ئەوەی کە حەزدەکەم ئەنجامی بدەن، زۆر بەخێرایی تەنها جۆرێکە لەسەر لەقاندن بۆ ئەو کەسەی لای ڕاستتان پاشان سەر لەقاندنێکیش بۆ ئەو کەسەی لای چەپتان پێکەنین ئێستا هەموو ئەو هەڵانەی کە لە زستانی ڕابردودا ئەگەر پورە هەنگێک بن، ئەوا تۆ یان کەسێك لەو دوو کەسەی کەسەرت بۆ لەقاند مردوون ئەوە ژمارەیەکی زۆر ترسێنەرە لە هەنگەکان وە ئەمەش دووەمین ساڵە لەدوای یەک لە دەستچونێکمان بە ڕێژەی لە %٣٠ هەیە لە پورەکانمان، وە یان دەیزەمڵێنین کە ئەوانە لە %٣٠ پورەکانمانن بە درێژایی زستانەکە
ئەوە زۆرە، ئەوە ژمارەیەکی زۆرە لە هەنگ، ئەوەش زۆر گرنگ و بەبایەخە وە زۆربەی ئەو لەدەست چونانەشمان بەهۆی کۆمەڵە شتانێکەوەیە کە دەیانزانین ئێمە دەزانین کە مڕە هەیە و بڵاوبۆتەوە وە بۆتە هۆی لەدەست چونێکی گەورە، وە هەروەها ئەم دیاریدە تازانەشمان هەیە کە ساڵی ڕابردوو لە بارەیەوە دوام، نا ئارامی لە لەناوچونی پورەکان لێرەشدا ئەوەتا وێنەیەکی ''سێنتڕال ڤالێی'' دەبینین لەلای سەرەوە کە هی دیسەمبەری ڕابردووە وە لەخوارەوەشدا دەتوانین ئەو هەموو گۆڕەپانە سەوزاییە ببینین یان باخچە کاتییەکان، کە کورە هەنگەکانی بۆ هێنراوە هەتا مانگی٢ پاشان دێینەوە بۆ گوڵی بادەمەکان وە نوسەرێکی بەڵگە نامەیی، کە لێرە بووە و سەیری ئەمانەی کردووە ماوەی دوو مانگ دوای ئەوەی کە لێرە بووم، ئاماژەی پێکرد نەک وەک پوورەی هەنگێک بەڵکو وەک گۆڕستانێک، کە ئەو سندوقە سپییە بەتاڵانە کە هیچ هەنگیان تیادا نەماوە
من ڕەنج و سامانی دوو ساڵ کورت دەکەمەوە لە دوو ڕستەدا تا بڵێم ئەوی کە هەوڵمان دەدا بیزانین هۆکاری ئەمە چییە؟ ئەوەی کە ئێمە دەیزانین ئەوەیە وەک ئەوەی بڵێین هەنگەکان ئەنفلۆنزایان گرتووە وە ئەم ئەنفلۆنزایەش ژمارەی هەنگەکانی سڕییەوە لە هەندێک دۆخدا، لەڕاستیدا لە زۆربەی دۆخەکاندا لە ساڵێکدا ئەم ئەنفلۆنزایە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە بووە لە لایەن ئێمەوە یاخود تازە ناسراوە لەلایەن ئێمەوە ، ناسراوە بە ڤایرۆسی شەلەلی توندی ئیسرائیلی بەو ناوەوە ناونراوە چونکە یەکەم جار گەنجێک لە ئیسرائیل دۆزییەوە ئێستا ئەو گەنجە زۆر پەشیمانە لە ناوبردنی بەو ناوە، چونکە بەدڵنیاییەوە، تێوە گلان هەیە بەڵام وا بیردەکەینەوە کە ئەم ڤایرۆسە لە هەموو شوێنێکدا هەیە وە هەروەها ئەوەش زۆر ڕوونە کە هەنگەکان هەندێ جار ڤایرۆسی تریشیان تووش دەبێت یاخود ئەنفلۆنزاکانی تر، وە ئەو پرسیارەش کە هێشتا ئێمە لە هەوڵداین لەگەڵیدا وە ئەو پسیارەش شەو ئێمە بەبێداری دەهێڵێتەوە ئەوەیە بۆچی وا لەپڕ هەنگەکان هەستیار بوون بۆ ئەم ئەنفلۆنزایە وە ئەوان بۆ ئەوەندە هەستیارن بۆ ئەو نەخۆشیانەی تریش؟ هێشتا وەڵامی ئەوەمان لا نییە ئێمە کاتێکی زۆر تەرخان دەکەین لە هەوڵی زانینی ئەمەدا وای بۆ دەچین کە دەشێت پێکهاتەیەک لە فاکتەرەکان بێت ئێمە دەزانین کە کار کردن لە گروپێکی زۆر گەورەی چالاکدا کرا کە ئێمە ژمارەیەکی زۆر لەناوبەرە جۆربەجۆرەکانمان دۆزییەوە لە پورەکەدا، وە زۆر سەرسوڕهێنەرانە، هەندێ جار تەندروسترین پورەکان بڕێکی زۆرتریان لە لەناو بەرەکان تێدایە، وە بەم شێوەیەی ئێمە بۆمان دەرکەوت هەموو ئەم شتە زۆر سەیرانە کە ناتوانین لێیان تێبگەین
وە ئەمەش بیرۆکەی تەماشاکردنی تەندروستی هەموو پورە هەنگەکان دەهێنێتە ئاراوە بە دڵنیاییەوە ئەگەر ژمارەیەکی زۆر پورەت لەدەست دا هەنگەوانەکان زۆر بەخێرایی دەتوانن شوێنەکانیان پڕ بکەنەوە وە بەم هۆیەشەوە توانیومانە کۆنتڕۆڵی ئەو ژمارە زۆرەی لەدەست دانی هەنگەکان بکەین ئەگەر ئێمە یەک مانگامان لە هەر سێ مانگایەک لەدەست دا لە زستاندا، دەزانن بەرگری نیشتمانی لەدەرەوە دەبێت بەڵام ئەوەی کە هەنگەوانەکان دەتوانن بیکەین ئەوەیە، ئەگەر پورەیەکیان مابێت دەتوانن بیکەن بە دوو بەشەوە وە ئەو نیوەیەی کە شا ژنی نییە، دەتوانن شاژنێک بکڕن کە بە پۆست دێت، دەشێت لە ئوسترالیا یان هاوای یان فلۆریداوە بێت وە دەتوانن ئەو شاژنە بە پورەکە بناسێنن وە لە ڕاستیشدا، ئەمەریکا یەکەمین دەوڵەت بوو کە لە ڕستیدا یەکەم جار هەستاین بە گەیاندنی پۆستەی هەنگە شاژنەکان ئەوەیە بە شێکە لە کۆدی پۆستکردن، کە دەتوانێت شاژنە هەنگێک بە پۆست پێی بگات تاکو دڵنیا ببینەوە کە ژمارەیەکی گونجاومان هەیە لەم وڵاتەدا ئەگەر تۆ هەنگێکی شاژنت نەبێت، دەتوانیت بیکڕیت سندوقێکی ٣ پاواندی هەیە، کە بە پۆستە دەگات، بە دڵنییایەوە پۆست ئۆفیسەکەشی هەمیشە دودڵن کاتێک کە سندوقی ٣ پاوەنییەکی تۆیان بەدەست دەگات وە دەتوانیت ئەمە جێگیر بکەیت و جێی هەنگە مردوەکانی پێبگرێتەوە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هەنگەوانەکان زۆر باشن لە پڕکردنەوەی جێگەی هەنگە مردووەکاندا کەواتە ئەوان توانیویانە کە ئەو ژمارە زۆرەی لە دەست چونی هەنگەکان کۆنتڕۆڵ بکەن کەواتە بیر بکەرەوە کە ئێمە هەموو ساڵێک %٣٠ پورە هەنگەکانمان لە دەست بچێ هەمان ژمارەی پورەکان لە وڵاتدا بونیان هەیە نزیکەی ٢.٤ ملیۆن پورەیە
ئەو لەدەست چونانە کارەساتاوین لە زۆر ڕووەوە یەکێکیش لەو ڕووانە بۆ هەنگەوانەکانە وە ئەوەش زۆر گرنگە کە سەرەتا لەبارەی هەنگەوانەکانەوە بدوێین چونکە هەنگەوانەکان لە باشترین کەسەکانن کە تا ئێستا بینرا بن ئەگەر ئەمە کۆمەڵێک لە هەنگەوان بن، دەبینی هەموویان لە هەڵگرانی (ئێن ئاڕ ئەی)ین دەزانن، سەربەست بژی یان بمرە لەگەڵ ئەوانەی کە خۆیان ناساندبوو لە فڕانسیسکۆ بە ئارەزوومەندانی جوتیارانی بەرازی کێڵگە پێکەنین وە هەموو ئەم خەڵکە لەیەک چووەت لەهەمان ژوردا هەبێت هەموو بە درێژایی ماوەشی بەیەکەوەن وە هەموویان لێرەدان چونکە ئارەزووی ئەوان بۆ هەنگێک کۆکردنەوەیە بەیەکەوە بەشێکی تریش لەو کۆمەڵگەیە کە هەنگەوانە بازرگانییەکانن ئەوانەی کە کاری ڕۆژانەیان بە تەنها لە هەنگەوانی کردنەوە دەست دەکەوێت وە ئەمەش بەرەو ئەوە دەچێت کە کۆمەڵێک بن لە سەربەخۆترین، ڕەقترین ئاگادارترین، داهێنەرترین کەسانێکن کە چاومان پێیان کەوتبێت ئەوان زۆر سەرسوڕهێنەرن، ئەوان لە سەرانسەری جیهاندا بەو شێوەیەن
هەلێکی کارکردنم هەبوو لە هایتی بۆ ماوەی دوو هەفتە، ئا لەم ساڵەدا وە هایتی ئەگەر پێشتر لەوێ بوبن، تەنها کارەساتێکە مەبەستم ئەوەیە، دەشێ ١٠٠ ڕوونکردنەوە هەبێت لەسەر ئەوەی کە بۆچی هایتی گەلێکی هەژارن بەڵام هیچ بەهانەیەک نییە بۆ بینینی ئەو جۆرە بێ هیواییە بەڵام چاوت بەم هەنگاوانە دەکەوێت، مەبەستم ئەم هەنگاوانەی ئێرەیە یەکێکیش لە زیرەکترین ئەو هەنگاوانەی کە تا ئێستا چاوم پێیان کەوتبێت خاوەن پلەیەکی خوێندەواری ئاسایی نییە، بەڵام زۆر زیرەکە پێویستمان مێوی هەنگ بوو بۆ ئە پڕۆژەیەی کە کارمان لەسەر دەکرد، ئەو زۆر بەتوانا بوو ئەو توانی جوانترین پارچە مێوی هەنگیان پێشکەش بکات کە تا ئێستا بیندرا بێت لە ڕیخی مانگاوە، قوتووە سەرەکانیان، کە بەکارهێنابوو وەک تاقیکردنەوە ڕاست لەم مێرگەدا. وە بە شێوەی داهێنانێک، ئەوە ئیلهام بەخشە
بە هەمان شێوەی (دایڤ هانکنبێرگ)مان هەیە ئەو منداڵەی پۆستەی (سی سی دی) ئەو یەکەم کەس بوو کە ئەم دۆخەی ناساند وە زەنگی مەترسی لێدا ئەو مێژوویەکی هەیە لەگەڵ بارهەڵگرانە وە ئەو ئەم هەنگانەی بەرە و سەرو بەرەو خواری کەنارەکە دەگواستەوە وە زۆرێک لە خەڵک باسیان لە بارەی بارهەڵگرەکان و گواستنەوەی هەنگەکان دەکرد وەک شتێکی خراپ، بەڵام ئێمە بۆ ماوەی هەزاران ساڵ ئەو کارەمان کردووە میسڕییە کۆنەکان خەریکی گواستنەوەی هەنگەکان بوون لە خوارووی ڕووباری نیلەوە لە کەنارەکان بۆیە بیرۆکەی هەنگی گوازراوە بیرۆکەیەکی تازە نییە بۆ هەمووان وە یەکێک لە نیگەرانییەکانی ئێمە لەبارەی نائارامی لەناوچوونی پورەکان ئەوەیە کە جێ گرتنەوەی ئەو هەموو پورە مردووە بە پورەیەکی زیندوو پارەیەکی زۆری تێدەچێت تانها ساڵێک بەدوایەکدا دەتوانیت ئەوە بکەیت لەوانەشە دوو ساڵ بەدوای یەکدا پێوانی ئەوە بکەین بەڵام ئەگەر لە %٥٠ی بۆ لە %٨٠ی پورەکانت لەدەست دا ئەوا ناتوانیت سێ ساڵ لەسەر یەک ڕزگارت ببێت، ئێمە زۆر خەممانە لەبارەی لەدەست دانی ئەم یەکەیەی پیشەسازی
ئەوەش لە زۆر ڕووەوە گرنگە یەکێکیش لەوانە بەهۆی ئەوەوەیە کە ئەوە کلتورە لە کشتوکاڵدا ئەم هەنگەوانە کۆچبەرانە دوایین ڕەهەندی ئەمریکان ئەوان پوورە هەنگەکانیان هەڵدەگرن خێزانەکانیان دەگوازنەوە جارێک یان دووان لە ساڵێکدا وە ئەگەر تەماشای فلۆریدا بکەین، لە دەید سیتی لە فلۆریدا ئەو شوێنەیە کە هەموو هەنگاوەکانی پەنسلڤانیای بۆ دەچێت وە پاشان ٢٠ میل خوارووی ڕێگەکە گۆڤێلاندە ئەوەش ئەو شوێنەیە کە هەموو هەنگاوەکانی ویسکۆنینی بۆ دەچێت وە ئەگەر ڕۆژێک چووبیت بۆ سێتڕاڵ ڤالی لە مانگی ٢، دەچێت بۆ ئەم کافێیە لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی دا، کاسی و کەیت ئەوە ئەو شوێنەیە کە هەموو هەنگەوانەکانی بۆ دەچێت لەدوای شەوێکی دوور درێژ لە گواستنەوەی هەنگەکان بۆ باخەکانی بادەم هەموو نانی بەیانی دەخۆن و سکاڵا دەکەنەوە بۆ هەموو ئەوانەی ئەوێ، وە ئەو ئەزمونێکی مەزنە من زۆر هانتان دەدەم کە لەوێدا لا بدەن لەکاتی نانخواردنەکەدا چونکە ئەوە بەتەواوەتی ئەزمونێکی بنەڕەتی ئەمریکییە ئەم خێزانانە دەبینین، ئەمخێزانە ڕەهەندانە لە باوکەوە بۆ کوڕ، لە باوکەوە بۆ کوڕ، ئەم خەڵکانە ئازار دەچێژن ئەوانە کەسانێکیش نین کە داوای یارمەتی لە کەسی تر بکەن وە ئەوانە بەسوودترین کەسن ئەگەر کەسێک هەبێت کە هەموو پورە هەنگاکانی لەدەست دابێت لەکاتی گواستنەوەی بە بار هەڵگرەکان هەمووان خۆیان تێهەڵدەقورتێنن و ٢٠ پورە هەنگێکی پێ دەبەخشن تا یارمەتی بدەن جێی ئەو هەموو زیانەی پورە لەدەست چووەکانی پڕبکاتەوە بەم شێوەیە، ئەوە زۆر چالاکە، وە باوەڕم وایە ئەوە کۆمەڵگەیەکی مێژووی و دڵخۆشکەرە کە تێکەڵیان ببیت
بەدڵنیاییەوە، گرنگی تایبەتی بەلای هەنگەکانەوە هەنگوینەکەی نیە هانتان دەدەم کە بچن هەنگوین بەکاربهێنن مەبەستم ئەوەیە شیرینیەکەی زۆر بەسودە وەک دەزانن، ئەوە شیرینیەکی خۆش و چالاک کەرەوەیە بەڵام وای هەڵدەسەنگێنین یەکێک لە هەر سی پاروویەک کە ئێمە دەیخۆین ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەهەنگوین بەتامکراوە دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە کە لەڕاستیدا ئەگەر تەماشایەکی ئەو نانی بەیانییە بکەین کە دوێنێ بەیانی هەم بوو کەمێک شەربەتی توتڕک، هەندێک میوە، هەندێک گرانۆلا دەبوو ئەوە نانی گەنمی تەواوەتی بوایە، بۆ دەرکەوت مرەبا لەسەر پارچە نانەکەم، وە هەندێک قاوەش ئەگەر هەموو ئەم پێکهاتانەمان وەرگرت جگە لەو بادەمەی کە نەمتوانی لە گرانۆلاکە دەری بهێنم ئەگەر هەموو پێکهاتەکانمان وەرگرت کە هەنگەکان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ تامیان پێبەخشیون هیچی وامان بۆ نامێنێتەوە لەسەر قاپەکانمان کەواتە ئەگەر هەنگمان نەبوو، وەک ئەوە نابێت کە زۆر برسی بین بەڵام سیستەمی خۆراکیمان بەتەواوەتی دادەبەزێت وتراوە بۆ هەنگەکان، کە گوڵ چاوگی ژیانە وە بۆ گوڵەکانیش هەنگەکان نامەبەری خۆشەویستین
ئەمەش دەربڕینێکی زۆر جوانە، چونکە بەڕاستی هەنگەکان ژیانی سێکسی گوڵەکانن، ئەوان وان ئەوان لەبەرامبەر خزمەتگوزاریەکانیاندا پاداشت وەردەگرن ئەوان هەڵاڵەو پیتێنەر وەردەگرن بۆ گواستنەوەی سپێرمی نێرینە. پیتێنەر، لە گوڵێکەوە بۆ گوڵێکی تر هەندێک گوڵ هەن کە خۆیان نەزۆکن، ئەوە واتە ناتوانن ئەو پیتێنەرانەی ناو گوڵەکانیان ناتوانن خۆیان بپیتێنن بۆیە لە باخێکی سێودا، بۆ نمونە بە جارێک دە دار سێو لە ڕیزێک لەهەمان جۆر دەبن، پاشان دار سێوێکی ترت دەبێت ئەوەش جۆرێکی جیاوازە لە پیتاندن هەنگیش زۆر بەوەفایە ئەوان هەڵاڵە دەردەکەن یان پیتاندن دەکەن لە یەک گوڵەوە لەسەر ئەو بەرە دەمێننەوە بەشێوەیەکی بەردەوام هەتا یارمەتی وەچەخستنەوە بدەن وە بەدڵنیاییەوە، ئەوان بۆ ئەوە دروست بوون کە ئەم هەڵاڵە هەڵبگرن ئەوان هەڵگری تەزوویەکی کارەبایی جێگیرن و هەڵاڵەکانیش باز دەدەنە سەر ئەوان وە یارمەتی بڵاوبونەوەی ئەو هەڵاڵەیە دەدەن لە گوڵێکەوە بۆ گوڵێکی تر
هەرچەندە، هەنگی هەنگوین کەمینەن هەنگی هەنگوین نیشتەجێی سروشتی ئەمریکان، ئەوان درکەوتن لەگەڵ داگیرکاریەکاندا لە ڕاستیدا جۆری زیاتری هەنگەکان هەیە لەچاو شیردەرەکان و باڵندەکاندا بەتەنها لە پنسلڤانیادا، بۆ (١٥٠) ساڵ ئەندازەگیریمان بۆ هەنگەکان کردوە وە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش لەم سێ ساڵەی داوییدا توانیومانە زیاتر لە (٤٠٠) جۆری هەنگ بدۆزینەوە لە پنسڤانیادا سی و دوو جۆریان نەناسراو بوون یان نەدۆزرابونەوە وە لەساڵی (١٩٥٠)ەوە دەشێت ئەوە بەهۆی ئەوەوە بێت کە نەمانتوانیوە بەباشی نمونەیان لێوەربگرین بەڵام بەو هۆیەوە، باوەڕم وایە، کە پێشنیار دەکات کە کێشەیەک هەیە لەگەڵ هێزی پیتێنەرەکان وە ئەم هەنگانە سەرسوڕهێنەرن
لەسەرووی هەموویانەوە هەنگێکی گەورە هەیە هەنگە گەورەکان ئەو جۆرانەن کە پێیان دەڵێین نا کۆمەڵایەتی: ئەوان ناکۆمەڵایەتین چونکە تەنها شاژنەکە دەبێت، بەدرێژایی زستان وە هەروەها هەنگی ڕەنگاوڕەنگمان هەیە، ئەمانە گەوهەری ووردن، دەفڕن بەو ناوەدا ئەوانە وەک مێش ووردن دەفڕن بەو ناوەدا وە پاشان جۆرێکی ترمان لە هەنگ هەیە، کە پێی دەڵێن کلێپتۆپاراسیتیس کە شێوەیەکی زۆر خەیاڵییە، ناسکە بۆ وتنی ، بیر خراپ، کوشتن ئەو ووشەیە چیە بۆی دەگەڕێم؟ کوستن ئامادەبوان: هەنگ؟ دێنیز ڤان ئینجیلسدۆرپ: هەنگ. باشە، سوپاس پێکەنین ئەوەی ئەم هەنگانە دەیکەن، لێرەدا دادەنیشن. ئەم هەنگە تاکانە هەوڵدەدەن کونێک لە زەویدا دروست بکەن، یان کونێک لە لقی دارێکدا دروست بکەن پاشان هەڵاڵەکە کۆدەکەنەوە و وەک تۆپێکی لێدەکەن پاشان گەرایەکی دەکەنە سەر ئینجا، ئەم جۆرە هەنگە کوشندانە لە نزیک ئەو کونە خۆیان حەشاردەدەن چاوەڕێ دەکەن دایکەکە لانەکە بەجێبهێڵێت، پاشان ئەمان دەچنە ناوەوە، گەراکان دەخۆن پاشان گەرای خۆیانی تێدا دادەنێن، کەواتە ئەم جۆرە هیچ کارلێک ناکەن بەم شێوەیە، لەڕاستیدا ئەگەر زانیت کە ئەم هەنگە بکوژانەت هەیە ئەوە دەزانیت کە ژینگەیەکی تەندروستت هەیە چونکە ئەم هەنگانە لە سەرەوەی زنجیرەی خۆراکین وە لەڕاستیدا، لیسستێکی سوور هەیە لە بارەی پیتێنەرەکانەوە کە ئێمە نیگەرانین کە دیار نەمابن و لەسەروەی ئەو لیستەشدا ژمارەیەکی زۆر لەم هەنگە بکوژانە هەن، وە بە هەمان شێوە هەنگە گەورەکانیش لەڕاستیدا، ئەگەر لە کەنارەکانی خۆرئاوا دەژین سەردانی ئەم ماڵپەڕانە بکەن، بەڕاستی ئەوان بەدوای خەڵکیدا دەگەڕێن بۆ گەڕان بەدوقای ئەم هەنگە گەورانەدا چونکە باوەڕمان وایە کە هەندێکیان لە ناوچوبن، یان ژمارەیان کەمی کردبێت
کەواتە بەتەنها هەنگی هەنگوین لە کێشەدا نیە بەڵام ئێمە تێناگەین ئەم پیتێنەرە ڕەسەنانە یان لە هەموو ئەو بەشانەی تری کۆمەڵگاکەمان بەدڵنیایشەوە هەنگەکان تاکە فاکتەری گرنگ نین لێرەدا چەندین جۆری تر لە ئاژەڵ هەن کە پیتاندن ئەنجام دەدەن، وەکو شەمشەمەکوێرەکان وە بەهەمان شێوە شەمشەمەکوێرەکانیش لە کێشەدان من دڵخۆشم کە پیاوی هەنگم نەوەک پیاوی شەمشەمەکوێرە چونکە پارە نیە بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی شەمشەمەکوێرە وە شەمشەمەکوێرەکان بە ڕێژەیەکی نائاسایی دەمرن پەتای لوتیسپی ژمارەی شەمشەمەکوێرەکانی سڕیوەتەوە ئەگەر ئەشکەوتێک هەبێت لە نیویۆرک ١٥،٠٠٠ شەمشەمەکوێرەی تێدابوو بێت تەنها ١٠٠٠ دانەی تێدا ماوەتەوە. ئەوەش بەهەمان شێوەی سانفرانسیسکۆیە کە ژمارەیان نیوەی ماوەتەوە لە ماوەی سێ ساڵدا ئەوەش جێی باوەڕ نیە. پارەش نیە ئەوە ئەنجام بدرێت
بەڵام دڵخۆشم لەوەی کە بتوانم بڵێم هۆشدارین لە بارەی، هەموو ئەم دۆخانە، ئەوەش (ئێن دی دی)یە کێشەی بێتوانایی سروشت ئەوەش ئەوەیە کە من وای بۆ دەچم کە ئەوە بێت لە کۆمەڵگەی خۆشماندا هەمانە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ سروشت لە بیر کردوە وا هەست دەکەم ئەگەر دووبارە پەیوەندی ببەستینەوە بە سروشتەوە دەتوانین سەرچاوە و ئارەزوومان هەبێت بۆ چارسەرکردنی ئەم کێشانە باوەڕم وایە چارەسەرێکی ئاسان هەیە بۆ ئێن دی دی ئەوەش بە دروستکردنی مێرگی گوڵزار دەبێت نەوەک چیمەن واشی بۆ دەچم کە ئێمە پەیوەندیمان لەدەست داوە ئەمەش ڕێگەیەکی زۆر جوانە بۆ دووبارە پەیوەندی بەستن بە سروشتەوە ئەگەر مێگێکی باشمان هەبێت لە گوڵ و گوڵزار بۆ ماوەیەکی کەمێک درێژ، ئەمەش دەبێتە تێکەڵبونێکی ترسێنەر ئەگەر تەماشایەکی مێژووی چیمەن بکەین، لەڕاستیدا پارچەیەکە لە تراژیدیا ئەوە وا ناسراوە کە دوو سەد، سێ سەد ساڵ لەمەوبەر کە چێمەن نیشانە بوو بۆ دەسەڵات ئەوەش تەنها بۆ زۆر دەوڵەمەندەکان بوو کە بتوانن سەوزی بهێڵنەوە لەڕاستیدا، بیابانەکان کە بەتەواوەتی بێ بەرهەمن ئەمریکیەکان بەکاریان برد، لە ساڵی ٢٠٠١ دا... لە %١١ ی بەکارهێنانی هەموو مێروو کوژەکان لەسەر چیمەنەکان بوون وە لە %٥ ی گازەکانی هۆکاری قەتیس بوونی گەرما لە بڕینی چیمەنەکانەوە دەروست دەبێت
ئەوەش جێی باوەڕ نیە بۆ ڕێژەی ئەو سەرچاوانەی کە بەکارمان بردوون بۆ هێشتنەوەی چیمەنەکانمان، کە ئەم سیستەم بێسودانەن بۆیە پێویستمان بە دووبارە بیرکردنەوەیە لەم بیرۆکەیە لەڕاستیدا کۆشکی سپی هەندێک مەڕی هەبوو لە بەشی پێشەوەی دا بۆ یارمەتیدانی سەرمایەی ڕەنجی جەنگ لە جەنگی جیهانی یەکەمدا، کە بەلایەنی کەمەوە بیرۆکەیەکی خراپ نیە وە ناشبێت بە بیرۆکەیەکی خراپ دەمەوێت بڵێم ئەمە بەهۆی ئەوەوە نیە کە من بەتەواوەتی دژی بڕینی چیمەنم پێم وایە کە هەندێک لایەنی باشە هەیە لە هێشتنەوەی چیمەنەکاندا لە پێوەرێکی دیاری کراودا، وە باوەڕم وایە ئێمە هاندراوین بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە بەڵام بەهەمان شێوە دەمەوێت هەندێک لەو بیرۆکانەی کە لێرە گوێمان لێبوو بەهێزی بکەم چونکە بوونی مێرگی گوڵزار یان ژیان لە نزیک مێرگی گوڵزار گۆڕینە ئەوە زۆر دڵخۆشکەرە ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ ئەو شتانەی ئەوێدا هەیە ئەم ڕووەکە شیردەرانە لە مێرگی گوڵزارەکەی مندا گەشەیان کردوە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا. زیادی کرد بۆ دەرکەوتنی جۆری جیاواز لە ڕووەکەکان یاخود مێروەکان، کە دێن بۆ ئەم گوڵانە، بۆ تەماشاکردنی ئەوە وە بیستومانە لەبارەی ئەم پەیوەندیەوە کە دەتوانیت لەگەڵ مەی هەتبێت ئەم هاودەمە دەتوانیت هەتبێت هەتا پێدەگات وە ئەو هووم بۆنە جیاوازەشیان هەیە ئەمەش هاودەمی کردنە ئەمەش پەیوەندیەکە کە هەرگیز وشک نابێت تۆ هەرگیز بێ هاودەم نابیت بە هەمان شێوە هەتا تۆ ئەم مەیە دەخۆیتەوە من هانتان دەدەم کە بچن ئەو کارە بکەن
ئێستا هەموومان مێرگی گوڵزارمان هەیە یاخود چیمەن کە دەتوانین بیگۆڕین، بەم شێوەیە دەتوانیت هەمیشە مێرگی گوڵزار لە ئینجانەسدا بەرهەم بهێنیت هەنگەکان ئاشکران، دەشێت دەرگای کراوە بن بەرەو شتەکانی تر من ناڵێم پێویستە لەسەرت کە مێرگێک لە ئینجانە دروست بکەیت بەڵکو ئینجانەیەک لە مێرگێکی گوڵزار دروست بکە بەڵام بەهەمان شێوە دەشتوانیت ئەم کۆمەڵگەیەی هەنگەوانەکانت هەبێت لە شاردا یاخود لەسەربانی باڵەخانەکاندا کە ئەم هەنگەوانانە دەژین ئەمە لەپاریسە لەو شوێنەی کە هەنگەوانەکانی لێ دەژی وە پێویستە هەموو کەسێک پورەیەکی هەنگ دابنێت چونکە ئەمە خۆشترین و سەرسوڕهێنەرترین شتە وە ئەگەر وویستمان خۆمان لە (ئێن دی دی) چارەسەر بکەین، یان کێشەی بێتوانایی سروشت ئەمە باشترین ڕێگەیە تا ئەو کارە بکەیت پورەیەکی هەنگ بێنە و مێرگێکی گوڵزاری بۆ دروست بکە وە تەماشای ئەو ژیانە بکە کە دەگەڕێتەوە بۆ ژیانت وە لەگەڵ ئەوەشدا، وای بۆ دەچم ئەوەی کە دەتوانیت بیکەین، ئەگەر ئەمە ئەنجام بدەین دەتوانیت دڵنیابیتەوە لە داهاتومان.... داهاتویەکی بێ کەموکوڕی تر کە هەنگەوانەکان و هەنگەکانیش بگرێتەوە بە مێرگی گوڵزارەکانیشەوە وە ئەو گەشتە .... دەرکەوتنی ئەو گەشتی گۆڕانکاریەیە هەتا مێرگی گوڵزارەکەت گەشە بکات و هەتا هەنگەکانت بمێنێت یاخود سەیری ئەو هەنگە ڕەسەنانە دەکەیت کە لەوێدان.... گەشتێکی هەتا بڵێی هەژێنەرە وە هیوادارم کە ئێوە تاقی بکەنەوە وە هیواداریشم ڕۆژێک لەبارەیەوە شتێکم بۆ باس بکەن زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئامادەبونتان. زۆر سوپاس
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
هەنگەکان بە شێوەیەکی ترسناک بە کۆمەڵ دەمرن، بۆچی؟ هەنگەوانی شارەزا (دینیس ڤان) لە یەکێک لە گرنگترین شوێنەکانی سروشت توێژینەوە دەکات لەسەر یەکێک لە پاکترین بونەوەرەکان، تاکو لێیان تێبگات و ئەو نادیارییە بخاتە ڕوو کە شاردنەوەی مەترسیدارە
Dennis vanEngelsdorp is Acting State Apiarist for Pennsylvania's Department of Agriculture, studying colony collapse disorder -- the alarming, worldwide disappearance of worker bees and Western honey bees. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.