سوپاستان دەکەم. مایاەی شانازی و خۆشحاڵییە لێرە ئامادەبم دواهەمین ڕۆژ وەکو هەرزەکارێک بەسەر ببەم ئەمڕۆ دەمەوێت باسی داهاتووتان بۆ بکەم بەڵام یەکەم شت دەمەوێت کەمێک باسی ڕابردووتان بۆ بکەم چیرۆکی من زۆر پێش لەدایک بوونم دەستی پێ کردووە نەنکم بە شەمەندەفەر دەچوو بۆ (ئەوشتێز) کامپی مردن لەناو فارنمۆنەکانی شەمەندەفەرەکەیا سەفەری دەکرد کاتێک کە لەیەک جیا بوینەوە بەهەرحاڵ ئێمە بە تەواوی هەموو چیرۆکەکەمان نەدەزانی، بەڵام شەمەندەفەرەکە بە ڕێگەیەکی هەڵەدا چوو بۆ کامپی کارکردن لەجیاتی کامپی مردن نەنکم ڕزگاری بوو شوی کرد با باپیرم لە هەنگاریا دەژیان و، دایکی منیان بوو ئەوکاتەی دایکم تەمەنی دوو ساڵان بووە شۆڕشی هەنگاری زۆر توندوتیژ ببوو، بڕیاریان دا کە لە هەنگاریا هەڵێن چوونە ناو بەلەمەوە بەڵام دوور کەوتنەوەیەکی تر ڕوویدا بەلەمەکە بۆ کەنەدا چوو یان بۆ ئوستڕالیا سەرکەوتن بێ ئەوەی بزانن بۆ کوێ دەچن، لە کۆتایدا چوون بۆ کەنەدا کەواتە بەکوری ئەوان چوون بۆ کەنەدا نەنکم دەرمانساز بوو، لە پەیمانگای (بانتین) لە تۆڕنتۆ کاری کردووە لە ٤٤ ساڵێدا بەهۆی سەرەتانی هەناو کۆچی دوایی کردووە، هەرگیز نەنکم نەبینیوە بەڵام هەمان ناومان هەیە -- ئیڤا ڤێرتس هەروەها پێم خۆشە کە هەمان ئارەزووم هەیە بۆ زانست
ئەم ئارەزووەم دوور لێرەوە هەست پێ نەکردووە، لە ڕاستیدا ئەو کاتەی کە تەنها ٩ ساڵان بووم خێزانەکەم لە گەشت بوون و ئێمە (گراند کانیۆن) بووین هەرگیز شتم نەخوێندۆتەوە کە گەنج بووم باوکم دەیویست کتێبی (هاڕدی بۆیس) بخوێنمەوە بەڵام من هی (نانسی دریوم) خوێندەوە ئەوانەم هەمووی خوێندەوە-- بەڵام هەرگیز ئارەزووم لە خوێندنەوەی کتێب نەبووە دایکم ئەم کتێبانەی کڕی بوو ئەو کاتەی لە (گراند کانیۆن) بووین) ناوی (زە هۆت زۆن)بوو باسی چۆنیەتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی (ئیبۆلا)ی دەکرد شتێک وای لێکردم کە خوێندنەوەی سەرنجم ڕابکێشێت وێنەیەکی گەورە و شێوای ڤایرۆسەکە لەسەر بەرگی کتێبەکە بوو بۆیە ویستم بیخوێنمەوە و ئەو کتێبەم وەرگرت لە لێوارەکانی (گراند کانیۆن) لێمان خوڕي بۆ (بیک سور) و (مۆنتێری) کە لە ئێرە دەژین ئەو کتێبەم خوێندەوە وە بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە زانیم کە دەمەوێت بواری پزیشکی ببێت بە بەشێک لە ژیانم ئەم ویست ببم بە لێکۆڵەرەوەیەی کە لە کتێبەکەدا خوێندمەوە دەربارەی کە چوو بوو بۆ ناو دارستانەکانی ئەفریقا چوو بوو بۆ تاقیگەی لێکۆڵینەوەکان و بزانێت کە ئەو ڤایرۆسە بکوژە چییە، لەو ساتەوە هەموو کتێبی زانستیم دەخوێندەوە کە لەبەر دەستمدا بووایە، و زۆرم حەز لێیان بوو زۆر بە پەرۆش بووم دەربارەی جیهانێکی پزیشکی
وانەبوو تا چوومە دوا ناوەندی ئەوسا بە بیرم هات کە لەوانەیە ئێستا، دەزانن-- کە بووم بە خوێندکاری دواناوەندی لەوانەیە ئێستا بتوانم ببم بە ئەندامێکی چالاک لەم جیهانی پزیشکییە گەورەیەدا ١٤ ساڵ بووم کە ئیمەیڵم نارد بۆ پڕۆفیسۆرەکانی زانکۆی ناوخۆ تا بزانم ئایا ئەتوانم لە تاقیگەکەیاندا کار بکەم یان نا. زۆر بە زەحمەت وەڵامیان دامەوە بەڵام مەبەستم ئەوەیە بۆ وەڵامی ١٤ ساڵانێک بدەنەوە, بەهەرحاڵ؟ دوایی قسەم لەگەڵ پڕۆفیسۆرێکیان کرد، دکتۆر.جاکۆبس کە ڕازی بوو بە کارکردنم لە تاقیگەکانیاندا لەو کاتەدا زانستی دەمار زۆر سەرنجی ڕاکێشام وە ویستم پڕۆژەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر زانستی دەمار بکەم بەتایبەتی لەسەر کاریگەری کانزا قورسەکان لەسەر گەشەسەندنی سیستەمی دەماری لەبەرئەوە دەستم بەو لێکۆڵینەوەم کرد بۆ ماوەی ساڵێک لە تاقیگەکەیدا کارم کرد ئەو ئەنجامانەم دەست کەوت کە چاوەڕوان کراو بوو لەکاتی خواردنی ئەو میوانەی کە کانزای قورسیان تێدایە--بەڕاستی، بەڕاستی سیستەمی هەستە دەمارەکانی توشی لاوازی دەکرد دڕکەپەتک و مێشکت و دەمارەکان بە هەموو لایەکدا بڵاو دەبنەوە لەوەشەوە من گرنگیم نەدا بە هۆکاری لاوازبوونەکە کە بەڵکو بە چۆنیەتی ڕێگرتن لەو لاوازی یە
ئەمەش وای کرد کە گرنگی بە زەهایمەر بدەم. دەستم کرد بە خوێندنەوە لەسەری هەوڵم دا خوو بگرم بەم لێکۆڵینەوەیە وە لە هەمان کاتدا من لە کتێبخانەی پزیشکی دەمخوێندەوە، ڕۆژێک، بەندێکم خوێندەوە دەربارەی شتێک کە پێی دەوترا....................................... وا دیار بوو کە خانەکانی سیفەتی پانە گەشەیان هەبێت وا دیار بوون کە بێهەست بن دەربارەی ئەو بوارەی کە تێیدان بە تەواوی، وام بیرکردەوە کە ئۆو، خانەی مردومان هەیە لە زەهایمەردا کە دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە لە مێشکدا، وە لەوکاتەدا ئەم پێکهاتەیەمان هەیە کە هانی خانەکانی گەشەدەدات............................. وام بە بیر هات، ئەگەر هانی خانەکانی گەشە بدەم هەروەها دەتوانێت ڕێگە لەخانە مردووەکان بگرێ وە لەو ساڵەدا لەسەر ئەم پڕۆژەیەم بەردەوام بووم تا ئێستاش بەردەوامە بۆم دەرکەوت کە جۆرێکی تایبەتی لە (............) پێی دەوترێت کە نزیکەی لە %٦٠ ی خانەکانی گەشەی لەناو برد وە لە پێشانگای زانستی نێودەوڵەتیدا ئەم ئەنجامانەم پێشکەش کرد کە یەکێک بوو لەهەرە ئەزمونە سەرسامکەرەکان لە ژیانمدا وە خەڵاتی (باشترین لە جیهانی پزیشکی)م پێ بەخشرا ئەمەش یارمەتی دەرێک بوو تا بچمە ناو جیهانی پزیشکی گەورەوە یان بە لایەنی کەمەوە هەنگاوێکی بۆ بنێم
وە لێرەوە کە هاتمە ناو ئەم جیهانە گەورەیەوە دەمویست بە هەرهەمویدا بگەڕێم. لەیەک کاتدا بە هەموویدا بگەڕێم، بەڵام لە ڕاستیدا دەمزانی کە ناتوانم شتێک هاتە بەردەمم کە پێی دەوترا، قەدی خانەی شێرپەنجە ئەمە ئەوەیە کە دەمویست ئەمڕۆ بۆت باس بکەم دەربارەی شێرپەنجە بۆ یەکەم جار کە دەربارەی قەدی خانەی شێرپەنجەم بیست لە ڕاستیدا نەم دەزانی چۆن بەیەکەوە بیان بەستمەوە، دەربارەی قەدە خانەکانم بیست بوو وەکو دەرمانێک کە لە داهاتوودا بەکار بهێنرێت کە لەوانەیە وەکو چارەسەرێک بەکار بهێنرێت بۆ زۆربەی نەخۆشییەکان لە داهاتوودا بەڵام شێرپەنجەم وەکو یەکێک لە ترسناکترین نەخۆشییەکان بیستبوو لەم کاتەی ئێستاماندا کەواتە چۆن باش و خراپ بەیەکەوە ڕێک دەکەوێت؟ هاوینی ڕابردوو لە زانکۆی (ستانفۆڕد) لێکۆڵینەوەیەکم لەسەر قەدە خانەکان ئەنجام دا لەو کاتەی کە خەریکی ئەوە بووم، دەربارەی وانەی شێرپەنجە دەمخوێندەوە دووبارە هەوڵم دا ئەم بوارە پزیشکییە نوێیە بکەم بە خوو وا دیار بوو کە شێرپەنجە لە قەدە خانەکانەکانەوە دروست دەبێت ئەمەش سەرسامی کردم. چەند زیاترم بخوێندایەتەوە جیاوازتر سەیری شێرپەنجەم دەکرد وە کەمتریش لێی دەترسام
وا دەردەکەوێ کە شێرپەنجە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە برینەوە پەیدا دەبێت ئەگەر جگەرە بکێشیت خانەکانی سییەکانت دەڕوخێنێت ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی شێرپەنجەی سییەکان ئەگەر مەشروبات بخۆیتەوە، جگەرت دەڕوخێ و شێرپەنجەی جگەر دروست دەبێت بە ڕاستی جێی گرنگی پێدان بوو .... نوسراوێک هەبوو کە پەیوەندی بە ئەوەوە هەبوو کە ئەگەر شکاوی ئێسقانت هەبێت ئەو کاتە شێرپەنجەی ئێسقان سەرهەڵدەدات چونکە قەدە خانەکان وان چەند خانەیەکی گرنگن کە دەتوانن ببن بە هەر شێوە خانەیەک کە دەیانەوێت کەواتە، ئەگەر لەشت هەست بەوە بکات کە یەکێک لە ئەندامەکانی لەکار کەوتووە سەرەتایەکە بۆ دروست بوونی شێرپەنجە هەروەکو بڵێی وەڵام دانەوەیە بۆ چاکسازی بە پەیدابوونی شێرپەنجە لەشت پێت دەڵێت کە خانەی ڕووخاوت هەیە لە سییەکانتدا پێویستە سییەکان چاک بکەینەوە ... شێرپەنجە لە سییەکانەوە دروست دەبێت هەوڵ دەدات چاک بێتەوە بەهۆی لە دایک بوونی ژمارەیەکی زۆر ........... لەم خانە گرنگانە کە ئەگەری ئەوەیان هەیە ببن بە خانەی سییەکان بەڵام، هەروەکو ئەوەی بڵێیت لاشە هەڵدەستێت بە دروست کردنی ئەم وەڵام دانەوە زیرەکە بەڵام ناتوانێت بەتەواوی زاڵ ببێت بەسەریدا کە بەشێوەیەکی باش بەس بوو بۆ تەواوکردنی ئەوەی کە دەستی پێ کردووە بەڕاستی ئەمە سەرسامی کردم
لەو بڕوایەدام کە ئێمە ناتوانین بیر لە شێرپەنجە نەکەینەوە هیچ نەخۆشییەک نیەە بەم مەرجە قورسانە ئەگەر هەوڵی لەنوبردنی شێرپەنجە بدەین هەروەکو کە ئێستا هەوڵی بۆ دەدەین، بە چارەسەری کیمیایی و تیشکی ئێمە بۆمب بارانی لاشە یاخود شێرپەنجە دەکەین بە ئۆکسجین یاخود تیشک بۆ لەناو بردنی هەروەکو ئەوەی بچینە هەمان خاڵی دەست پێکردن ئێمە خانە شێرپەنجەییەکان لادەدەین، بەڵام خانە ڕوخاوەکانی پێشوتر دەردەخەین کە پێشتر لاشە هەوڵی چاکردنەوەی داوە باشتر نیەە یاری پێبکەین لەبری ئەوەی لەناوی ببەین؟ ئەگەر بە هەرشێوەیەک توانیمان هانی خانەکان بدەین کە بگۆڕرێت بۆ ئەو خانانەی کە دەمانەوێن وەکو خانەی ئێسک، سی یان جگەر هەرشوێنێک بێت کە شێرپەنجەی تووش بوبێت ئەو کاتە دەبێتە پڕۆسەی چاکسازی. ئەو کاتە باشتر دەبێت لەو کارەی پێش ئەوەی توشی شێرپەنجە ببیت ئەمەش بیرۆکەی منی گۆڕی دەربارەی شێرپەنجە لەو کاتەی کە ئەم هەموو نوسراوەم لەسەر شێرپەنجە دەخوێندەوە وا دیار بوو کە زۆربەی نوسراوەکان زۆربەی زۆریان گرنگیان بە، دەزانی لەجیاتی شێرپەنجەی سنگیان داوە، وە دروست بوون و پێشکەوتنی شێرپەنجەی سنگ بە شوێن کەوتنی شێرپەنجەکە لە لەشدا کە لەکوێدایە و بۆ کوێ دەڕوات
بەڵام ئەوەی سەرسامی کردم ئەوەیە کە هەرگیز شێرپەنجەی دڵم نەبیست بوو یان شێرپەنجەی ماسولکەکانی ئێسکە پەیکەر ماسولکەکانی ئێسکە پەیکەر لە %٥٠ی لەشمان پێک دەهێنن یان زیاتر لە %٥٠ لە لەشمان پێکدەهێنن، لەبەرئەوەیە کە جار جار وام بەبیردا دەهات کە لەوانەیە چەند ڕوون کردنەوەیەکی ئاشکرا هەبن بۆچی ماسولکەی ئێسکە پەیکەر شێرپەنجە ناگرێ، بەلایەنی کەمەوە ئەو ئێسکانە نا کە من دەیان زانم لەبەر ئەوە بە دوا چوونم بۆ کرد چەندم نوسراو لەسەری دەست کەوت کۆم کردەوە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو چونکە دەرکەوت کە زۆر دەگمەنە لە هەندێک لە نوسراوەکاندا وا هاتووە کە توێژی خانەکانی ماسولکەکانی ئێسک بەرگرییان هەیە بەرامبەر شێرپەنجە، لەوەش زیاتر نەک هەر بۆ شێرپەنجە بەڵکو بازدان بچێت ماسولکەکانی ئێسکەبەنە بازدان بریتییە لەوەی کاتێک وەرەمێک کاتێک کە پارچەیەک تێک دەشکێت و لە ڕێگەی سوڕی خوێنەوە دەچێت بۆ ئەندامی جۆراوجۆر ئەمە پێی دەوترێت بازدان ئەم بەشەیە لە شێرپەنجە کە زۆر ترسناکە ئەگەر شوێنی شێرپەنجەکە دیاری بکرێت، لەوانەیە بتوانین لەناوی ببەین یان بەهەر شێوەیەک پێکهاتەکانی لەناوببەین بەڵام کاتێک کە بەناو لەشدا بڵاودەبێتەوە ئەو کاتە بکوژ دەبێت کەواتە لە ڕاستیدا شێرپەنجە نەک تەنها لە ماسولکەکانی ئێسکەبەندا پەیدا نابێت بەڵکو شێرپەنجە ناچێت بۆیان و تووشی نابن لێرەدا دەبێت شتێک هەبێت کە وایان لێ بکات کەواتە ووتارەکان دەربارەی ئەوەی کە بازدانی ئێسکە بەند بۆ ماسولکەکانی ئێسکە بەند زۆر کەمە بەڵام لەیادا وازی لێهێنرا کەس نەیپرسی بۆچی
لەبەرئەوە بڕیارم دا بپرسم بۆچی.یەکەم.... یەکەم شت کە کردم ئیمەیڵم بۆ هەندێ لە پڕۆفیسۆرەکان نارد کە کە شارەزاییان هەیە لە فیسۆلۆجی و ماسولکەکانی ئێسکە بەندا و ووتیان کە وادیارە کە ماسولکەکانی ئێسکە بەند شێرپەنجە ناگرن ئایا هۆیەک هەیە بۆ ئەمە؟ زۆربەی ئەو وەڵامانەی کە دەستم کەوت بریتی بوو لەوەی کە ماسولکە توێژە خانەکانی بۆ هەمیشە جیاواز دەکات واتە ئێمە ماسولکە خانەمان هەیە بەڵام دابەش نەبوون لەبەرئەوە نیشانەیەکی باش نییە بۆ شێرپەنجە تا گوزەری تیا بکات بەڵام دووبارە، ڕاستی ئەوەیە بازدانی نەخۆشییەکە توشی ماسولکەی ئێسکە بەند نابێت وا دەری دەخات کە نەشیاو بێت لەبەرئەوە زیاتر خانەکانی دەمار، مێشک، شێرپەنجە دەگرن وە خانەکانی دەماغ بە بەردەوامی خۆیان دەگۆڕان وە بڕیارم دا بپرسم بۆچی هەندێک لەو گریمانەم دانا کە بەنیاز بووم لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەم ئەم مانگی (٥)ە لە پەیمانگای سیلڤیستەر بۆ شێرپەنجە وە بەردەوام دەبم لەسەر لێکۆڵینەوە تاکو وەڵامم دەست دەکەوێت بەڵام دەزانم ئەو کاتەی کە وەڵامەکانتان دەست دەکەوێت هەر پرسیاری زیاترتان دەبێت کەواتە دەتوانن بڵێن کە بە درێژایی ژیانم بەردەوام دەبم لەسەر ئەم کارە
هەندێک لە گریمانەکانم بیرتین لەوەی کاتێک کە بیر لە ماسولکەکانی ئێسکە بەند دەکەیتەوە ژمارەیەکی زۆر لە دەزولەی خوێن هەن کە دەچن بۆ ماسولکەکانی ئێسکە بەند یەکەم شت کە وام لێ دەکات بیر بکەمەوە لەوەی کە دەزولەی خوێن ڕێگایەکی خێران بۆ خانەکانی وەرەم خانەکانی وەرەم دەتوانن لە ڕێ ی دەزولەکانی خوێنەوە بگوێزرێنەوە وە چەند ڕێگای خێرا بوونی هەبێت لە توێژی خانەکەدا زوتر تووشی بازدان یان شێرپەنجە دەبێت لەبەرئەوە وا بە بیرم دا هات دەزانی، '' باشترنییە بۆ شێرپەنجە کە تووشی ماسولکەکانی ئێسکەبەند ببێت؟''، هەروەها وەرەمە شێرپەنجەییەکان پێویستیان بە پڕۆسەیەک هەیە کە پێی دەوترێت............. کە وەرەمەکە دەزولەکانی خوێن دەبوژێنێتەوە بۆ خۆیان بۆ پشگیری کردنی خۆی و خۆراک وەرگرتن لە لێیاننەوە تا بتوانێت گەشەبکات بەبێ (.......) وەرەمەکە بەقەدەر سەرە دەرزییەک دەمێنیتەوە و هیچ زیانێکی نییە کەواتە (...........) پڕۆسەیەکی سەرکەوتووە بۆ دروست بوونی شێرپەنجە
یەکێک لەو وتارانەی کە سەرنجی ڕاکێشام کاتێک دەربارەی شێرپەنجەم دەخوێندەوە و هەوڵم دەدا تێبگەم بۆچی شێرپەنجە ناچێت بۆ ماسولکەکانی ئێسکەبەند لەبەر ئەوەی کە ماسولکەکانی ئێسکە بەند پێکهاتووە لە %١٦ لە مایکرۆ بازدان کە بەهۆی شیکردنەوە دەرکەوتووە لە %١٦، مانای وایە کە وەرەمەکان لە ماسولکەکانی ئێسکە بەندا دیاری کراون بەڵام تەنها لە %١٦ لە بازدانەکە وە پێشنیاری دەکات کە ماسولکەکانی ئێسکە بەند بتوانن کۆنتڕۆڵی (..........) بکەن بۆ دەست گرتن بەسەر وەرەمەکە و بوژاندنەوەی دەزولەکانی خوێن ئێمە ماسولکەکانی ئێسک زۆر بەکاردەهێنین کە بەشێک لە لەشمان پێک دەهێنێت دڵمان بەردەوام لێدەدات، بەردەوام ماسولکەکان دەجوڵێن ئایا دەتوانین بڵێین کە ماسولکە بە شێوەیەکی زگماکی خۆیان دەزانن کە پێویستیان بە خوێن هەیە؟ بە شێوەیەکی بەردەوام پێویستی بە گرژبوونەوە هەیە لەبەرئەوەی دەتوانین بڵێین کە خۆپەرستە و هەموو دەزولەکانی خوێن بۆ خۆی دەبات لەبەرئەوە کاتێک کە وەرەمێک دەچێت بۆ توێژەخانەی ماسولکەی ئێسکەبەند هیچ پێداویستی خوێنی دەست ناکەوێت و ناتوانێت گەشە بکات
ئەمەش پێشنیاری ئەمە دەکات کە فاکتەری (......) لە ماسولکەی ئێسکە بەندا هەبێت یاخود زیاتر ....... وەک ڕێ نیشاندەرێک وایە، کە نیشانمان دەدات کە دەزولەکانی خوێن لە کوێدا گەشە دەکەن ئەمەش بۆی هەیە وەکو چارەسەرێک بۆ شێرپەنجە بەکار بهێنرێت لە داهاتوودا شتێکی تریش کە جێی گرنگی پێدان بێت ئەوەیە بە شێوەیەکی گشتی چۆنیەتی جووڵەی وەرەم بەناو لەشدا سیستەمێکی زۆر ئاڵۆزە، وە شتێک هەیە کە پێی دەوترێت تۆڕی کیمۆکین وە کیمۆکینیەکان بە شێوەیەکی سەرەکی هێزی ڕاکێشانی کیمیاین کە نیشانەی دەرچوون یان وەستانن بۆ شێرپەنجە کەواتە وەرەم وەکو وەرگرێکی کیمۆکین وایە وە ئەندامێکی تر... ئەندامێکی دوور لەناو لەشدا بەهەر شێوەیەک بێت هاوتای کیمۆکین دەبێت و وەرەمەکە ئەم کیمۆکینانە دەبینێت و بەرەو ئەوێ کۆچ دەکات ئایا دەگونجێت کە ماسولکەی ئێسکە بەند ئەم گەردیلانە دەرنەخات؟ وە گرنگتریش لەوە ئەوەیە کە کاتێک ماسولکەی ئێسکە بەند ... چەند جار هەواڵ دەدەن کە ماسولکەی ئێسکە بەند بریندارکراوە، ئەمەش پەیوەندی بە بازدانەوە هەیە و دەچێت بۆ ماسولکەی ئێسکە بەند
جگە لەوەش کاتێک کە ماسولکەی ئێسکە بەند بریندار دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی کیمۆکین و ئەم نیشانانە دەڵێن شێرپەنجە، دەتوانیت تووشم بیت کە ئەمەش نیشانەی دەرچووە بۆ وەرەمەکان کە وایان لێ دەکات کە زۆر بە خێرایی دەربچن بۆ کیمۆکینەکان کەواتە لێرەدا کارکردنە سەر یەکتری زۆر بوونی هەیە مەبەستم گریمانەی زۆر هەیە کە بۆچی وەرەم ناچێت بۆ ماسولکەکانی ئێسک بەڵام وا دیارە ب لێکۆڵینەوە و هێرش کردنە سەر شێرپەنجە وە گەڕان بەدوای شێرپەنجە لە کوێدا نییە، پێویستە شتێک هەبێت پێویستتە شتێک هەبێت کە وا لە خانەکانی بکات بەرگری هەبێت بۆ وەرەم ئێمە دەتوانین بەکاری بهێنین... ئایا دەتوانیت ئەم تایبەتمەندێتییە ئەم پێکهاتەیە، ئەم وەرگرە، هەرچییەک بێت کە دەست بەسەر ئەم دژە وەرەمانەدا دەگرێت وەک چارەسەرێک بۆ شێرپەنجە بەکاری بهێنیت بە شێوەیەکی گشتی؟ ئێستا تەنها شت کە کە بەرگری ماسولکەی ئێسکە بەند بۆ شێرپەنجە دەبەستێتەوە لاتێک کە شێرپەنجە لە لەشدا بڵاودەبێتەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەردەچێت ئەوەیە کە ئەم ماسولکەی ئێسکە بەند فاکتەرێک هەیە کە پێی دەوترێت MyoD وە کاری سەرەکی MyoD بریتییە لەوەی کە وا لە خانەکان دەکات کە بیگۆڕدرێت بۆ خانەی ماسولکەیی، کەواتە ئەم پێکهاتەیە لەسەر زۆر خانەی جیاواز تاقی کراوەتەوە و دەرکەوتووە کە جۆرا و جۆری ئەم هەموو خانەیە دەگۆڕدرێت بۆ خانەی ماسولکەیی ئێسکە بەند کەواتە، بۆی هەیە کە خانەکانی وەرەم دەچن بۆ توێژی ماسولکەیی ئێسکە بەند بەڵام هەر کە دەچنە ناو توێژی ماسولکەی ئێسکە بەندەوە MyoD کاردەکاتە سەر خانەی وەرەمەکە و وایان لێ دەکات کە ببن بە خانەکانی ماسولکەی ئێسکە بەند؟ لەوانەیە خانەکانی وەرەمەکە وەکو خانەکانی ماسولکەیی ئێسکە بەند خۆیان نیشان بدەن بۆیە وا دەردەکەوێت کە ئەم جۆرە شێرپەنجەیە کەم بێت
زیان بەخش نییە تەنها مەسولکەکە چاک دەکاتەوە ماسولکە بە شێوەیەکی بەردەوام بەکار دەهێنێت و ... بەردەوام زیانی پێ دەگات ئەگەر هەموو جارێ ماسولکەیەکمان دڕا وە هەموو جارێ بە هەڵە ماسولکە دان گرژیکرد یان جوڵاندەوە شێرپەنجە دەردەکەوێت ... مەبەستم هەموو کەسێک بۆی هەیە توشی شێرپەنجە ببێت وە پێشم خۆش نییە کەوا دەلێم. بەڵام وا دیارە کە خانەی ماسولکە هەرچەندە هەموویان بۆیان هەیە بەکاربهێنرێت بەڵام زۆر خێراتر خۆی دەگونجێنێت لەوەی کە لەش وەڵامی بریندارییەکەی بداتەوە بە شێوەیەکی باش وەڵامی ئەو چاکسازییە دەداتەوە کە لەوانەیە بتوانێت ئەو پڕۆسەیە کۆتایی پێ بهێنێت کە لەش دەیەوێت کۆتایی پێ بهێنێت. لە ڕاستیدا لەو بڕوایەدام کە لەشی مرۆڤ زۆر زۆر زیرەکە، ناتوانێت دژی ئەو شتە بوەستینەوە کە لەش دەڵێت بیکە
جیاواز لەوەش کاتێک کە بەکتریایەک دەچێت بۆ لەش شتێکی بێگانەیە و دەمانەوێت بچێتە دەرەوەی لەشمان بەڵام کاتێک لەشمان دەست بە پڕۆسەکەی دەکات کە ئێمە پێی دەڵێین نەخۆشی، وا دەرناکەوێت کە لەناو بردنی چارەسەرێکی ڕاست بێت. کەواتە لێرەوە بۆی هەیە، هەرچەندە زۆر دوورە کە لە داهاتوودا بتوانین شێرپەنجە وەکو چارەسەرێک بەکار بهێنیت ئەگەر ئەو نەخۆشییانە خانە بن و داڕمێن بۆ نمونە زەهایمەر کاتێک کە مێشک خانەکانی دەمرێت وە پێویستمان بە خانەی تازە هەیە بۆ مێشک، خانەی نوێی ی کاریگەر بۆ مێشک چۆن دەبێت ئەگەر ئێمە لە داهاتوودا توانیمان شێرپەنجە بەکار بهێنین؟ وەرەمێک بخەینە ناو ئێسکەوە و هانی خانەکان بدات بۆ گۆڕین بۆ خانەی مێشک؟
هەرچەند بیرۆکەیەکی زۆر دووە بەڵام لەو بڕوایەدام کە بۆی هەیە شتی وا ڕوو بدات ئەم خانەیە بەکار هێنانانیان زۆرە،، خانەکانی شێرپەنجە بەکارهێنانیان زۆرە تەنها پێویستە لەسەرمان کە بەشێوەیەکی ڕاست بەکاریان بهێنین دووبارە، هەندێک لەم بیرۆکانە ڕوودانی ئەستەمە، بەڵام بۆم دەرکەوتووە کە تەنها شوێن بۆ پێشکەش کردنی بیرۆکە ئەستەمەکان لێرەیە لە تێد زۆر سوپاس
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
ئیڤا ڤێرتس تەمەنی تەنها ١٩ ساڵ بوو کە ئەم باسەی پێشکەش کرد-- باس لە گەشتی خۆی دەکات بەرەو خوێندنی پزیشکی و دۆزینەوەی ڕەگەکانی نەخۆشی شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر
Eva Vertes is a microbiology prodigy. Her discovery, at age 17, of a compound that stops fruit-fly brain cells from dying was regarded as a step toward curing Alzheimer's. Now she aims to find better ways to treat -- and avoid -- cancer. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation II
Reviewed by Hiwa Foundation
Comments? Please email the translators above.
03:12 Posted: Jun 2008
Views 533,661 | Comments 76
19:25 Posted: Jul 2007
Views 729,481 | Comments 124
22:45 Posted: Oct 2006
Views 1,337,572 | Comments 455
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.