ئەوەی کە من دەمەوێت لە بارەیەوە بدوێم وەکو پێشینەیەک، بریتیە لەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت ماشێن هوونەرە ئەمەش بە لای منەوە شتێکی پڕواتایە لە ڕاستیدا، لە بەر ئەوەی کە ئەوکەسانەی کە کاری نەخشەسازی دەکەن بۆ ماشێن و دروستی دەکەن لە ڕووی کۆ مەڵایەتیەوە پێگەیەکی ئەو تۆیان نیە ههروهکو چۆن ئێمەی مرۆڤ ناتوانین مێزی خوێندنەوەی كتێب دروست بکەین و تەنها لامپایەکی لەسەر دابنێنین بۆ مەبەستی ڕووناک کردنەوە چوونکە ئەگەر وامان کرد ئەوا شتێکی جوان و ڕێک و پێك دەرناچێت وە ماشێنیش هەر بەم شێوەیەیە کارێکی کەمێک گرانە گەر بێتو بچینە سەر باس کردنی ماشێن لە ڕووی لایەنی جوانیزانیەوە بە و شیوازەی کە کەسانێک باس لە هونەر دەکەن لەم ڕووانگەیەوی ئەم زاراوەیەوە وە هەر بەو هۆیەوە دێین و ماشێنێش وەک هونەر سەیردەکەین و لە لایەنی هەست و سۆزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین هەروەک چۆن هوونەر لەو لایەنەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بەڵی هونەر بە مانا ڕاستەقینەکەی خۆی
ئێستا پەیکەرێکی (مایکڵ ئەنجڵۆ) دەبینن لێرەدا ئەمە بە تەواوەتی جیاوازە لە ئۆتۆمبێل وشەی ئۆتۆمبێل لە بنچینەدا واتا شتانێک کە خۆبزوێننن، وایە؟ بەرزکەرەوەی ناو بینکان (مصعد) خۆبزوێنن بەڵام ناتوانرێت لە لایەنی هەست و سۆزەوە مامەڵە لەگەڵ بەرزکەرەوە بکرێت چونکە بەرزکەرەوە بە تەنها کارێک جێ بەجێ دەکات و تەواو وە بە دڵنیاییەوە وا ئۆتۆمبێل نزیکەی ١٠٠ ساڵێک دەبێت کە هاتۆتە کایەوە و ژیانی ئێمەی مرۆڤی لە زۆر لایەنەوە ئاسان کردووە و لە هەمان کاتیشدا سەر ئێشەیەکی زۆری بۆ دروست کردوین لە بەر ئەوەی لە ڕاستیدا ئۆتۆمبێلەکان کۆمەڵە شتانێکن کە پێویستە چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە بۆ نموونە پێویستە ئەو لایەنەی کە لەئۆتۆمبێلەکاندا دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە چارەسەر بکرێت وە هەروەها کێشەی جەنجاڵی ڕێگاوبانەکانیش کە بە هۆی ئۆتۆمبێلەکانەوە دروست دەبێت بە هەمان شێوە بەڵام من نامەوێت لێرەدا باسی ئەوە بکەم
ئەوەی کە بەلای منەوە گرنگە باسی بکەم لێرەدا بریتیە لە ماشێن من بە ئۆتۆمبێل ناوی نابەم لەبەرئەوەی ئۆتۆمبێل شتانێکە کە ئێمەی مرۆڤ پێدەچێت هەر بە و شێوازە لێی بڕوانین کە پێداویستیەکمان بۆ پڕ بکاتەوە و هیچی تر و هەروەک شتە خۆبزوێنەکانی تر مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، بەڵام ماشێن خودی ئێمەی مرۆڤە، لە زۆر ڕووانگەوە وە تاکو زیاتر بتوانین کێشەکانی ئۆتۆمبێل چارە سەربکەین، وە باوەڕیشم وایە کە دەتوانین، بۆ نموونە لەڕێی بەکارهێنانی کارەبا و هایدرۆجینەوە وەکوسووتەمەنی کێشەی پیس بوونی ژینگە لە لایەن ئۆتۆمبێلەوە چارەسەربکەین وەکو چۆن ئێستاکە جۆرێک (بی ئێم دەبلیو) ی مۆدێرن دروستکراوە کە بە م جۆرە سووتەمەنیانە کار دەکات، وە دەشتوانین جۆری زیاتری دیکەی سووتەمەنی بەکاربهێنین ئینجا قوڵتر بڕوانین و هەوڵ بدەین تێبگەین لەو سەرسامبوونەی کە لە زۆرێک لە ئێمەی مرۆڤدا هەیە بە م ماشێنگەرایەتیەوە و بزانین مانای چیەو چی دەتوانین لێوە فێر بین ئەمە ئەو شتەیە کە من دەمەوێت باسی بکەم ماشێن دەستە جلێک نیە؛ بەڵکو کیانێکە کە وێنای مرۆڤ دەکات ماشێن درێژەپێدەری کەسایەتی خودی کەسەکانە ماشێن بیر وئەندێشە و هەست وسۆزەکانی ئێمەی مرۆڤ وەردەگرێت و چەند جار زیادی دەکات بۆ نموونە تووڕەیی وە یان هەر شتێکی دیکە بە کورتی ماشێن وێناکارە ئەگەر هاتوو هەستت کرد کە کەسێکی زۆر سەرنج ڕاكێش نیت ئەوا ماشێنەکەشت بە هەمان شێوە وادەردەکەوێت وە بە پێچەوانەکەشی ڕاستە وە ئەگهر هاتوو پڕبووی لە تووڕەی بە هۆی ڕێگاو بانەوە ئەوا ئەو کاتە پێویستیت بە لێ خوڕینی (شێڤی)یەک هەیە وایە؟
ماشێنیش پەیکەرە ئایە زانیوتانە هەموو ئەو ماشێنانەی کە لێرەدا دەیبینن هەروەکو پەیکەر بە دەست داتاشراون زۆرێک لە خەڵکی لەوە دەچێت بڵێن " ئێ، هەموو کارەکە بە کۆمپیتەر ئامێر وشتی لە وبابەتە دەکرێت" باشە ئەوە ڕاستە کە دووبارەبەرهەم دەهێنرێنەوە لە ڕێی کۆمپیتەرو ئامێری ترەوە بەڵام ماشێنەکان لە بنەڕەتدا هەر هەموویان بە دەست دروست دەکرێن لەلایەن ئەو ژن و پیاوانەی کە زۆر باوەڕیان بەوکارە دەستییەی خۆیان هەیە وە هەر هەمان ئەو هەوڵ وتەقەلایەی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ داتایشینی شێوەی ئەم ماشێنە کە پەیەکەرتاشێک دەیخاتە گەڕ بۆ داتاشینی شێوەی پەیکەرێک و خەڵکێش دەڕۆن بۆ مۆزەخانە بۆ بینینی هەوڵ و تەقەلایەک لە نێوان پێویستی دەربڕین و دۆزینەوە و دواتریش زیادکردنی شتێکی نوێ بۆ کارە هوونەرییەکە وە لە هەمان کاتیشدا سنوورەکانی پیشەکەشمان هەیە لەپاڵ کارە هوونەرییەکەدا کە بریتین لەو یاسایانەی کە پێت دەڵێن بۆ نموونە چۆن دەىێت مامەڵە لەگەڵ ڕووەکانی کارە هوونەریەکەدا بکەیت؛ مەبەستەکەش لێرەدا کۆنترۆڵ کردنی کارەکەیە؛ چۆن پشانی دەدەیت کە تۆ خاوەنی کارەکەی خۆتیت وە ئەو هەوڵ و تەقەلایەش، ئەو پێویستی دۆزینەوەیە، ئەو هاندەرە بۆ هێنانە کایەوەی شتێکی نوێ وە لە هەمان کاتدا، ئەو هەستی بەرپرسیارێتیەیە کە هونەرمەند هە یەتی بەرامبەر بە پیشەکەی هەموو ئەم شتانە لە دروستکردنی ماشێندا هەیە و بە هەمان شێوەش بەهێزە وەک لە هەر شتێکی تردا نەوەک هەر بە تەنها پەیکەر تاشی ئێمەش کە ماشێن دروست دەکەین هەروەکو پەیکەرتاشەکان قوڕ بە کار دەهێنین ،هەر لەو کاتەوەی کە (مایکڵ ئەنجیڵۆ) کاری بە قوڕ کردوە، وە ئێستا لیرەدا بەراوردێکی خۆشتان بۆ دەکەم لەوبارەیەوە زۆر بە خێرای-- مایکڵ ئەنجیڵۆ وەختی خۆی وتوویەتی کە ئەو بۆیە پەیکەر دادەتاشێت چوونکە دەیەوێت کە " شێوەی ناو پەیکەرەکە بدۆزێتەوە"، باشە؟ ئەوەتا سەیر کەن ئەوە ئۆتۆمبێلە لە ڕابردوودا وە ئەوەش لە پاش ١٠٠ ساڵ-- تێدەگەن لە مەبەستەکەم؟ لە نێوان ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بینتان کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٠٠ بەر لە ئێستا و وە ئەوەی دوای کە بینیتان، گۆڕانکاری زۆری بە سەردا هاتووە، وانیە؟ باشە، لێرەدا باسەکە لەسەر بازاڕدۆزینەوە نیە بۆ ئۆتۆمبێل؛ بەڵکو چەمکێکی زۆر جوان دەربارەی ئۆتۆمبێل هەیە لە و دوو وێنەیەی کە بینیتان، نامەوێت بچمە سەر باسی بازاڕدۆزینەوە بۆ ئۆتۆمبێل لێرەدا دەمەوێت لەسەر ئەو چەمکە بدوێم ئەوە چ شتێکە کە پاڵ بە مرۆڤەوە دەنێت کە ماشێنێک بشوات و پاک ڕایبگرێت، ئەوە چیە، ئەوئارەزووە ی کە دەیەوێت بیخاتە گەڕ تیایدا؟ بێگومان هەر ئەم ئارەزووەشە کە لایەنێکی پەیکەرییانە دەدەت بە ماشێن بەڵێ ئەو ئارەزوویە وە ئەم ئارەزووەشی لە لایەن ئەو ژن و پیاوانەوە تیادا بەگەڕ دەخرێت کە کاری لەسەر دەکەن هەر بەو شێوەیەی کە لە وێنەکەدا دەیبینن
با بڕوانینە ئەم وتەیەی (هێنری موور) کە لە بارەی پەیکەرەوە هەیەتی کە دەڵێت، " پەیکەر بە هەر شێوازێک لە شێوازەکان دروست بکرێت جا بە هەڵکۆڵین بێت یان بە قاڵب گرتنەوە پێویستە ئەو هەستە لە لای بینەر دروست بکات کە گوشارێکی ناوخۆیی لە ناخی هونەرمەندا پاڵی ناوە بە دروستکردنیەوە" منیش باوەڕم وایە کە هەر هەمان ئەو "گوشارە ناوخۆییە"ی کە (موور) باسی لێوە دەکات لە دروستکردنی پەیکەردا کەم تا زۆرهەر هەمان ئەو شتەبێت کە بە سەر دروستکردنی ماشێندا دەسەپێت ئەمەش دووبارە دەچێتەوە سەر بیرۆکەی دەربڕین واتە ئەو خواستی ژیان و مانەوە و دەربڕینی خودە، کە لە ماشێندا کۆبۆتەوەو سەرنجی کەسانێکی وەکو منیان بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە وە هەر کە سانێکی وەکو ئێمەشە کە فەرمان دەدەن بە خەڵکانێک و پێیان دەڵێن ئەمە بکەو ئەوە بکە تاوەکو ماشێنەکە دێتە ئاراوە ئێمەی دروستکەرانی ماشێن تەواو ئالوودە دەبین بەو کارەوە و جوانی ئەوماشێنەش بە هۆی ئەو ئەو ئالوودە بوونەیە؛ ئەمە شتێکی تەواو جێی سەر سامیە وە بە دڵنیایەوە هەر ئەم پەیکەرەیە (واتە پەیکەری شێوازی بنەڕەتی ماشێنەکە کە لە سەرەتادا دروست دەکرێت) کە کرۆکی هەموو کارەکەیەو، وە هەرئەوەشە کە بە ڕاستی وەستایی و لێزانی بە ڕووی ماشێنەکانمانەوە دەردەخات لەلایەنی دروستکردنیانەوە وە لە ڕاستیدا جیاوازیەکی زۆر نیە لە نێوان کەسانێک کە ئاوها بەم شێوازە کاردەکەن و کەسانێکێش کە بەو شێوازە کاردەکەن هەردووکارەکەش هەر هەمان جۆری خۆ بۆتەرخان کردن و هەمان جوانیان هەیە
ئێستا دەچمە سەر باسەکەی خۆمان. دەمەوێت لەبارەی ماشێنەوە بدوێم وەکو هوونەر هوونەر، بە پێی ئەفلاتون بریتیتە لە ڕاستی و جوانی و خۆشەویستی جیاوازی لە نێوان نەخشەسازانی ماشێن و ئەندازیارانی ماشێن ئا لێرەدا خۆی دەبینێتەوە ئێمەی نەخشەسازانی ماشێن کاتێک کە ماشێنێک دروست دەکەین هیچ کێشەیەکمان نیە لەگەڵ باس کردنی خۆشەویستەدا وە بە هەمان شێوە کێشەشمان لەگەڵ باسکردنی ڕاستی و جوانیدا نیە، ئەگەر لە ڕووانگە ئەفلاتوونیەکەوە بڕوانینە هونەر ئێمەی نەخشەسازانی ماشێنێش عەوداڵی ئەو شتانەین (واتە خۆشەویستی و جوانی و ڕاستی ) ئێمە کاتێک کار لەسەردروست کردنی کارە دەستیەکەی خۆمان دەکەین مەبەستمان گەیشتن بە هەمان ئەو ڕاستیەیە کە هونەرمەند بە دوایدا وێڵە و دەیەوێت لە ڕێی کارە هوونەریەکەیەوە پێی بگات ئیمەی بە دوای غرور و جوانیدا ناگەڕێین بەڵکو هەوڵدەدەین کە جوانی لە ڕاستیدا بدۆزینهوه بە هەر حاڵ، ئەندازیارانی ماشێن زیاتر بە شێوەیەکی (نیوتن)یانە دەڕواننە شتەکان، وەک ئەوەی لە ڕووانگەی چەندێتیەوە لێی بڕوانن ئێمەی نەخشەسازانی ماشێن مامەڵە لەگەل شتە نا لۆژیکیەکانن و شتە دژیەکەکاندا دەکەین کە لەلایەن خۆمانەوە دان بە بوونیاندا دەنێین بەڵام ئەندازیارانی ماشێن زیاتر بە شێوازێک دەڕواننە شتەکان وەک ئەوەی کە بڵێیت دوو کۆ دوو دەکاتە چوار وە ئەگەر مەکینەکە ٤،٠ باشترە لەوەی کە ٤،٠٠٠ بێت وە هەر ئەمەشە کە زۆر جار سووکە جیاوازیەکی پیشەیی دەخاتە نێوانمانەوە لەو کارەی کە هەردوو لامان دەیکەین لە وەی کە چی دەکەین وە بۆچیش ئەو شتە دەکەین وە ئێـمەی نەخشەسازانی ماشێن لە لایەن خۆمانەوە ئەو ڕاستیەمان قبوڵ کردووە کە ئێمە لە کۆمپانیای (بی ئێم دەبلیو) دا وەکو کۆمەڵە ئافرەتێک ڕۆڵ دەبینین لە بەر ئەوەی کارکردن لە شوێنێکی وەک ئێرەدا هەر بۆ پیاو لواوە و زۆریبەی ئەندزیارانیشی لە پیاوان پێکهاتوون وە ئێمە دێین و لە لایەنێکی مێینەیانە دەدەینە کارەکە وە ئەوەش ئاساییە با ئەندازیاران هەر نێرێنە بن بەڵام ئێمە زیاتر لایەنێکی مێینەیانەمان گرتۆتە بەر لە کارەکەدا لەبەر ئەوەی کە ئەو شتەی ئێمە گرنگی بە دۆزینەوەی دەدەین بریتیە لە شێوازێک بۆ ماشێنەکە بە دەر لە لایەنە کرداریەکەی
ئەوەی ئێمە بە لامانەوە گرنگە لە دروستکردنی ماشێندا بریتیە لە دۆزینەوەی جوانی بە دەر لە چەمکی جوانیزانی بەڵکو جوانیەک کە بە دڵنیاییەوە گەیشتنە بە ڕاستی وە باوەڕم وایە ئەو قسەیەی کە دەڵێت ماشێنە زۆر باشەکان گیان یاخود ڕۆحیان تێدایە قسەیەکەی زۆر شیاوە هەمووتان باش دەزانن کامانەن ئەم ماشێنانە و باشیش دەیانناسنەوە کاتێک کە دەیانبینن، دەزانین فڵانە ماشێن لەبەر ئەوەی هێندە بەهێزە وەک ئەوە وایە کە گیانی تێدابێت بە لای منەوە ئەم ئەزموونی خۆشەویستی و نەخشەسازی دروستکردنی ماشێنە دوو شتی قابیل بە ئاڵوگۆڕکێکردنن لەگەڵ یەکتریدا وە ئێستاش دێمە سەر باسی چیرۆکەکەی خۆم
من لەم ئەزموونەی خۆمەوە گەیشتمە ڕاستیەک دەربارەی خۆشەویستی و نەخشەسازی دروستکردنی ماشێن لە ڕێی پرۆژەیەکەوە بە ناونیشانی (دیپ بلو) وە پێش ئەوەی بچمە سەر چیرۆکەکەم بۆ چرکەیەک لەگەڵم بن و سەرنج بدەن، پێدەچێت ئێوە بڵێن مرۆڤ دەتوانێت وشەی "خۆشەویستی" لە زۆر شوێن لە کۆمەڵگادا بەرچاو بکەوێت وە هەر ئەو وشەیەش بهێنە و بیدە پاڵ وشەی " نەخشەسازی" هەر هەمان ئەو دەرەنجامەی دەبێت کە (کریس بانگڵ) لە ئەزموونەکەی خۆیەوە بە دەستی هێناوە هەروەکو ئەم وتەیەی کە لێرەدا دەیبینن کە دەڵێت، " نەخشەسازی شتێکی جوان و نایابە" دەتوانن لێی تێبگەن ئەوە شتێکی ڕاستە و شتێکی نوێ نیە وە ئەم وتەیەش کە دەڵێت " هەمووان خۆیان بە ڕاست دەزانن لە کاتی جەنگ و نەخشەسازیدا" بە دڵنیاییەوە ئێمەی مرۆڤ لە کۆمەڵگەیەکی پڕ لە ململانێدا دەژین حەز لەم گۆرانیە بە ناوبانگە دەکەم کە ناونیشانەکەی لەسەر شاشەکە دەبینن کە به تهواوهتی پێناسەی ماشێنی (فیلیپ ستارک) دەکات کە هەر لەلایەن (فیلیپ ستارک) ی نەخشەسازی بەناوبانگی فەڕەنسیەوە دروستکراوە، ئەها ئەو گۆرانیەکەی کە دەڵێت " ئەم خۆشەویستیەی نێوانمان، خۆشەویستیەکی مناڵانەیە" وە (فیلیپ ستارک)نەک هەر ماشێن بەڵکو نەخشەسازی بۆ دروستکردنی شتی تریش کردوە وەکو فڵچەی دەم و دان ئێستاش دێینە سەر وتەیەکی تر لەسەر نەخشەسازی ئەم وتەیەیان جدیاتی پێوە دیارە کە ئەویش دوڵێت، " نەخشو\ەسازی دراوسێکەی تۆیە"
ئەمە ئەو ئاڵوگۆڕکێیە یە کە من باوەڕم پێەتی(واتە ئەو پەیوەندیە ئاڵوگۆڕکێیەی کە لە نێوان خۆشەیستی و نەخشەسازیدا هەیە) و هەر یەکێک لە ئێمە لە پیشەی نەخشەسازیدا پێی تاوانبارین وە ئەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت کە شتی زیاتر هەیە کە خۆشمان بوێت و نەخشەسازی بۆ بکەین بۆ مەبەستی داهێنانی کاتێک باسەکە دێتە سەر خەڵکانی دەوروبەرمان ئەوا دەکرێت ئەم کارە لە ئێستادا بەرجەستە ببێت، وە پێش دەچێت لە داهاتوودا بەڵام لە ئێستادا پێویستە کار لەسەر نێوانی خۆمان و کەسانی هاوپیشەی خۆماندا بکەین، واتە ئەو تیمانەی خۆمان کە کاری داهێنانی نەخشەی ماشێنەکانیان کەوتۆتە ئەستۆ. بەم جۆرەش، دێمە سەر چیرۆکەکەم ئێمە لەم پیشەیەدا کار بە شێوازی هەرەوەزی دەکەین، کاتێک کە دەست دەکەین بە دروستکردنی (بی ئێم دەبلیو) لەلایەن خۆمەوەو پێویست دەکات کە بێم و بۆندێک لەگەڵ نەخشەسازەکانمدا ببەستم پێویستە هەر دوو لا دۆستایەتی و ڕوانینێکی هاوبەش لە نێوانماندا دروست بێت-- واتە وەکو یەک خێزان پێکەوەکار بکەین؛ بەڵێ پێویستە لەسەرمان بە شێوازە لە خۆمان بڕوانین وە پێکەو بە ساتی باش و بە کەیف و وە هەروەها بە ساتی پڕفشاریشدا تێدەپەڕین لە کاتی کارکردندا کارەکە وا دەخوازێت، دەتەوێت ماشێن دروست بکەیت دەبێت تووشی باری سەخت وگرانیش بیت دەبێت لە ژێر بەفر و بارانیشدا کار بکەیت هەر بەو بۆنەیەوە، ئەو وێنەیەی کە دەبینن تیایدا بەفر دەبارێت، ئەوە ئەو ڕۆژە بوو کە نمایشێکمان پێش کەشی دەستەیەک لە بەڕێوبەرەکانمان کرد بەڵێ کارەکە پێویستی دەکرد کە پەلی ئەوانیش راکێشین و بیانبەینە بەر بەفرەکە. دەتەوێت بزانی ماشێن چۆن دەڕوات و کار دەکات لەسەر جادە؟ دەی کەوابوو پێویستە لەسەرت بڕۆیتە دەرەوە بۆ ئەو مەبەستە بۆ ئەوەی بە چاوی خۆت ئەوە ببینیت وە لە بەر ئەوەی ئەم دەستەی بەڕێوبەرایەتیە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک هونەرمەند یاخود نەخشەساز، میزاجێکی زۆر هوونەرمەندانەیان هەیە باشە، دەوترێت هوونەر بریتیە لە دۆزینەوەی شتی نوێ، وە هەروەها بریتیشە لە دۆزینەوەی خوود لە ڕێی کارە هوونەرییەوە. باشە؟ وە کاتێک باسی ماشێن دێتە ئاراوە ئێمەی نەخشەساز کەمێک لە (پیگمالیۆن)ی یۆنانی دەچین کە بە پێی ئەفسانەی یۆنانی ئەو کەسە بوو کە عاشقی یەکێک لە پەیکەرەکانی دەستکردی خۆی بوو، ئێمەی نەخشەسازیش بە تەواوەتی کەوتووینەتە داوی کارە دەسکردەکەی خۆمان کە ماشێنە ئەم وێنە زەیتیەی کە دەیبینن یەکێکە لەو وێنانەی کە زۆرم لە لام پەسەندە، چونکە بە ڕاستی وێنای ئەو پەیوەندیە دەکات کە لە نێوان ئێمەی نەخشەساز و ماشێندا هەیە ئەم وێنەیە وێنەیەکی هەر زۆر بێزراویشە
ئێمەی نەخشەساز و پیشەگەرانی ماشێن، ئەو دۆستایەتیە نزیکەی کە ئێمەی کۆکردۆتەوە و وای لێکردووین کە وەکو تیمێک کار بکەین ئەم دۆستایەتیە مان ئاراستەیەکی نوێی گرتۆتەبەر، مانایەکی نوێی داوەتە کارەکەمان ناوەندێکی هاوبەش وئامانجێکی هاوبەشمان هەیە کە ئەوەش بریتیە لەوەی کە ماشێن لە ناوەڕاستی پەیوەندیەکانماندا دابنێین وە کاری منیش ئەوەیە کە لەم پرۆسە پڕ لە ململانێیەدا بریتینە لە کەم کردنەوەی پانتایی کارەکان ئەمڕۆ شتێکم بیست دەربارەی (جینی مەرگی جۆزێفی) کە جینێکە لە لەشی مرۆڤەکاندا هەیە کارەکەی بریتیە لەوەی کە ڕێگری بکات لە دووبارە درووستبوونەوەی خانە ئەزانن، منیش هەندێ جار کارەکەم بە چەشنی ئەو جینەیە کارەکە بەو شێوەیەیە، یەکەم جار نەخشەسازان دەست دەکەن بە دروستکردنی ١٠ ماشێن؛ دواتر کەمی دەکەینەوە بۆ ٥ دانە و ٣ دانە و ٢ دانە و تا دێینە سەر ١ دانە، بە شێوەیەکی بنچینەیی، من لێرەدا ڕۆڵی ئەو جینی مەرگە دەبینم و ئا بەو جۆرە پانتایی کارەکان کەم دەکەمەوە ئەو کارە دەستکردە(واتە ماشێنەکە) لە ناو دەبەم کە وەک خۆشەویستی یان ڕۆڵەی نەخشەسازەکە وایە ئەوەش بەوەی کە پەسەندی ناکەم بواری ئەم کارەی ئێمە زۆر گرانە، پێویستە لەگەڵ ئەندامانی تیمەکەتدا کە کاریان لەگەڵدا دەکەیت پەیوەندیەکی پتەو لە نێوانتاندا دروست ببێت بۆ ئەوەی لە ڕووت بێت کە ئەم کارە بکەیت (واتە کارە دەستکردەکەیان رەت بکەیتەوە) چوونکە ژیانی ئەو نەخشەسازانەش بەم کارەوە پەیوەستە کە دەیکەن ئەوانیش وەکو ئەو خانانەی کە دەیانەوێت دووبارە دروست ببنەوە ئالوودەن بە کارەکەیانەوە وە دەیانەوێت زیاد لە هەموو شتێک کارەکەیان بژی و بمێنێتەوە
ئەوە بوو ئەو پڕۆژەیە ی کە پێشتر ناویم هینا، (دیپ بلو)، جۆرە پەیوندیەکی ئەوهای دروست کرد لە نێوانی من و تیمەکەمدا کە هەرگیز بە خەیاڵمدا نە دەهات، وە دەمەوێت باس و خواسێکی ئەو پەیوەندیەش لە لای ئێوە بکەم، لە بەر ئەوەی دەمەوێت هەڵوێستەیەک بکەن لە سەری و بەڵکو سوودێکی لی وەرگرن لە پەیوەندیەکانی خۆتاندا من و تیمەکەم ویستمان کە ماشێنێک بۆ بی ئێم دەبلیو دروست بکەین کە لەووە پێش دروستکردنی ماشێنی لەو جۆرە بە شتێکی مەحاڵ لە قەڵەم درابێت ویستمان تیمێک پێکەوەبنێین کە زۆر جیاواز بێت لەو شێوازەی کە لە ڕابردوودا بەکارمان دەهێنا بۆ پێکەوەنانی تیمی لەم جۆرانە، بە شێوازێک کە من تەنها لە ڕێی ژمارە تەلەفۆنێکەوە پەیوەندیم پێوە دەکردن وهەر ئەوەش منی بەستبووە بەوانەوە ئەوەبوو لەبری ئەوەی کە ستافێک بێنین و تاوەکو لە بەردەسماندا بن و لە نزیکەوە کاریان لەگەلدا بکەین بڕیارمان دا کە تیمێک دروست بکەین کە پێکهاتبێت لە ژمارەیەک نەخشەساز و ئەندازیاری داهێنەر وە تیمەکە ئازاد بکەین و سەرپشکیان بکەین لە دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ ماشێنی جۆری (ئێس یو ڤی: واتە ئەوماشێنانەی کە لە شێوەدا وەک ماشێنی بارهەڵگری بچووک وان ودەتوانن بەڕێگای سەخت وقیرتاونەکراودا بڕۆن) لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ساڵی ١٩٩٦ بوو کە ئەم پڕۆژەیەمان دەست پێکرد. تیمەکەش کە ڕێکمان خستبوو ناومان لێنا دیپ بلو. لە ئێستادا زۆربەی خەڵک لە ئێستادا ئەم ناوە بە هۆی (ئای بی ئێم: کۆمپانیایەکی بەرهەمهیێنەری کۆمپیتەری ئەمەریکە)ەوە دەناسن لە ڕاستیدا ناوی تیمەکەمان لە وانەوە وەرگرت چونکە وتمان گەر بێت و خەڵک فاکسەکانمان بخوێنێتەوە، که بۆ مەبەستی ریکلام کردن بەکارمان دەهێنا و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەمان نارد بۆ خەڵکی، ئەوا وا دەزانن کە باسی کۆمپیتەر دەکەین و وا دەزانن ئێمەش سەر بە و کۆمپانیای (ئای بی ئێم)ین لە دوایدا بۆمان دەرکەوت کە ئەم کارەمان تاڕادەیکی باش کاریکی زیرەکانە بوو لە بەر ئەوەی ناوێکی وەک دیپ بلو، لە کۆمپانیایەکی وەک بی ئێم دەبلیو شتێکی سەرنجڕاكێش بوو-- " دیپ بلو" ئەی کە ناوێکی جوانە ! ناوێکە کە خەلکی پێوەی پەیوەست دەبن. ئەوە بوو تیمێک لە نەخشەسازانمان هێنا و رەوانەی ئەمەریکامان کردن، بووجەیەکیشمان بۆ تەرخان کردن وامان دانابوو کە پرۆژەکە بە تەنها لە کۆمەڵێک بەرهەم، کە لە کۆتای پرۆژەکەدا دەگاتە دەستمان، و خشتەیەکی کات پێکهاتووە و هیچی تر وەک پێشترێش ئاماژەم پێدا، تەنها ژمارە تەلەفۆنێک هەبوو لە نێوان من و تیمەکەدا و هیچی تر
لە پاڵ ئەم تیمەشدا، تیمێک لە ئەندازیارانمان هەبوو کە لە ئەڵمانیا کاریان لەسەر پڕۆژەکە دەکرد وە بڕیار وابوو کە هەردوو تیمەکە بە جیا جیا لەسەر پرۆژەکە کار بکات بۆ مەبەستی دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ ماشێنی (ئێس یو ڤی) دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک هەر تیمە و لە جێی خۆیەوە کاری لەسەر پڕۆژەکە کرد، هەردوولا کۆببنەوە و بەراوردی تێبینیەکانیان بکەن لەگەڵ یەکتردا. ئینجا دووبارە بگەڕێنەوە و بە جیا کار بکەنەوە لەسەر پڕۆژەکە و دوای ئەمەش جارێکی تر هەر دوو تیمەکە کۆببنەوە و پێکەوە دەست بکەنە پێشنیارکردنی یەک کۆمەڵ بیر و بۆچوونی زۆر وهەمەجۆر بە مەرجێک هیچ کام لەو بیر و بۆچوونانەی دوو تیمەکە نەبنە تێکدەری بیر وبۆچوونەکانی ئەوی دی بەڵام بە مەرجێکش بیرو بۆچوونەکانی هەردوو لا ببنە هۆکارێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و ئیتر، بە ئومێدی ئەوەی کە تیمی نەخشەسازەکان لە گەشتەکەیاندا بۆ ولایەتە یەکگرتووەکان بتوانن تیایدا پێشەنگی بدەنە کڕیاری ماشێن ئەویش بە تێگەیشتن لە پێویستیەکانی و دۆزینەوەیان و ژیان و تێکەڵبوون لە گەڵیاندا ئەوە بوو تیمەکەمان ڕەوانەکرد بەڵام لە راستیدا شتێکی جیاواز لەوەی کە بڕیار بوو ڕووبدات ڕووی دا. تیمەکە ملیان کێشا بۆ شوێنی تر
هەر وون بوون بە ڕاستی وە تەنها هەواڵێک کە لەوانەوە پێم دەگەیشت کۆمەڵە پۆستکاردێک بوو بۆ نموونە هەندێک پۆستکاردی ئەم برادەرانەم بە دەست گەیشت لە شاری (لاس ڤێگاس) ەوە هەندێکی تر لە (گراند کانین) ەوە، کە دەربەنێکی گەورە و قوڵە و دەکەوێتە ولایەتی ئەریزۆناوە لە ولایەتە یەکگرتووەکان. وە ئەم پۆستکاردانەی لەسەر شاشەکە دەیبیینن، ئەمانەم لە تاڤگەکانی (نایاگرا)ەوە بە دەستم گەیشت هەر لە لایەن برادەرانی ئەم تیمەوە وە ئەوەندەی نەبرد گەیشتنە (نیۆرک)، وە نازانم چەند شوێنی دیکەش کە من ئاگادار نە بووم لێی منیش لە دڵی خۆمدا دەمووت، " ئەم ماشێنەی کە بە دەستمانەوەیە دروستی کەین شتێکی زۆر نایاب دەردەچێت، ئەوەتا برادەرانی ئەم تیمە وا خەریکی لێکۆڵینەوەنەوەیەکن کە من لەوەو پێش هەر بە خەیاڵیشمدا نه هاتووە" باشە؟ ئینجا برادەرانی ئەم تیمە بڕیاریان دا لە بری ئەوەی ستۆدیەک دانێن بۆ ئیشکردن تییایدا یان بچن شەش، حەوت دەستەخانوو بە کرێ بگرن، هاتن لە شارۆچکەی (مالیبو) لە ولایەتی کالیفۆرنیا خانووە کۆنەکەی (ئیلیزابێث تەیلەر) ی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمەریکیان گرت چوونکە بڕی کرێکەی هەرزانتردەکەوت، ئەوەی باش بوو بە لایەنی کەمەوە پێیان ڕاگەیاندم کە خانووەکەی ئەویان بە کرێ گرتووە، وابزانم خانمی ئەکتەر ڕۆژێک لە ڕۆژان ئاهەنگێک یان شتێکی لەوبابەتەی ساز دابوو لەو خانووەدا بەڵام بە هەرحاڵ، ئەم خانووە بووە شوێنی حەوانەوەیان و هەموو تیمەکە لەوێ دەژیان پێکەوە چۆن پێکەوە ژیانێکیش، نیو دەرزەن کەس کە لە تاقە خانووەیەکدا و ٢٤ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا پێکەوە -- هەندێک لە ئەندامانی تیمەکە ژن و ماڵ ومناڵیان بە جێ هێشتبوو، وە پێکەوە هەر هەموویان لەم خانووەدا کۆ ببوونەوە و دەژیان ئەویش بۆ ماوەی شەش مانگ، لە ئەمەریکا، تا وەکو کاتی کۆتای هاتنی پڕۆژەکە، بەڵام هەر سێ مانگی یەکەمی پڕۆژەکە لە هەمووی سەختر بوو یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە کە ئافرەتێکی گەنج بوو، خانمێکی زۆر باش بوو، لە دوایدا زانیم کە ئەو لەو ماوەیەدا ژووری خۆشوشتنی خانووەکەی کردبووە ژووری نووستنی خۆی ئەو ژووری خۆشوشتنە ئەوەندە گەورە بوو، کە ئەو خانمە چووبوو جێگای خەوکەی لەسەر بانیۆکە ڕاخستبوو ئەمە شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێش بوو بە لامەوە
لە لایەکی ترەوە، من هیچ خەبەرێکی نەبوو و نەمدەزانی چی دەگوزەرێت لای برادەرانی ئەم تیمە. باشە؟ هەر هیچ. ئەم هەموو شتە لە ئاردا بوو، کەچی من تەنها شتێك کە بە دەستم دەگەیشت بریتیبوو لەو پۆستکاردانە کە ووتم پۆستکاردی ئەم برادەرانە لە شاری (لاس ڤێگاس) و فڵانە و فڵانە شوێن کە تیایدا پێیان دەوتم، " خەمت نەبێت کریس. ئەم پڕۆژەیە شتێکی زۆر باشی لێ دەرەچێت" باشە؟ ئەوەی کە من بیرم لێکردبووەوە بە و شێوەیە نەبوو لەوەی کە ئەم برادەرانە ستودیۆیەکی نەخشەسازی دادەبنێن بۆ ڕاپەراندنی کاروبارەکانیان نەمدەزانی برادەرانی ئەم تیمە گەیشتوونەتە چ ئاستێک لە گەڵ پڕۆژەکەدا
بە هەر حاڵ، تیمی ئەندازیارەکانمان کە لە شاری (میونخ) بوون، دەستیان کردبوو بە بەکارهێنانی ڕێگە چارەیەکی نیوتنیانە بۆ پڕۆژەکە، مەبەستیش لەمە ئەوەیە بۆ نموونە هەوڵیان دەدات بزانن کە ئایا دەتوانن چەند شوێنی هەڵگرتنی پەرداخ ڕاگیر بکەن لەسەر ئەوشوێنەی کە بۆی دروستکراوە لە ناو ماشێندا و پرسیاری زۆر جدیانەی تری لەو بابەتە کە لە لایەن کڕیاری ماشینی ئەم سەردەمەوە رووبەڕووی ئەندازیارانی ماشین دەبێتەوە وە هیوامان وابوو کاتێک کە ئەم دوو تیمە کۆ دەبنەوە پێکەوە، وئەم کۆبوونەوەیەیان پێکدادانێکی داهێنەرانەرانەی گەورەی لێبکەوێتەوە لە ژێر ئەو بارودۆخە باشەی کە هەردوو تیمەکە تیایدا کۆدەبنەوە و وە ئەم ئەندازایاره بهمەراقانەش کارێکی زۆر باش بکەن لە لایەن خۆیانەوە وە هەر دوو لاش بەم کۆبوونەوەیەیان چارەگەلێک بهێننە کایەوە باش، ئەوەی کە نەماندەزانی و دواتر بۆمان دەرکەوت ئەوەبوو کە برادەرانی ئەم دوو تیمە تەنانەت نەیان دەتوانی قسەش لەگەڵ یەکتردا بکەن لە ژێر ئەو بارو دۆخەی کە تیایدا کۆببوونەوە چونکە ناگونجێت دوو تیمی لە یەک جوودا یەکێکیان نیوتنیانە بڕوانێتە کارەکان و ئەوی دیان لە ڕووانگەی چەندێتیەوە هەروا ئاسان لە یەکتری تێبگەن ئەو کاتە دیالۆگ و تێگەیشتنی نێوانیان خەتێکی جیاوازی هێندە قووڵ و پان وبەرینی تێدەکەوێت، کە هیچ لایەنێکیان ناتوانن بێن و بە هەرەوەزی ئەم پڕۆژەیە بگەیەننە ئەنجام
ئەوەبوو ئیتر دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ لە دەستپێکردنی پڕۆژەکە یەکەم دانیشتنی خۆمان ساز دا لەگەڵ ئەم دوو تیمە، لە شوێنێک بە ناوی (تیبەرۆن)، کە هەر لە سەر ئەم ڕێگایەیە کە دێت بۆ ئێرە-- خۆ ئەزانن کوێیە؟ وە بڕیار وابوو کە دوای سێ مانگ لەو لێکۆڵینەوە سەربەخۆیەی کە لە لایەن هەردوو تیمەوە ئەنجام درابوو هەر دوو لا بێن و ئەوەی کە پێیگەیشتوون بەو سێ مانگە هەمووی پێشکەشی دکتۆر (گێشڵ) بکەن کە ئێستا ئەو بەڕیزە بۆتە بەڕێوبەری من، بەڵام لە کاتی پڕۆژەکە لەگەڵ بەندە وەک ڕاوێژکارێک کارمان دەکرد پێکەوە هەروەها بڕیاریش وابوو کە یەندامانی هەر دوو تیمەکە ئاگادارمان بکەنەوە لەو ئەنجامانەی کە تا ئەو ساتە پێیگەیشتوون وە بە و جۆرەش ئێمەش لە لایەن خۆمانەوە دەزانین گەیشتووینەتە چ ئاستێکی بەرەوپێشجوون لە پڕۆژەکەدا وە هەر ئەو کاتەش یەکەمین ئاماژەکانی ماشێنێکی جێگرەوەی (ئێس یو ڤی) لە ئەمەریکا دەبینین ئەوە بوو لە دڵی خۆمدا دەمووت ئەم کۆبوونەوەیە شتێکی زۆر باش دەبێت مەبەستم لەوەیە کە بە خۆمم دەگووت ئەو هەموو کارە دەبینم کە هەر دوو تیمەکە ئەو ماوەیە پێوەی سەرقآڵبوون دەمووت ڕەنگە ئەو گەشتەی کە تیمی نەخشەسازەکان کردیان بۆ (لاس ڤێگاس) شتێکی باش بووبێت بۆ پڕۆژەکە وە بۆ گەشتەکەی تریان بۆ (گراند کانیۆن) زۆر ذڵنیا نیم ئەوەیان چۆن دەبێت بۆ پڕۆژەکە بەڵام دەمووت هەرچیەکیان کردووە ئەو دوو تیمە لەو ماوەیەدا بە شێوازێک لە شێوازەکان لەم کۆبوونەوەیەدا هەموو کارەکانیان یەکدەگرێت و، وە منیش بەرهەمێکی زۆر چاک دەبینم لە هەردوو لا ئیتر ئەوەبوو دوای سێ مانگ، هە موومان بە ڕێ کەوتن بۆ ئەو شوێنەی کە بڕیار بوو لێی کۆببینەوە (تیبەرۆن)، پێش ئەمە بە هەفتەیەک هەردوو تیمەکە چاویان بە یەکتری کەوتبوو ئەمە بە چەند ڕۆژێک بەر لە وادەی کۆبوونەوەکەمان لە و شوێنەی کە ئاماژەم پێدا ئەندازیارەکان بە فڕۆکە هاتبوونە ئەمەریکا و نەخشەسازەکان لە دوای ئەوە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵدا ساز دابوون و وە هەر دوو تیم ئەو بەڵگەنامانەی کە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا پێکەوەیان نابوو خستبوویانە بەر دەست یەکتری تاوەکو هەردوو لا ئاگادار بن لە کارەکانی یەکتری لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا
ئەوەبوو لە و کۆبوونەوە پێش وادەیەی نێوان نەخشەسازەکان و ئەندازیارەکاندا دەرکەوت کە ئەندازیاران لەماوەی ئەو سێ مانگەدا هیچیان بە هیچ نە کردبوو وە هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە لە پیشەی دروستکردنی ماشێندا، ئەندازیاران بە شێوازێک لە شێوازەکان کارەکەیان بریتیە لەوەی چارەسەری ئەو کێشانە بکەن کە دێتە ڕێی ماشێنەکە وە ئێمەش پێشتر داوامان لێکردبوون کە خۆیان دەستپێشەخەری بکەن و بیر لە هێنانە کایەی کێشەگەلێک بکەن و تاوەکو لە هەمان کاتدا چارەکەشی لەگەڵدا بدۆزنەوە بەڵام ئەوەبوو کە ئەندازیارەکان چاوەڕێی نەخشەسازەکانیان دەکرد کە کێشەیەک لە بەر دەستیاندا دروست بێت و بڵێن، " ئەندازیارەکان فەرموون ئەوە ئێمە فڵانە كێشەمان دروست کردووە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا، ئێستا یارمەتیمان بدەن چارەسەری کەین" ئەوەبوو لەم کۆبوونەوەیەدا نەگەیشتنە هیچ شتێک لەبەرئەوەی ئەندازیارەکان لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هیچ کارێکیان نە کردبوو، وە هیچیشیان پێ نەبوو تاوەکو لە کۆبوونەوەکی (تیبەرۆن)دا پێشکەشی بکەن وە بە نەخشەسازەکانیان وتبوو، " ئەگەر بێتوو ئێوە هەموو کارەکانی خۆتان پێشکەش بکەن لە کۆبوونەوەکەی (تیبەرۆن)دا کە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا کردووتانە، ئەوا ئێمە وەکو دەستەی ئەندازیاران ڕێک دەست لە پڕۆژەکە هەڵدەگرین و دەچینە دەرەوە"
وە منیش لە لایەن خۆمەوە هیچ لەمانە ئاگادار نەبووم، ئەوەبوو ئیتر کە کۆبوونەوەکەمان دەستی پێکرد نمایشێکمان پشان درا کە باسی خشتەی کارەکانی پڕۆژەکەی دەکرد وەکو چۆن ئێستا دەیبینن کۆبوونەوەکە گفتوگۆیەکی زۆر زۆری لە خۆ گرت چەند کاتژمێرێکمان بە تەنها بە گوێگرتن لە و شێواز و تەکنیکە هونەریانە بەسەر برد کە دەیان وت پێویستە هەر دوو تیمی نەخشەسازان و ئەندازیاران کار لە سەر هێنانە کایەی بکەن وە منیش لە ناوەدا هەر دەقە نا دەقەیەک چاوەڕێی ئەوەم دەکرد و بە خۆمم دەگووت. " باشە، ئێستا دەچنە سەر بابەتێکی تر و منیش هێڵکاریە سەرەتاییەکانی ماشێنی پڕۆژەکە دەبینم و لە وەش دەچێت زانیاریەکیش وەربگرم لەوەی پڕۆژەکە بە چی گەیشتووە و بە رەو کوێ چ ئاسێک هەنگاو دەنێت" گفتوگۆ درێژەی کێشا، هەر وشە بوو لە مێشکما دەهات و دەچوو، وە زۆری نە خایاند کە بارودۆخەکە وردە وەرد ڕوون دەبووەوە لە لام و لە بری ئەوەی سەرم بسوڕمێت لەو هەموو شتەی کە باس دەکرا بە ڕاستی وام لێهات کە بە تەواوەتی سەرم لە پڕوپوچیان بسوڕمێت ئێوە خۆتان بخەنە جێی من، بە درێژایی سێ مانگ هەواڵی باشڕۆیشتنی کاروبارەکانت پێ بگات لە ڕێی ئەو پۆستکاردانەی کە دەیان نارد و خۆیان وانیشان دەدا تیایدا، لە لایەکی ترەوە ئەو هەموو پارەیەی کە لە لایەن ئەوانەوە خەرج دەکرا، وە دیسانەوە وابزانیت کە ئەم برادەرانە خەریکی فێر بوونن لە هەمان کاتدا تاوەکو سوود بە پڕۆژەکە بگەیەنن، وە سەرقاڵن بەم هەموو کارەوە، بەڵام لە ئەنجامیشدا هیچ هەر شێت بووم، ئەزانن؟ عەقڵم لە دەست دا ئەها هەر قەستم بوو ئەوشوێنە (تیبەرۆن) بتەقێنمەوە لە داخا
دوای ئەوەی کە کۆبوونەوەکە چوار کاتژمێری خایاند، هەستامە سەر پێ، تیمی نەخشەسازەکانم بە جیا لە شوێنێکدا کۆ کردەوە شیڕاندم بە سەریاندا، نەڕاندم بە سەریاندا و پێم وتن، " ئەری ئەی هاوار ئێوە چی دەکەن ئێوە من دەستخەرۆدەکەن، ئێوە نەخشەسازی منن و لە بەر دەستی مندا کار دەکەن ئێوە دەستەی داهێنەرانی ئەم پڕۆژەیەن، چیتانە ئەوە چیتان لێ بەسەر هاتووە؟" ئەم نەڕاندنەم یەکێک بوو لە شاڵاوە جنێوە باشەکانم، هی باشم هەن بەڵام وابزانم ئەمەیان لە هەموویان باشتربوو. ئیتر بەردەوام بووم لە سەرزەنشتکردنیان و دەمووت چۆن ئەو هەموو پارەیەیان لە کۆمپانیای (بی ئێم دەبلیو) کێشاوەتەوە، چۆن سێ مانگە هەر خەریکی سەیران و سەفان هیچیشیان بە هیچ ناکردووە، هەر هیچ؟ وە بۆیە من ئەمانەم دەووت، نەمدەزانی ئەم برادەرانە سێ ماشێنی (ستەیشن)یان لە گەڵ خۆیاندا هێناوە کە پڕن لە نەخشە و وێنە و بیرۆکەی مۆدێلی ماشێنەکەی کە بە دەستایەنەوەیە و بۆ پڕۆژەکە هەموو ئەم شتانەیان لە ناو ئەو سێ ماشێنەدا هەڵگرتبوو، لە بەرئەوەی پێشتر وەکو پیاوەتیەک لەگەڵ ئەندازیارەکاندا، کە ئەوان لە ڕاستیدا هیچ شتێکیان نەکردبوو تاکو پێشکەشی پرۆژەکەی بکەن لە کۆبوونەوەی دوای سێ مانگەکەدا، بڕیاریان دابوو ئەوانیش وەکو تیمی نەخشەسازەکان هیچ کام لە کارەکانی خۆیان پشانی من نەدەن لە کۆبوونەوەکەدا وە ئەم کارەشیان بۆ ئەو مەبەستە کردبوو کە بەشکم ئەوان لە لایەن خۆیانەوە هەلی چارەسەر کردنی کێشەیەک بۆ تیمی ئەندازیارەکان بخوڵقێنن، بەڵام تیمی نەخشەسازان ئەوەیان نە دەزانی کە ئەوان، بە دڵنیاییەوە، ناتوانن ئەم هەلە بۆ ئەندایارەکان بڕەخسێنن تاکو ئەوانێش بێنە مەیدانەوەو شتێک پێشکەش بە پڕۆژەکە بکەن ئەوەبوو ئیتر دوای ئەم بەزم و ڕەزمە چووین تا نانی نیوەرۆ بخۆین--
ئینجا با پێتان بڵێم، ئەم دانیشتنەمان بۆ نانی نیوەڕۆ پێکەوە بە ڕاستی دانیشتنێکی بێ دەنگ بوو و بێ ورتە بوو ئەندازیارەکان لە سەرێکی مێزەکەوە دانیشتبوون و نەشەسازەکانیش لە سەرێکی ترەوە، بێ دەنگی تەواو باڵی بەسەر هەموو لایەکدا کێشا بوو منیش لە لایەکی ترەوە زۆر پەست بووم، زۆر، باشە؟ هۆیەکی تری ئەم پەستی و تووڕەییەم ئەوە بوو کە تیمی نەخشەسازەکان لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ئەو هەموو خۆشیەیان بینیبوو منیش هیچ ئەمەش هەقی خۆیەتی بێتە هۆکارێک، وایە؟ ئەوە بوو یەکێک لەوان هەواڵی خێزانەکەمی لێپرسیم، (کاترین) پرسیاریان کرد کە ئایا ئەویشم لەگەڵ خۆمدا هێناوە؟ منیش وتم، "نەخێر" ئەم پرسیارەش زنجیرەیەک بیرەوەری لە بیرمدا وروژاند بیری ئەوەم کاتەم کەوتەوە کە من و (کاترین) هاوسەرگیریمان ئەنجام دا، ئەوە بوو لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیریەکەماندا قەشەکە وتارێکی زۆر جوانی خوێندەوە بۆمان، وە شتێکی زۆر گرنگی پێ ڕاگەیاندین وتی، " خۆشەویستی بریتیە لە خۆنەویستی" وە هەروەها وتیشی، " خۆشەویستی ئەوە نیە کە چەند جار بە بەرامبەرەکەت بڵێت خۆشم دەوێیت و وە ئەوەش نیە بۆ نموونە با بڵێین ئەم مانگە ئەوەندە جار سەرجێیت لەگەڵ هاوسەرەکاتدا کردووە و مانگی پێشووتر دوو ئەوندە کەمتر، هەموو ئەمانەش مانای ئەوە ناگەیەنێت کە هاوسەرەکەت خۆشناوێت خۆشەویستی شتێکی خۆنەویستە" بیرم لە هەموو ئەم قسانەی قەشەکە کردەوە و لە دڵی خۆمدا وتم، " ئەزانی من خۆشەویستی پیشان نادەم لەگەڵ ئەم برادەرانەدا. بەڕاستی ئەو کارەم نەکردووە لێرە لەگەڵیاندا دانیشتووم بەڵام کەسیان متمانەیان نیە بەرامبەرم ئەمە هەڵەیە نابێت، لە کاتێکدا من چاوەڕێی ژمارەیەکی دیاریکراو لە هێڵکاری ئەو ماشێنەیان لێدەکەم کە پڕۆژەکە دەیەوێت، بەم شێوەیەش هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکەم ئەوها نابێت ئەگەر ئەوها بەردەوام بم لەگەڵیاندا ئەوا کارێکی هەڵە دەکەم
ئیتر ئەوەبوو دەسم کرد بە هەڵڕشتنی قسەی دڵی خۆم بۆیان و پێم وتن " برادەرینە، هەرچەندە دەیهێنم و دەیبەم ، ئەم بار ودۆخە نابێت ئەوها بەردەوام بێت. نێوانی و من و ئێوە نابێت بەم شیوەیە لەسەر پەیوەندیەک دروست بێت کە بناغەیەکی چەندێتیانەی هەبێت مەبەستیشم لەمە ئەوەیە کە لەسەر جۆرە پەیوەندیەکی فەرمان و فەرمانبەرداری دروست بێت، پەیوەندیەک بەم جۆرە بێت کە بڵێت، " من بەڕێوبەری ئێوەم و ئێوەش بە فەرمانی من کاردەکەن و بەبێ ئەوەی هیچ لایەکمان متمانەی بەوی تر هەبێت" وتم، " ئەمە نابێت" ئەوەی ڕاستی بێت، دوای ئەم قسانە هەموومان چاومان پڕبوولە فرمێسک لەبەرئەوەی نەیاندەتوانی ئەو هەموو نائومێدیەی کە لە ناخیاندا کۆبۆتەوە لەلای من هەڵیڕێژن چونکە ئەم برادەرە نەخشەسازانە پەیمانەیان دابوو بە هاوڕێ ئەندازیارەکانیان کە هیچ شتێک نەدرکێنن دەربارەی کارەکانیان کە ئەو سێ مانگە کردوویانە هەر ئەوەش بوو نەیان دەتوانی هیچم لەلا بدرکێنن ئەو شتەم بدەنێ کە من دەمویست لێیان وە تەنانەت نەشیان دەتوانی داوای ئەوەشم لێبکەن کە متمانەیان پێبکەم کە کارەکان لەوەو دوا بەو شێوەیە نابێت هەموو کارەکان لە کاتی خۆیدا تەواو دەبن وابزانم لە و ڕۆژەدا گشت لایەکمان هەستمان کرد کە زیاتر لێک نزیک بووینەتەوە و بەسەر زۆرێک لەو کۆت وبەندانەشدا زاڵبووین کە لە بنچینەدا پێویستی نەدەکرد هەبێت، وە بە هەموومان گەیشتینە دانانی پێناسەیەک بۆ ئەوەی کە تیمێکی ڕاستەقینە و کاری داهێنەرانە دەبێت چۆن بێت پێشەنگیمان دایە بیرۆکەی ئەو ماشێنەی کە بە دەستمانەوە بوو دروستی بکەین، وە خۆشەویستیمان دووبارە بە ڕاستی خستەوە ناو پرۆسەکەوە
هەر بە وبۆنەیەوە با بزانن کە دواتر تیمەکە ٦ نەخشەی جیاوازیان هێنایە کایەوە بۆ ئەو ماشێنەی کە پڕۆژەکە دەیویست بەرهەمی بهێنێت وەکو جێگرەوەیەکی ئایندەی بۆ ماشێنی (ئێس یو ڤی) لە ئەمەریکا یەکێک لەو نەخشانەی کە تیمەکە هێنایە کایەوە بۆ پڕۆژەکە بریتی بوو لە ماشێنی کووپەیی شێوە (ئێکسی) کە لە نهۆمی خوارەوە دانراوە و دەتوانن دوای بیبینن، نازناوەکەی (ئێکس کووپ) ە، تیمەکەکاتێکی خۆشیان بە دروستکردنی ئەو مۆدێلەوە بە سەر برد ئەم ماشێنەش لە چاکی و جوانیدا دەچووەوە سەر ماتۆڕێک کە هەر لە لایەن کۆمپانیای (بی ئێم دەبلو) ەوە دروستکراوە کاتی خۆی کە ناوی (جی ئێس) ە و کەسێکی وەک (کاڕل ماگنسن) ئەم ماشێنە بە " جوان و بەهێز" وەسف دەکات چونکە ئەم ماشێنە لە چاکی و بەهێزیدا وای دابنێ هەر ئەو ماتۆڕەبیە بەڵام دوو تایەی تری خراوەتە سەر بەم شێوەیە لە کۆتایدا، ئەو وانەیەی کە من دەمەوێت بۆتانی بگوێزمەوە تاوەکو سوودی لێ ببینن ئا ئەمەیە کە لێرەدا لە ڕێی ئەم وتەیەوە پێتانی دەڵێم کە لە کتێبی (شازادە بچووکەکە)ەوە وەرم گرتووە کە دەڵێت، "ژیان فێری کردین کە تایبەتمەندی خۆشەویستی لەوەدا نیە کە هەردووکمان بە چاوی خۆشەویستیەوە لە یەکتری بڕوانین، بەڵکو لەوەدایە کە هەردووکمان پێکەوە لە یەک ئاراستەوە بڕوانینە شتەکان" قسە زۆرە لەسەر متمانە و خۆشەویستی، بزانن کە ئەو دوو ووشەیە هاو واتان لەگەڵ نەخشەسازیدا ئیتر لەوەو دوا من و تیمەکەم پەیوەندیەکی زۆر زۆر پڕمانامان لە نێواندا دروست بوو، وە لەو کاتەشەوە، هەر بەو شێوەیە مایەوە و بەردەوام بوو وە هیوادارم کە ئێوەش تێبگەن کە نەخشەسازی زۆر لایەنی دیکەی هەیە و وە هونەری نەخشەسازیش بە هەمان شێوە لە وەی هەر کارێک بێت و بیکەیت لە ڕاستیدا دوو لایەن هەن کە مانایان داوەتە ئەم کارە و کردوویانەتە کارێکی شایستە، ئەم دوو لا یەنەش بریتین لە متمانە و خۆشەویستی
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
نەخشەسازی ئەمەریکی کریس بانگڵ باس لە فەلسەفەی خۆی دەکات دەربارەی پیشەی نەخشەسازی ماشێن و دەڵێت کە ئەم پیشەیەش مافی خۆیەتی وەکو شێوازێک لە شێوازەکانی هونەر هەژمار بکرێت هەموو ئەمانەش لە ڕێی باسێکی خۆش و کاریگەرانی بەسەرهاتی تیمێکی پڕۆژەیەکی کۆمپانیای (بی ئێم دەبلیو) ەوە بە ناوی پڕۆژەی (دیپ بلو) کە ئامانجی پڕۆژەکە بریتی بووە لە دروستکردنی ماشێنێکی جێگرەوەی (ئێس یو ڤی) لە ئایندەدا
Car design is a ubiquitous but often overlooked art form. As chief of design for the BMW Group, Chris Bangle has overseen cars that have been seen the world over, including BMW 7 Series and the Z4 roadster. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation II
Reviewed by Hanasa-Hiwa foundation
Comments? Please email the translators above.
19:37 Posted: Oct 2006
Views 541,234 | Comments 140
17:43 Posted: May 2008
Views 462,038 | Comments 54
19:30 Posted: Aug 2006
Views 531,449 | Comments 151
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.