ئێستا ئێمە بەرەو کاتێکی بێ وێنە و سەرنج ڕاکێش دەڕۆین کە هێزی داینامیکی لە نێوان پیاو و ژندا بەشێوەیەکی خێرا دەگۆڕدرێت لەزۆربەی ئەو شوێنانەی کە زۆرترینیشیان بریتین لە ژن، لەڕاستیدا دەسەڵاتی هەموو شتێک دەگرنە دەست دایکم لە ڕۆژانی ژیانیدا، نەچوو بۆ زانکۆ زۆربەی ژنەکان ئەوەیان نەکرد بوو لەئێستادا، بۆ هەموو دوو پیاوێک کە بڕوانامەی زانکۆ بەدەست دێنن لەبەرامبەردا سێ ئافرەت ئەو بڕوانامەیە بەدەست دێنن لەم ساڵدا ئافرەت بۆ یەکەم جار زۆرینەی هێزی کاریان لە ئەمریکادا پێکهێنا دەستیان کردوە بە دەست گرتن بەسەر زۆربەی پیشەکاندا دکتۆرەکان، پارێزەرەکان فەرمانبەرە بانکیەکان، ژمێریارەکان لەم ڕۆژانەدا لە سەروو % ٥٠ ی کارگێڕەکان بریتین لە ئافرەت لە پانزە بەشی جیاوازی پڕۆژەکان، کە بەزۆری گەشە دەکەن لە دە ساڵی داهاتوودا لە هەموو پڕۆژەکان دوانیان دەستیان بەسەردا گیراوە لەلایەن ژنەوە ئابوری لە جیهاندا دەبێت بە شوێنێک کە ئافرەتان زیاتر سەرکەوتوون وەک لە پیاو باوەڕ بکەیت یان نا ئەم ئاڵوگۆڕیە ئابوریانە بەرەو ئەوە دەچێت کە کاریگەری هەبێت لەسەر داب و نەریتمان ئەو پەیوەندیە خۆشەویستیە پێکەنیناویەی ئێمە لەچی دەچێت هاوسەرگیرێتی ئێمە لەچی دەچێت ڕۆژەکانی ژیانمان لە چی دەچێت ئەو کەسانەی کە تازە دەبن بە پاڵەوانمان
بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەمە وێنەی هەرزەکارانی ئەمەریکایە کە زاڵ دەبن بەسەریاندا توندی، سەختی کۆنتڕۆڵی ئەم ژینگەیەی ئێمە دەکات چەند ساڵیک لەمەو پێش پیاوی مارلبۆرۆ خانەنشین کرا وە گۆڕا بەمە گۆڕا بەکەسێک کە ئارەزوی نەبوو بۆ پیشەکەی کێ بەرپرسیارە لەم گاڵتەجاریە بە هەرزەکارانی ئەمەریکا ئەو شتەی کە ئێمە ئەمڕۆ لە بازرگانیەکاندا هەمانە دەستەواژەی، یەکەم کوڕی لە دایک بوو کە زۆر بەقوڵی چەسپاوە لە بیرۆکەی ئێمەدا کە ئەم ئامارە منی تووشی سەرسوڕمان کردوە لەبەرهەمی دەرمانگەکانی ئەمەریکا لە %٧٥ ی دوانەکان داوا دەکەن کە کچیان هەبێت نەک کوڕ وە لەم ناوچانەدا کە بیرناکرێتەوە هەروەک لە باشوری کۆریاو هیند و چین لە کۆمەڵگەیەکی زۆر توند کە وردە وردە بەرەو داڕووخان دەچن وە خێزانەکان چیتر ناتوانن بەشێوەیەکی بەهێز لەدایک بونی یەکەم کوڕ پەسەند بکەن
گەر بێتو بیر لەمە بکەیتەوە، ئەگەر تەنها چاوەکانت بکەیتەوە و سەیری ئەم بیرۆکەیە بکەیت وە دەست بکەیت بە بەیەکەوە بەستنی خاڵەکان دەتوانن بەڵگەکان ببینی لە هەموو شوێنێک دەتوانیت ئەمە لە شێوازی دەرچونی زانکۆدا ببینیت لە پڕۆژەکانی ئیشدا لە ئاماری هاوسەرگیریدا دەتوانن ئەمە ببینن لە دەنگدانی ئایسلەندا، کە گوێت لێ دەبێت، لەبارەیەوە دواتر دەتوانن ئەمە ببینن لە کۆریای باشور، لەو ئامارەی کە لەسەر پەسەندکردنی کوڕە کە شتێکی سەرنج ڕاکێش و بێوێنەیە ڕوودەدات لە ژنەکاندا بەدڵنیایەوە ئەمە یەکەم جار نیە کە پێشکەوتنێکی وا گەورە هەبێت لە ژنەکاندا ساڵی بیستەکان و شەستەکان دێتەوە بیرمان بەڵام جیاوازییان لەگەڵ ئەو کاتە ئەوەیە کە ئەو کاتە لەلایەن بزوتنەوەیەکی فیمینیزمەوە بەڕێوەدەبرا کە هەوڵی ئەوەیان دەدا ئارەزوەکانیان بکەن بە پڕۆژە بەڵام لە ئێستادا، لەبارەی سۆزەوە نیە هەروەها لەبارەی هیچ جۆرێک لە جوڵەکان نیە بەڵکو بەدڵنیایەوە لەبارەی ڕاستیەکانە لەبارەی ئەو بارە ئابورییەوەیە کە تێیدا دەژین بۆ ماوەی دوو سەد هەزار ساڵ کە پیاوەکان دەسەڵاتداری یەکەمی ڕێکخراوەکان بوون بەشێوەیەکی ڕاستی بەرەو کۆتا دەڕوات، باوەڕبکەین یان نا لەبەرئەوەیە کە من باسی کۆتایی سەردەمی پیاوەکان دەکەم
ئێستا ئەو پیاوانەی لە دەرەوەن کاتی ئەوەنیە کە بێنە دەرەوە یان تەماتە فڕێ بدەن لەبەرئەوەی حاڵەتەکە بەو شێوەیە کە کە بەسەر هەمووماندا ڕوویداوە من خۆم خاوەنی مێردێکم لەگەڵ باوکمدا لەگەڵ دوو کوڕ کە زۆر خۆشم دەوێن لەبەرئەمەیە کە حەزدەکەم باس لەمە بکەم لەبەرئەوەی ئەگەر ئێمە نەزانین لەبارەیەوە ئەو کاتە تێپەڕاندنی ئازاردەر دەبێت بەڵام ئەگەر تێپەڕاندنەکە هەژمار بکرێت ئەو کاتە واهەست دەکەم کا زۆر ئاساییانە تێدەپەڕێت من لەسەرەتادا بیرم لەمە دەکردەوە نزیکەی ساڵ و نیوێک لەمەو پێش ناوی ئەو وتارانەم دەخوێندەوە کە لەبارەی سستی ئابوریەوە بوو هەروەکو ئەوانەی تر دەستم کرد بە تێبینی کردنی شێوازێکی ئاشکرا کە سستی ئابوری کاریگەری لەسەر پیاوان بوە زیاتر لەوەی کە کاریگەری لەسەر ژنان بوە بیرم کەوتەوە با بگەڕێنەوە بۆ دە ساڵ لەمەوپێش کاتێک کتێبی (سوسان فالودیم) خوێندەوە بەناوی توندی، پیاوە خیانەتکارەکانی ئەمەریکا کە وەسفی ئەو بارە سستە قورسە ئابورییەی دەکرد لەسەر ژیانی پیاوان منیش دەستم کردبوو بە بیرکرنەوە لەبرەی ئەوەوە لەم کاتەدا سستی ئابوری بەرەو خراپتر دەچێت لەوە تێگەشتبووم کە دوو شت لەم دەورەدا جیاوازن یەکەمیان ئەوە بوو کە زۆر ناخایەنێت بەڵکو لێدانێکی کاتییە داشکانەکە بەسەر پیاواندا شکایەوە کە کاردانەوەی دەبێت بەقوڵی گۆڕینی بنچینەیی لە جیهانی ئابوریدا وە دوەمیان، ئەوەیە کە ئەم چیرۆکە بەردەوام نابێت تەنها لەبەرئەوەی تەنگوچەڵەمەیە بۆ پیاوەکان بەڵام لەبارەی ئەو شتانەیە کە ڕوویداوە لەسەر ئافرەت
ئێستا سەیری خاڵەکانی دووەم دەکەین چەند وتارێک هەیە لەبارەی ئەوەی کە چی ڕوودەدات لەسەر ژن لەچەند ساڵی داهاتوو چەند شتێک هەیە کە هەرگیز بەخەیاڵماندا نەدەهات لە چەند ساڵی ڕابردوودا ژنەکان زۆربەی ئیشکەرەکان دەگرێتەوە بە پێی ئامارێکی ئیشکەرەکان: ژنەکان زۆربەی پۆستە باڵاکان وەردەگرن لە ئیشەکاندا لەسەر وتاری دووەمدا دەتوانی ببینین کە خێزانەکان و ژن و مێردەکان دەست دەکەن بە گۆڕان سەیری کۆتا وتار بکەن ژنە گەنجەکان زیاتر فێر دەبن وەک لە پیاوە گەنجەکان هەندێ وتاری تایبەت لە دەزگای توێژینەوەی بازاڕەکانەوە دێت بۆم بەشێوەیەکی بنچینەیی پرسیار دەکرێت لەلایەن یەکێک لەو مشتەریانەوە کێ دەیەوێت لەو دەورووبەرە خانوو بکڕێت لە داهاتوودا وە پێشبینی ئەوە دەکرێت کە خێزانە گەنجەکان بن یان پیاوە گەنجەکان، هەروەک لەوەو پێش چۆن بوە بەڵام لەڕاستیدا، هەندێک شتیان دۆزییەوە کە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو ئەو گەنجە، ئافرەتێکی تەنیا بوو کە سەرەکیترین کڕیاری خانوو بوو لە ناوچەکە لەبەرئەوەی گومانیان هەبوو لە ئەنجامەکە، بڕیاریاندا تا ڕاپرسیەکی فراوانتر بکرێت لەبەرئەوە هەموو داتای سەرژمێریەکانیان بڵاوکردەوە ئەوانەی دەستیان کەوتبوو، کوڕەکە باسی کرد هەروەکو شتێکی داخورپاو بوو بۆ من کە ئەوە لە ساڵی ١٩٩٧ دا بوو لە ٢ هەزار کۆمەڵگەدا ژنەکان، ژنە گەنجەکان کە پارەیەکی زۆرتر پەیدا دەکەن بە بەراورد بە پیاوە گەنجەکان کەواتە، لێرەدا نەوەیەک لە گەنجی ژنمان هەیە کاتێک گەورە دەبن بیر لە خۆیان دەکەنەوە وەک کەسێکی ئازا و بەدەست هێنەر بە بەراورد بە پیاوە گەنجەکان لە دەوروبەریان دا
ئێستا، من تەنها وێنەیەکم بۆ ئێوە باس کرد بەڵام تا ئێستا بۆم ڕوون نەکردونەتەوە کە بۆچی ئەمە ڕوو دەدات لەم کاتەدا، وێنەیەکتان نیشان دەدەم چی دەبینن لەسەر ئەم وێنەیە دەست پێدەکات لە ساڵی ١٩٧٣ تەنها پێش دەستپێکردنی لافاوی ئیش کردن لە لایەن ژنەوە ئەمەیە ئێمە دەهێنێت بۆ ئەم ڕۆژە بەشێوەیەکی بنچینەیی چی دەبینن ئەوە ئەو شتەیە کە ئابوریناسەکان قسە دەکەن لەبارەیەوە وەک لایەنگیریەک بۆ ئابوری ئێستا ئەمە چی دەگەیەنێت؟ ئەوە دەگەیەنێت کە ئابوری دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشدا، ئاستی بەرز، ئیشی داهات بەرز ئاستی نزم، ئیشی داهات نزم مام ناوەند، ئاستی ئیش مام ناوەند بەدەست هێنانی ئیشی مام ناوەند، باری ئابوری بەرەو لاوازی دەبات ئەمە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵە بەردەوامە هەتاکو ئێستا بەڵام ئەم پڕۆسەیە ئەو کاریگەریەی هەیەتی لەسەر پیاوەکان زۆر جیاوازترە لەو کاریگەریەی کەلەسەر ژنان هەیەتی دەتوانن پیاوان لە بەشی (سور) و ژنان لە بەشی (شین) ببینن ئێەی ئەوان دەبینن کە دێنە دەرەوە لە چینەکانی ناوەڕاستدا بەڵام تەماشاکە، کە چی ڕوودەدات لە پیاواندا هەروەها لە ژنانیشدا لێرەوە دەست پێدەکەین کەواتە سەیری ئەوە بکە، هەردووکیان دەبینن کە دێنە دەرەوە لە چینی ناوەڕاستدا سەیربکەن چی ڕوودەدا لە ژنەکاندا، چی ڕوودەدا لە پیاوەکاندا پیاوەکان لەوێ پەنگیان خواردوە بەڵام ژنەکان وادەردەکەون کە ئاستی ئیشیان بەرز بێت و بەرز دەبنەوە کەواتە ئەوە لەبارەی چیەوەیە؟ وەک ئەوە وایە کە ژنان توانای زیاتریان هەیە لە یاریە ڤیدۆیەکاندا یان وەک ئەوە وایە کە بەشاراوەیی چەند ژەمێک حەپی کۆنتڕۆڵکردنی منداڵ بوون بخۆن کە ئەوە یارمەتیان دەدات بەرزببنەوە بەڵام بەدڵةیاییەوە ئەوە لەبارەی ئەوەوە نیە
بەڵکو لەبارەی ئەوەوەیە کە باری ئابوری هەندێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە ئەوەمان بەکاردەهێنا بۆ بنیاتنانی باری ئابوری کە لەبارەی بنیاتنانێک و بەرهەمهێنانێکی باشەوەیە ئێستا ئێمە خزمەتگوزاری ئابوریمان هەیە لەگەڵ زانیاری و دروست بوونی ئابوری ئەم دوو بارە ئابوریە پێویستی بە ئاستی زۆر جیاواز هەیە هەروەکو ڕوودەدات. ژنانن زۆر باشترن لەوەرگرتنی شارەزایی بە بەراورد لەگەڵ پیاوان وەک ئەوە وایە کە کەسێک چووبێت بۆ خوێندنگای ئامادەیی کە نمرەی کۆلێژی نیە بەڵام تۆ کۆمەڵێک شارەزایی تایبەتیت هەیە لەگەڵ یارمەتی لە ڕێکخراوەکانەوە تۆ دەتوانی خۆت والێبکەیت کە لە ژیانی چینە مامناوەندەکاندا زۆر باش بیت بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمە چیتر ڕاست نیە ئەم بارە ئابوریە تازەیە شتێکی داهێنراوی نوێیە لە ڕووی قەبارەو هێزەوە ئەو شتەیە کە چەند ساڵێک یارمەتی پیاوی دا ئەوەی کە ئابوری دەوێت لە ئێستادا ئاستی شارەزایی زۆر جیاوازە بەشێوەیەکی بنچینەیی پێویستت بەزانیاری هەیە پێویستت بە توانایەک هەیە بۆ مانەوەو جەخت کردنەوە بۆ گفتوگۆکردن بەشێوەیەکی کراوەیی بۆ ئەوەی بتوانیت گوێ لە مرۆڤەکان بگریت بۆ ئەوەی کارەکەت ئەنجام بدەیت بەشێوەیەکی نەرم و نیانی کە پێشتر ڕووی نەداوە هەموو ئەم شتانە ژنەکان دەتوانن بیکەن زۆر بەباشی هەروەک دەیبینین
ئەگەر سەیری تیۆری بەڕێوەبردن بکەین لەم ڕۆژانەدا وەک ئەوە وایە کە سەرکردە نمونەییەکەمان لەوە دەچێت وەک جەنەڕاڵ (پاتۆرن بێت)، ڕاستە؟ دەبێت جێبەجێکردنی فەرمانەکان لەسەرەوە بێت کەسەکان بەپێی پلەو پایەکان دەگۆڕێن پێویستە بە هەموو ئەو کەسانە بڵێین کە لەخوار تۆوەن چی بکەن بەڵام ئەوە سەرکردەی نمونەیی نیە ئەگەر کتێبی کارگێڕی بخوێنیتەوە سەرکردە کەسێکە کە دەتوانێت داهێنانێک بەرهەم بهێنێت دەتوانێت دەستی بکەوێت..فەرمانبەرەکانی دەست بکەوێت...دەبینن، هێشتا دەڵێم ئەو دەتوانێت فەرمانبەرەکانی دەست بکەوێت قسە لەگەڵ هەموویان بکات دەتوانێت تیمەکان بنیات بنێت بە شێوەیەکی بنچینەیی وە هانیان بدات بۆ داهێنان هەموو ئەم شتانە ژنەکان دەتوانن بەباشی بیکەن
هەروەها لەسەرووی هەموویانەوە، دروستبوونی کۆمەڵێک گۆڕانکاریەکی یەک لەدوای یەکە هەروەها لەسەرووی هەموویانەوە، چوونە ناو ئیشە لەلایەن ژنەوە هەروەها لە چینی کرێکاراندا هەموو ئەو ئیشانەی کە دروست بوون جۆرێکە لە ئیش کە ژنان ئەوە دەکەن بۆ سەربەست بوونیان لە ماڵەوە هەروەها چاودێری منداڵەکانیان چاودێری بەتەمەنەکان لەگەڵ ئامادەکردنی خۆراک کەواتە ئەوە ئەو جۆرە ئیشانەیە کە ئاستیان بەرزدەبێتەوە هەروەها ئەوە ئەو جۆرە ئیشانەیە کە ژنان دەیانەوێت بیکەن لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو دایکانە کەسێک بەکرێ بگرن لە تەمەنێکی مامناوەندا، کوڕێکی ئیشکەر کە چاودێری منداڵەکانیان بکەن لە ماڵەوە ئەوە باشە بۆ پیاوەکان، بەڵام تا ئێستا ئەوە ڕووی نەداوە
بۆ ئەوەی ببینین کە چێ ڕوودەدات، ناتوانین ئێستا سەیری هێزی کار بکەین پێویستە ئێستا سەیری هێزی کارمان بکەین بۆ داهاتوومان لێرەدا ئەم چیرۆکە زۆر سادەیە ژنان نمرەی زانکۆ بەدەست دەهێنن بەشێوەیەکی خێراتر بە بەراورد لەگەڵ پیاوان بۆچی؟ ئەمە نهێنیەکی ڕاستەقینەییە خەڵک داوا لە پیاوان دەکەن، بۆچی ناگەڕێنەوە بۆ زانکۆ بۆ ناو کۆمەڵگەی زانکۆ، دەڵێن، بۆ خۆتان نوێ ناکەنەوە بۆ فێربونی کۆمەڵێک شارەزایی تازە؟ باشە ئەوانە دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە ئەوەندە حەزیان لەو کارە نیە ئەوان وابیردەکەنەوە لە خۆیان هەروەکو دابینکەرێک ناتوانن خۆیان واببینن لە دروستکردنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا کە یارمەتیان بدات بۆ چونە ناو کۆلێژ لەبەر چەند هۆکارێک پیاوەکان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ کۆلێژ ئەوەی کە زۆر بێزارکەرە ئەویش ئەوەیە کە چی بەسەر کوڕە گەنجەکاندا دێت ماوەیەک دەبێت توێژنەوەیەک دەریخستوە لەبارەی ئەوەی کە خەڵکی چۆن تەنگوچەڵەمەی کوڕەکانیان باس دەکەن تەنگوچەڵەمەی کوڕەکان ئێستا ئەوەیە کە کوڕە گەنجەکان، لەبەر هەرهۆکارێک بێت ئاستیان خراپترە لە خوێندنگاکاندا بە بەراورد لەگەڵ کچە گەنجەکان خەڵک بۆچونی خۆیان هەیە لەم بارەیەوە لەبەرئەوە پەیڕەوێکی زاری لەڕادەبەدەرمان هەیە کە هەندێک لە کچەکان زۆر باشترن لە هەندێک لە کوڕەکان یان پێویست دەکات منداڵەکان زیاتر بهێڵینەوە لەبەرئەوەیە کە کوڕەکان هەرلەسەرەتاوە هەست دەکەن وەک شکستخواردویەک؟ هەندێک خەڵک دەڵین لەبەرئەوەیە لە تەمەنی نۆ ساڵیدا، دەست دەکەن بە دەرهێنانی کوڕەکان لەخوێندندا لەبەرئەوەی ئێستا من کتێبێک دەنوسم لەبارەی هەموو ئەو شتانەوە، من هێشتا سەیری ئەمە دەکەم لەبەرئەوە من هێشتا وەڵامم دەست نەکەوتوە بەڵام لە هەمان کاتدا، من بانگی پسپۆڕی پەروەردەیی دەکەم لە جیهاندا ئەویش کچە تەمەن دە ساڵیەکەی خۆمە، نوا قسەدەکات بۆ ئێوە لەبارەی ئایا بۆچی کوڕەکان لەپۆلەکەیدا خراپ دەبن
(ڤیدیۆ) نوا: بەشێوەیەکی ئاشکرا کچەکان زیرەک ترن مەبەستم ئەوەیە کە کچەکان ووشەی زیاتر و گەورەتر دەزانن ئەوان خێراتر فێر دەبن زیاتر خۆیان ڕێکخستوە لەسەر بۆردی دیاریکردنی خوێندکارە تەمەڵەکان، تەنها کوڕەکان دەبینرێن
نوا: بۆچی؟ لەبەرئەوەی ئەوان هیچ گوێ ناگرن لە پۆلدا لە کاتێکدا کچەکان لەوێ دانیشتوون بەشێوەیەکی جوان
هانا رۆسلین: تۆ فەرموو ئەو وتارە بەدڵنیاییەوە هاتە ماڵەوەش بۆ من کاتێک من چووم بۆ سەردانی کۆلێژ لە شاری کانساس کۆلێژەکە سەرقاڵ بوون بەدڵنیاییەوە، کاتێک لە کۆلێژ بووم، هەندێک بیروڕای تایبەتیم هەبوو لە بارەی ژیانمەوە کە من و مێردەکەم هەردووکمان پێویستە ئیش بکەین هەروەها منداڵەکانمان بەشێوەیەکی یەکسان گەورە بکەین بەڵام کچەکانی ئەم کۆلێژە بەتەواوی بینینێکی جیاوزیان هەیە بۆ داهاتویان بەڕاستی، ئەو قسەیەی ئەوان بە منیان دەگوت ئەوە بوو ئەوان دەیانویست ئیش بکەن بۆ ماوەی هەژدە کاتژمێر لە ڕۆژێکدا مێردەکانیان لەوانەیە بیانەوێت ئیش بکەن بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەوان دەبێت لە ماڵەوە بن بۆ ئەوەی ئاگاداری منداڵەکانیان بن ئەوە شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەر بوو بۆ من پاشان ئەم وتەیەم لە یەکێک لە کچەکانەوە وەرگرت پیاوەکان تۆپ و زنجیری تازەن
ئێستا ئێوە پێدەکەنن بەڵام ئەم وتەیە جۆرێکە لە پێوەدان، وانیە؟ وابیردەکەمەوە کە هۆکاری ئەم پێوەدانە ئەوەیە لەماوەی هەزاران ساڵی مێژوودا وەکو خۆیان نەماونەتەوە بەبێ چەشتنی هەندێک ئازار هەر لەبەرئەوەشە من قسەدەکەم لەبارەیەیەوە با هەموومان بەیەکەوە پێیدا تێپەڕ بین ئەو شەوە دوای قسەکردنم لەگەڵ کچەکانی کۆلێژەکە هەروەها ڕۆشتم بۆ گروپی پیاوان لە کەنساس ئەمانە هەمووی جۆرێک بوون لە قوربانی لە دروست بوونی ئابوری هەروەکو قسەم لەگەڵ تۆدا کرد پێشتر چەندین پیاو هەبوون کە خەریکی گرێبەست کردن بوون یان خەریکی دروست کردنی خانوەکانن ئەوان ئیشەکانیان لەدەستدا لە دوای زەرەرکردن لە خانوەکانیاندا ئەوان لەم گروپانەدان لەبەرئەوەی سەرکەوتوو نەبون لە پێدانی پارە بۆ پشتگیری منداڵەکانیان وە مامۆستاکانیان لە پۆلەکانیان بوون هەموو ڕێگاکان بۆ ئەوان ڕوون بکەینەوە کە ناسنامەی خۆیان لەدەست دەدەن لەم تەمەنە تازەیاندا ئەو بەوان دەڵێن کە چیتر لایەنی ئەخلاقی نەماوە لە ئەنجامدانی ئەو کارە کە هیچ کەسێک پێویستی بەوان نیە بۆ پاڵپشتیکردنی لایەنی سۆزداری لە ڕاستیدا ئەوان دابینکەر نین کەواتە، ئەوان کێن؟ ئەمە ئەو ڕێگەیە بوو کە ئەوانی زیاتر دواخست ئەوەی کە ئەو کردی ئەوە بوو کە لەسەر تەختەکە نوسیبوی هەشتاو پێنج هەزار دۆلار هەرەوەها وتی: ئەوە موچەی کچەکەیەتی دوای ئەوە دوانزە هەزار دۆلاری نوسی ئەوە موچەی تۆیە کەواتە ئێستا پیاوەکە کێیە؟ ئەو لەوانی پرسی پیاوی نەفرەتی کێیە؟ ئێستا ئەو کچە پیاوە ئەوە ئەو شتەیە کە دەردەکەوێت لە ژووەرەکەوە ئەوە بەشێکە لە هۆکارەکە کە دەمەوێت قسە بکەم لەبارەیەوە لەبەرئەوەی من واهەست دەکەم کە ئازاردەرە بەدڵنیاییەوە پێویستە ئیش لەسەر ئەمە بکەین
هۆکارەکەی تر جۆرێکە لە پێویستی لەبەرئەوەیە کە تەنها لە ئەمەریکادا ڕوونادات بەڵکو لە هەموو جیهاندا ڕوودەدات لە هیند، ئاافرەتە هەژارەکان فێری ئینگلیزی دەبن خێراتر لە پیاوانی هاوشانی خۆیان بۆ ئەوەی ستافێکی تازەی سەنتەری پەیوەندیەکان دروست بکەن کە گەشەی کردوە لە هیندستان لە چین، ڕێژەیەکی زۆر هاوکاری کردن لە کەرتی تایبەتدا هەیە ڕوودەدات لەبەرئەوەی ژنان دەستیان کردوە بە ئیش کردن ئیشی بچوک، خێراتر لە پیاوان ئەمە نمونەیەکی بچوکە، کە تایبەتە بە کۆریای باشور بۆ چەند ساڵێک دەبێت کۆریای باشور بەهێزترین سیستەمی پیاو سالاری دروست کردوە کە ئێمە بینیبێتمان بەشێوەیەکی دیار، ئافرەت ببوە دووەم چین لە یاسای مەدەنی ئەو ووڵاتەدا ئەگەر ئافرەت نەیتوانی منداڵی کوڕی بێت ئەوا بەشێوەی خزمەتکارێک ڕەفتاریان لەگەڵ دەکرێت هەندێک کات خێزان نوێژیان دەکرد و دەپاڕانەوە تا منداڵە کچەکەیان بمرێت تاکو منداڵێکی کوڕیان ببێت بەڵام لەدوای حەفتاکان و هەشتاکانەوە کاتێک حکومەتی کۆریای باشور بڕیاری دا ببێت بە ووڵاتێکی بازرگانی و مۆدێرن ئەوەی ئەنجامیان دا ئەوە بوو هانی ژنانیان دەدا کە بچن کار بکەن لە ساڵی ١٩٨٥ وە ئەو پرسیارە دەکرێت تاچەند دەتەوێت ئەو منداڵەی کە لەدایک دەبێت بەهێز و کوڕ بێت؟ ئێستا تەماشای هێڵکاریەکە بکە ئەو لە ساڵی ١٩٨٥ وە بۆ ساڵی ٢٠٠٣ یە تا چەند بەلاتەوە پەسەندە یەکەم منداڵت کوڕ بێت؟
کەواتە دەتوانیت ئەو گۆڕانکاریە ئابوریانە ببینیت کە کاریگەریەکی زۆریان لەسەر کۆمەڵگاکەمان هەیە لەبەرئەوەی ئەم زانیاریەمان بەباشی بەکار نەهێناوە تاڕادەیەک دەکەوێتە سەر خۆمان لەم کۆمەڵگەیەدا کە ئەم جۆرە شتە نامۆیانە بەشێوەیەکی زیادەڕەویی دەیان بینین کە ئەم شتە زیادانە دەگۆڕێن کەواتە ئێمە لایەنگیری نێرینە دەکەین کە یەکێک لە هاوڕێیانی کۆلێژم دەیەوێت ناوی بنێت "کۆتایی هاتنی نێرینە" نزیک دەبێتەوە کە نێرینەکان بەشێوەیەکی ڕۆمانسی گۆڕاون بۆ دۆڕاو کە ناتوانن کارێک بدۆزنەوە وە بەچەند شێوەیەکی جیاواز دێنە پێشیەوە کەواتە ئێمە چینێکمان هەیە کە بۆ هەتا هەتایە دەمنێنێتەوە چینێکمان هەیە کە بێسەرنج وڕق لە دڵن پاشان گەشە دەکات و دەبێتە کوڕێکی ڕوناکی دڵخۆش دەبێت بە سەیرکردنی کاتێکی زۆر بە دیار تەلەفیزیۆنەوە لێرەدا شتێکی سەیر هەیە: زۆربەی ئەمریکیەکان هەتا زیاتر لە ژیاندا بن زیتر هەستیار تر دەبن پیاوە هەستیارە زیندوەکان ڕۆڵێکی ڕۆمانسییان پێدەدرێت لەم ڕۆژانەدا لە فیلمەکاندا بەڵام لەلایەکی ترەوە دەربارەی ژنان، شتەکە پێچەوانە دەبێتەوە کۆمەڵێک لەم ژنە پاڵەوانانەمان هەیە ئێوە خاتوو (گاگا)تان بینوە (جەیمس بۆند)ێکی تازەمان دەست کەوتوە کە ئەویش (ئەنجلینا جولی)یە ئەوە تەنها بۆ لاوەکان نیە، وانیە؟ پاشان (هێلین میرین) توانی چەکێک هەڵگرێت لەم ڕۆژانەدا کەواتە هەستێکت لا دروست دەبێت وەک ئەوە وایە دەبێت ئێمە بجوڵێین لەم شوێنەوە بۆ شوێنێک کە بتوانین ئەم وێنە خەیاڵیە ئەفسانەیانەمان دەست بکەوێت وە هەست بە شتێک بکەین کە زیاتر لە شتێکی ئاساییە
لبەرئەوەیە بۆ ماوەیەکی دوروو درێژ لە بواری ئابوریدا ئێمە ژیاوین لەگەڵ مەودای سەقفی شوشەیی هەرگیز حەزم لەم مەودایە نەبوە لەبەر یەک شت، پیاوان و ژنان دادەنێت لە پەیوەندیەکی دژواری ڕاستەقینەدا لەگەڵ کەسێکی تردا لەبەرئەوەی پیاوەکان فێڵباز و تەڵەکابازن لەم ناوچەیەدا ئەوانەی کە سەقفی شوشە بەرزدەکەنەوە ئافرەتان هەمیشە لە ژێر ئەو سەقفە شوشەیەدان هەروەها ئێمە زۆر شارەزایی و لێوەشاوەییمان هەیە بەڵام هەمووی فێڵە، لەبەرئەوە تۆ پێشنیاری چی دەکەیت بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ئەوەی لەو سەقفە شوشەییە دەربچیت؟ هەروەها گوێنەدان بەو سەقفە شوشەیە کارێکی زۆر خراپە چ کەسێکی شێت سەری خۆی دەهێنێتە دەرەوە لە سەقفە شوشەکە؟
ئەوە ئەو شێوەیەیە کە من حەزدەکەم بیر بکەمەوە لە بارەیەوە لە جیاتی سەقفی شوشەیی ئەویش پردە پەرزەکەیە بەڕاستی زۆر ترسێنەرە وەستان بە پێوە لەسەر پردێکی بەرز بەڵام هەروەها زۆر پێی دڵخۆش و شاد دەبیت لەبەرئەوەی سەرەوە زۆر جوانە تۆ لەوێوە سەیری دیمەنێکی جوان دەکەیت لەوە خۆشتر ئەوەیە کە فێڵ کردن نیە، وەک ئەوەی لە سەقفە شوشەکە هەبوو نە پیاو، نە ئافرەت لەوێ نین کە وەستا بن لەو ناوەڕاستەدا کە بیانەوێت وایەرەکان لەوێ ببڕن هیچ بۆشاییەک نیە لە ناوەڕاستدا کە لێوەی بکەویتە خوارەوە گەورەترین شت ئەوەیە کە تۆ دەتوانیت هەرکەسێک کە دەتەوێت بیبەیت لەگەڵ خۆتدا دەتوانیت هاوسەرەکەت بهێنیت بەدرێژایی کات دەتوانیت هاوڕێکانت بهێنیت، یان هاوڕێی کۆلێژ یان بەخێوکەری منداڵەکەت لەگەڵتدا بێت و پیاسەبکەن وە پیاوەکان دەتوانن خێزانەکانیان بهێنن ئەگەر خێزانەکانیان هەستیان بە ئامادەبوون نەکردبوو بەڵام ئەو خاڵەی کە لە بارەی پردە بەرزەکەوەیە ئەوەیە کە باوەڕت بە خۆت هەبێت بزانیت کە شایستەی ئەوەیت لەسەر ئەو پردە بیت تۆ هەموو ئەو شارەزایی و لێهاتوییەی کە پێویستە هەتە بۆ ئەوەی بڕۆیت بە درێژایی ئەو پردە بەرزە بەڵام پێویستە کە تۆ بڕیار بدەیت وە هەنگاو بنێی بەرەو یەکەم هەنگاو و ئەنجامی بدەیت
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
هانا ڕۆسین چەند داتایەکی نوێ نیشان دەدات کە تیایاندا ئافرەتان زیاتر لە پیاوان دەستیان گرتووە بەسەر کاروباری گرنگدا، هەر وەک ڕێژەی دەرچوون لە زانکۆکان ئایا ئەمە هێمای " کۆتایی هاتنی پیاوانە" لە ئەمریکاو جیهاندا؟ ...پێدەچێت وا نەبێت.. بەڵام ئەوان هێما بۆ وەرچارخانێکی کۆمەڵایەتی گرنگ دەکەن کە پێویستی بە گفتوگۆیەکی قوڵ هەیە
Hanna Rosin isn’t afraid to shine a skeptical spotlight on people’s cherished ideals, whether it’s politically correct dogma or the conservative Christian agenda. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
09:45 Posted: Dec 2010
Views 291,435 | Comments 203
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.