من چەند شتێکتان بۆ باس دەکەم لەسەر هەڵسوکەوتی ناشیاو نەک دەربارەی ئێوە، بەدڵنیاییەوە، دەربارەی خەڵکانی تر (پێکەنین)
پاش ئەوەی چەند ساڵێک لە MIT بووم ئەوەم بۆ ڕوون بۆیەوە کە ڕاپۆرتی ئەکادیمی شتێکی خۆش نییە دەزانن، من نازانم کە ئێوە چەنێکتان لێخوێندۆتەوە بەڵام خوێندنەوەو نوسینی هیچ خۆش نیە بگرە ناخۆشترە کە دەینوسیت لەبەر ئەوە بڕیارمدا کە شتێک بۆ خۆشی بنوسم بیرۆکەی ئەوە هاتە خەیاڵم کە کتێبێ بۆ خواردن دروست کردن بنوسم وە ناونیشانی ئەو کتێبەم کرد بە خواردن بەبێ نان: هونەری خواردن لەوە زیاترە کە خۆتی بۆ هەڵبدەین (پێکەنین) وەک ئەوە وایە کە لە مەتبەخەوە تەماشای دنیا بکەیت من زۆر ئارەزوو بەوە دەکەم، هەروەها بەنیاز بووم کەمێک قسە لەسەر توێژینەوە بکەم، کەمێک دەربارەی مەتبەخ دازانن ئێمە زۆر شت لە مەتبەخدا دەکەین، بڕوام وابوو سەرنج ڕاکێش دەبێت هەروەها چەند بەشێکم نوسی و بردم بۆ چاپخانەی MIT و وتیان جوانە بەڵام ئەوە بۆ ئێمە نابێت، بڕۆ کەسێکی تر بدۆزەرەوە چومە لای چەند کەسێکیتر، هەمویان هەمان شتیان وت جوانە، بۆ ئێمە نابێت
هەتا یەکێکیان وتی تەماشا بکە ، ئەگەر تۆ ئەو شتەت مەبەستە سەرەتا پێویستە کتێبێک لەسەر توێژینەوەکەت بنوسیت و بڵاوی بکەیتەوە پاشان چانسی ئەوەت دەبێت کە شتی تر بنوسیت ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتوو بیت، دەبێت بیکەیت منیش وتم '' بەڕاستی من نامەوێت لەسەر توێژینەوەکەم بنوسم هەموو ڕۆژەکە خەریکی ئەوە بووم، دەمویست لەسەر شتێکی تر بنوسم شتێک کە کەمێک فراوانتر و ئاسانتر بێت'' ئەو کەسە زۆر توند بوو وتی '' سەیرکە، ئەوە تەنها ڕێگەیە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەیت'' منیش وتم'' باشە ئەگەر پێویست بێت بیکەم'' تەنها یەک ڕێگە هەیە. وتم '' دەربارەی توێژینەوەکەم دەنوسم ئەگەر ڕێگەیەکیتر نەبێت، وە دوای ئەوە دەچم بە لای کتێبی خواردن دروست کردنەوە'' لە کۆتایدا کتێبێکم لەسەر توێژینەوەکەم نوسی
وە بۆم دەرکەوت کە دوو رۆژی خۆشم دەبێت سەرەتا چێژم لە نوسینەکە وەرگرت بەڵام سەرنج ڕاکێشترین شت ئەوە بوو کە شت لە خەڵکەوە فێربووم ئەوە باشترین کاتیشە بۆ نوسین چونکە وەڵامی زۆر لە خەڵکەوە وەر دەگریت خەڵک دەربارەی شارەزای خۆیان بۆ من دەنوسن وە دەربارەی نمونەکانیان، ئەوشتانەی کە هاوڕانین لەگەڵی وە ئەوانەی کە لە گەڵی هاوڕان سەرەڕای ئامادە بوونم لێرە ... مەبەستم لە دوو ڕۆژی ڕابردوە چەند هەڵسوکەوتێکی نامۆم بۆ ڕوون بۆیەوە کە هەرگیز بیرم لێنەکردبۆوە (پێکەنین) کە من پێم وایە زۆر سەرنج ڕاکێشە
هەندێ شتتان پێدەڵێم لەسەر ، هەڵسوکەوتی ناشیاو من دەمەوێت لە چەند نمونەیەکی خەیاڵاویەوە دەست پێبکەم وەک وێنەیەکی هەست پێکراو بیر لەم دوو خشتەیە بکەنەوە وە دەبێت ئەم شێوە نادیارەتان بینیبێت ئەگەر بپرسم کامیان گەورەترە، هێلە ستونیەکەی لای چەپ یان هێڵە ئاسۆییەکەی خشتەی لای ڕاست کامیان گەورەتر دەردەکەوێت؟ ئایا ئێوە دەبینن کە ئەوەی لای چەپ گەورەترە؟ ئەخێر، وانیە ئەوە مەحاڵە بەڵام خۆشترین شت دەربارەی بینینی شتی خەیاڵاوی ئەوەیە کە دەتوانیت بە ئاسانی هەڵەکان ببینیت دەتوانم چەند هێڵک بکێشم بە هیچ شتێک ناگۆڕێت دەتوانم هێڵەکان بسڕمەوە بۆی باوەڕی زیاتری ئێوە بەدەست بهێنم کە هێڵەکانم بەش بەش نەکردوە من ئەوەم سەلماند کە چاوەکانتان هەڵتان دەخەڵەتێنێت ئێستا سەرنج ڕاکێشترین شت لەسەر ئەمە ئەوەیە کە هێڵەکان لا دەبەم وەکو ئەوە وایە کە هیچ شتێک فێرنەبوین (پێکەنین) تۆ ناتوانیت تەماشای ئەمە بکەیت و بڵێت، باشە ئێستا ڕاستیەکان دەبینم وانیە؟ مەحاڵە زاڵ بیت بەسەر ئەو بیرۆکەیەیا کە ئەمە درێژترە ئەو شتەی کە دەیزانیت بەردەوام دوبارە دەبێتەوە، و هەڵمان دەخەڵەتێنێت وە هیچ شتێک نیە بیکەین بۆ ئەوە، بێجگە لەوەی کە ڕاستەیەک بهێنین و بیپێوین
ئەمە دانەیەکی ترە، ئەمە خەیاڵاویترین شتە کە من ئارەزوی پێدەکەم بەشی سەرەوەی ئەمە ڕوی کردۆتە چ ڕەنگێک؟ قاوەی، سوپاس ئەوەی خوارەوە، زەرد؟ دەرکەوت کە هەردوکیان لە یەک دەچن دەتوانن لە یەکچونەکانیان ببینن؟ زۆر زۆر گرانە من دەتوانم چواگۆشەکە بەوە داپۆشم ئەگەر هەموو چوارگۆشەکە بەوە داپۆشم ، دەتوان لەیەک چوەکانیان ببینن؟ هەروەها ئەگەر باوەڕیشم پێناکەن، پاش کەمێکیتر دەیبینن وە کەمێک کاری هونەری تێدا دەکاین و دەبینن لە یەک دەچن بەڵام، دوبارە هەمان شتە ئەگەر بێت و باکگراونەکەی لا ببەین نەبینراوەکە دروست دەبێتەوە، وایە؟ هیچ ڕێگەیەکمان لەبەر دەستدا نیە تا لەوە ڕزگار ببین وابزانم ئەگەر ڕەنگ کوێر بیت، ناتوانیت ئەوە ببینیت دەمەوێت وەک وێنەیەک بیرلەو شتە خەیاڵاویانە بکەنەوە
بینین گەورەترین شتە کە ئێمە هەمانە بەشێکی گەورەی مێشکمان تایبەتە بە بینین-- گەورەتر لەو بەشانەی کە بۆ شتی ترە ئێمە زیاتر شت دەبینین لە رۆژانەماندا،زیاتر لە هەموو شتەکانیتر وە ئێمە بە شیوەیەک دروست کراوین کە شت بە جیاوازی ببینین وە ئەگەر ئێمە ئەم هەڵە چاوەڕوان کراوانە دوبارە بکەینەوە کە زۆر باشین تیایدا چانسی ئەوە چەندە کە هەڵەی گەورەتر نەکەین لەو شتانەی کە باشنین تیایدا بۆ نونە ، دەرکردنی بڕیاری دارای (پێکەنین) شتێک کە هەر لە سەرەتاوە ناتوانین بیکەین بەشێکی تایبەت نیە لە مێشکماندا و هەموو ئیشەکە ناکەین لە ڕۆژێکدا قسە لەسەر ئەم بارانە یەوەیە لەوانەیە کە کێشە دروست ببێت کاتێک ئەو هەموو هەڵانە دەکەین هەروەها خراپتر، ڕێگەیەکی وەها نیە کە بە ئاسانی هەڵەکان ببینین لەبەر ئەوە لە مەودای خەیاڵدا دەتوانین بە ئاسانی هەڵەکان نیشان بدەین لە دۆخێکی نادیار و خەیاڵاویدا زۆر زۆر ئەستەمە کە هەڵەکان نیشانی خەڵک بدەین
لەبەر ئەوە من دەمەوێت هەندێک شتی نادوارتان نیشان بدەم یان چەند بڕیارێکی نادیار لەسەر هەمان بابەت ئەوە یەکێکە لەو بەشانەی زانستی کۆمەڵایەتی کە من گرنگی پێدەدەم بابەتەکە لە لایەن جۆنسۆن و کۆدیسۆن ەوە نوسراوە لە بنەڕەتدا ئەوە نیشان دەدات کە ڕێژەی دانیشتوان بەشداری دەکەن و دەیانەوێت بەشدار بن لە بەخشینی یەکێک لە ئەندامەکانی لەش بە خەڵک وەک هاوکاریەک ئەوە لە وڵاتانی ئەوروپا ڕودەدات، تۆ بە ئاسانی دوو جۆر وڵات دەبینیت ئەو وڵاتانەی لە لای ڕاستن، زۆرتر دەبەخشن هەروەها ئەو وڵاتانەی لە لای چەپن کەمتر دەبەخشن یان زۆر کەمتر لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە، بۆچی؟ بۆچی هەندێک وڵات زۆر دەبەخشن وە هەندێکیتر کەم دەبەخشن؟
کاتێک ئەم پرسیارە لە خەڵک دەکەین ئەوان بەو شێوەیە بیردەکەنەوە کە پەیوەندی هەیە بە کلتورەوە وانیە؟، تا چەند گرنگی بە خەڵک دەدەن؟ ئەندامێکی لەش بدەیت بە کەسێکی تر لەوانە زیاتر پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە تا چەند گرنگی بە کۆمەڵگە دەدەین، وە چۆن پەیوەندی بە تۆوە هەیە یان لەوانەیە پەیوەندی دیینەوە هەبێت بەڵام ئەگەر تۆ تەماشای ئەم بەشە بکەیت، ئەوەت بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ئەو وڵاتانەی کە لە یەک دەچن لە ڕاستیدا لە ڕووی هەڵسوکەوتەوە جیاوازن بۆ نمونە، سوید ئەوەی لای بەشی ڕاست وە دانیمارک ، کە ئێمە وادەزانین لە ڕوی کلتورەوە لە یەکەوە زۆر نزیکن لە بەشی لای چەپەوە ئەڵمانیا لە لای چەپ، نەمسا لە لای ڕاست هۆڵندا لە لای چەپ ، و بەلجیکا لە لای ڕاست لە کۆتایدا، بە پێی خوێندنەوەی تۆ لەسەر لەیەکچونەکانی وڵاتانی ئەوروپا دەتوانیت بیر لە بەریتانیا و فەڕەنسا بکەیتەوە وەک چیاواز بن یان نا بەڵام، ئەوە ئاشکرایە کە لە ڕوی بەخشینەوە زۆر جیاوازن
هەر بەو بۆنەیەوە، هۆڵەندا بابەتێکی سەرنج ڕاکێشە تۆ بەو شێوەیە هۆڵەندا دەبینیت کە باڵا دەسترین بێت لە گروپی بچوکدا بۆمان دەردەکەوێت کە ڕێژەکە دەبێت بە %٢٨ پاش ئەوەی هەموو ماڵەکان ئاگادار کرانەوە لە ڕێگەی نامەوە داوا لە خەڵک بکەین کە بەشداری بکەن لە پڕۆگرامی بەخشین دا ئەو پەندەتان بیستوە کە دەڵێت '' لە ڕێگەی پاڕانەوەوە شتت دەست دەکەوێت'' ئەوە ڕێژەی %٢٨ لە بەخشینی ئەندامەکانی لەش
بەڵام هەرشتێک کە ئەو وڵاتانەی لای ڕاست دەیکەن ئەو شتانە زۆر باشترە لە پاڕانەوە کەواتە ئەوان چی دەکەن؟ ئەوە دەردەکەوێت کە پەیوەندیەکی نهێنی بە فۆڕمەکەوە هەیە لە DMV ئەمەش چیرۆکەکەیە ئەو وڵاتانەی لای چەپ فۆڕمێکیان هەیە لە DMV کە لەم شێوەیە دەچێت ئەگەر دەتەوێت بەشداری بکەیت نیشانەی ڕاست بدە لە چوارگۆشەکە لە پرۆگرامی بەخشینی ئەندامەکانی لەش کەواتە چی ڕودەدات؟ خەڵک نیشانەی ڕاست لێنادات و بەشداری ناکەت ئەو وڵاتانەی کە لای ڕاستن زۆرتر دەبەخشن شێوازێکی زۆر جیاوازی فۆڕمیان هەیە دەڵێن نیشانەی ڕاست بدە لەو چواگۆشەیە ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش کاتێک خەڵک دەگاتە ئەو بەشە دیسان نیشانەی ڕاست لێنادات بەڵام ئەم جارە بەشدار دەبن
ئێستا بیربکەنەوە ئەمە مانای چیە ئێمە بەیانیان هەڵدەستین و هەست دەکەین کە بڕیار دەدەین هەڵدەستین و دەرگای کانتۆرەکە دەکەینەوە وا هەست دەکەین بڕیار دەدەین لەسەر ئەوەی چی لەبەر دەکەین کە دەرگای سەلاجە دەکەینەوە وا هەست دەکەین کە بڕیار دەدەین چی بخۆین ئەوەی لێرەدا دەردەکەوێت ئەوەیە کە زۆرێک لەو بڕیارانە لە ژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نین ئەوانە بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە فۆڕمەکە دادەنێن کتێک دەچیتە ناو DMV وە ئەو کەسەی کە فۆڕمەکەی داناوە کاریگەری دەبێت لەسەر تۆ لەسەر ئەوەی کە تۆ بڕیاری لێدەدەیت ئێستا ئەوە زۆر قورسە کە ئەنجامەکان بە خێرای وەربگرین ، بۆخۆت بیری لێبکەرەوە چەند کەس لە ئێوە باوەڕی وایە کە ئەگەر بتەوێت مۆڵەتەکەت تازە بکەیتەوە سبەینێ وە چویت بۆ DMV وە یەکێک لەو فۆڕمانە پڕ بکەیتەوە کە بە ڕاستی بیرو هەڵسوکەوتی تۆ دەگۆڕێت؟ زۆر زۆر گرانە کە بیر بکەیتەوە کە تۆ کاریگەریت هەبێت لەسەر ئێمە دەتوانین بڵێین ''ئۆه بەدڵنیاییەوە کاری گەری دەبێت لەسەر ئەو ئەوروپیە گاڵتە جاڕانە'' بەڵام کاتێک دەگاتە لای ئێمە ئێمە هەستێکی وامان دەبێت کە کۆنتڕۆڵ لە دەستی خۆماندایە ئێمە وا هەست دەکەین کە کۆنتڕۆڵ لە دەستماندایە وە بڕیار دەدەین ئەوە زۆر قورسە کە ئەو بیرۆکەیە وەربگرێت ئەو بیرۆکەیەی کە ئێمە هەمانە شتێکی نادیار هەیە لە بیر و ڕاکانماندا، لە جیاتی بڕیاری ڕاستەقینە
لەوانەیە ئێستا تۆ بڵێت '' ئەوە ئەو بڕیارانەیە کە گرنگی پێنادەین'' لە ڕاستیدا مانای ئەو بڕیارانە دەربارەی ئەو شتانەی کە ڕودەدەن دوای ئەوەی دەمرین چۆن بتوانین کەمتر گرنگی بدەین بە شتێک لە شتێکی تر کە لە دوای مردنمان ڕودەدات؟ کەواتە، ئەو ئابوری ناسەی کە باوەڕی بە مەنتیق هەیە لەوانەیە بڵێت ''دەزانی چی؟ کێشی ئەو قەڵەمەی هەڵی دەگریت وە نیشانەی V گەورەترە لەو قازانجە چاوەڕوان کراوەی کە لەو بڕیارە دەستمان دەکەوێت لەبەر ئەوەیە کە ئەو ئەنجامەمان دەست دەکەوێت'' بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە پەیوەندی بەوەوە نیە کە ئاسانە پەیوەندی بەوەوە نیە کە شتێکی باوە، هەروەها پەیوەندی بەوەوە نیە کە گوێی پێنادەین پێچەوانەکەی ڕاستە، لەبەر ئەوەیە کە گرنگی پێدەدەین ئەوە قورس و ئاڵۆزە ئەوەندە ئاڵۆزە کە نازانین چی بکەین وە لەبەر ئەوەی کە نازانین چی بکەین تەنها ئەوە هەڵدەبژێرەن کە هەیە و بۆمان دیاری کراوە
یەک نمونەی ترتان پیشان دەدەم ئەمە لە بابەتێکی ڕێدڵماێر و سکافیر ە ئەوان دەڵێن '' ئەم ئەنجامە ڕوبەڕوی شارەزاکەنیش دەبێتەوە، ئەو خەڵکانەی پارەیەکی باش وەردەگرن، شارەزان لە بڕیارەکاندا، زۆر توشی ئەوە دەبن'' ئەوان گروپێک لە پزیشک کۆ دەکەنەوە وە کێشی چەند نەخۆشێکیان نیشان دەدەن ئەم نەخۆشە تەمەنی ٦٧ ساڵەو پێشتر جوتیار بوە ماوەیاکی زۆرە ئازاری هەیە لە بەشی ڕاستی لای سمتی ئەوان بە دکتۆرەکانیان وت '' ئێوە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا بڕیارتان دا کە هیچ شتێک ناکرێت بۆ ئەم نەخۆشە دیارە ئەو هەموو چارەسەرە هەیە بەڵام کاریگەری نابێت لەبەر ئەوە ئێوە پێشنیاری گۆڕینی سمتان بۆ کرد گۆڕینی سمت باشە؟'' کەواتە نەخۆشەکە لە ڕێگای گۆڕینی سمتیەتی پاشان دواتر بە نیوەی دکتۆرەکانیان وت، وتیان '' دوێنێ ئێوە چاوتان بە کەیسەکەی نەخۆشەکە کەوتوە'' هەروەها بۆتان دەرکەوتوە کە لە بیرتان چوە چارەسەرێک بەکار بهێنن'' بیری ئازار شکێنتان نەبوە چی دەکەن؟ ئایا نەخۆشەکە بانگ دەکەنەوە و ئازارشکێنەکەی بدەنێ؟ یان وازیلێدەهێنن تا سمتی بگۆڕن؟'' هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە زۆربەی دکتۆرەکان لەم کەیسەدا بڕیاریان دا نەخۆشەکە بانگ بکەنەوە و ئازار شکێنی بۆ بەکار بهێنن ئەوە زۆر باشە بۆ دکتۆرەکان
گروپەکەی تری دکتۆرەکان وتیان '' کاتێک دوێنێ چاوت بە کەیسەکادا خشاندەوە ئەوەتان بۆ دەرکەوت کە دوو ڕێگا چارەسەری تریش هەبوو کە هێشتا هیچیانمان تاقی نەکردۆتەوە ئازارشکێن یاخود بەنج'' وتیان '' دووڕێگای چارەسەرتان هەیە کە هێشتا تاقیتان نەکردۆتەوە، چی دەکەن ؟ لێیان دەگەڕێت بڕۆن یاخود دەیان گەڕێنیتەوە. ئەگەر بیانگەڕێنیتەوە ئازارشکێنەکە بەکاردەهێنیت یاخود بەنجەکە؟ کامیان؟ '' ئێستا بیری لێبکەرەوە، ئەم بڕیارە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە نەخۆشەکە بەردەوام دەبێت لە بیرکردنەوەی گۆڕینی سمتی بەڵام ئەگەر بیانگێڕنەوە ، هەموو شتەکان ئاڵۆز دەبن ڕێگایەکیتر هەیە چی ڕودەدات ئێستا؟ زۆرینەی دکتۆرەکان بڕیاریان دا ڕێگە بە نەخۆشەکە بدەن بڕوات بۆ گۆڕینی سمتی بەو بۆنەیەوە ، هیوادارم ئەمە هەستتان بجوڵێنێت (پێکەنین) کاتێک تۆ دەچیت پزیشکەکەت ببینیت شتەکە ئەوەیە کە هیچ پزیشکێک بە هیچ شێوەیەک ناڵێت '' بەنج، ئازارشکێن، یان گۆڕین. دەی با بچین بەلای سمت گۆڕینەوە'' بەڵام ئەو کاتەی کە تۆ گوێت لەوە دەبێت کاریگەریەکی زۆری دەبێت لەسەر ئەوەی بەچی کۆتای دێت
چەند نمونەیەکی ترتان پێ نیشان دەدەم لەسەر دەرکردنی بڕیاری نابەجێ بیهێنە پێش چاویخۆت کە من هەڵبژاردنێکت دەدەمێ. ئایا دەتەوێت لە کۆتای هەفتەدا بچیت بۆ ڕۆما؟ هەموو خەرجیەکەت بکرێت؟ ئوتێل، هاتوچۆ، خواردن و نانی بەیانی نانی بەیانی تایبەت، هەموو شتێک یان بەسەربردنی کۆتای هەفتە لە پاریس؟ ئێستا، کۆتای هەفتە لە پاریس، کۆتای هەفتە لە ڕۆما، ئەمانە جیاوازن خواردنیان جیاوازە، کلتوریان جیاوازە، هونەریان جیاوازە ئێستا تەماشا بکە هەڵبژاردنێکی ترم زیاد کرد بۆ لیستەکە کە هیچ کەسێک نایەوێت بیهێنە پێش چاوت ئەگەر بڵێم '' کۆتای هەفتە لە ڕۆما، کۆتای هەفتە لە پاریس، یان ئوتومبیلەکەت بدزرێت؟'' (پێکەنین) ئەوە بیرۆکەیەکی پێکەنیناویە، لەبەرئەوەی بۆچی ئوتومبیلت بدزرێت، لەسەر شێوەیە، کاریگەری هەمووشتێک؟ (پێکەنین) بەڵام چی دەبێت ئەگەر ئەو هەڵبژاردنی دزینی ئوتومبیلەت بەو شێوەیە نەبوو چی ئەبێت ئەگەر لە گەشتەکەی ڕۆماتدا هەموو خەرجیەکت بکرێت هاتوچۆ، نانی بەیانی بەڵام قاوەی بەیانیانی لەگەڵ نەبێت. ئەگەر قاوە بخۆیتەوە پێویستە خۆت پارەکەی بدەیت، نرخەکەی دوو یۆڕۆیە ئێستا، بە چەند شێوەیەک دەتوانیت بچیت بۆ ڕۆما لەگەڵ قاوەکە باشە بۆچی ڕۆمات دەوێت بەبێ قاوەکە؟ وەک ئەوە وایە کە ئوتومبیلە دزراوەکە هەڵبژێریت، هەڵبژاردنێکی بێ بایەخە بەڵام بزانە چی ڕویدا؟، ئەو کاتەی ڕۆما هەڵدەبژێریت بی قاوەکە ڕۆما لەگەڵ قاوە بەنرخ دەبێت، هەروەها خەڵک هەڵی دەبژێرن لە ڕاستیدا هەڵبژاردنی ڕۆما بەبێ قاوەکە وا لە ڕۆما لەگەڵ قاوەکە دەکات بایەخیان هەبێت نەک تەنها بۆ ڕۆما بەبێ قاوەکە بەڵکو بایەخیشی دەبێت بۆ پاریس (پێکەنین)
ئەمە دوو نمونەیە لەسەر ئەو ڕێسایە ئەوە ڕیکلامێک بوو لەلایەن ئابوری ناسێکەوە چەند ساڵێک لەمەو پێش کە سێ هەڵبژاردەی پێداین داشکاندن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ ٥٩ دۆلار داشکاندن بۆ نوسراوەکە بۆ ١٢٥ یان دەتوانیت هەردوکی بەدەست بهێنیت بە ١٢٥ (پێکەنین) ئێستا من تەماشای ئەوەم کردوو ناوم نا ئابوریناسەکە وە هەوڵم دا بۆم دەربکەوێت ئەوان بیریان لە چی دەکردەوە لە کەسێکەوە بۆ چەند کەسێکیتر هەوڵم دا هەتا گەیشتمە کەسێک کە بەڕێوەبەری سایتەکە بوو وە من ئاگادارم کردنەوە، دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە تا بزانن چی ڕویداوە دواتر کە زانیم ، ڕیکلامەکە نەما، بەبێ هیچ ڕونکردنەوەیەک
لەبەرئەوە بڕیارم دا ئەم تاقیکردنەوەیە ئەنجام بدەم کە واینیشان بدەم ئابوری ناسەکەم خۆش دەوێت و کارم لەگەڵ کردوە ئەوەم بردوو پشانی ١٠٠ قوتابیم دا لە MIT وتم '' کامیان هەڵدەبژێرن ؟ '' ئەمانە بازاڕی ئاڵوگۆڕە زۆربەی خەڵک گرێبەستی باشیان دەوێت بە خۆشحاڵیەوە کە هیچ کەس دەسەڵاتی وەهای هەڵنەبژارد ئەوە مانای ئەوەیە کە قوتابیەکانمان دەخوێننەوە (پێکەنین) بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنێکی وەهات هەبێت کە کەس نەیەوێت دەتوانیت هەڵینەبژێریت، وانیە؟ لەبەر ئەوە شێوازیکی ترم هەڵبژاردووە کە هەڵبژاردنی (ناوەڕاستم ) لابردوە پاشان دام بە ١٠٠ قوتابی تر، تەماشا بکەن چی ڕودەدات ئێستا بایەخترین هەڵبژاردە گۆڕا بە بێ بایەخترین هەڵبژاردە وە بەبێ بایەخترین دەبێت بە بایەخترین هەڵبژاردە
ئەوەی ڕوویدا پەیوەندی بەو هەڵبژاردەیەوە بوو کە بێنرخ بوو لە ناوەڕاستدا، بەشێوەیەک بێبایەخ بوو کە هیچ کەس نەییدەویست بەڵام ئەوەندە بێ بایەخ نەبوو لەڕوی ئەوەی کە یارمەتی خەڵکی دا بۆ دۆزینەوەی ئەو شتەی کە دەیانویست لە ڕاستیدا، ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ناوەڕاستەوە هەیە کە تەنها ١٢٥ دۆلارت دەست دەکەوێت چاپکراو و وێب سایتە بە ١٢٥ دۆلار شتێکی نایابە هەروەها لە کۆتایدا خەڵک هەڵیدەبژێرن نەو بۆنەیەوە، مەبەستی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە کە بە ڕاستی نازانین نازانین چ شتێک لامان پەسەندە لەبەر ئەوەی نازانین کامە پەسەندە ئێمە هەست بەو کاریگەرانە دەکەین کە لەسەرمانە لە لایەن هێزە دەرەکیەکانەوە و گوێنەدانە بەو هەڵبژاردنە تایبەتانەی کە بۆ ئێمە دانراون و هیتریش
یەک نمونەی تر دەربارەی ئەمە خەڵکی بڕوای وایە لەکاتی کارکردن لەگەڵ ڕاکێشانی فیزیایی یەکێک دەبینین خێرا بۆمان دەردەکەوێت ئایا بەدڵمان دەبێت یان نا سەرنج ڕاکێشە یاخود نا لەبەر ئەوەیە کە چوار خولەکمان هەیە بۆ چاوپێکەوتن لەبەر ئەوە بڕیارم دا کە ئەم تاقیکردنەوەیە بکەم لەگەڵ خەڵکدا من چەند وێنەیەکی هێڵکاری خەڵکتان نیشان دەدەم ، خەڵکی ئاسای نا تاقیکردنەوەکە لەگەڵ خەڵک بوو هەندێک وێنەی (تۆم) و هەندێک وێنەی (جێری)م نیشانی خەڵک دا وتم '' لەگەڵ کامیان دەتەوێت ژوان ساز بکەیت؟ تۆم یا جێری؟ بەڵام بۆ نیوەی خەڵک ، شێوازی خراپی جێریم نیشان دا بە فۆتۆشۆپ بەشێوەیەک جێریم گۆڕی کە کەمتر سەرنج ڕاکێش بێت (پێکەنین) بۆ خەڵکانی تر لایەنی خراپی (جێریم) زیادکرد وە پرسیارەکە ئەوە بوو، ئایا لایەنی ناشرینی (جێری) یان (تۆم) کاریگەر دەبێت لەمە کەسایەتیان؟ دوو برا سەرنج ڕاکێشە وەڵامەکە بە دڵنیاییەوە بەڵێ بوو لە باسی ناشرینی جێری دا جێری بەناوبانگ بوو لەباسی ناشرینی تۆم دا تۆم بەناوبانگ بوو
ئەمە بە دڵنیاییەوە پەیوەندی بە دوو بەرکەوتنەوە هەیە دەربارەی ژیانی گشتی ئەگەر بچیت بۆ بازار کێ دەبەیت لەگەل خۆت؟ (پێکەنین) تۆ بە دڵنیاییەوە شێوازی ناشرینی خۆتت دەوێت (پێکەنین) هەمان شێوە هەمان شێوە... بەڵام تۆزێک ناشرینتر (پێکەنین) خاڵی دوەم بە دڵنیاییەوە ئەوەیە ئەگەر کەسێکیتر بانگهێشت بکات، دەزانیت کە خەڵک چۆن بیرت لێدەکەنەوە (پێکەنین) ئێستا ئێوە تێدەگەن
مەبەستە گشتیەکە چیە؟ مەبەستەکە ئەوەیە کە ئێمە بیر لە ئابوری دەکەینەوە، ئێمە لە ڕوانگەیەکی جوانەوە تەماشای سروشتی مرۆڤ دەکەین '' مرۆڤ چ خەڵاتێکی جوانە، چ هۆکارێکی نایابە'' ئێمە لەو ڕوانگەیەوە تەماشای خۆمان دەکەین و بیر لە خەڵکی دەکەینەوە هەڵسو کەوتی ئابوریانە چاوەڕوان کراوە کە هیچ بەخشندەییەک نانوێنێت لە بەڕامبەر خەڵکدا لە ڕاستیدا، لە شێوازی تەندروستیانەوە، ئەوە بیروڕای ئێمەیە (پێکەنین) بەڵام، ناوپۆشێکی زیو هەیە وابزانم، ناوپۆشە زیوەکە ئەوەیە تا ڕادەیەک، هۆکارەکە بۆ ئەوەی بیروڕای ئابوری سەرنج ڕاکێش بێت ئایا ئێمە سوپەر مانین؟، یاخود هۆمەر سمسۆنین؟
کاتێک کە دەگاتە دروست کردنی جیهانێکی دیار تاڕادەیەک، ئێمە لە ڕێگرییەکان تێدەگەین دروست کردن بە چەند هەنگاوێک دەبێت، ئێمە ئەو شتانە بنیاد دەنێین کە هەموو کەسێک دەتوانێت بە ئاسانی بەکاری بهێنێت (پێکەنین) ئێمە لە سنوری دەسەڵاتەکانمان تێدەگەین هەروەها لە دەوری خمان دروست دەکەینەوە بەڵام، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، کاتێک دەگاتە جیهانێکی عەقڵی کاتێک ئێمە دیزاینی سیستەمی تەندروستی و خانەنشین کردن و بازار کردن دادەنێین ئێمە تا ڕادەیەک بێ دەسەڵات خۆمان لە بیر دەکەین وابزانم ئەگەر ئێمە بەباشی بێ دەسەڵاتی خۆمان ببینین بەهەمان شێوەی تێگەیشتنمان، لە بێدەسەڵاتی مادیمان تەنانەت، چاو نابڕنە ناو چاومان لە هەمان کاتدا دەتوانین دیزاینی جیهانێکی باشتر دروست بکەین وابزانم، ئەوە مەبەستەکەم بوو
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
ئابووری ناس و دانەری کتێبی " نا ئەقڵانی چاوەڕوانکراو" دان ئارێڵی، بە بەکار هێنانی هەندێک بیری کلاسیکی و لیکۆڵینەوە سەرسوڕهێنەرەکانی خۆی ، ئەوەمان نیشان دەدات کە ئێمە هێندە ئاقڵانە بڕیار نادەین کە خۆمان بیری لێدەکەینەوە
It's become increasingly obvious that the dismal science of economics is not as firmly grounded in actual behavior as was once supposed. In "Predictably Irrational," Dan Ariely tells us why. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
16:23 Posted: Mar 2009
Views 1,246,652 | Comments 222
14:33 Posted: Apr 2007
Views 895,715 | Comments 80
07:45 Posted: Mar 2009
Views 1,096,059 | Comments 239
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.