ئایا کەسێ دەزانێ کەی بیستۆکی پزیشکی داهێنراوە؟ هیچ بۆ چوونێ هەیە ؟ لەساڵی ١٨١٦ دابوو ئەوەی ئەتوانم بڵێم، لەساڵی ٢٠١٦ دا چیتر دکتۆرەکان نابینین کە بیستۆکیان پێ بێت تەکنەلۆژیایەکی زۆر باشتر بەڕێوەیە ئەمەش بەشێکە لەو گۆڕانەی کە لەبواری پزیشکیدایە
ئەوەی کۆمەڵگاکەمانی گۆڕیوە ئامێری بی تەلەکان" وایەرلێس" بووە بەڵام داهاتوو هەمووی ئامێرە پزیشکییەکان وایەرلێسی دیجیتاڵە، باشە ؟
بۆیە باهەندێ نموونەتان پێبڵێم بۆئەوەی ئەم شتە لەڕاستییەوە زیاتر نزیک بێتەوە ئەمە یەکەم نموونەیە، ئەمە نەخشەی هێڵکاری دڵە وە من وەک دکتۆرێکی دڵ، ئەگەر بیربکەیتەوە لە راستیدا دەتوانیت بیبینیت نەخۆشێک، تاکێک، لەهەر کوێیەکی جیهان لەتەلەفۆنە زیرەکەکەتدا ئاگاداری باری تەندرووستی خۆت بیت...ئەمە بڕوا پێنەکراوە ئەمڕۆ ئەم تەکنەلۆژیایە لە ئارادایە
بەڵام ئەمە تەنها سەرەتایەکە تۆ ئیمێڵەکەی خۆت دەپشکنیت لەکاتێکدا لێرەدا دانیشتوویت لەداهاتوودا تۆ دەتوانیت پشکنینی هەموو نیشانەکان بکەیت هەموو نیشانەکانت، ڕیتمی لێدانی دڵت پەستانی خوێنت، ئۆکسجینەکەت، پلەی گەرمیت، هتد ئەمە ئەمڕۆ لەبەر دەستە
ئەمە تەکنەلۆجیای" ئێرستریپ"ە ئێستا وایەرییە، یان دەبێ بڵێم، وایەرلێسە ئەمە کاردەکات لە کۆکردنەوەی هەموو ئەم نیشانانە لەنەخۆشخانەکان و لەبەشی چاودێری وورد وە دابەزاندنی لەناو تەلەفۆنە زیرەکەکەت بۆ پزیشکەکان ئەگەر تۆ دایک و باوکێکی چاوەڕوانی منداڵ بوونی چی دەڵێیت لەبارەی چاودێریکردنێکی بەردەوام لێدانەکانی دڵی کۆرپەکەت یان منداڵان پێویست ناکات زۆر نیگەران بیت کە شتەکان هەمووی باشە لەبارەی سکپڕییەوە وە چاوەڕوانی کاتی منداڵ بوونی بکەیت
وە پاشان هەتا دوورتر بڕۆین ئەمڕۆ گلۆکۆزمان هەیە کەبەردەوام کاردەکەن لە ئێستادا، لەژێر پێستەوەن بەڵام لەداهاتوودا، پێویست ناکات بچێنێرێت بە شێوەیەکی گشتی، پاراستنی ڕێژەی گلۆکۆزە کە لەنێوان ٧٥ و لە ٢٠٠ کەمترە ئەمەش بەپێوانەکردنی هەموو ٥ خوولەک جارێک، ئەمەش پێوانە کردنی بەردەوامی گلوکۆزە دەبینی کە چۆن کاریگەری لەسەر شەکرە هەیە
ئەی لەبارەی خەوتنەوە تۆزێک باسی ئەوەش دەکەین و تیشکی دەخەینە سەر ئێمە سێ بە شی ژیانمان لە خەوتن بەسەر دەبەین ئەی ئەگەر، لەسەر مۆبایلەکەت کەلە چەند هەفتەی داهاتوودا لەبەردەست دەبێ وێنەیەکی بەیانیت دەبێ کەهەموو خوولەکێکی خەوتنت نیشان دەدات وە ئەمەش بەدڵنیاییەوە وەک دەبینن ڕەنگە پرتەقالی یەکە کاتی بەخەبەربوونە خەوی (ڕێم)، جووڵەی بەردەوامی چاو شێوازی خەوبینینت سەوزە کاڵەکەیە وەڕەساسی یەکاڵەکە خەوی سووکە، سووکە خەو وە خەوی قووڵ، خۆشترین خەو ئەو سەوزە تۆخەیە
ئەی هەژمارکردنی هەموو کالۆرییەک؟ وە ئەمەش توانایە، لەڕاستیدا بتوانیت هەموو کالۆری یە هەڵمژراوەکەن بپێوی هەروەهە سەرجەم کالۆرییە بەکارهاتووەکانیش
ئێستا ئەمەی من قسەم لەسەر کرد پێوەرە فیسۆلۆجییەکانە بوو بەڵام ئەوەی دەمەوێت بۆ دواتر باسی لێوە بکەم، زۆر بە خێرایی، و هەروەها بۆچی بیستۆکی پزیشکی خەریکە دێتە ئاراوە لەبەرئەوەی ئێستا دەتوانین لەو قۆناغەدا باز بدەین کە بە تەنها گوێ لە دەنگی مولولەکان بگرین و و گوێ لە هەناسەدان بگرین، چونکە ئێستا ئامێرێک پەیدا بووە کە بە (جی - ئی ) ناسرواوە و تیشکە سەروو دەنگییەکان تۆمار دەکات چی وا لەم شتە دەکات کە گرنگت بێت؟ لەبەر ئەوەی ئەمە هەستەوەرترە وە ئەمەش نموونەیەکە لەسەر دەنگی ناو سک وە وێنەگرتنی دڵمان هەیە کەدەتوانرێ بەوایەرلێس بنێرڕێت وە نموونەی چاودێری کردنی کۆرپەمان هەیە لەسەر تەلەفۆنە زیرەکەکەت
بۆیە باسەکەمان تەنها لەسەر پێوەرە فیسیۆلجییەکان و پێوەرە گرنگەکان نی یە وە هەموو ئەم شتانە پەیوەندی بە سایکۆلۆجییەوە هەیە...بەڵام هەموو وێنەکانمان کەدەتوانین لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە بیان بینن ئێستا، ئەمە نموونەیەکی ترە لەسەر تەکنەلۆجیای ماوە بەسەر چوو کەبەم زووانە بەکارهێنانی نامێنێت، پێوەرەکانی هۆڵتەر کە ٢٤ کاتژمێر تۆماردەکات، وایەری زۆرە ئەمە پینەیەکی شێوە بچووکە کە دەتوانی بۆ ماوەی دوو هەفتەداینبنێی وە بە ئیمەیڵ بینێریت
ئێستا، ئەمە چۆن کاردەکات؟ ئێستا ئەم باند-ئێیدە زیرەکانە هەیە یان ئەم هەستەوەرانە کە ئەتوانیت بیکەیتە دەستت یان بیکەیتە پێڵاوەکانتەوە ئەمە شەپۆل دەنێرێ ئەمە تۆڕێ بۆ تەواوی لەشمان درووست دەکات لەڕێی گەیەنەرێکەوە گەیەنەرەکە دەبێ مۆبایل بێت یان دەرگایەکی تایبەتمەندبێ لەبەر ئەوەی زۆربەی زۆری شتەکان لەژیانماندا پێویستیان بە گەیەنەرێک هەیە لەبەر ئەوەی بەتەواوی بەیەکەوە نەبەستراونەتەوە ئەو شەپۆلە دەڕوات بۆ تۆڕەکە، هەورەکە وە لەوێوە دەتوانری بنێردرێت بۆ هەموو شوێنێک بۆ پەرستار، بۆ دکتۆر پاشان دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشەکە، هتد ئەمە بنەمای تەکنەلۆجیایەکی سادەیە لەبارەی چۆنییەتی کارکردنییەوە
ئێستا، ئەو ئامێرەم پێوەیە کە کاردەکات نامەوێت قەمیسەکەم داکەنم و نیشانتان بدەم، بەڵام ئەتوانم پێتان بڵێم کەکار دەکات ئەمە ئامێرێکە تەنها کار ناکات لەسەر پێوانەکردنی ڕیتمی دڵ هەروەکو دەیبینیت بەڵام باشتر کاردەکات وەک لەوەی دەیبینیت ئەمە منم ئێستا، وە ئێوە دەتوانن ئامێری نەخشەکێشی دڵەکە ببینن لەخوارەوەی کۆی لێدانەکانی دڵە وە لەلای ڕاست گوازەرەوەی زیندەوەرمان هەیە ئەمە شێوازی شلەکەیە شێوازی شلەکە، ئەمە بەڕاستی گرنگە ئەگەر تۆ چاودێری کەسێ بکەیت کە جەڵدەی دڵ لێی داوە لەخوارەوە پلەی گەرمییەکەمان هەیە وە هەناسەدان، وە ئۆکسجین وە پاشان چالاکییەکەی بۆیە، ئەمە سەرسوڕهێنەرە، لەبەر ئەوەی ئەم ئامێرە حەوت شت دەپێوێت وە ئەمە نیشانەیەکی زۆر پێویستە بۆ چاودێری کردنی کەسێک کە جەڵدەی دڵ لێیداوە، وایە
وە بۆچی ئەمە گرنگە؟ باشە لێرەدا گرانترین جێگەمان هەیە چی دەبێت ئەگەر بتوانین پێویستی نەخۆشخانەکان بۆ جێگەکانیان کەم بکەینەوە باشە، دەتوانین، پێش هەموو شتێک، جەڵدەی دڵ هۆکاری یەکەمە بۆ داخڵبوونی نەخۆش لە نەخشخانەکان لەم وڵاتە تێچوونی جەڵدەی دڵ ٣٧ بلیۆن دۆلارە لە ساڵێکدا کەلە سەدا هەشتای دەگەڕێتەوە بۆ داخڵ بوون لەنەخۆشخانەکە وە لەکۆتایی ٣٠ هەم ڕۆژی مانەوەت لە نەخۆشخانەکە چارەسەرکردنی ڕێژەی بەساڵاچووان لە ٦٥ ساڵ بەرەو سەر لەماوەی مانگێکدا لەسەدا ٢٧ یان دەگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانە وە هەتا ٦٥ مانگ لەسەدا ٥٦ یان دەگەڕێنرێنەوە بۆ نەخۆشخانە کەواتە، ئایا دەتوانین ئەمە چاک بکەین؟ کەواتە بیرۆکەکە ئەم ئامێرە دەبەین کەمن پێمەوەیە وە دابەشی ئەکەین بەسەر ٦٠٠ تووشبووی جەڵدەی دڵدا کە بە هەڕەمەکی هەڵدەبژێردرێن، بەرامبەر ٦٠٠ نەخۆش کە ئەم جۆرە چاودێرییە ناکرێت وە دەیبینین ئەگەر بتوانین ڕێژەی تووشبوان بەجەڵدەی دڵ کەمبکەینەوە وە ئەمەش سەرنج ڕاکێشە، وە ئەم گەشتە دەست پێدەکەین وە زیاتر گوێ بیست دەبیت کە چۆن ئەم کارە دەکەین وە ئەمە جۆرە تاقیکردنەوەیەکی ئامێری وایەرلێسە بواری پزیشکی دەگۆڕێ لەساڵانی داهاتوودا
بۆچی ئێستا؟ بۆ ئەمە لەناکاو دەبێتە ڕاستی ئاراستەیەکی سەرنج ڕاکێشە بەرەو داهاتووی پزیشکی ئەوەی کە هەمانە، ڕێگەیەکە، گەردەلولێکی تەواوی ئەرێینەیە وە ئەمە بنەڕەتێکی چاودێری کردنی تەندروستییە ئەمانە هەمووی لێرەوە دەست پێدەکات ڕێگەم پێبدەن ئەو بەیانانەتان نیشان بدەم لەبارەی کە بۆچی ئەمە دەکەین شتێکی مەزن هەیە، نازانم ئاگادارین یاخود نا یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار ئەمریکی پێڵاوی نایکیان هەیە، کەبەستراوەتەوە بەتۆڕی لەشەوە کە ئەمە پێڵاوەکە دەبەستێتەوە بە ئایفۆنەکەتەوە یان ئایپادەکەتەوە ئەمە بەرگی رۆژنامەی "وایەرد"ە زۆری وام دیوە؛ زۆر باسی پێڵاوی نایک دەکات و باسی خێراییەکەی دەکات لە چاودێری کردنی مەشقە سایکۆلۆجییەکان وە بەکارهێنانی ووزە ئەمانە هەندێ شتە، بنچینەکان ئەمە ڕیبەرییەکانن، با بیرمان بمێنن کە شۆڕشی تەندروستی لەسەر بنەمای زانیاری بەڵێن دەدات کە وا لە هەموومان بکات باشتر خێراتر و بەهێزتر بژین" وە ئەمەیان، کەبەڕاستی پێمان دەڵێت ئەمە هی مانگی ٧، بەرگی ئەم بابەتە
پێوەری جوڵەکانی مرۆڤ زیاترە لە ڕێجیم و ڕاهێنانە وەرزشییەکان، ئەمە دەربارەی بەدواداچوونی هەموو شتە بە نرخەکانە لەژیاندا، لەخەوەوە دەست پێدەکات تاکو خۆشی و ئازاریش بۆ هەمیشە من ئەم ئامێرەم تاقی کردەوە زۆربەی زۆرتان ئامێری پێوانەیی چالاکیتان هەیە من یەکێک لەوانەم نەبووە بەڵام "فیت بیتم" هەبووە کە لەمە دەچێت لەپێوەری خێرایی دەچێت، هەنگاو ژمێر ئەمەوێت ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوەیەتان پێبڵێم لەبەر ئەوەی دەمویست لە چۆنییەتی کار کردنی تێ بگەم هیوادارم -- بە هەرحاڵ، "فیلیپ دایرێکت" باشتر کار دەکات هیوادارم وا بێت بەڵام ئامێری چاودێری کردنی نان خواردن، چاودێری چالاکی و کێش دەکات بەڵام لەزۆربەی زۆری ئامێرەکاندا ئەبێت خۆت زانیارییەکان داخڵ بکەیت تاکە شت کەخۆی چاودێری دەکا چالاکییە لەوەشدا بە تەواوەتی کار ناکات ئێوە ڕاهێنان دەکەن وە ئەویش ڕاهێنانەکەت پێوانە دەکات ئێوە بەرزی باڵاو کێشتان داخڵ دەکەن، ئەویش ڕادەی قەڵەویتان دەپێوێ وە بەدڵنیاییەوە پێت دەڵێ کەچەند کالۆری سەرف دەکەن لەو ڕاهێنانەوە، وە چەند کالۆری تر دادەنێ گەر خواردنی تر بخۆیت
بەڵام ئەیەوێت هەموو چالاکییەکانت داخڵ بکەیت بۆیە گەیشتمە ئەمە وە دڵ خۆشم لەبەر ئەوەی ئەو ٤٢ خوولەکەی کەڕاهێنانم کرد هەمووی بۆ حساب کردم بەڵام زانیاری زیاتری دەوێت بۆیە، ووتی، چالاکییە سێکسییەکانت داخڵ بکە چەندت پێ چوو؟ پێکەنین وە دەڵێ، ئایا چەنێک قوورس بوو پێکەنین پاشان ووتی، کاتی دەست پێکردنە ئێستا دەر ناکەوێ...ئەمە کار ناکات مەبەست ئەوەیە کەبەکەڵک نایەت
بۆیە ئێستا دەمەوێت بچم بنووم کێ بیری لەوە کردۆتەوە کە لێدانی چالاکی مێشکی دەست ئەکەوێ لەماڵەوە، زۆر جوان دایدەنێی لەسەر کاتژمێری جەڕەس، هەر چۆنێک بێت؟ ئەمە ئەو پارچەیەیە کە لەگەڵ کاتژمێری جەڕەسدا کاردەکات وە بە بەردەوامی چاودێری ئەو شەپۆلانە دەکات کەلەمێشکەوە دێن لەکاتێکدا ئێوە نووستون بۆیە من ئەم ئامێرەم بەکارهێنا بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لەو کاتەدا کە خۆم بۆ "تێد مێد" ئامادە دەکرد ئەمە بەشێکی گرنگە لەژیانماندا، ئێمە دەبێت سێ یەکی ژیانمان لەخەودا بەسەربەرین
بەدڵنیاییەوە چەند کەس لێرە کێشەی خەوتنیان هەیە ؟ بەزۆری لەسەدا نەوەد(%٩٠)، بۆیە پێم دەڵێن کە ئێوە باشتر دەخەون وەک لەوەی چاوەڕوان دەکرێت باشە، ئەم هەفتەیە بوو لە خەوتن لەژیانی مندا وە ئێوە ئەو نیشانەیە وەردەگرن لەباشێتی خەوەکەتان لەجیاتی نیشانەی زیرەکی وە ئێوە ئەم نیشانەیە وەردەگرن کاتێ هەڵدەستن لەخەو وە دەڵێن، ئۆه، باشە، وە ئەم نیشانەیە ئەمە بە تەمەنەوە بەستراوە وە دەتانەوێ بەرزترین و باشترین نیشانە وەربگرن بۆیە ئێمە وردەکاریمان هەیە بۆ هەموو ماوەیەک یان خوولەک بەخوولەکی خەوتنەکە وە نیشانەی نامۆیی لەخەوتنەکەدا هەیە کە ٨٠ بوو وە کاتی هەستان پرتەقاڵییە وەک بزانم، ئەمە دەبێتە کێشە لەبەر ئەوەی تەنها یارمەتیت نادات لە پێوانەکردنی خەوتنەکەتدا بەڵام بەکەسانی تریش دەڵێت کەبەخەبەریت بۆیە کاتێ خێزانەکەم دێتە ژوورەوە ئەزانێ کەبەخەبەرم ئێریک، ئەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم، ئەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم وە منیش دەوری مردوو دەبینم ئەم شتە زۆر زۆر سەرنج ڕاکێشە
باشە، ئەمە شەوی یەکەمە وە ئەمە ئێستا شەست و حەوتە تۆمارێکی باش نی یە وە ئەمە پێت دەڵێت، بەدڵنیاییەوە، کەچەند بەخەبەر بووین چەند لە خەووی قووڵدا بووین، وە هەموو ئەم جۆرە شتانە ئەمە زۆر سەرنج ڕاکێش بوو لەبەر ئەوەی زانیارییەکی پێداین دەربارەی هەموو قۆناغەکانی نووستن وە پێشمان دەڵێت کە چۆن بەراورد بکەین بەپێی تەمەنەکان ئەمەش لەپێشبڕکێیەکی ڕێکوپێکی خەوتن دەچێت وە ئەمەش لەڕاستیدا ئیشێکی باشە سەیرێکی ئەم ئامێرە بکەو پاشان بڵێ، باشە، من بڕواناکەم کەوا باش دەخەوم بەڵام لەڕاستیدا باشترین تێکڕایی هەیە بۆ گرووپی ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵان، وانییە؟ وە هۆکارەسەرەکییەکە ئەوەبوو، کە من نەمدەزانی کەوا باش دەخەوم
ئێستا با لە خەوتنەوە بچینە سەر نەخۆشییەکان لەسەدا هەشتا(%٨٠)ی ئەمەریکییەکان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە یان لەسەدا هەشتای(%٨٠)ی ئەوانەی کەتەمەنیان لەسەروو ٦٥ ساڵەوەیە دوو نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان زیاتر سەدو چل ملیۆن ئەمەریکیی بەلایەنی کەمەوە نەخۆشییەکی درێژ خایەنیان هەیە وە لەسەدا هەشتای (%٨٠)ی ئەو ١.٥ تریلیۆنە خەرجییەکانمان پەیوەندی بەنەخۆشییە درێژ خایەنەکانەوە هەیە ئێستا، نەخۆشی شەکرە دیارترینیانە نزیکەی ٢٤ ملیۆن کەس تووشی نەخۆشی شەکرە بوون ئەمە تازەترین نەخشەیە، کەبڵاوکراوەتەوە لە "نیۆرک تایم"ز هەفتەیەک لەمەوبەر بڵاو کراوەتەوە وە باش دەرناکەوێت بۆ پیاوان کە لەسەروو ٦٠ ساڵەوەن لەسەدا ٢٩ یان شەکرەی دەرەجە دوویان هەیە وە ژنان هەرچەندە کەمترە، بەڵام ڕێژەیەکی بەرزی هەیە
بەڵام بەدڵنیاییەوە ئێستا ڕێگایەکمان هەیە پێی بپێوین بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ هەستەوەرێکدا کە ڕێژەی گلوکۆز لەخوێندا دیاری دەکات وە ئەمە گرنگە لەبەر ئەوەی دەتوانین هەموو نزم بوونەوەیەک لەڕێژەی گلوکۆزدا بدۆزینەوە کەئەمەش کارێکی ئاسان نییە تەنانەت بەرزبوونەوەی ڕێژەی گلوکۆز لەخوێندا دەتوانن سەیری ئەم خاڵە سوورانە بکەن کە تایبەتە بەم نەخۆشییە پەنجەکانت بلکێنە، هەردووکیان وون دەکەیت
بەڵام بە چاودێری کردنی بەردەوام دەتوانین ئاگامان لەهەموو زانیارییە زیندووەکان هەبێت هەرچەندە داهاتووی ئەمە لەوەدایە کە دەکرێت ئەمە بکەین بە دیاریدەیەکی باند-ئید وە ئەمەش زۆر دوور نییە ڕێگەم پێبدەن بەخێرایی، ئەوەتان بدەمی گەورەترین ١٠ ئامانج بۆ بواری پزیشکی وایەرلێسی هەموو ئەم شتانە دەگوونجێ هەندێکیان زۆر نزیکن لێمانەوە یان، وەک گوێ بیستیان بووین بەردەستن ئەمڕۆ، بەهەندێ شێوە یان ڕێگە
نەخۆشی ئەلزەهایمەر پێنج ملیۆن کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوون، دەتوانی چاودێری بکەیت نیشانە زیندووەکان، چالاکی، دەتوانین هاوسەنگییان بکەین نەخۆسی ڕەبوو، ژمارەیەکی زۆر تووشبوو هەیە، دەتوانن ئەم شتانە بدۆزنەوە کووتانەکەی، جۆری هەواییەکەی، ڕادەی هەناسەدان، شێرپەنجەی مەمک من بەخێرایی نموونەیەکی ڕاستیتان نیشان دەدەم نەخۆشی سی درێژ خایەن نەخۆشی خەمۆکی، بەراوردێکی باش هەیە لەنێوان ئەوەو میزاج تێکچووندا باسی نەخۆشی شەکرەم کرد، نەخۆشی جەڵدەی دڵمان باس کرد، وە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن حەفتاو چوار ملیۆن خەڵک دەتوانن چاودێری بەردەوامی پەستانی خوێنیان بکەین بۆ ئەوەی چاودێرییەکی باشتر و خۆپاراستنیان هەبێت باسی نەخۆشی قەڵەوی کردو چۆنییەتی چارەسەرکردنەکەی وەتێکچوونی خەو
ئەمە کاریگەری خۆی هەیە لەهەموو جیهاندا، بە بە کارهێنانی تەلەفۆنە زیرەکەکانن وە مۆبایلەکانی کە ئەمڕۆ لە ئارادان زۆر باشن ئەم بابەتەی ڕۆژنامەی "ئیکۆنۆمیست" بە جوانی باس لە هەل و دەرفەتەکانی بواری پزیشکی دەکات لەم جیهانە گەشەکردووەدا و دەڵێت ؛ مۆبایل گۆڕانکاری زۆر گەورەی کردوە لەژیانی زۆر کەسدا زۆر خێراتر لەچاو هەموو تەکنەلۆجیاکانی تردا وە ئەمە پێش ئەوەی بچینە جیهانی تەندروستییەوە لەڕێگەی مۆبایلەوە بەساڵاچوو: کێشەکە زۆر گەورەیە سێ سەد هەزار سمتی شکاو بۆ هەر ساڵێک؛ بەڵام چارەسەرەکان زۆر باشن وە چەند شتی جیاواز دەگرنەوە
دەمەوێت یەکێکیان باس بکەم پێڵاوی (ئای) نمونەیەکی ترە کە جوڵەی بێئاگا باشتر دەکات لە لای کەسە بە تەمەنەکان وە ڕێگە لە کەوتنیان دەگرێت ئەمەش تەکنیکێکی تری بەکارهێنانی وایەرلێسە کەواتە بەو هەموو ئامێرە خزمەتگوزارییانە دەتوانین گۆڕانکاری لە بواری پزیشکیدا درووست بکەین لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی پێش لە دایک بوون تەنانەت تا گەورە بونیش، شیوازی دەرمانخانەکان دەتوانن نەخۆشییەکان بە تەواوی بگۆڕن... هیوادارم بیرۆکەیەکم پێدابن لە بارەی هەموو جیهانەوە
دوو شت هەیە کە دەتوانێت کارەکە خێراتر بکات یەکێکیان... ئێمە زۆر بەختمان هەیە.... ئەویش دامەزراندنی ڕیکخراوێکی تایبەتە ئەویش ئەو کارەیە کە لەگەڵ کارەکانی (سکریپس و کواڵکۆم) دەستی پێ کرد وە دوای ئەوە باشترین بەخت بینینی" گاری و ماری وێست"ە بۆ وەستان لەدوای ئەم پەیمانگەی وایەرلێسی تەندروستیە سان دیەگۆ شوێنێکی زۆر تەواوی هەیە بۆ پەیڕەوکردنی ئەم بیرۆکانە زیاتر لە لە ٦٥٠ کۆمپانیای وایەرلێسی لێیە وە ١٠٠ یان زیاتر کار لە بواری وایەرلێسدا دەکات لە بواری پزیشکی دا سەرچاوەی یەکەم بۆ بازرگانییە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ ٥٠٠ کارگەی زانستی تردا کار دەکات
پەیمانگەی وایەرلێسەکە پەیمانگای" ڕۆژئاوای تەندروستی وایەرلێس ئەمە ئەنجامی کاری دوو کەسی بەتوانایە کە ئەمشەو لەگەڵمان ئامادەن گاری و ماری وێست. دەمەوێت سوپاسیان بکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەیان چەپڵە لێدان وەبەرهێنەرە چاکەخوازیەکانیان وای لەم کارە کرد سەربگرێت و بکرێت ئەمە سەنتەرێکی قازانج نەویستە کە بەم زووانە دەکەوێتە کار. وادیارە کە ئەم باڵەخانەیە هەمووی کاری تێ کراوە چی پێویستە بکرێت تاکو ئەم سەردەمی گەشەیە خێراتر بکرێت ؛ دەرمانە پێویستەکان بەدەست بهێنرێت، کار بکرێت تا وەکو بەرەو پێشتر بچین تازە سەرۆکی ئەندازیارمان دامەزراندوە میهران میهریگانی ڕۆژی دوو شەممە ئاشکرامان کرد بابڕۆینە سەر باسی سەر گەشە سەندن وە لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ئەزمونەکان، وە پاشان گۆڕینی ڕاهێنانە پزیشکیەکان وە ئەو شتەی کە زۆرترین ململانێ لە خۆدەگرێت گرنگی دانە بە بژاردن، چاودێری تەندروستی وە هەروەها ئابوری تەندروستی
شتێکی تری گرنگ جگە لە هەبوونی ئەم پەیمانگە چاکە، کە پڕۆسەی گەشە خێراتر دەکات بریتی یە لە ڕێ نیشاندان ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بواری پزیشکی هەمووی بوە بە ژمارە و ئامێری ژمارەیی ئەگەر ئێمە بتوانین بایۆلۆجی تێبگەین لە بۆماوەزانی و وایەرلێس لە زانستی ئەندامەکانی لەشدا بەکار بهێنین ئەمە شتێکی مەزن دەبێت لەبەرئەوەی ئەمە ڕێگە بە پێگەیشتنێک دەدات کە لەوەو پێشتر ڕوی نەداوە زیاتر لە ٨٠ نەخۆشی هەر لە ڕیگەی سیفاتە بۆماوەیەکانەوە دیاری دەکرێن ئەمە شتێکی باشە: زیاتر زانراوە دەربارەی نەخۆشییەکان و دۆزینەوەی نەخۆشییەکان لە ماوەی ئەم دوو ساڵ و نیوەدا زۆر زیاتر بووە لە چاو هەموو میژووی مرۆڤایەتیدا وە کاتێ ئەمانە پێکەوە دەبەستیتەوە ، بۆ نمونە پڕۆگرامی ئایفۆن بۆ جیناتەکان بۆ ڕێ نیشان دان و چارەسەر بە دەرمان بەڵام، لە داهاتودا، دەتوانین بزانین کە کێ تووشی شەکرەی دەرەجە دوو دەبێت لەگەڵ هەموو ئەم گۆڕانە هاوبەشانەدا ئەمە زیاتر پەرە دەسەنێت لەگەڵ هەندێ گۆڕانکاریدا بە پلەی یەکەم دەتوانین بزانین کە کێ توشی شێرپەنجەی مەمک دەبێت لە جیناتە جیاوازەکاندا وە دەشتوانین بەئەگەرێکی کەم بزانین کێ توشی (رخجان) ی گوێ دەبێت
وە لە کۆتایدا، نمونەیەکی زیاتر مردن بە سەکەتی هەریەک لەمانە ئامێرێکی هەستەوەری هەیە ئێمە دەتوانین کلۆکۆز بەین بەوانەی توشی نەخۆشی شەکرە بوون بۆ پارێزگاری کردنیان ئێمە دەتوانین پارێزگاری بکەین وە دۆزینەوەیەکی زوو بکەین بۆ شێرپەنجەی مەمک بە بەکارهێنانی ئامێرێک کە شپۆلی سەرو دەنگی دەدات بە نەخۆشەکە چاویلکەیەکی یەک چاو، (ئای رایثم) بۆ هێڵکاری دڵ وە چاودێری کردنی نیشانە چالاکەکان بۆ ڕێ گرتن لە سەکەتی مەکبی کتوپڕ حەوت سەد هەزار کەس گیانی لە دەست دا بە هۆی سەکەتی مەکبیەوە لە ئەمریکادا
بۆیە هیوادارم کە قەناعەتم بە ئێوە کردبێت لەسەر ئەوەی کە کاریگەری هۆڵەکانی پشکنین لە نەخۆشخانەکاندا گرنگە وە هەروەها کاریگەری نەخۆشییەکانیش هێندەی یەکتر جێی بایەخ پێدانن جا هەر جۆرە نەخۆشییەک بن ئەمە بازدانێکی مەزنە لە بواری پزیشکی دا هەروەها لوتکەی داهێنان و تازەگەریە وە بە بیروڕای من ئەمە قازە ڕەشەکەیە بۆ بواری پزیشکی سوپاسی بۆ سەرەنج دانتان
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
ئێریک تۆپۆڵ دەڵێت کە بەم نزیکانە مۆبایلە زیرەکەکانمان بەکار دەهێنین بۆ چاودێری کردنی هێماکانی نەخۆشی و بارودۆخی خراپی تەندرووستیمان، لە " تێد مێد" تیشکی خستە سەر هەندێک لەو ئامێرە بێ تەلە گرنگانەی کە لە داهاتوودا لە بواری پزیشکی بەکار دێن، کە هەمویان بۆ ئەوەن کە زۆربەمان لە سەر پێ خەفی نەخۆشخانەکان دوور بخەنەوە
Eric Topol is a leading cardiologist who has embraced the study of genomics and the latest advances in technology to treat chronic disease. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
18:55 Posted: Jun 2009
Views 336,410 | Comments 101
04:14 Posted: Jul 2009
Views 321,663 | Comments 73
16:54 Posted: Feb 2010
Views 254,962 | Comments 91
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.