پێمخۆشە بە چەند نمونەیەکی خیرا دەستپێبکەم چهند ڕژ ێنە خانەیەک هەیە لە سەر سکی جاڵجاڵۆکه ئەم ڕژێنە خانانە شەش جۆری جیاواز ئاوریشم دروست دەکەن کە لە لایەن جاڵجاۆکەوه تاڵ تاڵ دەکرێن و دەکرێنە ڕیشاڵێک کە بەهێزترە لە هەموو ئەو ڕیشاڵانهی کە مرۆڤ تا ئێستا دروستی کردوه باشترین جۆری ڕیشاڵیش، کە تا ئێستا مرۆڤ دروستی کردبێت، کە لە بە هێزیدا بگاتە ئهو ڕیشاڵهی که جاڵجاۆکە دروستی ده کات بریتیە له ڕیشاڵی " ئارامید" بهرههمهێنانی ئه م جۆره ڕیشاڵهش پێویستی به پلهی گهرمای بهرز و بڕێکی زۆر پهستان ههیه لە هەمان کاتیشدا ژینگهش پیس دهکات بهڵام جاڵجاڵۆکه دهتوانێت ههمان کار به پلهیهکی گهرمی و پهستانی مامناوهند به ئهنجام بگهیهنێت به به کارهێنانی چهند کە رەستەیەکی سەرەتایی وهکو ئاو و مێش و مەگەزی مردوو کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەوڕاستیە دەردە خات کە هێشتا ئێمەی مرۆڤ کە مێکمان ماوە تاوەکو بە تەواوەتی فێر بین ئەم قالۆنچەیەی کە لێرەدا دەیبینن دەتوانێت لە دووری ٨٠ کم وە هەست بە کەوتنەوەی ئاگر بکات کە ئەمەش دەکاتە نزیکەی ١٠،٠٠٠جار هێندەی ئە و ئامێرە ئاگادار کەرەوانەی کە دەستکردی مرۆڤن ئەوەی جێی تێبینشە ئەوەیە کە ئەم قالۆنچەیە پێویستی بە وایەرێک نیە کە بیبەستێتەوە بەوێستگەکانی دابەشکردنی کارەباوە، کە بە سوتەمەنی سروشتی کار دەکەن، تا وەکو ئەوکارە ئەنجامبدات
کەواتە، ئەم دوو نمونەیەی کە باسمان کرد ئهو ڕاستیە دە سەلمێنن کە زیندە لاساییکردنەوە (واتا لێکۆڵینەوە لە سروشت و لە سیستەم و ڕەگەز و پرۆسەکانی ناوی بۆ کەڵک لێوەرگرتنیان بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتەکانی مرۆڤ) لە توانایدایە چ شتێک پێشکەش بە مرۆڤایەتی بکات ئەگەر هاتوو ئێمە کاروبارهکانمان بهو شێوازه به ئهنجام گهیاند که سروشت به ئهنجامی دهگه یهنێت، ئهوا دهتوانین بە ۱۰ قات و بە ۱۰۰ قات و بهڵکو پێدەچێت به ۱۰۰۰قاتیشمان لە بهکارهێنانی وزه ودەرامەتە سروشتیەکان بۆ بگەڕێتەوە وە ئەگەرهاتوو ئێمەی مرۆڤ ویستمان پێشبکەوین شان به شانی شۆڕشیێکی ژینگە دۆستانە ئەوا من باوەڕم وایە کە سێ گۆڕانکاری زۆر گرنگ هەیە کە پێویستە بهێنرێنە کایەوە کە ئەوانەش بریتئن لە: یەکەم، زیاکردنی تونای دەرامەتە سروشتیەکان بە شێوازێکی بنچینەیی دووەم، گۆڕانکاری لە بە کار هێنانی بە فیڕ ۆدەرانە و ژینگە پیسکەرانەی دەرامەتە سروشتیەکان لە شێوازێکی هێڵی ڕاستڕەوانەوە بۆ شێوازێکی بازنەیی داخراو ( واتە پوختە کردن و دووبارە بە کار هێنانەوە وی پاشماوەی ئەم دەرامەتانە) وە سێهەم، گۆڕینی ئەو شێوازە ئابووریەی کە پشت بە سوتەمەنی سروشتی دەبەستێت بۆشێوازێک کە پشت بە وزەی خۆر دەبەستێت وەهەر ئەم سێ هۆکارە شە کە وام لێ دەکات کە باوەرم وابێت کە زیندە لاسایکردنەوە ڕێگەچارەی زۆری پێیە تاوەکو بیبەخشێتە ئێمەی مرۆڤ بۆ ئەوەی سوودی لێوەربگرین
لە ڕاستیدا دەتوانین وەکو خشتەیەکی بەروبووم بڕوانینە سروشت لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی کە کەڵکیان لێوەرگرتوە لە پەرەپێدان و پشکنینیدا بە دریژایی ٣.٨ ملیۆن ساڵ دەی مادام سروشت خاوەنی ئەم سەرمایە گەورەیەیە، جێی خۆیەتی کە سوودی لێ ببینین لە بەر ئەوە من لێرەدا باسی چەند پرۆژەیەکتان بۆ دەکەم کە کاریگەری ئەو بیرۆکانەیان بەسەرەوەیە کە لە سروشتەوە وەرگیراون وە با بەو زیادبوونە بنڕەتیانە دەست پێبکەین لە توانای دەرامەتە سروشتیەکاندا دەتوانرێت بهێنرێتە کایەوە کاتێک کارمان لەسەر پرۆژەی(عەدەن) دەکرد، کارەکە وای دەخواست کە خانووەکی شووشەبەندی کشتوکاڵی ئێکجار گەورە دروست بکەین، لە شوێنێکدا نەک هەر خۆی لە خۆیدا نا ڕێک بوو، بەڵکو بە بەر دەوامیش ڕووبەرەکەی گۆڕانی بە سەردا دەهات بە هۆی ئەوەی کە هێشتا هەر کاری هەڵدکەندنی تیا دا دەکرا بۆ مەبەستی کانزاکاری بە ڕاستی ئە و کارە کە دەمان ویست بیکەین زۆر ئەستەم بوو، وە لە ڕاستیشدا، بیرۆکەی ئەو خانووە شوشەییە مان لە هەندێک نموونەی زیندەزانییەوە وەرگتبوو کە چەند سەرەداوێکی دابووە دەستمان بۆ نموونە شێوازی بنیاتنانی دەرەکی خانووە شووشەبەندە کشتوکاڵیەکەمان لە بڵقی سابوونەوە وەرگرتبوو کە لە توانایدا بوو ئەرکی خۆی بە جێ بهێنێت بە بێ ئەوەوی کە پێویستی بە پشت بەستن بێت بە ئاستەکانی تری خوارەوەی خانووە شووشە بەندەکە وە بە لێکۆڵینەوەش لە دەنکۆڵەکانی هەڵاڵە و زیندهوری مشەخۆری تاک خانهیی " ڕادیۆلێریا" و گەردی کاربۆن توانیمان بگەینە دۆزینەوەی کاریگەرترین شێوازی پێکهاتەی بیناکاری ئەویش بە بەکارهێنانی شێوەی ئەندازەیی پێنج گۆشە و حەوت گۆشە
ههنگاوی دواترمان ئەوە بوو کە ویستمان هەوڵبدەین قەبارەی ئەو حەوت گۆشانە گەورەتر بکەین وە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش پێویستی دەکرد کە لە بری شوشە مادەیەکی تر بە کار بهێنین وە ئەو مادەیەش پێوستی دەکرد کە قەبارەی یە کە پێکهێنەرەکانی زۆر سنوورداربێت وە لە سروشتیشدا نموونەی ئەم جۆرە مادانە زۆرن کە خاوەنی پێکهاتەی چالاکی لەم جۆرەن ولە شێوەدا دەچنەوە سەر شیوازی پەردەیی پەستێنراو ئەوە بوو دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە لە مادەیەک کە بە "ئی - تی- ئێف-ئی' ناسراوە کە ئاوێتەیەکی کیمیایی زۆر بەهێزە وە چۆنێتی بە کار هینانی ئەم مادەیەش بەو شێوازەیە کە بە سێ چین دەیان خەیتە پاڵ یەک و لە قەراغەوە پێکەوەیان دەلکێنیت بە لەحیم و دواتر پڕیان دەکەیت لە هەوا وە باشی ئەم مادەیەش لەوەدایە کە دەتوانرێت بە شێوازی خانەیی تاک تاک دروست بکرێت وە لە قەبارەشدا بگاتە حەوت ئەوەندەی شووشە بەڵام لە کێشدا بە تەنها لە %١ ی کێشی جووت شوشەی دوو دیوی دەبێت وە بەم کارەش ١٠٠قات دەگەڕێتەوە سەر دەرامەتە سروشتیەکان وە هەروەها بۆشمان دەرکەوت کە چووینتە ناو بازنەیەکی باشەوە کە تیایدا هەر پیشکەوتنێک ڕێخۆشکەرە بۆ یەکێکی دیکە کەواتە بە هۆی بە کارهێنانی ئەم مادە شکڵ گەورە سەرین ئاسا کێش سوکەوە وەک بنمیچێک بۆ خانووە شووبەندەکە، بڕێکی کەمتر مادەی ستیلمان هەبوو لە خانووەشووشەبەندەکەدا وە بە هۆی ئەوەی کە ستیلێکی کەمتر لە خانووە شووشە بەندەکەدا بە کار هاتبوو، تیشکی خۆر زیاتر دزەی دەکردە ناوەوە کە ئەمەش ئەوەی دەگەیاند لە زستاندا کەمتر پێویستیمان بەوە دە بێت کە خانووە شووشە بەندە کە گەرم بکەین لە ڕێی ئامێری گەرمکەرەوە وە وە بە هۆی کێشی سووکی خانووەکەوە بە شێوەیەکی گشتی پارەیەکی زۆر گەڕایەوە بۆ بنیاتنای بناغەی دامەزراوەکە وە لە کاتی کۆتایهاتنی پرۆژەکە بۆمان دەرکەوت کە کێشی دامەزراوەکە بە گشتی کەمتر بوو لە کێشی هەواکەی ناوی ( واتە هەوای ناو خانووە شووشەبەندەکە)
لە بەر ئەوە باوڕم وایە کە پرۆژەی عەدەن نموونەیەکی تا ڕادەیەک باشە بۆ ئەو ڕاستییەی کە چۆن وەرگرتنی بیرۆکە لە زانستی زیندەوەرانەوە دەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ زیاد بوونی توانای دەرامەتە سروشتیەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتیانە کە پڕۆژەکان هەمان ئەرکی خۆیان ڕابپەڕێنن، بەڵام بە بەکارهێنانی بەشێکی کەمتر لە دەرامەتەسروشتییەکان وە لە راستیدا نموونە گەلێکی تر هەن لە سروشتدا کە دەتوانین بیان کەینە چارەسەری لەو شێوازە بۆ نموونە دەتوانین سەربانی خانووی زۆر چاک درووست بکەین بە سوود وەرگرتن لە شێوازی گوڵە شلێری گەورە گەورەی ئاویی ناوچەی ئەمازۆن وە بینای تەواو دروست بکەین بە سوود وەرگرتن لە شێوازی قاوغی گوێچکە ماسی، وەهەرەها پردی پەڕینەوە دروست بکەین، کە کێشیان زۆر سووک بێت، بە سوود وەرگرتن لە شێوازی خانەی ڕووەکەکان بەڵێ جیهانێک لە جوانی و کارامەیی لەبەر دەستی ئیمەی مرۆڤدایە تاوەکو بیپشکنین وە سروشتیش وەکو ئامرازێکی نەخشەسازی بۆئەم مەبەستە بە کار بهێنین
ئێستاش دەمەوێت بچمە سەر باسی گۆڕانکاری لە بەکارهێنانی دەرامەتە سروشتیەکان لە شێوازی هێڵی ڕاستڕە وە وە بۆ شێوازی بازنەیی داخراو ئێمەی مرۆڤ بە شیوەیەکی گشتی زیاتر دەرامەتەکان بە شێوازێک بە کار دەهینین کە یەکەم جار لە سروشتەوە دەریان دەهێنین و دواتر دەیان کەینە بەرهەمی کاتی و لە پاشدا فڕێیان دەدەین سروشت زۆربە شێوازێکی جیاواز لە مرۆڤەکان کار دەکات لە سیستەمە ژینگەییەکاندا، پاشەڕۆی زیندەوەرێک دەبیتە خۆراکی زیندەوەرێکی دیکە لە و سیستەمە ژینگەییەدا وە نموونەی چەند پرۆژەیەک هەیە کە بە مەبەست هەوڵی داوە لاسایی ئەم سیستەمە ژیینگەیانە بکاتەوە وە یهکێک لهو پرۆژانهی که زۆرله لای من پەسەندە پێی دەوترێت پڕۆژەی کارتۆن (مقەبا) بۆ کاڤیار (واتە پیشەسازی خۆراکی گەرای ماسی) خاوەنی بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیەش (گراهام وایەڵز)ە سەرەتاکانی دروستبوونی ئەم بیرۆکەیەش دەگەڕێتەوەو بۆ ئەوناوچەیەی کە (گراهام)ی لێ دەژیا کە دوکان و چێشتخانەیەکی زۆری بەسەرەوە بوو ئەم دوکان و چێشتخانانەش پاشەڕۆیەکی زۆری خواردن و مقەبا و پلاستیکیان فرێ دەدا ئەم پاشەڕۆیانەش کەڵەکە دەبوون و زبڵخانەیان لێ پەیدا دەبوو، شتێکی زۆر ژیرانە دەربارەی ئەم پرۆژەیە بریتی بوو لەو کارەی کە بە پاشەڕۆی مقەباکان کرا کە لێرەدا من بە وێنەیەکی جوڵاو بۆتان ڕوون دەکەمەوە
کار بە دەستانی ئەم پڕۆژەیە پارەیان دەدرایە تاوەکو بڕۆن و ئەو مقەبایانە لە چێشتخانەکان کۆبکەنەوە دواتر ئەم مقەبایانەیان پارچە پارچە دەکرد دەیان فرۆشت بە سەنتەرەکانی ئەسپسواری لەوێش ئەم پارچە مقەبایانە بۆ خۆشکردنی جێی خەوی ئەسپەکان بە کار دەهات کاتێکیش کە ئەم پارچە مقەبایانە شی دەبوونەوە، دووبارە کاربە دەستانی پرۆژەکە پارەیان دەدرایە تا بڕۆن و ئەو پاشەڕۆ شیوەبووانە کۆبکەنەوە دواتریش ئەم پاشەرۆ شیوەبووانە دەکرانە دەزگاکانی دروستکردنی پەیینەوە ئەم کارەش دەبووە هۆی دروستبوونی کرمێکی زۆر، کە ئەم کرمانەش دەدرانە ماسی(ستەرجیۆن)ی سایبیری، کە ئەم ماسیەش ڕێژەیەکی زۆری گەرای دادەنا کە پێی دەوترێت (کاڤیار)، دووبارە ئەم کاڤیارەش دەفرۆشرایەوە بە خواردنگەکان کەوابوو ئەم پرۆژەیە ش بەکارهێنانی دەرامەتە سروشتیەکانی لە شێوازی هێڵی ڕاستڕە وە، گۆڕی بۆ شێوازی بازنەیی داخراو، وە لە هەمان کاتدا بە هۆی ئەم پرۆسەیەوە بەهایەکی ئابووری زیاتریش درووست بوو گراهام وایەلز بە بەردەوامی بەشی نوێی زیادەکرد بۆ پرۆژەکە کەئەمەش بووە هۆی ئەوەی لێشاوی بێ سەرەو بەرەی ئەو پاشماوانە ڕێکبخرێن و بکرێنە دوتوێی سیستەمێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوەوە کە ئەم کارەش خۆی لە خۆیدا بووە هۆی خوڵقاندنی بەهایەکی ئابووری بۆ پرۆژەکە وە هەر وەکو چۆن سیستەمە ژینگەییەکان بە تێپەڕبوونی کات لە ڕووی توانای هەمە چەشنی و دووبارە ژیانەوە وە زیاد دەکەن، ئەم پرۆژەیەش خاوەنی هەمان ئەو ڕاستیەیە لەوەی کە ژمارەی ئەگەرەکانی بە بەردەوامی لە زیادبووندان وە دەشزانم ئەو نموونەی کە ئێستا باسم کرد نموونەیەکی ناوازە بوو، بەڵام وا هەست دەکەم کە ناوەرۆکی ئەم نموونەیە شتێکی بنچینەیی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە، کە پێشنیازی ئەوە دەکات کە ئێمەی مرۆڤ بە ڕاستی دەتوانین كێشەیەکی گەورەی وەک کێشەی پاشەڕۆ بگۆڕین و بیکەینەهەلێکی گەورە لە لای خۆمان
وە بە تایبەتی لە شارەکاندا دەتوانین بڕوانینە گشت زیندەچالاکیەکان و به هەلێکی باش لە قەڵەمیان بدەین وە ئێمە لە هێنانە دی و بەرجەستە کردنی ئەوە کارەداین لەم پرۆژەیەی کە وا ئێستا بۆتان باس دەکەم، پڕۆژەی (مۆبیەس)، لەم پرۆژەیەدا هەوڵمان داوە کە چەند چالاکیەک پێکەوە گرێبدەین هەموو ئەو چالاکیانەش لە نێو یەک بینادا، بۆ ئەوەی کە پاشەڕۆی هەر چالاکیەک بتوانرێت وەکو خۆراک لە لایەن چالاکیەکەی ترەوە بەکاربێت وە ئەم چالاکیانەی کە من باسیان دەکەم بریتین لە، یەکەم ، چێشتخانەیەک کە لە ناو خانوویەکی شووشە بەندی کشتوکاڵی بەرهەم هێن دایە، کە کەمێک لە شێوەدا دەچێتەوە سەر ئەم چێشتخانەیە کە لە شاری (ئەمیستەردام)ە بە ناوی (دێكاس)ەوە دواتر ئامێرێکی تێكشکێنەری پاشەڕۆکانمان دەبێت کە هەواکەی ناوی بە تەواوەتی دەرکراوە، وە ئەم ئامێرەش دەتونێت دووبارە پاشەڕۆی زیندەشیووەبووەکان لە ناوچەکانی دەوروبەری خۆی تێکبشکێنێتەوە و جارێکی تریش شیان بکاتەوە و کە بە هۆی ئەم کارەشەوە گەرمی بۆ خانووە شووشەبەندەکە دابین دەبێت و هەروەها کارەباش دابین بکات و بیداتەوە بە تۆڕی دابەشکردنی کارەبای خانووە کە. سیستەمێکی پاککردنەوەی ئاویشمان دەبێت بۆ پاکردنەوەی ئاوی پیس و گۆڕینی بۆ ئاوی پاک و بەرهێنانی وزە لە مادە کانزاییە ڕەقەکانی ناو ئاوەکە ئەوەش بە تەنها بە بەکارهێنانی ڕووەک و وردە زیندەوەرەکان کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ماسیمان دەبێت کە دەتوانین پاشەڕۆی سەوزەهاتەکانی نێو چێشتخانەکە و کرمی ناو مادە شیووەبووەکانیانان بدەینێ کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەبێتەوە هۆی ئەوەی کە ماسی بۆ چێشتخانەکە دابین ببێت وە لە هەمان کاتدا قاوەخانەیەکیشمان دەبێت، کە دیسان پاشەرۆی دەنکەکانی قاوە دەتوانرێت وەکو هەوێنوێک بەکار بهێنرێت بۆ ڕوواندنی قارچک
کەواتە وەکو دەبینن ئێمە دێین و چەند سووڕێک پێکەوە گرێدەدەین کە ئەوانەش بریتین لە سووڕی وزە و ئاو و پاشەڕۆ، ئەمانەش هەموو لە ناو یەک بینادا وە هەر بۆ خۆشی، پێشنیاری درووستکردنی فلکەیەکمان خستۆتە بەر دەم حکومەت لە ناوەڕاستی لەندەن، کە وەکو ئێستا لە وێنەکەدا دەیبینن کە چەند دیمەنێکی ناشرینی هەیە پێدەچێت هەندێک لە ئێوە شێوەی بکەن و بیناسنەوە بە بڕێکی کەم لە پلاندانان و بەرنامە ڕێژی، دەتوانین ئەو بۆشیاییەی کە لە ئێستادا لەلایەن ترافیکەوە دەستی بەسەردا گیراوە بکەین بە ترافیکێک کە بۆشاییەکی بەرفراوان بۆ خەڵکی دابین دەکات و خەڵکی دووبارە ببەستێتەوە بە خۆراکەوە کە لە سروشتەوە بە دەستی دەهێنین لە بنەڕەتدا هەروەها دەتوانین پاشەرۆکانیش بگەڕێنێتەوە بۆ دووبارە بە کارهێنانەوە لە ڕێی شێوازی بازنەیی داخراوە وە
دووا پڕۆژە کە دەمەوێت دەربارەی بدوێم بریتیە لە پڕۆژەی دارستانی سەهارا(بیابانی گەورەی ئەفریقا)، کە ئێستاکە کاری لەسەر دەکەین لەوە دەچێت بە لاتانەوە سەیر بێت ببیستن کە ناوچیەیەکی تا ڕادەیەک بەرفراوان کە لەئێستادا بیابانە لە ڕاستیدا کرابوونە دارستان بە ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا بۆ نموونە کاتێک کە (یۆلیۆس قەیسەر) هاتە باکووری ئەفریقا، ناوچەیەکی بەر فراوانی ئەو شوێنە بە دارستانی دار ئەرز ودار سەروو کە جۆرێکەلە دار سنەوبەرداپۆشرابوو بە درێژایی پەیدابوون وبەرەو پیشچوونی ژیان لەسەر زەوی، داپۆشینی سەر تا سەری زەوی بووو بە ڕووەکەکان کە بووە هۆی دروستکردنی ئەو کەش و هەوا گونجاوەی کە ئێمەی مرۆڤ لە ئێستادا سوودی لێ دەبینین وە هەروەها پێچەوانەکەی ئەمەش ڕاستە تا بێتوو سەوزایی زیاتر لە دەست بدەین، ئەوە ئەگەری گۆڕانی کەش وهەوا بەرەو خراپی زیاتر دەبێت کە ئەمەش لە ئاکامدا مل دەکێشێت بۆ زیاد کردنی دیاردەی بە بیابانیبوون ئەم وێنە جووڵاوەی کە لەبەر چاوتاندایە، چالاکی ڕۆشنەپێکهاتن پشان دەدات لە ماوەی چەند ساڵێک لەمەوبەر لە ناوچەکەدا وە دەتوانن بە ئاشکرا ببینن کە سنووری ئەو بیابانانە بە ڕێژەیەکی زۆر گۆڕانکاری بە سەردا دێت، وە ئەمەش ئەو پرسیارە لە لامان دەوروژێنێت کە ئایە ئێمە دەتوانین دەست بخەینە ئەو بارو دۆخەی کە لەو سنوورە بیابانیانەدا دەگوزەرێت بۆ ئەوەی بەڵکوو ئەو بارودۆخە بوەستێنین وە یان ئەگەربکرێت پێجەوانەی بکەینەوە و ڕێگربین لە بەر دەم ئەو دیاردەی بە بیابانیبوونەدا
ئەگەر بڕوانینە هەندێک لەو زیندەوەرانەی کە خۆیان گونجاندووە لەگەڵ بارودۆخی ژیان لە بیاباندا، ئەوا چەند نموونەیکی سەرسوڕهێنەڕی خۆڕاهێنان لەگەڵ کەم ئاویدا دەبینین ئەمەی کە لێرەدا دەیبینن پێیدەوترێت قالۆنچەی نامیبی خۆهەڵخەرلە بەرهەڵمدا ئەم قالۆنچەیە ڕێگەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ کۆکردنەوەی ئاوی خواردنەوەی خۆی لە بیاباندا ئەم کارەشی بەوە دەکات کە لە شەواندا دێتە دەرەوە و بە خشە خۆی دەگەیەنێتە سەر گردەلمێک و لە بەر ئەوەی کە خاوەنی قاوغێکی ڕەشی قەترانیە، دەتونێت کە گەرمی بداتەوە بە بەئاسمانی شەو و پلەی گەرمی لەشی کەمێک ساردتر بێتەوە لە پلەی گەرمی دەوروبەری بۆیە کاتێک شنەی شێداری دەریا هەڵدەکات، دڵۆپەی زۆر بچووک بەسەر قاوغی پشتی قالۆنچەکەوە دروست دەکات وە بە ماوەیەکی کەم بەر لە هەڵاتنی خۆر، قالۆنچەکە ئەم قاوغەی شۆڕ دەکاتەوە و ئەو دڵۆپە ئاوانە دێنە خوارەوە بۆ ناو دەمی و ئاوێکی باشی لێدەخواتەوە و لەو ناوە دەروات و خۆی دەکات بە ناو لمەکەداو خۆی دەشارێتەوە بە درێژایی ئەو ڕۆژە وە ئەم لێزانی و زیرەکییە، با وای لێ ناو بنێن، زیاتر پەل دەهاوێت لەبەر ئەوەی ئەگەر بێتوو لە نزیکەوە تەماشای قاوغی ئەم قالۆنچەیە بکەین، دەبینین کە ژمارەیەکی زۆر لە هەڵاوساوی بە سەرەوە یە وە ئەم هەڵاوساویانەش ئاو ڕاگیردەکەن و کۆی دەکەنەوە لە نێوان ئەم هەڵاوساویانەشدا ڕووکارێکی لووس هەیە کە ئاویان بەسەرەوە ناوەستێت وە کاریگەری ئەمەش لەوەدا دەر دەکەوێت کە کاتێک ئەو دڵۆپەبچووکانە لەسەر ئەم هەڵاوساوانە دروست دەبن، بە شیوازێکی دەنکۆڵەی خڕی توند و تۆڵ بە سەر ئەم هەڵاوساوانەوە دەوەستن کە ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە جووڵەیان ئاسانترە وەک لەوەی بە شێوازێکی توێژاڵی تەنکی ئاو بوەستن بەسەر تاسەری قاوغی قالۆنچەکەوە وە هەر بە هۆی ئەم ڕاستیەشەوەیە کە ئەگەر هاتوو بڕێکی کەمیش شێ هەبوو لە هەوادا، ئەوا قالۆنچەکە دەتوانێت زۆر بە باشی ئاوی خواردنەوەی خۆی کۆبکاتەوە و ئاراستەی دەمی بکات بە مەبەستی خواردنەوەی لەبەر ئەوە نموونەی ئەم قالۆنچەیە نموونەیەکی زۆر سەر نجڕاکێشی خۆگونجاندنە لەگەڵ ژینگەیکدا کە سەرچاوە سروشتیەکان تیادا زۆر سنوور دارە وە ئەمەش لەو ڕووەوە، زۆر پەیوەندی هەیە بەو تەنگ و چەڵەمانەی کە ڕووبە ڕوومان دەبێتەوە لە ماوەی چەند ساڵێکی داهاتوودا، بەڵکو چەند دە ساڵێکی تردا
لە ئێستادا لەگەڵ ئەو پیاوەدا کار دەکەین کە خانووی شووشەبەندی ئاوی دەریای داهێنا ئەم خانووە شووشەبەندە بۆ ناوچە کەناراوییەکان دروست کراوە کە وشک و ڕووتەنن و بە کەڵکی کشتوکاڵ نایەن، وە دیوارەکانی ئەم خانووە بە جۆرێک دروست کراون کە یاریدەدەرن بۆ کرداری بە هەڵم بوون ئەویش بە هۆی شێوازی ئەو جۆرە بەربەستەی کە دیوارەکانی پێ ڕووپۆش کراوە، وە کاتێک کە ئاوی دەریای دەپرژێندرێتە سەر و با لیی دەدات ڕێژەیەکی زۆر شێ بەسەر دیوارەکانەوە دروست دەبیت و لەو سەرو بەندەدا ئەو شێە سارد دەبێتەوە کە شێکی سارد و شێدار دەسازێنێت لە ناو خانووە شووشەبەندەکە دا، کە ئەمەس مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ڕووەکەکانی ناو ئەم خانووە پێویستیەکی کەمتریان بە ئاو دەبێت بۆ گەشە کردن دواتر لە پشت ئەم خانووە شووشەبەندەوە، ئەم شیێە زۆرە خەست دەبێتەوە و دەبیێتەوە بە ئاوێکی پاک لە ڕێی کردارێکەوە، کە لە کاریگەریدا، هاوشێوەی ئەوەی قالۆنچەکەیە وە لە دوای دروستکردنی یەکەمین خانووی شووشە بەندی دەریاییەوە دەرکەوت کە خانووەکە کەمێک زیاتر لە پێویستی خۆی ئاوی پاک بۆ ڕووەکەکانی ناوی دابین دەکات لەبەر ئەوە بەرپرسانی ئەم پرۆژەیە دەستیان کرد بەدا بەشکردنی ئەم ئاوە زیادەیە به سهر زەویەکانی دەورووبەری خانووە شووشەبەندەکەدا وە بە هۆی پێکهاتەی خاکەکە و ڕادەی شێی بەرزەوە ئەم کارە کاریگەریەکی باشی بە جێهێشت بەسەرئەو ناوچانەی دەوورو بەری خانووە شووشەبەندەکەوە ئەم وێنەیەی کە لەسەر شاشەکە دەیبینن لە ڕۆژی کۆتای هاتنی پڕۆژەکە گیراوە وە یەک ساڵ دوای ئەوە، وای لێهات کە دەیبینن هەروەکو چۆن پەڵە مەرەکەبێک لەسەر وەرەقەیەک بڵاو دەبێتەوە سەوزایی گشت ناوچەی دەوروبەری خانووە شووشەبەندەکەی گرتەوە و زەوییە وشک وبێبەرووبوومەکەی دووبارە کردەوە بە زەویەکی بەپیت و بە بەرهەم وە بە و شێوەیە ئەوپلانە جێگیرەی کە پرۆژەکەی لەسەر بنیاتنرابوو و پەلی هاویشت و بووە پلانێک کە هێزی گەڕاندنەوەی ژیانی هەبێت بۆ گشت ناوچەکە
لەبەر ئەوە بە پەرۆشی ئەوەوە بووین کە ژمارەی ئەم جۆرە پرۆژانە زیاد بکەین و بیرۆکەی زیندەلاساییکردنەوە بخەینە بواری جێ بە جێ کردنەوە بۆ زیادکرنی سوود و قازانجەکان کاتێک مرۆڤ بیر لە سروشت دەکاتەوە، زۆر جار وای دەبینێت کە هەممو کاروبارەکان لە سروشتدا بە پێشبڕکێ بڕۆن بە ڕێوە بەڵام لە ڕاستیدا لە سیستەمە سروشتیە تەواو پەرەسەندووەکاندا، ئەگەرێکی باش هەیە کە بە هەمان شێوە نموونەی پەیوەندەیە سوودگۆڕکێکانمان بەر چاو بکەوێت (واتە ئەو پەیوەندیانەی کە لە نێوان دوو جۆری جیاواز لە زیندەوەردا دروست دەبێت کە هەر یەکەیان سوودێک بەوی دیان دەگەیەنێت) دەی کە وابوو ڕێسایەکی گرنگی زیندەلاساییکردنەوە بریتیە لە لە دۆزینەوەی ڕێگای جیاواز بۆ پێکەوە بەستنەوەی تەکنەلۆژیا جیاوازاەکان بە یەکەوە لە دووتوێی پەیوەندیە سوودگۆڕکێکاندا هاوشێوەی ئەوانەی کە لە سروشتدا هەن وە ئەو تەکنەلۆژیایەی کە ئێمە بڕیارمان لەسەری دا بۆ ئەوەی ببێتە هاوەڵێکی نموونەیی سوودگۆڕەوەی پرۆژەی خانووی شووشەبەندی ئاوی دەریا و هاوشانی دابمەزرێت بریتی بوو لە پرۆژەی وزەی کۆکراوە لە تیشکی خۆرەوە کە ئەم پرۆژەیەش چەند ئاوێنەیەکی گەورە گەورەی کۆکەرەوەی وزەی خۆر دەخاتە کارەوە کە گەرمی خۆر کۆدەکەنەوە بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا وە بۆ ئەوەی باش لە توانای پرۆژەی وزەی کۆکراوە لە تیشکی خۆرە تێبگەین با وای دابنێین کە ساڵانە ١٠٠٠٠ هێندەی ئێستا وزە لە خۆرەوە وەردەگرین دە هەزار ئەوندەی وزە لە سەرچاوەکنی ترەوە بەکاری دەهێنین بەڵی ١٠٠٠٠ هێندە کە وابوو ئەو کاتە کێشەی سەختیی بە دەستهێنانی وزەمان لە کۆڵ دەبێتەوە بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم کارە کارامەیی و لێهاتووی ئێمەی مرۆڤ ڕووبەڕووی حاڵەتێکی قورس دەکاتەوە وە ئەو جۆرە پەیوەندیە سوودگۆڕکێیەی کە من باسی لێوە دەکەم بەو شێوازەیە کە هەردوو تەکنەلۆژییاکە (واتە پڕۆژەی خانووی شوشەبەندی ئاوی دەریا و پرۆژەی وزەی کۆکراوە لە تیشکی خۆرەوە) زۆر بە باشی لە بیابانە گەرمەکاندا کار دەکەن پرۆژەی وزەی کۆکراوە لە تیشکی خۆرەوە پێویستی بە سەرچاوەیەک لە ئاوی پاککراوە لە مادە کانزاییەکان هەیە کەئەمەش ڕاستەوخۆ لە لایەن پرۆژەکەی ترەوە، واتە پرۆژەی خانووی شووشەبەندەکەوە، دابین دەکرێت پرۆژەی وزەی کۆکراوە لە تیشکی خۆر گەرمیەکی زۆر دەردەهاوێت وەکو پاشەڕۆ دەتوانین ئەو هەموو گەرمیەی کە ئەو پڕۆژەیە دەری دەداتەوە، وەکو پاشەڕۆ، بەکاری بهێنین بۆ بە بە هەلم کردنی ڕێژەیەکی زیاتر لە ئاوی دەریا و زیاد کرنی سوودەکان کە لە دووبارە بووژانەوەی ناوچەکەوە بە دەست دێت وە دوایین جار، لە ژێر سێبەری ئەو ئاوێنە گەورانەدا کە بە کار دەهێنرێن بۆ کۆکردنەوەی تیشکی خۆر ئەگەری ئەوە هەیە کە بتوانین هەموو ئەو جۆرە بەرووبوومە کشتوکاڵیانە بچێنین کە لە توانایاندا نیە ڕاستەوخۆ لەبەر تیشکی خۆردا گەشە بکەن نەخشەی ئەم پڕۆژە گەورەیەش بەم شێوازەیە کە لە وێنەی سەر شاشەکەدا دەیبینن بیرۆکەی پرۆژەکەش ئەوەیە کە دەمانەوێت یەک ڕیزی درێژی پەرژین ئاسا خانووی شووشەبەندی بە تەنیشت یەکەوە دروست بکەین کە ڕوویان لە ئاراستەی با بێت ها وشانی ئەمەش دەزگای کۆکردنەوەی وزەی خۆریشمان دەبێت لە نێوان هەریەک لەم خانووە شووشەبەندانەدا
پێدەچێت هەندێک لە ئێوە بپرسن و بڵێن باشە ئەی چی لە هەموو خوێیە دەکەین کە لە ئەنجامی بە هەڵمبوونی ئاوی سوێری دەریاوە بەسەر دیوارەکانی ئەم خانووە شووشەبەندانەوە دروست دەبێت لە زیندەلاساییکردنەوەدا، ئەگەر هاتوو سەرچاویەکی کەم بەکارهاتووت لە بەر دەستدا بوو، بە خۆت ناڵێیت " ئەرێ من چۆن ئەم شتە لە کۆڵ خۆم بکەمەوە؟" بەڵکو دێیت و بە خۆت دەڵێیت " ئایا من دەتوانم چ شتێک زیاد بکەمە سەر هاوکێشەکە بۆ دروستکردنی بەهای زیاتر؟" وە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەوە دەرکەوتووە کە مادە کانزاییە جیاوازەکان بە قۆناغی جیاواز لە یەکتری کرداری بە بلووریبوونیان بەسەردا دێت کاتێک کە ئاوی دەریا دەبێتە هەڵم، یەکەم مادەی کانزایی کە بە بلووری دەبێت بریتیە لە کاربۆناتی کالسیێۆم وەهەر ئەم مادەیەشە کە بەسەر دیوارە کانی ئەم خانووە شووشەبەندانەوە دروست دەبێت، کە ئەرکی بە هەلم کردنی ئاوی دەریاکەیان گرتۆتە ئەستۆ، هەر بەو شێوەیەی کە لە وێنەکەی لای دەستە چەپدا دەیبینن کە چۆن وردە وردە بە تێپەڕبوونی کات ئەم مادەیە کە کاربۆناتی کالسێۆمە وەکو توێژاڵێک بەسەر ئەو دیوارانەوە دروست دەبێت وە پاش ماوەیەک دەتوانین، ئەم مادە کەڵەکەبووە دەربێنین و وەکو بلۆکی کێش سووکی دروستکردنی بینا بەکاری بهێنین وە ئەگەر بێتوو بڕوانینە ئە و مادە کاربۆنەی کە لەو بلۆکەدایە، دەبینین کە لە بنچینەدا لە بەر گە هەوادا دروست بووە و چۆتەوە ناو ئاوی دەریاکە و لە وێشەوە دیسان لە کەرەستەیەکی بیناکاریدا کۆکراوەتەوە
مادەی کانزایی دووەمیشمان کە بە بلووری دەبێت بریتیە لە سۆدیۆم کلۆراید ئەم مادەیەش بە هەمان شێوە دەتوانین بلۆکی کێش سووکی بیناکاری لێ دروست بکەین هەروەکو لە وێنەکەدا دەیبینن ئەمە بینای میوانخانەیەکە لە وڵاتی (بۆلیڤیا) کە بەو جۆرە بلۆکانە دروست کراوە سەرەڕای ئەمانەش، زۆر جۆری ئاوێتە و مادەی کیمیاوی تر هەیە کە لەو پرۆژەیەوە بە دەستمان دەکەوێت و دەتوانینن دەری بێنین و سوودی لێببینین، لەوانەش وەک فۆسفات، کە وەکو پەیینێک پێویستیمان پێی دەبێت تاوەکو بیکەینە زەوی بیابانەکەوە بە مەستی دووبارە گەڕاندنەوەی بە پیتی بۆ خاکەکە وە نزیکەی هەموومادە کمییاییەکانی ناو خشتەی خولیی (ئەو خشتەیەیە کە توخمە کیمیاییەکانی تێدا ڕیزبەندکراوە) هەیە، کە دەتوانین دەستمان بکەوێت، لە ئاوی دەریاکەوە کە وا بوو ئەوکاتە دەتوانین مادەی کانزای بە نرخی وەکو لیتیەم دەربێنین لە ئاوی دەریاکەوە بۆ دروست کردنی پاتری بەهێز، کە توانایەکی کارکردنی هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر دوورو درێژ وە لە هەندێک شوێنی کەنداوی عەرەبدا، سوێری ئاوی دەریاکە بە شێوەیەکی هاوسەنگانە لە زیادبووندایە ئەویش بە هۆی ئەو ئاوە پاشەڕۆ سوێرەوەیە کە تێیدەکرێت لە لایەن کارگەکانی لابردنی خوێ لە ئاوی دەریا بۆ مەبەستی بەکاربردن لە لایەن مرۆڤەوە وە ئەم کارەش سیستەمی ژینگەیی ناوچەکەی لە نەمان و لە ناوچوون نزیک کردۆتەوە بەڵام ئێمە دەتوانین ئەم کێشەیەش چارەسەر بکەین ئەویش بە سوود وەرگرتن لەو ئاوە پاشەڕۆ سوێرە دەتوانین ئێمە ئەو پاشەڕۆ سوێرە بکەین بە هەڵم بە کاری بهێنین بۆ زیاد کرنی سوودەکان لە دووبارە بووژانەوەی ناوچەکە و وە خوێیەکەشی لێبگرین بۆ مەبەستی بەکارهێنان بەوشێوەیەش کێشەیەکی ئاوا زەقی پاشەڕۆ بکەین بە هەلێکی گەورە بە ڕاستی پڕۆژەی دارستانی سەهارا نموونەیەکی باشە بۆ ئەو ڕاستییەی کە چۆن ئێمەی مرۆڤ دەتوانین خۆراکی بێ کاربۆن و ڕێژەیەکی زۆر لە وزە، کە توانای سەر لەنوێ بەکارهێنانەوەی هەبێت، بەرهەم بێنین لە ناوچە هەرە وشک و کەم ئاوەکانی ئەم هەسارەیەدا وە لەهەمان کاتیشدا ڕێگری بکەین لە دیاردەی بە بیابانیبوون لە هەندێک ناوچەی دیاریكراودا
کەوابوو با بگەڕێینەوە سەر ئەو ئەو سێ گۆڕانکارییەی گەورەیەی کە لە سەرتادا ئاماژەمان پێدا کە گرنگە بیانهێنینە کایەوە کە ئەوانەش بریتبوون لە: زیاکردنی تونای دەرامەتە سروشتیەکان بە شێوازێکی بنچینەیی و گۆڕانکاری لە بەکارهێنانی دەرامەتە سروشتیەکان لە شێوازی هێڵی ڕاستڕە وە وە بۆ شێوازی بازنەیی داخراو و هێنانە کایەی شێوازێکی ئابووری کە پشت بە وزەی خۆر ببەستێت نەک وززەی سووتەمەنیە سروشتیەکان ئەم سێ گۆڕانکاریە نەک هەر دەکرێت بكرێن، بەڵکو گرنگە کە بکرێن وە من وەکو خۆم باوەڕێکی پتەوم بەوە هەیە کە لێکۆڵینەوە لە شێوازی چارەسەر کردنی کێشەکانی ناو سروشت لە لایەن خودی خۆیەوە چارە گەلێکی زۆریش دەست ئێمەی مرۆڤ دەخات وە لە هەمان کاتدا لێکۆڵینەوە و لاسایکردنەوەی سروشت پێدەچێت شتی زیاتر ببەخشێت بە ئێمەی مرۆڤ کە ئەوەش بریتیە لە دروستکردنی قسەو تێڕووانینی گەشبینیانە بۆ هێنانە کایەی نەخشەیەکی ژینگەدۆستانە لەبەر ئەوەی زۆرێک لە قسەو تێڕوانینەکان لەسەرژینگە زمانێکی ڕەشبینانە بە کار دەهێنن بەڵام کاتێک باسی زیندە لاسایکردنەوە یان لاساییکردنەوەی سروشت دێتە ئاراوە ئەم باسە چەند دروشمێکی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە بۆ مرۆڤایەتی کە ئەوانەش بریتین لە: پەیوەندی سوودگۆڕکێ لە نێوان تەکنەلۆژیا جیاوازەکان و زۆری بەرهەم و باش بەکارهێنان وە رگرتنی زۆرترین سوود لە دەرامەتە سروشتیەکان وە ئەمەش خاڵێکی گرنگە
قەشە ئەنتوانی ئێگزوپێری قسەیەکی هەیە کە دەڵێت: " ئەگەرهاتوو ویستت کەشتیگەلێکی جەنگی پێکەوە بنێت و ئامەدەی بکەی بۆ جەنگ، نایەیت دانیشیت و باسی دارتاشی بکەیت بۆسەربازەکان نەخێر، بەڵکو پێویست دەکات بێیت و جۆش و خرۆشیان بدەیت بە خەونی گەڕان بە دووای کەنارە دوورەکان و دۆزینەوە یان" وە ئێمەی مرۆڤێس پێویستە لەسەرمان کە بەم جۆرە بین، دەی چی دی با گەشبین بین و هەنگاو بنێین بەرەو پێشکەوتن شان بەشانی ئەوەی کە پێدەچێت باشترین سەردەمی داهێنان و نوێخوازی بێت کە تا ئێستا مرۆڤایەتی بە خۆیەوە بینیوە
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation, or join one of these:
چۆن ئەندازیارانی بیناسازی دەتوانن جیهانێک لە جوانی بەردەوام دروست بکەن؟ بەڵێ بێگومان بە فێربوون لە سروشتەوە... لە هۆڵی "تێد" له شاری لەندەن، مایکڵ پۆڵن باس لە سێ نەریتی سروشت دەکات کە لەتوانایدایە گۆڕانکاری بهێنێتە کایەوە لە بواری ئەندازیارانی بیناسازی و کۆمەڵگادا، ئەوانە ش بریتین لە: توانای بنچینەیی دەرامەتە سروشتیەکان و دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشەڕۆکان لە ڕێگەی شێوازی بازنەی داخراوەوە و وەرگتنی وزە لە خۆرەوە
Michael Pawlyn takes cues from nature to make new, sustainable architectural environments. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation II
Reviewed by Hiwa Foundation
Comments? Please email the translators above.
17:42 Posted: Aug 2009
Views 561,794 | Comments 131
19:44 Posted: Dec 2007
Views 477,639 | Comments 142
19:30 Posted: Aug 2006
Views 539,077 | Comments 151
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.