٤٤ ساڵ كارم كرد چووم بۆ كۆنگرەى تێد وابزانم تەنها يەك كەسی تر هەيە كە چوبێ بۆ ئەو كۆنگرەيە "هەموو كۆنگرەكانى ترى تێد ..من بۆ هەموويان چووم لەژێر چاودێرى "ريكى دەربارەى كارى تاقيگەيى ميديا قسەم كرد كە ئەمڕۆ نزيكەى 500 كەسى تێدايە ئەگەر ئێوە ڕۆژنامەتان خوێندبێتەوە,لەهەفتەى ڕابردوودا باسى ئەوە دەكات كە من وازم لەتاقيگەى ميديا هێناوە من وازم لەتاقيگەى ميديا نەهێناوە ,من وازم لە بەڕێوبەرى هێناوە كە جۆرە ناونيشانێكى بێ مانا بوو بەڵام كەسێكى تر چووە جێگەكەم شتێك كەبتوانى بيكەى وەكو پرۆفيسۆرێك ئەوەيە بەردەوام بيت وەكو پرۆفيسۆرێك دە من ئێستا لاپتۆپێك بۆ هەر مناڵێك دەكەم بۆ هەموو ژيانم كە بۆ ماوەى ساڵ و نيوێكە خەريكيم بەهەرحاڵ كەواتە من باسى ئەمەتان بۆدەكەم لەم 18 دەقيقەيەى خۆمدا خۆمدا پێتان ئەڵێم بۆچى من ئەمە دەكەم چۆن ئێمە دەيكەين و لەدوايدا چى دەكەين لەهەندێ خاڵى دياريكراودا پێتان دەگەيەنم لاپتۆپى 100 دۆلارى دەبێ لەچى بچێت
ئێستا, من دوام لێكراوە لەلايەن "كريس"ە وەكەباسى هەندێك لەكێشە گەورەكان بكەم بۆيە گەيشتمە ئەوەى بەو سيانە دەست پێ بكەم كەبەلايەنى كەمەوە هانى دام بۆكردنى ئەمە يەكەميان زۆر ئاشكرايە ئەوە زۆر سەرسوڕهێنەرە كاتێك چاوت بەسەرۆكى دەوڵەتێك دەكەوێت و دەڵێت "بەنرخترين سەرچاووەى سروشتى چيە بەلاى تۆوە" ئەوان يەكەم جار ناڵێن منداڵان دوايى كەتۆ دەڵێيت "منداڵان" ئەوانيش يەكسەر هاوڕادەبن لەگەڵتدا بۆيە زۆر قورس نيە، پێكەنين هەموو كەسێك قايلە بەوەى چارەسەرى كێشە گەورەكان هەرچى يەك بێت فێركردنيان لەخۆگرتووە هەندێ كات تەنها فێركردن دەبێت هيچ كاتێك بەبێ هەندێ جۆرى فێركردن نابێت ئەوە بەڵنياييەوە بەشێكە لەو
وە سێيەم كەمتر ئاشكرايە ئەويش ئەوەيە ئێمە هەموومان كە لەم ژورەداين فێربووين چۆن بڕۆين بەڕێوە، چۆن قسە بكەين بەوەنا كە فێر كرابێتين چۆن قسە بكەين يان فێركرابێتين چۆن بڕۆين بەڕێوە بەڵام هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ جيهاندا بەبوونى ئەنجامى دياريكراو وەكو ئەنجامێك كە بتوانرێت دواى شتێك بكرێت يان بتوانين هەڵسينە سەرپێ و پێى بگەين كە لەكاتى شەش ساڵيدا پێمان ووتراوە كەبەو شێوەيە فێربوون بوەستێنين لەمەودوا فێربوون تەنها بەفێركردن دەبێت يان خەڵك بەپێوە وەستا بێت، وەكو ئێستاى من، يان كتێبێك بێت، يان هەرشتێك بێت ئەوە بەڕاستى لەڕێگاى فێركردنەوە بووە وەيەكێك لەشتەكان بەگشتى ئەوەيە كۆمپيوتەرەكانی بەردەست فراوانن بۆ فێربوون ئەوە ئێستا جۆرێك فێربوونى تێدايە كە ئەوە كەمێك لەڕۆيشتن بەڕێوەو قسەكردنەكە دەچێت واتا زۆربەى بەڕێوە دەچێت لەلايەن فێركەرەكەوە
بۆيە لەگەڵ ئەمانەدا وەكو بۆچوونەكان هەندێك لە ئێوە لەوانەيە "سى مۆر پاپێرت" بناسن ئەمە لەساڵى " 1982" دا. كاتێک كە لە "سنگال" كارمان دەكرد لەبەر ئەوەى هەندێك كەس وا بير دەكەنەوە كەلاپتۆپى 100 دۆلارى تەنها ساڵى ڕابردوو بووە يان دوو ساڵ لەمەو پێش بووە، يان ئێمە هەورە بروسکە لێى داوين ئەمە لەڕاستيدا ئەگەڕێتەوە بۆ لەمەو پێش، بەڕاستى ئەگەڕێتەوە بۆ شەستەكان ئێستا ئێمە لە هەشتا كانداين ستيف جۆبز چەن لاپتۆپێكى داينێ، كەلە سەنيگال بووين ئەوە زۆر نەبوو بەڵام بەلايەنى كەمەوە كۆمپيوتەرى هێناوە بۆ ئەو وڵاتانەى لەگەشەدان وەفێرمان دەكات بەخێراى كەئەم منداڵانە هەرچى ئينگليزى زمانى خۆيان نەبوو بەکەمیش ئەلف و بێى لاتينى زمانى خۆيان بوو بەڵام تەنها دەيان توانى وەكو ماسى مەلە بكەن دەيان توانى يارى بەمانە بكەن وەكو پيانۆ
كەمێك لەم دواييانەدا، بووم بەبەشدار بوويەك وەكو كەسى خۆم ئەمانە دوو بەسەر هاتە ... يەكێكيان لە كەمبۆديا بوو لادێ يەك كە كارەباى نەبوو، ئاوى نەبوو، تەلەفزيۆنى نەبوو، تەلەفۆنى نەبوو بەڵام ئێستا هێڵى ئينتەرنێت يان هەيە ئەم ماڵانە يەكەم ووشەى ئينگليزيان "گوگڵ"ە ئەوان تەنها "سكايپ" دەزانن. ئەوان هيچ كاتێك تەلەفۆنيان نەبيستبوو باشە، ئەوان تەنها "سكايپ" بەكار دەهێنن ئەوان بەشەوان ئەڕۆنەوە ماڵەوە، هێلى گەياندنيان بەدەست هێناوە لەكۆشكێكدا كە كارەباى نيە دايك و باوكەكان زۆريان حەز لێيە ,چونكە كاتێك لاپتۆپەكان دەكەنەوە ئەوە سەرچاوەى ڕووناكترين گڵۆپە لەخانووەكەدا وەباسى ئەوە دەكات لە كوێدا خوازراو ڕاستەقينە تێكەڵ دەبێت ئەمە قوتابخانەى ڕاستەقينەيە
لەبەرامبەر ئەمەدا "سيمۆر پاپێرت" پارێزگارى "مەين" ى قايل كرد بۆ دەركردنى ياساى لاپتۆپێك بۆ هەر مناڵێك لەساڵى 2002 دا ئێستا لەم كاتەدا، وابزانم ئەوە دادپەروەرانەيە كە بڵێى لەسەدا 80 ى مامۆستاكان بابەڕوونى بڵێم بەڕاستى ئەوان دژى ئەوەبوون ئەوان ئەوەيان لاپەسەند بوو كەپارەكە بەكار بهێنرێت بۆ مووچەى زياتر، قوتابخانەى زياتر، هەرچيەك بێت وەئێستا، دواى سێ ساڵ و نيو، ئەزانن چى ؟ ئەوان 5 شت دەخەنە ڕوو كەمبوونەوەى نەچوون بۆ قوتابخانە: ئامادە بوونى كۆبوونەوەكانى دايك و باوكان و مامۆستا كە پێشتر كەس نەيدەكرد و ئێستا هەمووى دەيكات نەمانى كێشەكانى ڕاهێنان: گەشەى بەبەشداريكردنى خوێندكاردا مامۆستاكان ئێستا دەڵێن جۆرە خۆشيەكە فێركردن منداڵەكان هاوبەشى دەكەن .... لاپتۆپيان هەيە پێنجەم دانەيان سەرنجى زۆر ڕاكێشام ئەوەيە كە خزمەت گوزاريەكە لەكاتێكى دياريكراوى شەودا دەبێت بكوژێنرێتەوە لەبەر ئەوەى مامۆستا كان نامەى ئەليكترۆنى "ئيمەيل" زۆريان بۆ دەچێت لەلايەن مناڵەكانەوە كەداوايى يارمەتيان لێ دەكەن
بۆيە كاتێك ئەو جۆرە شتانە دەبينين، ئەمە شتێك نيە كەدەبێت تاقى بكەينەوە ڕۆژانى تاقى كردنەوەى پرۆژەكان كۆتاى هات، كەخەڵك دەڵێت باشە ئێمە سێ يان چوار هەزار دەكەين لەوڵاتەكەى خۆماندا بۆ ئەوەى بزانين چۆن كار دەكات بەنەحلەت بيت. بگەڕێوە بۆ كۆتاى هێڵەكە و يەكێكى تر دەيكات كاتێك كە ئەوەت بۆ دەركەوت كە ئەمە كاردەكات، تۆ ئەتوانى بێييتە لاى ئێمە ئمە كارى ئێمەيە (چەپڵە لێدان) (پێكەنين)
لاپتۆپێك بۆ هەر مناڵێك پێكهێنراوە نزيكەى ساڵ و نيوێك لەمەوپێش ئەوە دامەزراوەيەكى بێ قازانجە، ئەوە نزيكەى 20 مليۆن دۆلار بەرز بووەتەوە بۆ ئەندازياريكردن بۆ بەدەست هێنانى ئەم بينايە، وە لەدوايدا بەرهەم هێنانى پێوانە بەڕاستى گرنگە ئەوە گرنگ نيە لەبەرئەوەى تۆ بتوانى كەل و پەل بكڕيت بەنرخێكى كەم، باشە؟ ئەوە لەبەرئەوەى تۆ بتوانى بڕۆى بۆ لاى وەبەرهێنەرەكە من ناوەكەى ناڵێم ئێمە شاشەيەكى بچوكمان دەوێت، پێويست ناكات، كەڕەنگى لێكچووى نموونەى هەبێت كەتەنانەت لە خاڵێک يان دوان پێك هاتبێ پێويست ناكات بەو شێوەيە ڕووناك بێت ئەم وەبەرهێنەرە تايبەتە دەڵێت بەڵێ ئێوە دەزانن ئێمە حەزمان لەوە نيە. ئێمە حەزمان لەژوورى دانيشتنە ئێمە حەزمان لە ڕەنگى لێكچووى نمونەييە ئێمە حەزمان لە شاشەى گەورەو ڕووناكە ئێوە بەشێك نين لە پلانە ستراتيژيەكەماندا منيش دەڵێم ئەوە زۆر شتێكى خراپە لەبەرئەوەى ئێمە پێويستمان بە 100 مليۆن يەكە هەيە لە ساڵێكدا، پێكەنين ئەوانيش دەڵێن باشە ئێمە لەوانەيە بتوانين ببين بەبەشێك لە پلانە ستراتيژيەكەت وە بۆيە پێوانەكان دەبژێرێت هەر بۆيە ئێمەش دەست بەمە ناكەين بەبێ بوونى پێنج بۆ 10 مليۆن يەكە لەيەكەم جاردا بيرۆكەكە ئەوەيە كە دەست پێ بكەين لەگەڵ پێوەرى تەواودا پێوەرەكە خۆى وادەكات نرخەكان بێنە خوارەوە بۆيە من لەوێدا ووتم حەوت بۆ 10 مليۆن ئێمە ئەوە دەكەين بەبێ تيمى فرۆشتن و بازاڕكردن مەبەستم ئەوەيە , ئێوە سەيرى "تيمى فرۆشتن و بازاڕكردن" دەكەن ئێمە ئەوە دەكەين بە چونمان بۆ حەوت وڵاتى گەورە و ئەوان قايل دەكەين و دەست پێ دەكەين وە لەدوايدا ئەوانى تر دەتوانن دوايان بكەون ئێمە هاوبەشمان هەيە ئەوە قورس نيە بزانرێت كە گوگڵ يەكێك بێت ئەوانەى تر لە چاوەڕوانيدان ئەمەش لە ڕۆژنامەدا گرنگى زۆرە ئەمە پێ ى دەڵێن گرين مەشين "مەكينەى سەوز" كەپێشنيازمان كرد بۆ كۆفى ئەنان لە تشرينى دووەمدا لە " ۆرد سەميت " لوتكەى جيهان لە توونس سازدرابوو
ئێستا هەر كە خەڵك دەستى كرد بەسەيركردنى ئەمە، دەڵێن ئا، ئەوە پرۆژەى لاپتۆپە نەخێر ئەوە پرۆژەى لاپتۆپ نيە، ئەوە پرۆژەى فێركردنە بەشە خۆشەكە ......منيش بەتەواوى جەختى لەسەر دەكەمەوە بەخەڵك دەڵێم كە من ڕووناكى گڵۆپێك بووم، بەڵام ئێستا لەيزەرم من تەنها ئەو شتە بنيات دەنێم ئەوە دەركەوت كە ئەوەندە قورس نيە لەبەر ئەوەى ئابورى لاپتۆپ ئەمانەيە من دەڵێم 50% لێرەدا؛ زياتر لە 60% دەچێت لە سەدا 60ى لاپتۆپەكەت فرۆشتن و بازاڕكردن و بڵاوكردنەوەو قەزانجەكەيەتى ئێستا ئێمە هيچ لەوانەمان نيە، باشە ؟ هيچ لەوانە نەچۆتە نرخى تێ چوونى خۆمانەوە لەبەر ئەوەى يەكەميان، ئێمە بەنرخى تێچوون دەيفرۆشين و حكومەتەكان بڵاوى دەكەنەوە ئەوە بڵاو دەكرێتەوە بۆ سيستەمى قوتابخانە وەكو كتێب بۆيە ئەو پارچەيە ديارنامێنێ ,دواى شاشە و هەموو شتێكى ترت دەبێت ئێستا شاشەى سەر لاپ تۆپەكەت نرخەكەى بە ژمارە نزيكەى ١٠ دۆلار ئينجێكى لار ئێستا ئەو كەم دەبێتەوە بۆ هەشت و حەوت بەڵام ئەوە كەم نابێتەوە بۆ دوو يان يەك و نيو مەگەر ئێمە زۆر شتێكى زيرەكانە بكەين ئەوانەى ترى .....ئەو سندووقە بچوكە قاوەييە ..كەزۆر سەرنج ڕاكێشە لەبەر ئەوەى بەشەكانى ترى لاپتۆپەكەت بۆ خۆى دابين كراوە ئەوە كەمێك لەوە دەچێت كە كەسێكى قەڵەو پێويست بكات بەكاريبهێنێت بۆ زۆرترين وزە يان بۆ نەهێشتنى ئەو قەڵەوييە. باشە ؟ ، پێكەنين
ئەمڕۆ ئێمە لەبارودۆخێكى باوەڕنەكراو داين من لاپتۆپەكانم بەكارهێناوە لەسەرەتاى دەست پێ كردنيان لاپ تۆپەكەم خاو تر بۆتەوە، كەمتر پشتى پێ دەبەسترێ و كەمتر دڵخۆشكەرە وەك لە پێشتر ئەمساڵيش خراپترە ئێستا خەڵك چەپڵە لێ دەدات، هەندێ كات لەبەرت هەڵدەستن بەچەپڵەوە منيش دەڵێم چيتان لێ بەسەر هاتووە؟ بۆ ئێمە هەموومان لێرە دانيشتووين؟ وە يەكێك ... بۆ ئەوەى ناوى نەهێنن ..بەلاپتۆپەكەمانى ووت بەشێك لە ئامێر لەم دواييەدا منيش ووتم، خوايە، لاپتۆپەكەمان وەكو شەم شەمە كوێرە وايە كە لە دۆزەخ هاتبێتە دەرەوە كاتێك كە دەيكەيتەوە، دەگێكى لێوە دێت وەكو "بيگ" دەكرێتەوە، بەكاردێت لەوەى ساڵی 1985 دەچێت، كە "ئەپڵ ماكينتۆشى 512"دەكڕىن ئەوە زۆر بەباشى ئيشى دەكرد ئێمە بەخۆ گرى خل بوينەوە
ئێستا ئەم خەڵكانە هەموو كاتێ پرسيار دەكەن ئەمە چى يە ئەوە ئەوەیە ئەو دوو پارچەيەى كەهەست پێكراوە ئەوە دەبێت بەهێڵى بەيەك داچووە بۆيە كاتێك منداڵەكان لاپتۆپەكانيان دەكەنەوە، هەموويان دەبن بە هێڵێک وە دواىی تەنها خاڵێك يان دوو خاڵى هاندانيان پێويست دەبێت ئەتوانى خزمەت گوزارى چەند هەزارى پێشكەش بە منداڵان بكەيت بە دوو ميگابايت بۆيە ئێوە دەتوانن بيهێنن بۆ لادێ يەك دواىی لەلادێ كە خۆيان دەتوانن پێكەوە ببەسترێن ئێوە دەتوانن زۆر بەباشى بيكەن
شێوازى پيشاندانى دوانەيى ..بيرۆكەكە ئەوەيە كە شاشەيەك هەبێت كە هەردووكى لەدەريشەوە ئەوە خۆش نيە بەكارهێنانى تەلەفۆنى دەستى لەدەرەوە لەبەر ڕوناكى خۆردا؟ ئێوە ناتوانن ببينن يەكێك لەو هۆيانەى كەناتوانن ببينن ئەوەيە، ئەوە ڕووناكى دواوەى هەيە زۆربەى كات زۆربەى تەلەفۆنە دەستيەكان ئێستا، ئەوەی ئێمە دەیکەین ئەوەیە کە دانەیەکیان دوو ڕوناک کەرەوەی هەبێت ڕوناک کەرەوەی پێشەوە و دواوە يان ئێوە بەدەست داى دەگيرسێنن يان بەسۆفت وێرەكە دەيكەيت كە ببينرێت بەڵام كاتێك كە ڕووناكى دواوەى كاردەكات ئەوە ڕەنگدارە وە كەڕوناكى پێشەوە كاردەكات ڕەش و سپيە بەسێ جار بەرزتر
هەموو كێشەكان چارەسەر كرا؟ نەخێر بۆيە زۆرێك لەخەڵكەكان زۆرێك يان كەمێك لەتايوان دەژين ئێستا و لەماوەى 30 رۆژدا دەزانين بەدڵنياييەوە كە ئەگەر ئەوە ئيش بكات لەوانەيە گرنگترين پارچە لەوێ بێت ئەوەيە كە منداڵەكان بەڕاستى دەتوانن چاكى بكەن ئەمەش ديسانەوە شتێكە كە خەڵك باوەڕى پێ ناكات بەڵام من بڕوام وايە ئەوە بە تەواوەتى ڕاستە ئەوە ئەو ئامێرەيە كە نیشانمان داوە لە تونس ئەمە ئەو ڕێگايەيە كە دەيگرينە بەر ئەوەش شتێكە كە ئێمە بيرمان نەكرد بۆوە كە گونجاو بێت ئێستا ئەمەتان پێ دەگەيەنم ئەمە نەخشەيەكى كێشراو نيە، باشە؟ ئەمە تەنها جۆرە بەرجەستە كردنێكى ئەندازيارى ميكانيكيە بۆ ئێوە بۆ ئەوەى يارى پێ بكەن وە ئەوە بەڕوونى مۆدێلێكە ئەوەى لە ئێم ئاى تى كاردەكات من ئەيدەم بەم پياوە قۆزە بەلايەنى كەمەوە دەتوانى بڕيار بدەيت ئەگەر بۆلاى چەپ دەڕوات يان ئۆ پەخشى ڕاستەوخۆ داواى لێبوردن دەكەم! من بيرم چۆوە، بيرم چوو، باشە كامێراكە لەهەر شوێنێكدا بێت باشە، خاڵێكى باشە سوپاست دەكەم، كريس
بيرۆكەكە ئەوەبوو كەتەنها لاپتۆپێك نابێت بەڵام ئەتوانێت ببێت بە كتێبێكى ئەلكترۆنى بۆيە ئەوە جۆرێكە لە كتێبى ئەلكترۆنى ئەمە لەكاتێكدا كە دەچێتە دەرەوە، ئەوە ڕەش و سپيە دووگمەى يارى تێدا نيە، بەڵام ئەوە ئەبێت بە ئامێرى يارى و ئامێرى كتێب بەم شێوەيە داى بنێ ئەوە دەبێ بەتەلەفزيۆن هيتر و هيتر .... ئەمە بەس نيە بۆ پەخشى ڕاستەو خۆ؟ باشە داواى لێ بوردن دەكەم دواىی با "جيم" بڕيار بدات بە چ ڕێگايەك بنێرێت. باشە
حەوت وڵات، پێكەنين من ئەڵێم لەوانەيە بۆ "ماسوشوسێس" لەبەر ئەوەى ئەوان بەڕاستى پێويستە كەمكردنەوە كەبكەن بەپێى ياسا پێويستە بچێتە كەمكردنەوەكەوە، بەم شێوەيە و بەم شێوەيە ناتوانم بەتەواوى ناويان بهێنم لەبارەكانى تردا، پێويست ناكات كە بچنە كەمكردنەوەكەوە ئەتوانن بڕيار بدەن ئەوە دەسەڵاتى فيدراڵى يە لەهەر بابەتێكدا ئەوە جۆرێكى ئازاراويە، لەبەر ئەوەى زۆرێك لەخەڵك دەڵێن باشە، با بەپلەى دەوڵەت بيكەين لەبەر ئەوەى بەدڵنيايەوە ويلايەتەكان سوكتر لەفيدراڵى تەنها لەبەر قەبارەيان وەبەردەوام ژمێريار دەكەين ئێمە بەڕاستى هەڵسوكەوت لەگەڵ دەسەڵاتى فيدراڵيدا دەكەين ئێمە لەگەڵ وەزارەتەكانى فێركرندا هەڵسوكەوت دەكەين ئەگەر سەيرى دەسەڵات بكەين لەهەموو جيهاندا وەزارەتەكانى فێركردن زياتر گۆشەگيرترن وە ئەوانەى كە مووچەى زۆريان هەيە هەموو كەسێك وابير دەكاتەوە كە ئەوان فێركردن دەزانن هەروەها چەندەها كلتور لەسەر ئەوە بنياد نراون ئەوە زۆر قورسە لەڕاستيدا، ئەوە بەدڵنيايەوە ڕێگايەكى قورسە ئەگەر سەيرى وڵاتان بكەيت بەپێى كلتورو جوگرافيا بڵاو بونەتەوە بە باشى
هەموويان قايلن؟ نەخێر، بەتەواوەتى نا تايلەند و بەڕازيل و نێجيريا ئەو سيانەن كە زياتر چالاكن وەزياتر قايلن ئێمە بەمەبەست هيچ شتێك واژۆ ناكەين، بەبێ هيچ كەسێك هەتا بەڕاستى يەكێكى كارامان نەبێ لەبەر ئەوەى سەردانى ئەم وڵاتانە دەكەم سێ مانگ جارێك بەلايەنى كەمەوە من بەجيهاندا دەگەڕێم هەموو سێ هەفتەيەك لێرەدا جۆرە خشتە يەكى كاتى هەيە لەخوارەوە ئەو دادەنێم كەلەوانەيە هەندێكيان بێ بەرامبەر ببەخشين لەماوەى دوو ساڵدا لەم چاو پێكەووتنەدا هەموو كەسێك ئەڵێت ئەوە لاپتۆپى 100 دۆلاريە، تۆ ناتوانيت بيكەيت ئەزانن چى، ئێمە نايكەين لەوانەيە ئێمە بە 135 ڕازى بين بۆ دەست پێ كردن، دواى ئەوە نزم دەبێتەوە ئەوە زۆر گرنگە لەبەر ئەوەى زۆرێك لەشتەكان دەگاتە بازاڕ بەنرخێك و دواى بەرز ئەبێتەوە ئەوە وەكو ئەوە وايە بەزەرەر بفرۆشرێت، وە دواى بەزوى سەرنج ڕادەكێشێت و ناتوانرێت دەستەبەر بكرێت، يان ناتوانرێت گەشەى پێ بكرێتەوە ئێمە چاوەڕوانى 50 دۆلارين لە ساڵى 2010 دا
بازاڕى خۆڵەمێشى كێشەيەكى گەورەيە، وەيەكێك لەڕێگاكان ....تەنها يەكێك بەڵام يەكێك ڕێگاكانى يارمەتى لەباربوونى بازاڕى خۆڵەمێشى ئەوەيە وا لەشتێك بكەيت كە بەتەواوەتى شاز بێت، تاك بێت ئەوە كەمێك لەو ڕاستيە دەچێت كە ئۆتۆمبيلەكان هەزارەها ئۆتۆمبيل دەدزرێت ڕۆژانە لە ويلايەتە يەكگرتووەكان يەك سەيارەى گواستنەوەى نووسينگەى پۆست نەدزراوە باشە، بۆچى؟ لەبەر ئەوەى بازاڕى سەيارەى گواستنەوەى نوسينگەى پۆست نيە ئەوە لەسەيارەى گواستنەوەى نوسينگەى پۆست دەچێت ئەتوانى بە سپرا بۆيەى بكەيت، ئەتوانى هەموو شتێك بكەيت كە دەتەوێت من لەم دواييەدا زانيم كە لە باشورى ئەفەريقا ڤۆڵڤۆى سپى نادزرێت نوقتە، هيچ، سفر بۆيە ئێمە دەمانەوێت وەكو ڤۆڵڤۆى سپى لێ بكەين بەشێوەيەكى گەورە
هەموو دەسەڵاتێك تيمى كارى هەيە، ئەمە لەوانەيە زۆر سەرنج ڕاكێش نەبێت بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەين كەوا لەدەسەڵاتەكان بكەين كە هەموويان بەيەكەوە كار بكەن ئەوەش ئاسان نيە لايەنە ئابوريەكانى ئەمە ئەوەيە كە لەدەسەڵاتە يەكگرتووەكانەوە دەست پێ بكەين ئينجا دواىی بڕۆى بۆ ئەوانى تر ئەگەر بەخشينى منداڵ بۆ منداڵ بێت منداڵێك لەم وڵاتەدا يەكێك دەكڕێت بۆ منداڵێك لەجيهانى گەشەكردندا بێت لەوانەيە هەمان ڕەگەز بێت، لەوانەيە هەمان تەمەن بێت مامێك ئەيدات بەخوشكەزايەكى يان برازايەكى وەكو ديارى ڕۆژى لەدايك بوون مەبەستم ئەوەيە، هەموو جۆرە شتێك ڕوو دەدەن وە زۆر زۆر خۆش دەبێت
وە هەموو كەسێك دەڵێت ...من دەڵێم ... ئەوە پرۆژەيەكى فێركردنە ئايا ئێمە سۆفت وێرمان خستووەتە بەردەست وەڵامەكە ئەوەيە، سيستەمەكە بە دڵنيايەوە سۆفت وێرى هەيە بەڵام نەخێر ئێمە ناوەڕۆكى فێركردنەكەمان نەخستووەتە بەردەست ئەمە بەڕاستى لە وڵاتەكاندا كراوە بەڵام ئێمە بە دڵنيايەوە دروست كەرين وە بەدڵنياى يەوە ئێمە باوەڕمان بەفێر كردن هەيە بەكاركردن وە هەموو شتێك بەنيشانە، كە لە 1968 دادەستى پێ كردووە بۆ شتى تازەتر، وەكو زمانى "سكراچ" ئەگەر تەنانەت گوێتان لێ بووبێت هەر كاتێك كەزۆرن پارچەى زۆريشى هەيە ئەمە نمونە سەرەتاييەكەيە
ئايا ئێمە خەو دەبينين؟ ئەمە ڕاستيە؟ ئەمە ڕاستيە تاكە ڕەخنەيەك، وەخەڵك بەڕاستى نايانەوێت ڕەخنە لەمە بگرن لەبەر ئەوەى ئەوە هەوڵێكى مرۆڤانەيە، هەوڵێكى بێ قازانجە وەڕەخنە گرتن لێى بەڕاستى شتێكى گەمژانەيە، پێكەنين بەڵام تەنها شت كە خەڵك توانيويەتى ڕەخنەى لێ بگرێ ئەوەبوو بيرۆكەيەكى زۆر باشە، بەڵام ئەم پياوانە ناتوانن بيكەن وەئەمەيان مانايى ئەوەيە ئەم پياوانە پرۆفيسۆرن وە شتى وان ناتوانن بيكەن يان ئەوە گونجاو نيە لە 12 ى كانوونى دووەمدا كۆمپانيايەك بەناوى "كوانتا" قايل بوو كە بنياتى بنێت كە ئەوان سێ يەكى هەموو لاپتۆپەكان دروست دەكەن لەسەر ئەستێرەى ئەمڕۆ ئەو پرسيارە ديار نەماوە بۆيە ئەوە بابەتێك نيە كەئايا ئەوە ڕوودەدات، وا ڕوو دەدات وە ئەگەر بە 138 دۆلار دەرچوو، چى دەبێت؟ ئەگەر شەش مانگ دوا كەوت، چى دەبێت؟ ئەوە نيشتنەوەيەكى بێ ترسە بەشێوەيەكى باش ,سوپاستان دەكەم چەپڵە لێدان
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation, or join one of these:
نیکۆلاس نیگرۆبۆنتێ، دامەزرێنەری " ئێم- ئای- تی" بۆ کاروباری ڕاگەیاندن، باس لەوە دەکات کە چۆن پڕۆژەی " لاپتۆپێک بۆ هەر منداڵێک' دەتوانێت دابەشکردن و فرۆشتنی هەر لاپتۆپێک بکات بە ١٠٠ دۆلار
The founder of the MIT Media Lab, Nicholas Negroponte pushed the edge of the information revolution as an inventor, thinker and angel investor. Now he's the driving force behind One Laptop per Child, building computers for children in the developing world. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
25:23 Posted: Mar 2008
Views 459,483 | Comments 43
17:43 Posted: May 2008
Views 462,193 | Comments 54
17:18 Posted: Feb 2007
Views 300,464 | Comments 54
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.