دەمەوێت شتێکتان لەگەڵ باس بکەم لە ماوەی (١٨) خولەک دا کە بیرۆکەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشە بەڕاستی ئەوە بیرۆکەیەکی زۆر گەورەیە بەڵام بۆ ئەوەی دەست پێبکەین دەمەوێت بپرسم کە هەمووتان دەتوانن بۆ ماوەی دوو چرکە چاوەکانتان دابخەن وە هەوڵبدەن بیر لە تەکنەلۆژیا یان یان تۆزێک بیر لە زانست بکەنەوە کە تۆ باوەڕت وایە جیهانی گۆڕی بێت ئێستا من گرەو دەکەم، لەم بینەرانەدا ئێوە بیر لە هەندێک تەکنەلۆژیای نایاب دەکەنەوە هەندێک شت کەمن گوێم لێنەبوە من بەتەواوی دڵنیام بەڵام هەروەها من دڵنیام، زۆر دڵنیام کە کەس بەم شێوەیە بیرناکاتەوە ئەمە ڤاکسینی گێڕی منداڵە
وە لەڕاستیدا ئەوە شتێکی زۆر چاکە کە ئەمڕۆ کەس لێرەدا بیری لێنەکردۆتەوە چونکە ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت کە دەتوانێت ڕەچاوی ئەوە بکەین ئەمە تەکنەلۆژیایەکی زۆر باشە دەتوانین بە تەواوی بە هەند وەری بگرین بەڵام هەموو کات بەو شێوەیە نیە تەنانەت لێرەش، کالیفۆڕنیا ئەگەر بگەڕێیەنەوە بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا ئەوە چیرۆکێکی زۆر جیاواز بوو خەڵک بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە تۆقی بوون هەموویان بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە تۆقیبوون، وە دەبێتە هۆی ترساندنی خەڵک وە بەهۆی ئەم دیمەنانەوە بووە لەم دیمەنەدا خەڵک لە (سی) ئاسنیندا دەژی ئەوانە ئەو کەسانەن کە تەندروستیان باش بووە دوو یان سێ ڕۆژ پێش ئەوە یان دوو ڕۆژ دوای ئەوە ئیتر ناتوانن هەناسە بدەن ئەم ڤایرۆسی گێڕییە دەوەستێت یاخود ئیفلیج دەبێت نەک تەنها دەستەکانیان و قاچەکانیان بەڵکو ماسولکەکانی هەناسە دانیشیان هەروەها ئەوان هەموو ژیانیان بەسەر دەبەن، عادەتەن بەم (سی)یە ئاسنینە هەناسە دەدەن
ئەم نەخۆشیە زۆر ترسێنەر بوو هیچ چارەسەرێکی نەبوو وە هیچ ڤاکسینێکی نەبوو نەخۆشیەکە زۆر ترسێنەر بوو بە شێوەیەک سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدانێکی نیشتیمانی گەورەی سازدا بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ ڕاگرتنی دوای بیست ساڵ، سەرکەوتوو بوون وە ڤاکسینی (دژە نەخۆشی)یەکەیان گەشە پێدا ئەوە وەک موعجیزەیەکی زانستی بوو لە کۆتاییەکانی ١٩٥٠ کاندا لە کۆتاییدا،ئەو ڤایرۆسەی کە دەیتوانی ئەو نەخۆشییە ترسناکە لەناوبەرێت وە لێرە لە ئەمریکا ئەوە کاریگەرییەکی زۆر گەورەی هەبوو وەک دەبینن، ڤایرۆسەکە نەماوە وە زۆر زۆر بە خێرایی وەستا
بەڵام ئەوە بابەتەکە نیە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە وە ئەوە زۆر بە خێرایی لە ئەمریکا ڕوویدا،هەرچۆنێک بێت کە تەنانەت مانگی ڕابردوو جۆن ستیوارت مێڵ ووتی
جۆن ستیوارت: لە چ شوێنيک شەلەل (گێڕی) ماوە؟ چونکە باوەڕم وابوو کە لە ڕیشەوە دەرهاتووە بە شیوەیەک کە ئاوڵە بە هیچ شێوەیەک نەماوە
بڕوس ئەیڵوارد: ئووپس (شەلەل) خەریکە لەناو دەچێت بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە گێڕی (شەلەل) هێشتا هەر ماوە لە ئەمڕۆدا ئەم نەخشەیەمان کێشاوە بۆ جۆن تا نیشانی بدەین کە لە کوێ هێشتا گێڕی ماوە ئەمە وێنەکەیە ئەم جیهانە زۆری نەماوە بەڵام هۆکاری ئەوەی کە زۆری نەماوە بەهۆی ئەوەیە کە پەیوەندیەکی توند لە نێوان تایبەت و گشتیدا هەیە کاردەکەن لە پشت دیمەنەکانەوە،نادیار بوون من دڵنیام بۆ زۆربەتان ئەمە بۆ ماوەی (٢٠) ساڵە کاردەکات تا هەوڵبدات ئەم نەخۆشییە نەهێڵێت وە ئەمە کەم بویەوە بۆ چەند کەسێک ئێوە دەیانبینن لەسەر وێنەکە
بەڵام تەنها ساڵی ڕابردوو توشی شۆکێکی زۆر بووین وە بۆمان دەرکەوت کە زۆر باش نیە لەگەڵ ڤایرۆسێکی وەک شەلەل وە ئەمە هۆکارەکەیەتی لە دوو وڵاتدا کە بۆ ماوەی دە ساڵ ئەم نەخۆشییەی نەبووە بە پێچەوانەی هەموو جیهان لە ناکاودا گێڕی بڵاو دەبێتەوە سەدان کەس ئیفلیج بوون سەدان کەس مردن منداڵ و هەروەها گەورەش لە هەردوو حاڵەتەکەشدا ئێمە توانیمان بواری بۆماوەزانی بەکاربهێنین بۆ تەماشآکردنی ڤایرۆسەکانی گێڕی وە دەتوانین بڵێین کە ئەم ڤایرۆسانە لەم وڵاتانەوە نەهاتوون ئەم ڤایرۆسانە لە دووری هەزاران میلەوە هاتوون لە یەک حاڵەتدا، لە قاڕەیەکی ترەوە هاتوون نەک تەنها ئەوە، بەڵام کاتێک لەو وڵاتانەوە هاتوون دوایی لەوانەیە بەهۆی خەڵوزی بازرگانیەوە هاتبن وە زیاتر ڕۆشتوون بۆ شوێنی تر وەکو ڕوسیا لە شوێنێک،کە بۆ یەکەم جار لە (١٠)ساڵی ڕابردوودا منداڵەکان توشی پەککەوتن و ئیفلیجی بوون بەهۆی نەخۆشیەوە کە چەندین ساڵە نەیان بینیوە
ئێستا هەموو ئەو بڵاوبونەوەیە کە من نیشانم دان ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە وە لەوە دەچێت کە زۆر زۆر بە خێرایی بوەستێت بەڵام پەیامەکە زۆر ڕوون بوو گێڕی (شەلەل)ماوە نەخۆشییەکی وێرانکەرو تەقێنەرەوەیە ئەوە تەنها لە بەشەکەی تری ئەم جیهانە ڕوودەدات وە بیرۆکەی گەورەی ئێمە ئەوەیە کە موعجیزەی زانستی لەم سەردەمەدا پێویستە نەمانی تەواوەتی نەخۆشی شەلەل بێت
لەبەر ئەوە ئەمەوێ هەندێکتان پێبڵێم لەبارەی هاوڕێیەتی ،هاوڕێیەتی شەلەل بەتامایە جی بکات ئێمە هاوڵنادەین کە شەلەل کۆنتڕۆڵ بکەین ئێمە هەوڵنادەین بۆ ئەوەی کەمی بکەینەوە بۆ جەند کەسێک جونکە ئەم نەخۆشییە وەک بنجینەی ئاگر وایە دووبارە دەست پێدەکاتەوە ئەگەر بە تەواوی نەیکوژێنیتەوە کەواتە ئەوەی ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین جارەسەرێکی هەتا هەتاییە دەمانەوێت هەموو منداڵێک لەم جیهانەدا ،وەک ئێوە هاوڕێیان حسابیان بۆ بکرێ جیهانێکی دوور لە شەلەل کەواتە ئێمە بۆ چارەسەرێکی هەتا هەتایی دەگەڕێین وە ئەوە ئەو شوێنەیە کە ئێمە بەختمان هەبوو تیایدا ئەوە یەکێکە ڤایرۆسە کەمەکانی جیهان کە زۆرترین زیانی هەبووە کە ئێمە لە هەوڵداین شتێکی لەبارەوە بکەین ئەم ڤایرۆسە تەنها لەلەشی مرۆڤدا دەتوانێ بژی وە ناتوانێ بۆ ماوەیەکی زۆریش بژی بە هچ شێوەیەک ناتوانێت لە کەش و هەوای دەرەوەدا بژی وە چەند دژە ڤایرۆسێکی زۆر باشمان هەیە وەک ئەوانەی کە پشانمدان لەبەر ئەوە ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی ئەم ڤایرۆسە بەتەواوی نەهێڵین ئەوەی پڕۆگرامی بنبڕ کردنی شەلەلی منداڵ خەریکە بیکات ئەوەیە کە ڤایرۆسەکە بکوژێت کە شەلەل توشی خەڵک دەکات لە هەر شوێنێکی سەر زەوی بێت
لە ئێستادا،پێوانەیەکی باشی گەڕانمان نیە کاتێک دەگاتە ئەوەی کە ئەم کارە بکەین بۆ بنبڕکردنی نەخۆشییەکان لە سەدەی ڕابردوودا شەش جار هەوڵدراوە وە تەنها یەک جار سەرکەوتوو بووە ئەمەش بەهۆی بنبڕکردنی نەخۆشیەکە هەتا ئێستا مەترسیدارە لەسەر تەندروستی گشتی مەترسییەکان زۆر مەترسیدارن بەڵام هەوڵدانەکانی ئابوری و مرۆڤایەتی وهاندەرەکان... بەڕاستی زۆر گەورەترن کە پیاوێکی کۆنگرێس لێرە لە ئەمریکا باوەڕی وایە کە هەمو بەرهەم هێنانەکان کە ئەمریکا دەیکات بۆ بنبڕکردنی ئاوڵە لە ماوەی ٢٦ ڕۆژ پارەکەی خۆی دەردەهێنێتەوە لە پێش نزمی چارەسەرکردنە وە نرخی دژە ڤایرۆسەکان وە ئەگەر ئێمە توانیمان شەلەلی منداڵ چارەسەر بکەین لە وەڵاتە هەژارەکانی جیهان زیاتر لە (٥٠)بلیۆن دۆلاریان بۆ دەگەرێتەوە بە تەنها لە (٢٥) ساڵی داهاتودا لەبەرئەوە،ئەوە ئەو ڕێگایانەیە کە ئێمە پێویستە بە دوایدا بڕۆین
بەڵام بنبڕکردنی ئاوڵە زۆر قورس بوو زۆر زۆر قورس بوو هەروەها بنبڕکردنی شەلەل لە چەند ڕێگەیەکەوە زۆر قورسترە لەبەر چەند هۆکارێک یەکەمیان ئەوەیە کە کاتێک ئێمە دەستمان کرد بە بنبڕکردنی شەلەل لە (٢٠)ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو بەرامبەر وڵاتەکان توشبووبوون بەبەراورد لەگەڵ نەهێشتنی ئاوڵە وە زیاتر لە (١٠)جار خەڵکی کە لەو وڵاتانە دەژین توشبووبوون لەبەر ئەوە هەوڵدانێکی گەورە بوو دووەم ڕێگر کە توشمان بووو ئەوەبوو بە پێچەوانەی دژە ڤایرۆسی ئاوڵە کە زۆر جێگیر بوو،وە یەک دانە بەرگری بۆ دروست دەکردی بۆ هەموو ژیانت دژە ڤایرۆسی(چارەسەری) شەلەل زۆر ناسک بوو لەبەر گەرمیدا زۆر زوو خراپ دەبوون کە پێویست بوو ساردکەرەوەیەکی تایبەتی بۆ دابنێین لەسەر هەر یەکێک لەو شووشانەی کە دژە ڤایرۆسەکانی تێدا بوو تا بەزووی بگۆڕێت کاتێک گەرمیەکی زۆری بۆ هات وە دەتوانین بڵێین کە ئەوە چارەسەرێکی باش نیە تا بیدەین بە منداڵ کاریگەری بۆ دروست نابێ وبەرگریییان بۆ دروست ناکات بگرە منداڵەکان دژە ڤایرۆسێکی زۆر باشیان ئەوێت
بەڵام ئاستەنگی سێیەم کە توشمان بوو وە بگرە گەورەترینیان ،گەورەترین ڕێگری ئەوەیە،بە پێچەەوانەی ئاوڵە کە تۆ دوژمنەکەت ئەبینی هەر تاکە کەسێک کە توشی ئاوڵە بوو نیشانەیەکی هەڵەشەیی پێوە دیار بوو لەبەر ئەوە دەتوانی دەوروبەی نەخۆشەکە ببینیت دەتوانی دەرمانی چواردەوری نەخۆشەکە بکەیت و بیبڕیت لە نەخۆشی شەلەل بەتەواوی پێچەوانە بوو زۆرترین کەس کە توشی ڤایرۆسی شەلەل بوون هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەی پێوە دیار نەبووە لەبەر ئەوە زۆربەی کات دوژمنەکەت نەدەبینی وە سەرەنجام پێویستمان بە ڕێگایەکی جیاوازتر بوو بۆ لەناوبردنی شەلەلی منداڵ کە لە لەناوبردنی ئاوڵە گرتمانە بەر
پێویستمان بوو گەورەترین جوڵانەوەی کۆمەڵایەتی لە مێژوو دروست بکەین زیاتر لە (١٠) ملیۆن خەڵک هەیە لەوانەیە (٢٠) ملیۆن کە کاری خۆبەخشانە دەکەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە (٢٠) ساڵە کار دەکەن لەوەی کە ئێستا پێی دەڵێن گەورەترین هاوکاری یارمەتیدانی نێودەوڵەتی لە کاتی ئاشتیدا ئەم خەڵکانە ،ئەم (٢٠) ملیۆن کەسە چارەسەری زیاتر لە (٥٠٠)ملیۆن منداڵیان کردووە لە هەر ساڵێکدا دوو بەرامبەر لە لوتکەی هەوڵدانەکانماندا لە ئێستادا پێدانی دژە ڤایرۆسی شەلەل ئاسان بووە تەنها دوو قەترەیە،بەم شێوەیە بەڵام پێدانی بە (٥٠٠) ملیۆن کەس زۆر زۆر قورسە وە ئەو کەسانەی چارەسەر دەکەن ،خۆبەخشەکان ئەوان پێویست بوو بەسەردا خۆیانی بۆ هەڵبدەن بۆ هەندێک لە ناڕەحەتترین و چڕترین ناوچە ناشارستانیەکانی جیهان دەبوایە ئەوان لە ژێر خۆردا بڕۆشتنایە بۆ هەدێک شوێنە دوورەکان و دوورەدەستەکانی جیهان وە پێویست بوو فێڵ لە گولەکان بکەن لەبەر ئەوەی دەبوایە ئاگاین لە خۆیان بوایە لە کاتی ڕاگرتنی شەڕی شڵۆقی دۆکەکەو تروسیەکان هەوڵبدەین چارەسەری منداڵەکان بکەین تەنانەت بۆ ئەو ناوچانەی کە دۆخەکە باش نەبوو
پەیامنێرێک کە سەیری پڕۆگرامەکەی ئێمەی دەکرد لە سۆماڵ نزیکەی (٥) ساڵ پێش ئێستا شوێنێک کە شەلەلی تێدا بنبڕ کرابوو نەک یەک جار،دوجار چونکە دوبارە تووشیان بوو بۆوە ئەو لە دور شەقامەکەوە دانیشتبوو تەماشای یەکێک لە کەمپینەکانی ئەکرد وە دوای چەند مانگێک ئەو شتێکی نوسی ئەمە یارمەتی دانێکی پاڵەوانانەی بێگانەیە وە ئەم پاڵەوانانە لە چەند بارودۆخێکی جیاوازەوە هاتوون لەگەڵ چەندین پێشینەدا بەڵام یەکێک لە زۆرترین شتە چاوەڕوانکراوەکان ڕۆتەری نێودەڵەتی بوون ئەمە گروپێکە کە ملیۆنان خۆبەخشی ئازادی سوپا کاردەکەن بۆ بنبڕکردنی شەلەل بۆ زیاتر لە (٢٠)ساڵ ئەوان ڕاستەوخۆ لە ناوەڕاستی هەموو شتەکاندان
ئێستا ساڵانێکی زۆری دەوێت تا دەست دەدەیتەوە بناغەکەی بۆ لەناوبردنی شەلەل زیاتر لە (١٥) ساڵ،زیاتر لەوەی کە دەیەوێت بەڵام کە دروست کرایەوە،ئەنجامەکان کاریگەر دەبن لە ماوەی دوو ساڵدا هەر وڵاتێک کە دەستی کردوە بە لەناوبردنی شەلەل بەشێوەکی زۆر هەر سێ جۆرەکەی ڤایرۆسی شەلەلی لەناوبردوە بێجگە لەو چوار وڵاتەی کە لێرە دەیانبینین وە هەر یەکێک لەمانە ،تەنها بەشێک بوو لە وڵاتەکە دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٩٩ یەکێک لە سێ ڤایرۆسەکەی شەلەل کە ئێمە لە هەوڵدا بووین بۆ لەناو بردنی لە تەوای جیهاندا بنبڕکرا بیرۆکەکە وەرگرە وە لەمڕۆدا بە ڕێژەی (٩٩%) دابەزیوە زیاتر (٩٩%)دابەزیوە لە ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە توشی ئیفلیجی بوون بەهۆی ئەو نەخۆشیە ترسناکەوە کاتێک (٢٠)ساڵ پێش ئێستا دەستمان پێکرد ١٠٠٠ منداڵ ئیفلیج دەبووون هەموو ڕۆژێک بەو ڤایرۆسە ساڵی ڕابردوو ١٠٠٠ کەس بوون
وە لە هەمان کاتدا پڕۆگرامی بنبڕکردنی شەلەل هەوڵدەدات بۆ یارمەتیدانی چەندین بەش ئۆو، پڕۆگرامە کە کار دەکات بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا بۆ نموونە سارس وە هەوڵی داوە بۆ ڕزگار کردنی منداڵان بە چەندین ڕێگەی تر پێدانی قەترەی ڤیتامین (A)،دەرزی لێدانی ماسولکەکان تەنانەت پێدانی پەردەکولە لە دژی مەلاریا لە کاتی بەردەوام بوونی هەندێک لەو کەمپینانەدا بەڵام سەرنجڕاکێشترین شتی کە پڕۆگرامی بنبڕکردنی نەخۆشی شەلەل دەیکات کە زۆرمان لێ دەکات کۆمەڵگەی نێودەڵەتی تا هەموو منداڵێک و هەموو کۆمەڵگەیەک بەسەر بکەینەوە بێ هێزترین خەڵک لە هەموو جیهاندا لەگەڵ بەهێزترین چارەسەر بنەڕەتی بە بێ ڕەچاو کردنی جوگرافی ،هەژاری کەلتوور،هەتا ئاڵۆزیش
کەواتە،شتەکان زۆر سەرنجڕاکێشن وە دوای نزیکەی (٥)ساڵ ئەم ڤایرۆسە،ئەم ڤایرۆسە کۆنە دەستی کرد بە بەرپەرچدانەوە بەڵام کێشەکە کە ئێمە توشی بووین ئەوە بوو کە هێزو توانای مانەوە ئەم ڤایرۆسە لەم چوار وڵاتەدا ئێمە نەمانتوانی ڕەگی دیاری ئەم ڤایرۆسە دەربهێنین وە دوایی کێشەکە فراوانتر بوو ڤایرۆسەکە دەستی کرد بە بڵاو بوونەوەلەم چوار وڵاتەدا بە تایبەتی بەشی باکوری هندستان و نایجیریا لەوێشەوە بۆ ئەفریقیاو ئاسیاو هەتا ئەوروپاش بووە هۆی ئەنجامی ترسێنەر لە چەند شوێنێک کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە ئەم نەخۆشیە نەبینراوە وە دوایی لە یەکێک لە گرنگترین وئاڵۆزترین وە قورستین تاقیگەکانی ڤایرۆسی شەلەل لە جیهاندا ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە دژە ڤایرۆسەکان کاردەکات بە شێوەیەکی نیوەیی لە حاڵەتێکی لەم جۆرەدا دژە ڤایرۆسەکان نەیدەتوانی ئەوەندە ڤایرۆسەکان بکوژێت لە هەناوی ئەو مناداڵانەدا بەو شێوەیە کە دەبو بیان پارێزێت
لەو کاتەدا وەک ئەوەی ئێوە پێشبینیتان دەکرد هاندانێکی زۆر ..با ناوی بنێین هاندان دەستی کرد بە گەشەکردن زۆر بە خێرایی لە ناکاو هەندێ دەنگی گرنگ لە جیهانی تەدروستی گشتییەوە ووتیان ڕاوەستن پێویستە بیرۆکەت بنبڕکردن ڕاوەستێنن با دەست بکەین با کۆنتڕۆڵ کردنی باشترە ئێستا بیری کۆنتڕۆڵ کردن بنچینەیەکی هەڵە بوو ڕاستیەکە ئەوەیە ئەگەر ئێمە مەبەست یان توانامان نەبێت یان هەتا ئەو پارەیەش کە پێویستمانە تا بگەینە منداڵەکان ،لاوازترین منداڵەکانی جیهان لەگەڵ شتێکی سادەی وەک وەرگرتنی دژە ڤایرۆسی شەلەل دوای ئەوە بە ماوەیەکی کەم زیاتر لە (٢٠٠،٠٠٠)منداڵ دوبارە نەخۆش دەبنەوە بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە لەهەرساڵێکدا بەڕاستی هیچ پرسارێک نییە
چەندین منداڵی تر هەیە وەک عومەر عومەر منداڵێکی حەوت ساڵانە وە ئەو خەڵکی بەشی ژورری باکوری نایجیریایە ئەو لەگەڵ خێزنێک لەوێ دەژی لەگەڵ (٨)خوشک وبراکەی عومەر نەخۆشی ئیفلیجی هەیە عومەر ئیفلیج بووە بۆ هەتا هەتایە قاچی ڕاستی ئیفلیج بووە لە ساڵی ٢٠٠٤ دا قاچی ڕاستی عومەر لە ئێستادا ئازارێکی زۆری هەیە چونکە پێویستە ئەو بە نیوەیی ڕایبکێشێت چونکە جوڵانەوەی بەو شێوەیە خێراترە تا بە هاوڕێکانی بگاتەوە ،تا بە خوشک و براکانی بگاتەوە تا بەدارشەقەکانی هەڵسێت و بڕوات بەڵام عومەر قوتابییەکی نایابە .ئەو منداڵێکی زۆر جوانە لەگەڵ ئەوەی ئێوە ناتوانن زانیاری زیاتر ببینن لێرە بەڵام ئەمە کارتەکەیەتی وە ئێوە دەبینن .دەرەجەی نایابی وەرگرتوە ١٠٠لە سادی هێناوە لە هەمو شتە گرنگەکان بۆ نمونە وەک شعری دایەنگەکەی بەڵام دەزانن من حەزدەکەم بتوانم پێتان بڵێم کە لەمڕۆدا عومەر کەسێکی ئاساییە لەگەڵ بوونی نەخۆشی شەلەل بەڵام ئەوە ڕاست نیە عومەر کەسێکی تایبەتە لە دۆخێکی تایبەتدا
لەمڕۆدا ڕاستی شەلەل شتێکی زۆر جیاوازە ئیفلیجی پەلاماری کۆمەڵگە هەژارەکانی جیهان دەدات منداڵەکانیان بە ئیفلیجی بەجێ دەهێڵن وە خێزانەکانیان ڕادەکێشن بۆ هەژاریەکی قوڵتر چونکە بەناچاری ئەوان دەگەڕێن وە بەناچاری ئەوەی پاشيکەوتیان کردوە سەرفی دەکەن بەبێ هیوایی هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ منداڵەکانیان ئێمە باوەڕمان وایە منداڵان شایەنی زیاترن لەبەر ئەوە کاتێک بەرەو قورسی دەڕوات لە پڕۆگرامی بنبڕکردنی شەلەل نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا کاتێک خەڵک دەیووت ..پێویستە ناوی بنێین دۆستایەتی ئیفلیجی بڕیار درا دووبارە بڕوخێتەوە وە هەوڵبدرێت،بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر ڕێگای تازە بۆ گەیشتن بە منداڵەکان کە لەدەستمان دەچێت دوبارەو دوبارە
لە بەشی ژووری باکوری هندستان،دەستمان کرد بە کێشانی نەخشەی حاڵەتەکان بە بەکارهێنانی وێنە سەتەلایتی وەک ئەمە تا ڕێگا بە بەرهێنەکانمان و کەلوپەلی چارەسەرکردنەکان نیشان بدەین تا بگەینە ملیۆنان منداڵ لە حەوزی ڕوباری کۆشی شوێنێک کە هیچ خزمەتگوزاری تەندروستی لێ نیە لە بەشی ژووروی باکوری نایجیریا سەرۆکی حیزبەکان و سەرۆکی موسوڵمانەکان بە ڕاستەوخۆ بەشداریان لە پڕۆگرمەکەدا کرد بۆ یارمەتی دانی چارەسەر کردنی کێشەکە بە دابین کردنی پێداویستیەکان وە ڕاگرتنی ورەی کۆمەڵگە
وە ئێستا دەستیان کردوە بە بەکارهێنانی ئەم ئامێرانە باسی تەکنەلۆجیا دەکەم ئەم ئامێرە بچوکانە،ئەم ئامێری چاودێرییەی (جی ئای ئێس)وەک ئەمە کە دەیخەنە ناو بارهەڵگرەکانی دژە ڤایرۆسەکان وە دەتوانین دوایی دوایان بکەوین لە کۆتاییدا دەیانبینین ئایا ئەمانە هەموو مالێک و هەمو شەقامێک دەگەڕێن ئەمە یەکێکە لە ڕاسپاردەکان کە ئێستا دەیبینین بۆ هەڵدان و گەیشتن بەو منداڵانەی کە لە بیرمان چوون وە لە ئەفغانستان .لە هەوڵداین بۆ ڕێگەی تازە کارکردن لەگەڵ ئەوانە کە گفتوگۆدەکەن ئێمە زۆر بە نزیکەیی کار لەگەڵ مانگی سوری نێودەڵەتی دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین کە بگەینە هەمو منداڵێک
بەڵام هەوڵ لەگەڵ ئەو شتە نایابانە دەدەین خەڵکی زیاتر توشی کێشە دەبێت لە هەوڵداناین بۆ چاکردنەوەی کارەکانیان و تاکتیکەکان گەڕاینەوە بۆ دژە ڤایرۆسەکان ،ئەمە (٥٠) سال تەمەنیەتی وە بیرمان کردەوە ،بە دڵنیایەوە دەتوانین دژە ڤایرۆسی باشتر بدۆزینەوە بۆ ئەوەی کە دەگەنە دەست ئەو منداڵانە دەتوانین باشتر سەرکەوتن بەسەر خۆماندا بەدەست بهێنین وە ئەمە دەستی پێکرد بەهۆی هاوکاریەکی زۆر لەگەڵ کارگەکاندا وە لە ماوەی(٦) مانگدا تاقیکردنەوەمان لەسەر دژە ڤایرۆسێکی تازەی شەلەل کرد کە دوو ساڵ پێش ئێستا چاودێریمان کرد دواین دوو جۆری نەخۆشیەکە لە جیهاندا ٩/٦/٢٠٠٩ یەکەم ئەنجاممان دەستکەوت لەیەکەم تاقیکردنەوەی دژە ڤایرۆسەکە وە دەرکەوت کە دەتوانێت دۆخەکە بگۆڕێت دژە ڤایرۆسە تازەکە کاریگەری دوو بەرامبەری هەبوو لەسەر دواین دووجۆری ڤایرۆسەکە بەبراورد لەگەاڵ دژە ڤایرۆسە کۆنەکە وە ئێمە بەخێرایی دەستمان کرد بەبەکارهێنانی ئەمەیان لە چەند مانگی داهاتودا ،پێویست بوو بەرهەم بهێنرێت وببرێتە دەرەوە بەرهەمهێنانەکەی بەرز بۆوە وە دەکرایە دەمی منداڵانەوە لە سەرانساری جیهاندا وە لە ناوچە ئاسانەکانەوە دەستمان پپێ نەکرد یەکەم شوێن کە ئەم دژە ڤایرۆسەی تیا بەکارهات بەشی سەرووی باکوری ئەفغانستان بوو لەبەر ئەوەی لە ناوچەیەکی وەک ئەمە کە منداڵان قازانجی زیاتر دەکەن لە تەکنەلۆجیایەکی وەک ئەمە
ئێستا لێرە (تێد) لەم چەند ڕۆژەیڕابردوودا چەندین کەسم بینیوە کە دوبارەو دوبارە تەحەدای بینەران دەکەن بۆ باوەڕ هێنان بە شتێکی موستەحیل ئەم بەیانیە کاتژمێر ٧ بڕیارم دا کە کریس و تیمەکەی بهێنین بۆ ئێرە بەهۆی دوبارە دابەزاندنی هەمو زانیارییەکانمان لە هندستانەوە بۆ ئەوەی ئێوە شتێک ببینن کە ئەوەی ئەمڕۆ دەدردەخات کە دەیسەلمێنێت کە ئاستەم ئاستەم نیە وە تەنها (٢)ساڵی ڕابردوو،خەڵک دەیوت ئەوە مەحاڵە ئێستا لەبیرتانبێت ،سەروی باکوری هندستان باشترین نموونەیە کە دەگاتە باسی شەلەل زیاتر لە (٥٠٠،٠٠٠) منداڵ لە دایک بوو لەو شارەی کە هەرگیز شەلەلی تیا نەوەستاوە ئوتار پیرادیش و بیهار ٥٠٠،٠٠ منداڵ، لە هەر مانگێک دوبارە بەکار هێنانی شتی کۆن زۆر خراپە وە دژە ڤایرۆسە کۆنەکەمان ،بیرتانە بە نیوەیی کاریگەری هەبوو وە ئەوەتا ئاستەمەکە کاردەکات و ڕوودەدات ئەمڕۆ،بە تەواوی (٦)مانگ تێپەڕ دەبێت وە بۆ یەکەم جار لە مێژودا یەک منداڵ توشی ئیفلیجی نەبوە لە ئوتار پرادیش و بیهار
هندستان تایبەت نیە لە شارەکەی عومەر لە نایجیریا لە (٩٥%) دابەزین ڕویداوە لە ژمارەی منداڵانی ئفلیج بوو بەهۆی شەلەلەوە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو وە لە (٦)مانگی ڕابردوودا شوێنی کەم هەبو کە دوبارە تووشی ئەم نەخۆشیە بوبێتەوە بەبەراورد لەگەڵ هەرکاتێکی تر لە مێژودا
خوشکان و برایان ،بەیەکگرتنی خەڵکی زیرەک و تەکنەلۆجیای زیرەک وە بەرهەم هێنانی زیرەک دەتوانرێت شەلەل بنبڕبکرێت لە هەر شوێنێک بەربەرەکانی زۆرمان هەیە،بیهێننە پێش چاوی خۆتان بۆ کۆتایی هێنان بەم کارە بەڵام هەروەها ئەوەی دەیبینن دوو بەرامبەرە ئەوە قازانجێکی باشی تری هەیە وە نەهێشتنی شەلەل باشترینیانە هەتا هەر منداڵێک لە هەر شوێنێک ئیفلیج بێت بەهۆی ڤایرۆسەوە ئەوە بیرخستنەوەیەکی بەهێزە کە ئێمە شکستمان هێناوە ،وەک کۆمەڵگە لەوە کە سەرەتایترین خزمەتگوزاری بۆ منداڵان دابین بکەین وە بەهۆی ئەو هۆکارەوە .بنبڕکردنی شەلەلەوە ئەوە خاوەندارێتییەکی کۆتاییە وە ئەوە کۆتایی دادوەری کۆمەڵایەتییە جوڵانەوەیەکی گەورەی کۆمەڵایەتییە کە پەیوەندی بە بنبڕکردنی شەلەلەوە هەیە ئامادەیە بۆ کاری زیاتر بۆ ئەو منداڵانە ئامادەیە تە بگاتە لایانو پەردەکولەیان بداتێ و لەگەڵ هەندێ شتی تر بەڵام گەورەکردن و چاو خستنە سەر خۆشیەکان گەورەکردنی چاوخستنە سەر هێزو توانایان ئەوە دەگەیەنێت کە کارەکەیان تەواو کردوە کە (٢٠)ساڵە دەستیان پێکردوە
کۆتایی هێنان بە شەلەل کارێکی زیرەکانەیە وە کارێکی ڕاستە تا ئەنجام بدرێت لە ئێستادا ،ئێمە لە بارێکی خراپی ئابوری داین بەڵام وەک دایڤد کامیرۆن لە بەریتانیا باسی کرد ،کاتێک کە باسی شەلەلی دەکرد هیچ وەختێک درەنگ نیە بۆ ئەنجامدانی کاری باش کۆتایی هێنان بە بنبڕکردنی شەلەل کەرێکی ڕاستە ئەنجام بدرێت وە ئێمە ئێستا لە چوار ڕیانی ئەو کارە گرنگە بۆ زیاتر لە (٢٠) ساڵ دژە ڤایرۆسێکی تازەمان هەیە وە چارەسەری تازەمان هەیە وە تاکتیکی تازەمان هەیە وە چانسمان هەیە تا بەرگێکی تازە بنوسینیەوە لەسەر شەلەل لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەڵام ئەگەر ئێستا چاو تروکانێک بکەین بۆ هەتا هاتایە ئەو هەلەمان لە دەست دەچێت بۆ نەهێشتنی نەخۆشیە کۆنەکان ئە ئەمە بیرێکی باشە بۆ بلاو بونەوەی کۆتایی هێنانی شەلەل لە ئێستادا یارمەتیمان بدە تا چیرۆکێک بگێڕینەوە یارمەتیمان بدە تا یادێک دروست بکەین تا زۆر بە زوویی هەمو منداڵێک ،هەموو دایک و باوکێک لە هەر شوێنێک ڕەچاوی بارودۆخیان بکرێت ژیانێکی پاک لە شەلەل بۆ هەتا هاتایە
بێڵ گەیتس و وێڵ بڕوس: بە ڕای ئێوە لە چ شوێنێکی قورس دەبن لە کوێ دەڵێیت کە زیرەکترین بین
ئەو چوار شوێنەی کە بینیت و کە نەمان توانی نەخۆشیەکە بوەستێنین بەشی سەرووی باکوری هندستان و نایجیریا بەشی خواروی باشوری ئەفغانستان وە ناوچە سنوریەکانی پاکستان ئەوانە قورسترینیان و ناڕەحەتترینیانن بەڵام سەرنجڕاکێشترین شت لەسەر ئەو سیانە هندستان لە باش دەچێت وەک ئەوەی لە داتاکان بینیتان وە ئەفغانستان ،باوەڕمان وایە بەردەوام نەخۆشی شەلەل بوەستێت وا دەکات دوبارە تووش ببن لەبەر ئەوە،قورسترینیان ئەوەیە کە هەوڵبدەی بگەیتە کۆتایی هێنانی نەخۆشیەکە لە نایجیریا وە کۆتایی پێ بێت لە پاکستان ئەوانە قورسترین کار دەبێت
ئێستە ،ئەی پارە؟ هەندی شتمان پێ بڵێ کە لە ساڵدا چەند پارەی تێ دەچێت ئایا ئاسانە ئەو پارەیە زیاد بکەین وە ئایا چەند ساڵی ڕابردوو دۆخەکە چی و چۆنی لێدێت؟
ئەوە سەرنجڕاکێشە هەتا ئێستا نزیکەی (٧٥٠) ملیۆن بۆ (٨٠٠)ملیۆن دۆلار لە یەک ساڵدا خەرج کراوە ئەو نرخەی دەبێت بۆ گەیشتن بە (٥٠٠) ملیۆن منداڵ لە پارەیەکی زۆر دەچێت ،ئەوە پارەیەکی زۆرە بەڵام،کاتێک کە بۆ دوجار هەوڵدەدەین(٥٠٠)ملیۆن منداڵ بەسەر بکەیتەوە ٢٠.٣٠ سەنت بۆ هەر منداڵێک ئەوە پارەیەکی زۆر نیە بەڵام لە ئێستادا بڕێکی زۆرمان نیە بۆشاییەکی زۆرمان هەیە لەو پارەیەدا ،چەندین شوێن بەجێ دەهێڵین وە هەر کاتێک شوێن بەجێ دەهێڵین شوێنی زیاتر توش دەبێت کە نەبونی ،وە بێ دەسەڵاتی ئێمەش نیشان دەدات وە ئەو کڕینە گەورەیە بڕێکی زیاتری تێ دەچێت
باشە ،بەخۆشحاڵییەوە ناوی نەخۆشییەکە دەسڕینەوە وە حکومەتەکان یارمەتی دانەکانیان زیاتر دەکەن کەواتە بەختێکی باش،ئیمە لەمەدا لەگەلتاین سوپاس
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
شەلەل وا بە تەواوەتی بنەبڕ دەکرێت، بەڵام هەر وەک بروس ئەیلوارد دەڵێت: بوونی نەخۆشییەکی ئاوها ترسناک شتێکی باش نی یە. ئەیلوارد باس لەو پلانە دەکات بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەو جادووە پزیشکیەی کە لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا شەلەلی بنەبڕ کردووە، --وە بەم شێوەیەش ئە نەخۆشییە لە سەرانسەری جیهاندا لەناو ببرێت
Bruce Aylward is a Canadian physician and epidemiologist who heads the polio eradication programme at WHO, the Global Polio Eradication Initiative (GPEI). Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
25:50 Posted: Jul 2006
Views 225,263 | Comments 43
12:15 Posted: Mar 2009
Views 336,093 | Comments 53
05:52 Posted: Oct 2008
Views 225,624 | Comments 31
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.