بە یەک دۆلار و ٩٩ سەنت دەتوانیت گوێ لەو بێدەنگیە بگریت کە جیاوازە لە شێوازەکانی تری بێدەنگی
من ئێستا زۆر دوورکەوتمەوە لە باسکردنی خۆشی بەڵام ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە کە هەموو ئەو شتانەی باسم کرد پەیوەندی دەبێت بە ئازاریشەوە وە چۆن بیر لەوە دەکەیتەوە کە تیایدا شارەزایت ڕاستی باوەڕت دەربارەی ئەوە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی کە ئازارت دەدات تاقیکردنەوەیەکی خۆشی ئەنجام درا لە لایەن (کورت گرەی) و (دان وێگنەر)ەوە ئەوەی کە کردیان ئەوە بوو کە چەند خوێندکارێکی زانکۆی هارڤاردیان پێچا بە ئامێرێکی پەستانی کارەباوە چەند جارێک کارەبایان لێدان کەواتە، پێنج شۆکی کارەبای بە ئازاریان لێدان بە نیوەیان وترابوو کە کارەبایان لێدابوون لە لایەن کەسێکەوە لە ژوورەکەی تر بەڵام کەسەکەی ژوورەکەی تر پێی نەوترابوو کە کارەبایان لێدەدات هیچ توندوتیژیەک نەبوو دژی ڕەگەزی نێر، ئەوان تەنها پەنجە دەنێن بە دوگمەکەدا شۆکی کارەبای یەکەم بەو جۆرە تۆمارکرابوو کە زۆر بە ئازار بوە دووەمیان ئازاری کەمتر بوو چونکە تاڕادەیەک پێی ڕاهاتویت سێهەم کەمتر دەبێتەوە، چوارەم و پێنجەم ئازارەکە کەمتر دەبێتەوە بە شێوازێکی تر پێیان وترابوو ئەو کەسەی لە ژوورەکەی تەنیشتەوەیە بەمەبەست کارەبایان لێدەدات....دەزانێت کارەبایان لێدەدات شۆکی یەکەم ئازارێکی زۆری هەبوە شۆکی دووەم تاڕادەیەک ئازاری هەمان شێوەی هەبوە وە سێهەم و چوارەم و پێنجەم ئازاری زیاتری هەیە ئەگەر بزانیت کەسێک بە مەبەست ئەو کارە دەکات
توندترین نمونە لەسەر ئەمە ئەوەیە لە هەندێک حاڵەتدا ئازار بەهۆی هۆیەکی ڕاستەوە دەتوانێت بگۆڕێت بۆ خۆشی مرۆڤەکان ئەم موڵکە نایابەیان هەیە کە هەندێک جار دەبێتە هۆی ئازار لە کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەدا وە خۆشی لێوەردەگرێت وەک خواردنی بیبەری تون وە لێخوڕینی ڕۆلەرێک ئەو خاڵە بە باشی کورت کرابۆوە لەلایەن شاعیر جۆن میڵتۆن کە نوسیویەتی: ئەقڵ لە جێی خۆیەتی وە لەناو خۆیدا دەتوانێت بەهەشتێک لە دۆزەخ دروست بکات دۆزەخێک لە بەهەشت
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
بۆچی ئێمە وێنەی ئەسڵیمان بەلاوە جوانترە وەک لە ساختە؟ دەرونناس پۆڵ بلووم دەڵێت کە مرۆڤەکان زیاتر ڕوکارین-- لەبەر ئەوەی مێژووی کەرەستەکان دەگۆڕدرێت بە گوێرەی جۆرییەتی بەکارهێنانیان، ئەمە تەنها بابەتێکی خەیاڵی نی یە بەڵکو باسکردنێکی قوڵی خاسییەتەکانی دڵخۆشی و ئازارە
Paul Bloom studies our common-sense understanding of the world -- how we know what we know, why we like what we like. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
15:33 Posted: Nov 2010
Views 968,175 | Comments 362
17:33 Posted: Jan 2011
Views 1,639,970 | Comments 478
15:38 Posted: Mar 2009
Views 1,205,325 | Comments 99
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.