کاتی خۆی جیهان گەورە بوو، خێزانێکی ئاسایی نەبوو لەلایەن دایک و باوکێکی دەسەڵاتدار و گەورەوە بەڕێوە دەبرا خەڵکەکان یارمەتی یەکتریان نەدەدا وه منداڵه‌کانیان خراپ و بێ هیوابوون ئه‌گه‌ر هه‌رمنداڵێک له‌و منداڵه ناڕێکانه پرسیاری بکردایه دایک و باوکه‌کان توڕه ده‌بوون ئه‌گه‌ر منداڵه‌کان بچونایه ژووری دایک و باوکیان یان بچونایه بۆ شوێنی نێهنی فایله‌کانیان، ئه‌وا توشی سزا ده‌بوون وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باشی خۆیان پێیان ده‌گوتن که جارێکی تر نه‌چنه‌وه ئه‌وێ
ڕۆژێکیان پیاوێک هاته شارۆچکەکە له‌گه‌ڵ چه‌ندین سندوقی فایلی نهێنی که له‌ژووری باوک و دایکی دزی بووی ئه‌و وتی، ته‌ماشاکه‌ن چیان شاردۆته‌وه منداڵه‌کان ته‌ماشایان کرد و دڵخۆش بوون چه‌ندین شوێن هه‌بوو وه به‌چه‌ند خوله‌کێک دووربون له کۆبونه‌وه که دایک و باوکه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر شه‌ڕبکه‌ن ئه‌وان وه‌ک منداڵ هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد ئه‌وانیش وه‌ک منداڵ هه‌ڵه‌یان دەکرد ته‌نها جیاوازی ئه‌وه بوو، که هه‌ڵه‌کانی ئه‌وان له کابینه‌ی فایله نهێنیه‌کان بوو کچێک له‌شارۆچکه‌که بوو که پێی وانه‌بوو ئه‌و فایلانه له‌ناو شوێنێکی نهێنی بن یان ئه‌گه‌ر خرانه ئه‌و شوێنه‌وه، پێویسته یاسایه‌ک هه‌بێت که ڕێگه به منداڵه‌کان بدات ته‌ماشایان بکه‌ن له‌به‌رئه‌وه ئه‌و کچه هه‌وڵیدا تا کاره‌که‌ی سه‌ر بکه‌وێت
وا دابنێن که‌من کچم له‌و چیرۆکه‌دا و به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌کان که‌من ده‌مه‌وێت بیان بینم له‌و بینایه‌دایه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ئه‌و دانه‌یه‌ی که‌من ده‌مه‌وێت به ده‌ستم بگات قورس و گران بوو بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وامده‌زانی که ئه‌مه پرسیارێکی ئاسان بوو به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسی، چه‌پڵه لێدان وه‌ک ئه‌وه نه‌بوو که پرسیار بۆ کۆدی چه‌کی ناوه‌کی بکه‌یت یان شتێکی له‌و شێوه‌یه، به‌ڵام له‌کاتی هه‌وڵداندا له‌م ئازادییه‌ی که ده‌ستم ده‌که‌وت، ئازاد بوو له‌داواکاری نێوده‌وڵه‌تی تۆ به‌و شێوه‌یه بیرده‌که‌یته‌وه که من داوای شتێکی له‌و شێوه‌یه ده‌که‌م
بۆماوه‌ی(٥) ساڵ له هه‌وڵداندا بووم بۆ ئه‌مە ئه‌وه یه‌کێک بوو له‌و سه‌دان داواکارییه‌ی که کردم ته‌ماشاکه، به‌ڕاستی، من هه‌وڵم نه‌داوه بۆ ئه‌وه شۆڕشێک له په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا ئه‌نجام بده‌م ئه‌وه مه‌به‌ستی من نه‌بوو، ته‌نها ئه‌و داواکاریانهم ده‌کرد وه‌ک (لێکۆڵینەوە) بۆ یه‌که‌م کتێبی خۆم به‌ڵام، به‌شه‌ڕێکی یاسایی درێژ کۆتایی هات دوای (٥) ساڵ شه‌ڕکردن له‌دژی په‌ڕله‌مان له‌به‌رده‌م سێ دادوه‌ری ئاست به‌رزی به‌ریتانی که‌چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌وانم ده‌کرد ئایا په‌ڕله‌مان ڕێگهدەدات ئه‌و داتایانه به‌کار بهێنن یان نا پێویسته پێیان بڵێم که‌من زۆر یارمه‌تیده‌ر نه‌بووم چونکه ئه‌و دامهزراوهیهم بینیوه، وابزانم هه‌میشه به‌یه‌که‌وه ده‌گونجێن، من به‌ختم نییه
باشه، ده‌زانن چی؟ من بردمه‌وه، سه‌رکه‌وتم، چه‌پڵه‌لێدان
ئه‌وه چیرۆکه ڕاستیه‌که نیه چونکه کێشه ئه‌وه بوو که په‌ڕله‌مان به‌ده‌ست هێنانی داتاکانی هه‌ر دوا ده‌خست دوایی ئه‌وان هه‌وڵیاندا که به‌هێواشی یاساکه بگۆڕن تا ئیتر به‌سه‌ر ئه‌واندا نه‌سه‌پێت یاسای به‌ده‌ست خستنی زانیاری که پێشتر ئه‌وان ده‌نگیان بۆ دابوو بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌گونجێت ده‌یانویست به شێوه‌یه‌ک بیهێڵنه‌وه تا به‌سه‌ر ئه‌واندا نه‌سه‌پێت ئه‌وه‌ی له‌و گۆڕانکارییه‌دا حسابی بۆ نه‌کرا چونکه ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئه‌و پسوڵانە به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی سکان کراون، وه زۆر ئاسان بوو بۆ هه‌ر که‌سێک که هه‌موو داتا‌کان کۆپی بکات بیخاته ناو سیدیه‌که‌وه، وه دوایی له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌ڕله‌مان پیاسه بکات ئه‌وه‌یان کرد، وه دوایی ئه‌و سیدیهیان فرۆشت به‌شێوه‌یه‌کی به‌رزتر که ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف) بوو دواتر، خۆتان ئه‌وه‌تان له‌بیره که هه‌فته له دوای هه‌فته خۆنیشاندان به‌رده‌وام بوو، هه‌مووشتێک له فیلیمی سێکسی و پلاکی حه‌مام و مه‌تبه‌خه تازه‌کان و قه‌رز وه‌رگرتن که هەرگیز نه‌وه‌ستابوون ئه‌نجامی کۆتایی ئه‌وه بوو که شه‌ش وه‌زیر ده‌ستیان له کاره‌کانیان کێشایەوە یه‌که‌م وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی (٣٠٠) ساڵدا زۆری لێ‌کرا هه‌تا ده‌ست له‌کاره‌که‌ی بکێشێته‌وه حکومه‌تێکی تازه پێک هێنرا له‌سه‌ر بنامه‌ی شه‌فافیه‌ت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا (١٢٠) پەرلەمانتار شکستیان هێنا وه هه‌تا ئێستا، (٤) پەرلمانتار و (٢) پاسا چونه‌ته به‌ندیخانه‌وه به‌هۆی ساخته‌ییه‌وه سوپاس، چه‌پڵه‌لێدان
من ئه‌و چیرۆکه‌تان پێ ده‌ڵێم چونکه ئه‌وه شتێکی ئاسایی نه‌بوو بۆ به‌ریتانیا ئه‌وه نمونه‌ی تێک شکانی کلتوره که ئێستا ڕوو ده‌دات له هه‌موو جیهاندا له‌نێوان ڕاستی و ناڕاستی یه‌کان ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وانه‌ی که‌وا بیرده‌که‌نه‌وه که ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا هه‌بێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بیروڕای کۆمه‌ڵگه وه دوایی له‌ناکاودا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵک ئه‌وانه‌ی که له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌دا ناگونجێن ته‌نها نەک ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی، ئێستا، هه‌ندێ جار به‌داتاکان خۆیانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه
له‌به‌رئه‌وه، ئێمه به‌ره‌و دیموکراتیکردنی زانیاریه‌کان ده‌ڕۆین وه من ماوه‌یه‌کی باشه له‌م به‌شه‌دا کارده‌که‌م له بارودۆخێکی شه‌رمه‌زاریدا: هه‌تا کاتێک که منداڵ بووم پێشتر کتێبی چاودێری کردنم (جاسوس)م هه‌بوو، ده‌مویست ته‌ماشای هه‌موو که‌سێک بکه‌م که‌چی ده‌که‌ن له ناوچه‌که‌ماندا وابزانم ئه‌وه ڕوماڵکردنێکی باش بوو له‌باره‌ی کاری داهاتوم وه‌ک ڕۆژنامه نوسێکی لێکۆڵه‌ره‌وه وه ئه‌وه‌ی له‌م به‌ده‌ست هێنانی زانیاری‌دا بینیم ئه‌وه‌یه که حه‌زو ئاره‌زویه‌کی بابه‌تیانه‌یه وه‌شته هاوبه‌شه‌کانی، به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر، هه‌موو که‌سێک له‌م جیهانه‌دا ده‌یانه‌وێت که بزانن ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه خه‌ریکی چین ده‌یانه‌وێت ناوی ئه‌و بڕیارانه بزانن که ده‌ریان ده‌که‌ن به‌ناوی خۆیانه‌وه وه به‌هۆی پاره‌کانیانه‌وه. ئه‌مه به‌دیموکرات کردنی زانیاریه‌کانه که من باوه‌ڕم وایه ئه‌مه گه‌شانه‌وه‌ی زانیاریه‌کانه زۆرێک خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌که‌م گه‌شانه‌وه ئه‌وه گه‌ڕان به‌دوای ڕاستیدا ده‌گرێته‌وه نه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌سێک ده‌ڵێت ڕاسته، چونکه من واده‌ڵێم نه‌خێر، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی کهدهیبینیت و ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ری تاقی ده‌کرێته‌وه له‌یه‌که‌م گه‌شانه‌وه‌دا، پرسیارێک ده‌رده‌که‌وێت له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشاکان، ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌کانی پاشا به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا یان ده‌بێت ئافره‌تان که‌متر بن له‌ئاستی پیاوان یان که‌نیسه نوێنه‌ری ڕه‌سمی خودایه
ئه‌وه به‌ڕوونی دیاره که که‌نیسه دڵخۆش نه‌بوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه هه‌وڵیان ده‌دا ده‌مکوتی بکه‌ن به‌ڵام، ئه‌وه‌ی که گرنگیان پێ نه‌دا ته‌کنه‌لۆژیا بوو وه دوایی نوسینی چاپکراویان هه‌بوو، که له‌ناکاودا یارمه‌تی به‌ئاسانی بڵاو بونه‌وی ئه‌و فکرانه‌ی دا، به‌خێرایی و فراوانی وه خه‌ڵک له قاوه‌خانه‌کاندا کۆده‌بونه‌وه ئه‌و فکرانهیان باس ده‌کرد و ئاماده‌کارییان بۆ شۆڕش ده‌کرد
له‌م ڕۆژانه‌ی ئێستادا، گۆڕانکارییه‌کی زۆرمان هه‌یه، ئه‌وانه هه‌مووی له ده‌وری زانیاری‌دا کۆده‌بێته‌وه ئێستا هیچ پاره‌یه‌ک ناده‌یت بۆکۆپی کردنی (گواستنه‌وه )ی زانیاری چاپکراوه‌کانی ئێمه ئینته‌رنێته، قاوهخانهکانمان سایته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه ئێمه به‌ره‌و سیسته‌مێکی په‌یوه‌ندی به‌ستنه‌وه ده‌چین وه له‌م سیسته‌مه‌دا بڕیاری جیهانی هه‌یه که پێویسته بیده‌ین بڕیاردان له‌باره‌ی که‌ش و هه‌واوه، له‌باره‌ی سیسته‌می ئابوری له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌کانه‌وه، بیری لێده‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیارێکی گرنگ ده‌ر بکه‌ین له‌باره‌ی کڕینی خان‌و ئێمه ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستین، نازانم بۆ ئێوه به‌ڵام، من ده‌مه‌وێت خانوی زۆر ببینم پیش ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆری پێبده‌م ئه‌گه‌ر ئێمه بیر له سیسته‌می دارایی بکه‌ینه‌وه پێویستمان به‌زانیاری زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست پێبکه‌ین، ئه‌وه زۆر ئاسان نیه بۆ که‌سێک بڕێک یان به‌شێک ببات که‌زانیاری شیبکاته‌وه تا بیکات به بڕیارێکی باش
له‌به‌رئه‌وه‌یه که داوایه‌کی زۆر هه‌یه بۆ داخڵ بوون به زانیاری له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که یاسایه‌کی زۆر ده‌بینین که ده‌رده‌چن، بۆ نمونه له‌باره‌ی که‌ش و هه‌وا کۆبونه‌وه‌ی (ئهرهوس) هه‌یه که ڕێگای ئه‌وروپیه‌که مافێکی زۆر ده‌دات به‌خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که کۆمپانیای ئاوه‌که‌یان ئاوه پیسه‌که ده‌کاته ناو ڕوباره‌وه، ئاوی زیاده ده‌کاته ناو ڕوباره‌که‌وه، تۆ مافت هه‌یه که له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه زانیاریت هه‌بێت له‌سیسته‌می دارایی، تۆ مافت هه‌یه که زانیاریت هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چی ڕووده‌دات هه‌تا تۆ یاسای جیاوازت هه‌بێت له دژی به‌رتیل، هاتوچۆی پاره هاوکاری کردن، هه‌تا تۆ بتوانیت چاودێری سنوره‌کان بکه‌یت ئه‌و چاودێری کردنه به‌ره‌و ناڕه‌حه‌ت بوون ده‌چێت، پشت گوێ خستنی باج پاره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز، ئه‌وە زۆر باشه، ئێمه ده‌ست ده‌که‌ین به‌ده‌رخستنی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م سیسته‌مه
هه‌موویان به‌ره‌و سیسته‌مێکی ناوه‌ند ده‌چن ئه‌م سیسته‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه هه‌یه هه‌موویان ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت، ده‌توانن بزانن کامه‌یانه سیسته‌مێکه که یارمه‌تی هه‌موو سیسته‌مه‌کانی تر ده‌دات سیسته‌مێکه که ئێمه دروستی ده‌که‌ین و ده‌سه‌ڵاتی پێوه به‌ڕێوه ده‌به‌ین لێره‌وه من باسی سیاسه‌ت ده‌که‌م، چونکه له‌سیاسه‌ت دا ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌م سیسته‌مه، بۆ هه‌موو ئاسته‌کانی ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌گونجێت ئاستی زانیاری بتوانرێت به‌هۆی ئه‌م سیسته‌مه‌وه به‌ڕێوه ببرێت مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه که ناتوانێت، ئەوە هەموو شتێکە وه باوه‌ڕمان وایه که ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر له پشت تهنگهژهکهوه له یاسایی کردنی حکومه‌ته جیاوازه‌کانمان له ئێستادا
هه‌ندێ شتم پێوتن که ئه‌نجامم داوه تا هه‌وڵ بده‌م و په‌رله‌مان ڕابکێشم، شه‌ق لێدان، هاوارکردن له‌سه‌ده‌ی (٢١)کدا، من چه‌ند نمونه‌یه‌کتان پێ ده‌ده‌م له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که چه‌ند که‌سێک که ده‌یان ناسم ده‌یکه‌ن
ئه‌مه ناو ی(سێب باکۆن)نه، ئه‌و پڕۆگرامی کۆمپیوته‌ر ده‌کات، و سایتێکی دروست کردووه بهناویئهلاڤێلیلی ئه‌وه‌یه که بنکه‌ی به‌ده‌ست هێنانی زانیاریه به سه‌ربه‌ستی ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی کراوه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه نامه و ڕێگه‌ت پی ده‌دات که داوای زانیاری بکه‌یت پرسیار له هاوڕێکه‌ت بکه‌یت، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو کێشه‌کانت له کۆڵ ده‌بێته‌وه، ده‌توانم پێت بڵێم که کێشه‌یه‌کی زۆر هه‌یه له‌و داواکاریانه‌دا کێشه‌کانت له‌کۆڵ ده‌کاته‌وه و تۆ ته‌نها پرسیاره‌که ده‌نوسیت بۆ نمونه، چه‌ند پۆلیس فایلی تاوانباری هه‌یه ده‌چێته سه‌ر که‌سێکی دیاری کراو، پێت ده‌ڵێت کاتێک کات به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵی ده‌مێنێته‌وه هه‌تا وه‌ڵامه‌که‌ت ده‌ست ده‌که‌وێت، دوایی له‌وێ ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت به ئه‌رشیف بۆ هه‌مووان ئهوهسهرچاوهیهکی کراوه‌یه و له هه‌موو وڵاتێک ده‌توانرێت به‌کار بهێنرێت که هه‌ر یاسایه‌کی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری هه‌بێت لییستێک هه‌یه که‌ناوی ئه‌و ووڵاته جیاوازانه‌ی تیادایه که ده‌توانن به‌کاری بهێنن چه‌ند ووڵاتێکی تریش ده‌یانه‌وێت بێنه ناو لیسته‌که هه‌ر یه‌کێک له ئێوه که حه‌زی له‌مه‌یه له ووڵاته‌که‌یدا یاسایه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه من ده‌زانم که (سێب) پێی خۆشه گوێی له ده‌نگتان بێت له‌باره‌ی هاوکاری و یارمه‌تیدان له وڵاته‌که‌ی تۆ
ئه‌مه (بیرگیتاجۆنس دۆلێر)ه ئه‌و وه‌زیرێکی ناوچه‌ی ئایسله‌ندایه وه‌زیرێکی نائاسایی، له ناوچه‌ی ئایسله‌ندا، ئه‌و کچه یه‌کێک بوو له خۆپیشاندەرەکانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان کاتێک ئابوری ئه‌و ووڵاته داڕما دوایی ئه‌و وه‌ک و ڕێگه پێدراوێکی ڕیفۆرم هه‌ڵبژێردرا ئێستا ئه‌و کچه به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه ئه‌مه هه‌وڵدانی میدیای سه‌رده‌میانه‌ی ناوچه‌ی ئایسله‌ندی یه ئه‌وان ئێستا کاره‌کانیان ته‌واو کردووه تابێت به پڕۆژه‌یه‌کی تازه‌ی میدیای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه باشترین یاسای ده‌وێت ده‌رباره‌ی ئازادی ده‌ربڕین له سه‌رانسه‌ری جیهاندا پاراستن له‌دژی ته‌قاندنه‌وه، پاراستن له‌دژی ئیهانه کردن به‌نوسراو پاراستنی زانیاری، هه‌وڵدان بۆ کردنی ناوچه‌ی ئایسله‌ند به‌شوێنێکی ئارام شوێنێکه که داتاکانت به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه کاتێک ئێمه بیرهکهینهوه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن حکومه‌ته‌کان ده‌یانه‌وێت داخلی داتا‌کان ببن ئه‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه که ناوچه‌ی ئایسله‌ندا بکه‌نه شوێنێکی ئارام ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕوودانێک هه‌بێت
له به‌شه‌که‌ی من وه‌ک ڕۆژنامه‌نوسی لێکۆڵه‌ره‌وه، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌کی جیهانی بیربکه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م سایته ناوی شاشه‌ی لێکۆڵهرهوهیە، ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت به‌دوای ژیانی دیکتاتۆرێکدا بڕۆیت، بۆ نمونه حوسنی موباره‌ک ده‌زانی، ئه‌و ته‌نها پاره‌ی له وڵاته‌ی کێشاوەتەوە کاتێک ئه‌و زانیویه‌تی له‌کێشه‌دایه، و ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت بیکه‌یت بۆ لێکۆڵینه‌وه، پێویسته تۆ داخل ببیت هه‌تا ده‌توانی به داتا به‌یسه‌کانی کۆمپانیاکانی جیهانی ئه‌مه وێب سایتێکه که هه‌وڵده‌دات هه‌موو ئه‌م داتا به‌یسانه له‌یه‌ک شوێندا کۆبکاته‌وه هه‌تا تۆ ده‌ست بکه‌یت به‌گه‌ڕان بۆ که‌سه خزمه‌کانی، هاوڕێکانی، سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایش ده‌توانی ئه‌وه بزانیت که ئه‌و چۆن که‌سه‌کانی ده‌جوڵێنێت له‌و وڵاته‌دا
به‌ڵام دووباره کاتێک ده‌گاته بڕیاردان که کاریگه‌ری زیاتری هه‌یه له‌سه‌رمان، و له‌وانه‌یه گرنگترین بڕیاره‌کان که له‌باره‌ی جه‌نگه‌وه دراون و بۆ شتی تریش دووباره ناتوانین داوای مافی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری بکه‌ین به‌ڕاستی ئه‌وه قورسه، هێشتا ئێمه په‌یوه‌ستین به به‌ده‌ست هێنانی زانیاری به شێوه‌یه‌کی نایاسایی، له‌ڕێگه‌ی دزه‌کردنه‌وه کاتێک ڕۆژنامه‌ی گاردیان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجام دا له‌باره‌ی جه‌نگی ئه‌فغانستان، ئه‌وان ناتوانن بڕۆنه ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری و داوای زانیاری بکه‌ن ده‌زانی، ئه‌وان ناتوانن به‌ده‌ستی بهێنن ئه‌مه له‌ڕێگه‌ی دزه‌کردنی ده‌یان هه‌زار هێڵه‌وه که له‌لایەن سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکییه‌وه نوسراون له‌باره‌ی جه‌نگی ئه‌فغانستان، وه دزه‌یان کرد ئه‌وان توانیان ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بکه‌ن
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تر له جیهانی دبلۆماسی دا بکەن دووباره، ئه‌مانه هه‌مووی له‌ڕێگه‌ی دزه‌کردنه‌وه بووه ٢٥١،٠٠٠ ڕێگه‌ی دبلۆماسی ئه‌مه‌ریکی, منیش به‌شدار بووم له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا چونکه من ئه‌م دزهکردنهم ده‌ستکه‌وت له‌ڕێگای سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێنه‌کراوی (ویکلی لیکه‌ر)ەوه لەگەڵ به‌کارکردن له‌گه‌ڵ ڕۆژنامای گاردیان کۆتایی هات ده‌توانم پێتان بڵێم که مانای داخڵ بون به‌و سه‌رچاوانه چییه، زۆر خۆش بوو، مه‌به‌ستم، زۆر سه‌رنج ڕاکێش بوو ئه‌وه (ساحرهکهی ئۆزم) به‌بیر ده‌هێنێته‌وه ده‌زانن کامه ده‌ڵێم؟ کاتێک سه‌گه بچوکه‌که تۆتۆ به‌ره‌و ڕووی ساحیره‌که ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌گه‌که په‌رده‌که ڕاده‌کێشێت، و ته‌ماشای پشت په‌رده مه‌که، ته‌ماشای پیاوی پشت په‌رده (شاشه ) مه‌که به ته‌واوی له‌وه ده‌چوو، چونکه ئه‌وه‌ی تۆ ده‌تبینی ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره گه‌ورانه ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه، وه‌ک ئێمه‌ن ئه‌وان ڕه‌خنه‌یان له‌یه‌کتر ده‌گرت، مه‌به‌ستم ئەوەیە بە نهێنی ئه‌و سه‌رچاوانه، به‌ڵام، پێم وایه که ئه‌وه زۆر گرنگ بوو بۆ هه‌موومان که تێبگه‌ین، ئه‌مانه مرۆڤن وه‌ک ئێمه، هیچ شتێکی جیاوازیان نیه ئه‌وان ساحیرنین، ئه‌وان باوک و دایکمان نین بێجگه له‌وه، ئه‌وه‌ی که زۆر سه‌رنج ڕاکێش بوو کۆتایی نه‌هاتنی گه‌نده‌ڵییه که من بینیم له هه‌مو ووڵاتاندا، و به‌تایبه‌تی ناوه‌نده‌کان له ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵات، له ده‌وری ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وانه‌ی که پاره‌ی خه‌ڵک به‌خراپی به‌کار ده‌هێنن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان، و ڕێگه به‌وه ده‌ده‌ن له‌به‌ر به‌ڵگه نامه نهێنیه‌کان
له‌به‌ر ئه‌وه، من باسی (ویکلیلکس)م کرد، چونکه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌کرێت زیاتر کراوه بێت زیاتر له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و داتایانه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌بوو که (جولیان ئاسانج) کردی ئه‌و به‌وه ڕازی نه‌بوو که ڕۆژنامه‌کان بڵاویان ده‌کرده‌وه تا پارێزراو و یاسایی بن، ئه‌و هه‌مووی بڵاو کرده‌وه ئه‌وه به لاوازکردنی خه‌ڵکی ئه‌فغانستان کۆتایی هات کە ئاشکرا بوون، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت که دیکتاتۆری بیلاڕوسی لیستێکی له لایەن گرانی دیموکراسی ئاشکرا کرد له‌و ووڵاته‌دا که له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی قسه‌یان کردبوو ئایا ئه‌وه کرانه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌یه؟ من ده‌ڵێم نه‌خێر چونکه بۆ من ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که‌مانای ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ر پرسیارێتی و حیساب کردن نیه، به‌ڕاستی مانای هاوکاری کردنه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌وه مانای دابه‌ش کردنی به‌رپرسیارێتیه حیساب بۆ یه‌کترکردن، هه‌روه‌ها، له‌ڕاستیدا ئه‌و منی ترساند به شکات ڵێکردن چونکه سه‌رچاوه‌که له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و ده‌ستکه‌وت بوو باوه‌ڕم وابوو که ئه‌و لێک پچڕانێکی گه‌وره نیشان ده‌دات هه‌روه‌ها له بیروڕادا، پێکه‌نین
هۆکارێکی تر ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات فریوده‌رێکی زۆر گه‌وره‌یه وابزانم تۆ (دوو) جۆری ڕاستیت هه‌یه کاتێک تۆ ده‌چیته سه‌ر میز و کاتێک تۆ ڕێکەوتن ده‌که‌یت له‌گەڵ ده‌سه‌ڵات، باسی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌یت ئەوە ڕووده‌دات به‌هۆی توانای فریودانی ده‌سه‌ڵات پێویسته ئێمه مرۆڤایه‌تی و دوو دڵیمان هه‌بێت دوو دڵ بین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌ربه‌ره‌کانێ بکه‌ین ده‌مه‌وێت بزانم بۆچی تۆ ئه‌وه ده‌ڵێیت! ئه‌وه زۆر باش نیه ده‌مه‌وێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ببینم که له پێش ئه‌وه‌وه‌یه مرۆڤایه‌تی بین چونکه هه‌مومان مرۆڤین، هه‌مومان هه‌ڵه ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر تۆ دوو دڵی و مرۆڤایه‌تیت هه‌بێت دوای ئه‌وه به‌ڕاستی که شتێکی کورته له ڕیفۆرم کردنه‌وه بۆ تاک ڕه‌وی، و وابزانم پێویسته ئێوه (ئه‌نیماڵ فارم) بخوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌یت که چۆن ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک گه‌نده‌ڵ ده‌کات
که‌واته، چاره‌سه‌ری چییه؟ باوه‌ڕم وایه بۆ به‌رجه‌سته‌کردن له‌ناو یاسای به‌ده‌ست هێنانی زانیاری‌دا له‌و کاته‌وه مافه‌کانمان به‌ڕاستی لاواز ده‌بن له زۆربه‌ی وڵاتاندا، لایه‌نی ڕه‌سمی نهێنیمان هه‌یه به به‌ریتانیاشه‌وه لێره، لایه‌نی ڕه‌سمی نهێنیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ هیواکانی گشتی نیه، که‌واته ئه‌وه مانای تاوانه خه‌ڵک سزاده‌درێت، له زۆربه‌ی دۆخه‌کاندا ئه‌وه زۆر تونده به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری ڕه‌سمی ئێستا ئه‌وه سه‌رنج ڕکێش نابێت ئه‌وه که من ده‌مه‌وێت هه‌مووتان بیری لێ بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه لایه‌نی ده‌رخستنی ڕه‌سمی مان هه‌بوایه ئایا ده‌سه‌ڵاتداره‌کان سزا ده‌دران ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاشکرابن که زانیاری‌یان شاردۆته‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا بووه به‌ڵێ: ده‌سه‌ڵاته‌کانم ده‌وه‌ستێت، چه‌پڵه‌لێدان، پیکه‌نین ده‌مه‌وێت هه‌موومان کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین
هه‌موویان هه‌واڵی ناخۆش نین، به‌دڵنیاییه‌وه به‌ره‌و پێش چوون هه‌یه، به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌یبینین ئه‌وه‌یه که هه‌تا له دڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیک ببینه‌وه کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت، زیاتر نزیک ده‌بێته‌وه ئه‌وه هه‌فته‌یه‌کی تر بوو که من گوێم له کۆمیسیاری پۆلیسی میترۆ پۆلیتان له له‌نده‌ن بوو که باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد بۆچی پۆلیس پێویستی به داخڵ بون هه‌یه بۆ هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کان چاودێریمان بکه‌ن به‌بێ هیچ داواکاریه‌کانی دادگا ئه‌و وتی ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ژیان و مردنه‌وه هه‌بوو به‌ڕاستی ئه‌و ئه‌وه‌ی وت، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ژیان و مردنه‌وه هه‌بووه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه‌بوو، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی نیشان نه‌دا بۆ ئه‌وه ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وابوو؛ چونکه من ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌م پێویسته باوه‌ڕم پێ بکه‌ن، به‌ئیمانه‌وه وه‌ری بگره من داوای لێبوردن ده‌که‌م خهڵکینە، به‌ڵام ئێمه گه‌ڕاینه‌وه بۆ پێش گه‌شانه‌وه‌ی که‌نیسه وه پێویسته ئێمه شه‌ڕی بۆ بکه‌ین
ئه‌و باسی یاسای ده‌کرد له به‌ریتانیا که پسولەی په‌یوه‌ندی یه‌کان، به‌ڕاستی به‌شێکی زیاده‌ڕه‌وه له‌یاسادا له ئه‌مه‌ریکا، ده‌زگای هاوبه‌شی زانیاری و لایه‌نی پاراستنت هه‌یه پێویسته تۆ قسه‌ت هه‌بێت له‌سه‌ر چاودێری کردنی کۆمه‌ڵگه بینای ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یت هه‌یه گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری جاسوسی له جیهاندا، ئه‌وه ته‌نها مه‌زنه پێنج هێنده گه‌وره‌تر له بینای کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی که ئه‌وان لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه ده‌که‌ن بۆ په‌یوه‌ندیه‌کان، ترافیک و داتای تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن کێ کێشه بۆ کۆمه‌ڵگه دروست ده‌کات
با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تی سه‌ره‌کی خۆمان، باوک و دایکان ترسان، هه‌موو دەرگاکانیان داخست هه‌موو کامێره‌کانی چاودێرییان له‌ناو ماڵدا لابرد چاودێری ئێمه ده‌که‌ن، ژێر زه‌مین یان دروست کرد ئه‌وان سه‌نته‌ری چاودێری و حیساب کردنیان دامه‌زراند تابزانبن کی له ئێمه کێشه دروست که‌ره وه ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک له‌ئێمه ناڕه‌زایی ده‌ربڕیایه له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه، ئێمه‌یان به‌بیانوی تیرۆرسته‌وه ده‌ست گیر ده‌کرد ئایا ئه‌وه بابه‌تێکی دادوه‌رانه‌یه یان ژیانه له مۆته‌که‌دا هه‌ندێک له چیرۆکه‌که یاساییه‌کان کۆتاییه‌کی خۆشیان هه‌یه، هه‌ندێکی تریان نیه‌تی وابزانم هه‌موومان (چیرۆکی دادوه‌ری گیرمس)مان خوێندۆته‌وه که به‌دڵنیاییه‌وه زۆر مۆنه به‌ڵام، جیهان چیرۆکێکی دادوه‌رانه نیه و له‌وانه‌یه دڕندانه تر بێت زیاتر له‌وه‌ی ئێمه پێی ده‌زانین به شێوه‌یه‌کی یه‌کسانانه، باشتره له‌وه‌ی که ئێمه باوه‌ڕمان پێی هه‌بوو به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بێت، پێویسته وه‌ک خۆی ببینین به‌هه‌موو کێشه‌کانیه‌وه چونکه به‌هۆی بینینی یه‌وه به‌هه‌موو کێشه‌کانیه‌وه ده‌توانین هه‌وڵ بده‌ین چاره‌سه‌ریان بکه‌ین وه له جیهانێک دا بژین که هه‌موومان بتوانین دڵخۆش ببن بۆ هه‌تا هه‌تایه، پێکه‌نین، زۆر سوپاس چه‌پڵه لێدان سوپاس، چه‌پڵه لێدان
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation, or join one of these:
ڕۆژنامە نووس (هیثەر برۆک) دەڵێت: سەرکردەکانمان پێویستیان بە لێپرسینەوە هەیە. هەروەها دەڵێت پێویستە ئابڕوچونەکان دەربارەی بەڵگەنامەی خەرجیەکانی پەرلەمانتارە بەریتانیەکان بزانین لە ساڵی ٢٠٠٩ دا. هیثەر برۆک هانمان دەدات کە پرسیار بکەین دەربارەی سەرکردەکانمان لە پۆستەکانیاندا وەک ئازادی لە داواکردنی زانیاری‌دا... تاکو لە کۆتایدا هەندێک لە وەڵامەکانمان دەست بکەوێت
Heather Brooke campaigns for freedom of information, requesting one secret document at a time. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation II
Reviewed by Hiwa Foundation
Comments? Please email the translators above.
17:01 Posted: Feb 2010
Views 348,918 | Comments 165
16:56 Posted: Nov 2011
Views 204,025 | Comments 44
18:42 Posted: Sep 2008
Views 1,580,813 | Comments 595
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.