داهاتووی ژیان، ئەو شتەی دەمانباتەوە بۆ چۆنییەتی بوونی بایۆلۆجیمان کەمێک ڕووناکییەکە بەرز بکەنەوە هیچ سلایدێکم نییە تەنها قسە دەکەم دەربارەی ئەم بابەتە بەرەو کوێمان دەبات
دەزانن چی! هەموو چیرۆکەکانم بینی کە لەوانەکانی سەرەتادا باس کراوە ئەمەش وای لێ کردوم هەست بە تاوان بکەم لەوەی ئایا دەزانم بە وشەی گونجاو باسی داهاتوو بکەم هەستم کرد هەڵەیە ئەگەر بەڕێگەیەک ئەو کارە بکەم هێشتا پێم وایە هەڵەیە کاتی شتەکە پەیوەندی بە داهاتووەوە هەیە ئەم شوێنە گەورەیە ئەوەیە کە دەمێنێتەوە و لە داهاتوودا خەڵکی بیری ئەم ساتانەیان دەکەوێتەوە
دەمەوێت کەمێک باسی ئەوە بکەم بۆچی چیرۆکی جێرمی ڕیڤکینس کە دەیەوێت ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە قەدەغە بکات یان بیڵ جۆیس دەیەوێت وازیان لێ بهێنێت لەڕاستیدا ئەگەر شوێن ئەوان بکەوین دەکەوینە کێشەوە من زیاتر گرنگی بە بایۆلۆجی دەدەم زانستە بایۆلۆجییەکان هۆکاری ئەم گرنگی دانەش ئەوەیە کە بایۆلۆجی بۆ ئێمە زۆر گرنگترە لە ئەوانی تر هۆکارەکەی زۆر ئاسانە چونکە ئێمە لە گۆشت و خوێن دروست بووین ئێمە دروستکراوی بایۆلۆجین چۆنییەتی مامەڵە کردنمان لەگەڵ پێکهاتەی بایۆلۆجیمان داهاتومان دیاری دەکات داهاتووی منداڵەکانمان و منداڵی مندالەکانیشمان دیاری دەکات ئایا دەتوانین کۆنتڕۆڵی پیری بکەین ئایا دەتوانین فێربین خۆمان لە ئەلزهایمەر و نەخۆشی دڵ و شیرپەنجە بپارێزین
پێم وایە شکسپیر زۆر بە جوانی باسی دەکات بۆیە منیش بە هەمان شێوەی ئەو باسی دەکەمەوە پێکەنین ئەو وتویەتی: بەم جۆرە لە کاتژمێرێکەوە بۆ کاتژمێرێکی تر زیاتر پێ دەگەین و پێ دەگەین پاشان لە کاتژمێرێکەوە بۆ کاتژمێرێکی تر لە ناو دەچین لە کۆتایشدا چیرۆکێک لە سێدارە دەدرێت وەک دەزانن ژیان زۆر کورتە پێویستە بیر بکەینەوە پلانمان هەبێت بۆ ژیانمان چونکە هەمومان لە کۆتایدا تەنانەت لە جیهانە پێشکەوتووەکەشدا هەموو ئەو شتانە لە دەست دەدەین کە خۆشمان دەوێت کاتێک بەرەو پیری دەچیت هەموو ئەو شتانەی فێری بوون و لە مێشکتدا کۆ بونەتەوە هەموو ئەو زنجیرانەی توانا جیاوازەکانی پێکەوە بەستۆتەوە وەک شتی لاوەکی دێنە پێش چاو وەک دەزانن من سەرم سپی بووە هەر وەک چۆن ''ڕای کورزوێیڵ'' سەری سپی بووە ئێریک درێکسلەر بە هەمان شێوە
لێرە گرنگیەکەی لە ژیانماندا دەردەکەوێت دەزانم چەندین پڕوپاگەندە هەیە لەسەر توانای خۆمان بۆ کۆنترۆڵ کردنی بایۆلۆجی تەنها سەیری '' پڕۆژەی جینۆمی مرۆڤ '' بکەن دوو ساڵ لەمەوپێش نەبوو کە هەموو خەڵکی باسی ئەوەیان دەکرد کاسەی پیرۆزی بایۆلۆجیمان دۆزییەوە ئێمە نهێنی کۆدی کۆدەکان دەشکێنین ئێمە کتێبی ژیان دەخوێنینەوە ئەمە کەمێک بیری ساڵی ١٩٦٩ مان دەخاتەوە کاتێک " نیل ئارمسترۆنگ " بەسەر مانگدا ڕۆیشت دوای ئەوەی هەموان لە ململانێدابوون بۆ چونە سەر هەسارەکان هەموومان ٢٠٠١ مان بینی گەشتێک بۆ ئاسمان وەک دەزانن لە ساڵی ٢٠٠٣ دا هێشتا "هاڵی" لێ نییە هیچ گەشتێک نییە بۆ سەر هەسارەکان، لەوەش کەمتر بۆ ژوپیتێر وە هێشتا پارچە پارچەی وێنەکانی "چالنجەر" کۆ دەکەینەوە لەبەر ئەوە سەیر نییە ئەگەر هەندێک پێیان وا بێت ٣٠ - ٤٠ ساڵی تر سەیری ئەم کاتانەی ئێستا بکەینەوە هەموو لێکۆڵینەوەکان تایبەت بە پڕۆژەی جینۆمی مرۆڤ و هەموو ئەو شتانەدی پەیوەندییان بە ئێمەوە هەیە لە ڕاستیدا ئەمە بۆ ئێمە زۆر بەهادار دەبێت دەمەوێت ئەو شتانەتان پێ بڵێم کە هەرگیز گرنگ نابن بەلای کەسەوە چونکە کاتێک باسی پێکهاتەی بایۆلۆجی و جینەکانمان و دروست بوون و گۆڕانکارییەکان دەکەین بەمە باسی گۆڕینی خۆمان دەکەین ئەمەش زۆر جێگای ڕەخنەیە
ئەگەر هیچ گومانێک هەیە لەوەی چۆن تەکنەلۆجیا کاریگەری هەیە لەسەر ژیانمان تەنها بڕۆ سەردانی شارە گەورەکان بکە ئەم زەوییانە نیشتمانی باو و باپیرانمان نین ئەوەی کە ڕوو دەدات بریتییە لەوەی ئێمە خۆمان ئەم تەکنەلۆجیایە بەکاردەهێنین و لاشمان زیاتر و زیاتر بەنرخ و کاریگەر دەبێت پاشان دەیگێڕینەوە بۆ خۆمان پێش ئەوەی هەموو شتێک تەواو بێت خۆمان دەگۆڕین بەو ڕادەیەی کە توانیومانە جیهان بگۆڕین ئەمەش لە ماوەیەکی نزیکدا ڕوو دەدات زووتر لەوەی خەڵک بیری لێ دەکەنەوە لەم ڕێگەیەشەوە دەبینە خاوەنی سیستمێکی تەندرووستی شۆڕشگێڕانە. ئەمە ئاشکرایە شێوازی بوونی منداڵ دەگۆڕێت شێوازی بەڕێوەبردنمان دەگۆڕێت و هەستەکانمان دەگۆڕێت لانی کەم سوڕی ژیانی مرۆڤ دەگۆڕێت وامان لێ دەکات بپرسین مرۆڤ بون مانای چییە؟
مانایەکی گەورەی ئەم بابەتە لە دوو شۆڕشدا خۆی دەبینێتەوە کە ئەمڕۆ ڕوودەدەن یەکەمیان شۆڕشەکە ئاشکرایە شۆڕشی سلیکۆن کە هەمووتان ئاشنان پێی ئەم شۆڕشە بە چەند شێوەیەک ژیانمان دەگۆڕێت و بەردەوامیش دەبین لەم گۆڕانکارییە تایبەتمەندێتی ئەم شۆڕشە ئەوەیە خۆڵ و سلیکۆنی لەکار کەوتوو هەردوکیان لەژێر پێماندان ئێمەش چەند هەناسەیەکی ئاڵۆز دەدەین کە ململانێ لەگەڵ ژیان خۆیدا دەکات تەنانەت ڕەنگە پێش ژیانیش بکەوێت دەرئەنجامی ئەم شۆڕشە و منداڵی شۆڕشەکە شۆڕشە لە بایۆلۆجیدا
شۆڕشی چینەکان پڕۆتیۆمیکس، مێتابۆلۆمیکس، هەموو ئەمانە ئۆمیکسن کە بەسودن بۆ پێدانی کارکردن و ئەوانەی ئێمە دەیکەین کۆنتڕۆڵ کردنی ژیانی داهاتووە مەبەستم ئەوەیە بەشێوەیەکی سەرەکی تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنین تاوەکو گۆڕانکارییەکە خێراتر بکەین ڕونیش نییە ئەم گۆڕانکارییە بەرەو کوێمان دەبات بەڵام دوای ٥ - ١٠ ساڵی داهاتوو چەند گۆڕانکارییەکی زۆر گەورە دەبینین گەورەترینیان بریتیی دەبێت لە بابەتی وەک پزیشکی گۆڕانکارییەکی گەورە ڕوو دەدات لە بواری پزیشکی دا لەو کاتەی دەگەینە ئەو ئاستەی هەموو کە بتوانین هەموو ئەو فاکتەرانەی کە دەبنە مەترسی بۆ سەر تاکەکان دیاری بکەین بەڵام کێ پارەی هەموو ئەمانە دەدات؟ چۆن بتوانین لە هەموو ئەو زانیارییە ئاڵۆزانە تێبگەین؟ ئەمە دەبێتە ململانیکەری زانیاریە تەکنەلۆژییەکانی نەوەی داهاتوو، تاوەکو هەموو ئەم زانیارییانە بگەیەنرێت
فارماکۆجیۆمیکس پێکهاتەیەکە لە زانستی دەرمانسازی و زانستی بۆ ماوەیی دروست کردنی دەرمان بۆ تاکەکانی کۆمەڵگە لەماوەی ڕابردوودا '' جوان '' کەمێک باسی کرد کە کاریگەری سەر سوڕهێنەری دەبێت و وەک پارێزگاریش بەکار دەهێنرێت تەنانەت وەک پێداویستیە خۆراکییەکانیش بەڵام کاریگەری گەورەی دەبێت چونکە چەندیین دەرمانی خۆشمان دەبێت وە ناتوانین پشتیوانی بڕی تێچوونی درووستکردنی دەرمانی باو بکەین لەڕاستیدا پڕۆسەی دروست کردنی حەپ شکست دەهێنێت زۆر خاوە مەترسیدارە بۆ ئەو داهاتووەش گونجاو نییە کە ئێمە پیایدا دەڕۆین
شتێکی تر ئەوەیە کە ئێمە تەنها بایەخ بەم زانیارییە دەدەین زۆر خۆشە کاتێک دەبیستین ئۆ و %٩٩ ی پیتەکانی کۆدەکە هەمان شتە هەموومان لەیەک دەچین، خۆش نییە؟ سەیری دەورەبەرت بکە تاوەکو بزانیت ئەوەی ئێمە گرنگی پێ دەدەین ئەو جیاوازییە کەمەی نێوانمانە ڕەنگە ئێمە شێوەمان لە بونەوەری هەسارەیەکی تر بچێت بەڵام لەیەکتری ناچین لەبەر ئەوەی ئێمە هەمیشە لە ململانێداین لەگەڵ یەکتری پێویستە هەموومان ئەم ڕاستییە قبووڵ بکەین کە جیاوازی لە نێوان هەموو تاکێکی مرۆڤایەتیدا هەیەکە ئێمە پێیان ئاشنا دەبین بەهەمان شێوە لەناو کۆمەڵگەکانیشدا ڕەت کردنەوەی ئەمە وەکو ڕاستییەک سەرەتایەکی باش نییە
نەوەیەک یان نەوەکانی دوای ئەوان شتی زۆر گەورەتریش ڕوودەدات لە داهاتودا ئەمە لە کاتێکدایە زانست بۆ چارەسەرکردنی خۆمان بەکار بهێنین مەبەستم لەم قسانە ڕیشووە کەوانەی زیاتر نییە بەڵکو شتێک کە بایەخی پێ دەدەین، وەک بەتەمەن بوون چی ڕوودەدات ئەگەر بتوانین ڕێگە لە پیربوون بگرین و لێی تێبگەین؟ هەوڵ بدەین پیری دوا بخەین یان پێچوانەی بکەینەوە؟ بەدڵنیاییەوە هەموو شتێک دەگۆڕێت لای هەموانیش ئاشکرایە ئەگەر توانای ئەم کارەمان هەبێت هەموو ڕێگاکان دەگرینە بەر بۆ کردنی تەنانەت ئەگەر ئەنجامەکەی هەر شتێک بێت
دووەم شت بریتییە لە چاکسازی لە هەستەکانماندا مەبەستم ڕیتالین و ڤیاگرایە شتی لەو بابەتە، پڕۆزاک دەزانن، ئەمە تەنها هەنگاوی منداڵن ئەی چی ڕوودەدات ئەگەر کەمێک دەرمانی پزیشکی بخۆین کەوات لێ بکات هەست بە ئاسودەیی بکەیت و دلخۆش ببیت بە بونت ئایا دەتوانیت بەرگری لە خواردنی ئەو دەرمانە بکەین ئەگەر زانیت هیچ زیانێکی ئاشکرای نییە؟ لەوانەیە نەتوانی ئەگەر وا نەکەیت، دەبیت بە کێ؟ بۆچی ئەو کارە دەکەیت کە دەیکەت؟ چەند پڕۆگرامێکی شۆڕش گێڕانە هەیە کە شێوازی مامەڵەمان دیاری دەکات کە مامەڵە کردن لەگەڵی سەختە
بیرۆکەی سێیەم زۆر بوونە باسی ئەوەی خۆمان جینی مندالەکانمان هەڵدەبژێرین کاتێ تێ دەگەین چۆن جینەکان بونمان دیاری دەکەن ئەمە باسی سەرەکی کتیبەکەمە دووبارە بنیاتنانەوەی مرۆڤەکان لە کتێبەکەمدا باسی هەڵبژاردنەکانمان دەکەم ئەو کاریگەرانەی لە کۆمەڵگادا دروستی دەکات زۆر بوون بە ٣ ڕێگا دەکرێت یەکەم ڕێگا کۆپی کردنە کە ڕووی نەداوە بەپێی لێکۆڵینەوەی ڕاگەیاندنەکان لە ماوە ٥ - ١٠ ساڵی تردا کۆپی کردن دەکرێت کاتێ ڕوش دەدات وەک بابەتێکی ئەوەندە گەورە دەرناکەوێت لە دایک بوونی دواخراوی دوانەیەکی لەیەکچوو شارستانییەتی ڕۆژئاوا ناهەژێنێت
بەڵام شتی گرنگتر هەن کە ئێستا ڕوو دەدەن بینینی کۆرپەلە لە ڕێی شاشەوە کۆرپەلەیەک وەردەگری کە لە شەش بۆ هەشت خانە پێکهاتووە یەکێک لە خانەکان دەهێنیت و تاقیکردنەوەی جینی لەسەر دەکەیت بەپێی دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکە یان ئەو کۆرپەلەیە لەناو منداڵداندا دەچێنیت یان لەناوی دەبەیت ئەم کارە زۆر دەکرێت بۆ دوور کەوتنەوە لە نەخۆشی دەگمەن لە ماوەیەکی نزیکدا دەتوانین خۆمان لە هەموو نەخۆشیە بۆماوەییەکان بە دوور بگرین لە ڕێگەی ئەمەوە هەرکاتێک ئەو کارە کرا بەکارهێنانی دەگوێزرێتەوە لە کەسانێکەوە کە کێشەی نەزۆکیان هەبووە و هەوڵیانداوە منداڵی بلوریان هەبێت بۆ کەسانێکی دەوڵەمەند کە دەیانەوێت منداڵەکانیان بپارێزن بۆ هەموو کەسێکی ترر لەم پڕۆسەیەدا بەکارهێنانەکە دەگوێزرێتەوە لە بارودۆخی نەخۆشییەوە بۆ نەهێشتنی کەمترین باری مەترسیدار و دورکەوتنەوە لێی وەکو ترسی تووش بوون بە خەمۆکی و شتی لەو بابەتە بۆ دیاری کردنی کەسایەتییەکان دروشت و خوو و نیشانەکان و شتانی لەم جۆرە بێگومان پێویستمان بە ئەندازەیی بۆ ماوەیی هەیە ڕاستەوخۆ دەچینە ناوەوە، کەمێک دوورە بەڵام زۆر نا دەچینە ناوەوە و جینەکانی خانەی یاکەمی منداڵدان دەگۆڕین ئەو ڕێگەیەی کە من پێم وایە بەکار دەهێنرێت بەکارهێنانی کرۆمۆسۆمی دەستکردە یان کرۆمۆسۆمی زیاتر، بەم جۆرە لە ٤٦ کرۆمۆسۆمەوە بۆ ٤٧ یان ٤٨ کرۆمۆسۆمێک کە هیچ ناگوێزێتەوە کێ هەیە بیەوێت ئەو خەسڵەتانە بگوێزێتەوە بۆ منداڵەکانی کە ٢٥ ساڵ لەمەو بەر لە دایک و باوکیانەوە وەریان گرتووە؟ ئەمە گاڵتە جارییە، بێگومان نایانەوێ شتی وا بکەن بەڵکو نوسخەی تازەیان دەوێت
ئەم جۆرە لەدەست دانی لێکچونە پێکەنین لەگەڵ کۆمپیتەر و پڕۆگرامەکاندا زۆر لەم باسە قوڵترە بەشدارییەکی سەرەکییان دەبێت لەم بوارەدا لەمڕۆدا ناکرێت هەموو ئەو شتانە بکەین کە دەتوانین بیکەین وە ناشکرێت بەڵام کاتێک دەتوانین شتێک بکەین، لە هەزاران تاقیگەی جیهاندا بەتایبەتی ئەوانەی لەگەل تەکنەلۆژیادا مامەڵە دەکەن و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی پێیان وایە ئەوە زۆر بەسودە هەروەک لەم ڕۆدا دەیبینین کاتیک چاودێری کردنی مەحاڵ دەبێت پرسیارەکە ئەوە نییە ئایا ئەوە ڕوو دەدات یان نا ؟ بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە کەی و لە کوێ و چۆن ڕوودەدات؟
مرۆڤایەتی بەم ڕێگەیەدا دەڕوات بەردەوامیش دەبێت لەبەر دوو هۆکار یەکەمیان ئەوەیە هەموو ئەم تەکنەلۆژیایانە تەنها بەشێکە لە لێکۆلینەوەی پزیشکەکان کە هەموو کەسێک حەز دەکات ڕوو بدات بە شێوەیەکی زۆر زۆر باشی ئابووری پشتیوانی دەکریت دووەم هۆکار ئەوەیە ئێمە مرۆڤین ئەمە ئەوەیە کە دەیکەین هەوڵ دەدەین و تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی بە هەر ڕێگایەک بێت ژیانمان بەرەو پێشتر بەرێت ئەگەر بیر لەوە بکەینەوە تەکنەلۆژیا بەکار نەهێنین لەکاتێکدا بونیان هەیە ئەوا ئێمە حاشا لە بوونی خۆمان دەکەین ئەگەر بیریش بکەینەوە هەمیشە بە خەم تەکنەلۆژیا بین و بەکاری بهێنین و زۆر بایەخی پێ بدەین ئەم هێڵانە بەرەو ڵێڵ بونەوە دەچن هەرچەندە ڵێڵیشن لە نێوان چارەکردن وگۆڕاندا لە نێوان چارەسەر کردن و پارێزگاری کردندا لە نێوان پێویستی و ویستندا کە ئەمەیان بە بڕوای من گرنگترینە
خەڵک دەتوانن هەول بدەن و ئەم شتانەش قەدەغە بکەن بێگومان دەتوانن لە ڕاستیشدا قەدەغەیان کردووە بەڵام دواجار ئەنجامی هەموو ئەمانە تەنها گۆڕینی شێوازی گەشەسەندنە هەموو ئەمانە لە ڕوانگەی جیاوازەوە وەردەگیرێن کە تەکنەلۆژیا بۆسەرمایەدارەکان دابین دەکات چونکە ئەوان لە باشترین پێگەدان بۆ دورکەوتنەوە لە هەموو جۆرە یاسایەک ئێمەش فەرامۆش دەکات ئە زانیارییانەی ئێمە پێویستمانە بۆ ئەوەی بڕیاری ژیرانە بدەین دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایانە هەر بۆیە بێگومان پێویستە گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانە بکەین پێم وایە زۆر جوانە کە ئێستا گفتوگۆ دەکەین بەڵام نابێت خۆمان بخەڵەتێنین و وا بزانین بە گفتوگۆ دەگەینە دوا ئەنجام دەربارەی ئەم شتانە شتی وا ڕوو نادات کاریگەری قوڵیان هەیە لەسەرمان وە بەزۆری پشت بە مێژوو و فەلسەفە ئاین، کەلتور، سیاسەت دەبەستن هەندێ کەس ئەمە وەک شتێکی گوماناوی دەبینین پێیان وایە خراپترین و ناشرینترین شتە خەڵکێکی تریش دەڵێت ئەمە زۆر جوانە ئەمە گەشەسەندنی تواناکانی مرۆڤە
ئەوەی کە جێی مەترسییە دەربارەی ئەم تەکنەلۆژیایانە ئەوەیە کە بە ئاسانی خولیایان دەبین و پێویستە تەرکیزی تەواو بخەینە سەر هەموو ئەو توانا بەرزە تەکنەلۆژیایانەی هەیە وە دەبێت پەیوەندی بپچڕێنین لەگەڵ تەندروستی و پێکهاتەی بایۆلۆجیمان زۆربەی خەڵک پێیان وایە تەکنەلۆژیای پزیشکی نوێ دەیانپارێزێت و ڕزگاریان دەکات لە زۆر خواردن لە زۆر خواردنی خواردنی خێرا لە وەرزش نەکردن تەکنەلۆژیا نایان پارێزێت
لە ناوەڕاستی هەموو ئەم تەکنەلۆجیا سەرسوڕهێنەرانەدا هەموو ئەم شتە سەیرانە کە ڕوو دەدەن،جێی سەرنجە چونکە جۆرێک لە شۆڕشی نوێگەری دروست کردووە کە لەم ڕۆدا دەیبینین سەیرکردنی شێوازی چارەسەرە کۆنەکانی ڕابردوو و شتی لەو جۆرە کە هەندێک بە تایبەتی ئەوانەی لە بواری دەرمانسازیدا کار دەکات بە نا زانستی ناوی دەبەن بەڵام هەموو ئەو هەوڵانەی ڕابردوو بەلە دایک بوون دادەنرێت و کە بایارمەتی زانستی تەکنەلۆژیا گەیشتۆتە ئەمڕۆ چونکە ئێمە بەم ڕێگەیە هەموو ئەم زانیارییانە کۆ دەکەینەوە پاشان پێکەوەیان دەبەستینەوە چەندین زیندەوەر هەیە کە سودێکی زۆرمان پێ دەگەیەنێت هەر لەوانیشەوە نیوەی دەرمانەکان دروست دەکەین بۆیە نابێت ئەمە لە دەست بدەین چونکە ئەوە هەلێکی زۆر گەورەیە کە دەتوانین بەکاری بهێنین ئەم جۆرە ئەنجامانە یان ئەو ئەنجامە تێکەڵانەی هەزاران ساڵ لەمەو پێش شکستیان هێناوە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی ئەمڕۆمان هەبووە هەروەها بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو تاوەکو سوود لەو ئەنجامانەی ڕابردوو ببینین وەک بڵێی دەریا لە بنەمادا لە دەنگە دەنگەوەیە
لەڕاستیدا ئەمە تەنها نادیار نییە کۆمپانیایەکم دامەزراندووە بۆ تەکنەلۆژیای زیندەوەری کە ئەم جۆرە ڕێگایە بەکار دەهێنرێت بۆ گەشەسەندن چارەسەر بۆ ئەلزهایمەر و نەخۆشییەکانی تری پیری پێشکەوتنی باشمان بە خۆوە بینیوە بەڵی بەم جۆرەیە ئێمە لە سەرەتای هەزار ساڵی نوێداین ئەگەر سەیری داهاتوو بکەین مەبەستم مرۆڤەکانی داهاتووە پێش کۆتای هاتنی ئەم هەزار ساڵە دوای چەند سەد ساڵێکی تر سەیری ئەم ساتانە دەکەنەوە لە سەرەتای وانەی ئەمڕۆوە دەبینی کە ئەم ماوەیە وەکو بەشێکی ترسناکی قورسی ئازار بەخش دەبینن بەڵێ ئەو ماوەیەی ئێمە هەوڵمان تیا داوە بەڵام من پێم وا نییە ئەمە ڕوو بدات ئەوانیش وەک خەڵکی تر دەبن هەموو شتەکان لەبیر دەکەن وە پێم وایە ئەم ماوەیەی ئێمە بەشێوەیەکی خەیاڵاوی باس دەکەن ئەوان وا بیر دەکەنەوە کە شانازی بەم ساتانەوە بکەن چونکە ئێمە بووین یاسای ژیانی ئەوان و کۆمەڵگە و داهاتومان دانا دەزانن ئەمە وەک لە دایک بوون وایە کاتێک ساتێکی ناخۆشی خوێناوی دەبینن بەڵام پاشان چی دێتە دەرەوە؟ ژیانی نوێ لە ڕاستیدا وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا ئێمە هەموو ئەو ماندوو بونانەمان بیر دەچێتەوە تاوەکو گەیشتین بەوە
بە ڕای من ڕوون و ئاشکرایە یەکێک لە بنەماکانی ئەو داهاتووە بریتییە لە دووبارە بنیاتنانەوەی شێوازی بایۆلۆجی ئێمە لە سەرەتادا هەنگاو بە هەنگاو دەبێت و پاشان خێراتر دەبێت بێگومان چەندین هەڵەش دەکەین چونکە ئەم جۆرە کارانە بەم شێوەیە دەکرێت بۆ من سەرکەوتنێکی گەورەیە کە ئێستا بژیم تاوەکو ئەم گۆڕانکارییە ببینم چونکە ئەمە شتێکە کە وێنەی نییە لە مێژووی هەموو ژیاندا هەمیشە یادی دەکرێتەوە ئەوەی کە ئاسایی نییە ئەوەیە کە ئێمە تەنها تەماشای ناکەین بەڵکو ئێمە ئەم کارە دەکەین پێم وایە دەبێت شانازی پێوە بکەین ئەوەی کە قورس و سەختە ئەوەیە ئێمەش کەرەستەی ئەم گۆڕانکاریانەین تەندروستی ئێمەیە، ژیانی ئێمەیە، داهاتووی ئێمەیە، منداڵی ئێمەیە هەر لەبەر ئەمەشە ئەم گۆڕانکارییە لای زۆر خەڵک پڕ کێشەن کە هەست بە مەترسی دەکەن من پێم وایە هەڵبژاردنی ئێمە لە هاڵبژاردنی ژیاندا ئەوە نییە کە ئایا هەنگاوێک پێش دەکەوین لەم ڕێگایەدا چونکە بێگومان دەبێت هەنگاو بنێین بەڵکو چۆنییەتی هێشتنەوەیەتی لە دڵماندا چۆنییەتی تێڕوانینە لێی پێم وایە سوسیداتس بە ڕوونی باسی دەکات بۆمان بەجوانی لە ٤٣٠ پێش زاینی باسی کردووە دووبارە هەموو وشەکانی ئەو بە هەمان شێوە دوبارە دەکەمەوە ئازاترین ئەوانەن کە ڕوونترین بیرکردنەوەیان هەیە لەسەر ئەوەی لە پێشیانە ئەگەر تەنانەت مەترسیدار و بە نرخیش بێت لەگەڵ ئەوەشدا بەرەوڕوی دەچن و پێی دەگەن
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
ئەمە گفتوگۆیەکی پێشبینی کردنی داهاتووە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا .تەنها چەند ڕۆژێک بەر لە بڵاوبوونەوەی بوکەشوشەی مەڕ. زانای بایۆتەکنۆلۆژی گریگۆری ستۆک پێشبینی داهێنانی زیاتر و نوێتر و مانادارتری کرد لە بواری تەکنەلۆژیادا وەک منداڵی گونجاو، کە دروست کردنیان لەوانەیە هەموو بوونی مرۆڤایەتی بگۆڕێت
Dr. Gregory Stock's levelheaded look at the hotpoints where tech and ethics connect (or short circuit) have made him a popular guest on TV and radio. He directs the Program on Science, Technology, and Society at UCLA. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation II
Reviewed by Hiwa Foundation
Comments? Please email the translators above.
18:50 Posted: Feb 2009
Views 1,677,171 | Comments 315
15:54 Posted: Mar 2008
Views 617,316 | Comments 124
22:45 Posted: Oct 2006
Views 1,337,343 | Comments 455
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.