ئەم بابەتەی من لە بارەی نانی نیوەڕۆی قوتابخانەکانەوەیە من بەڕێوبەری خزمەتگوزاری خۆراکیم لە قوتابخانەی یەکگرتوی ناوچەی (برۆکلی)، ٩٠ کارماندم هەیە بەڕێوبەرایەتی ١٧ بنکەو ٩٦٠٠ منداڵ دەکەم ڕۆژانە هەڵدەستم بە ئامادە کردنی ٧١٠٠ ژەم خۆراک وا بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێت ئەم کارە دەکەم هەوڵ دەدەم بۆ گۆڕینی جۆرێتی خۆراکی منداڵان لە ئەمریکادا ئەوەش ئەو بابەتەی ئەمڕۆیە کە دەمەوێت بۆ ئێوەی باس بکەم ئەوانە هەندێک لە منداڵەکانن لەبەردەم مێزی زەڵاتەدا کە بووم بە بەڕێوبەر، هەستام بە دانانی مێزی زەڵاتە هەموو کەس دەیوت مەحاڵە ئەو کارە بکرێت منداڵان بچکۆلەکان باڵایان نایگاتێ لێی بخۆن منداڵە گەورەکانیش تفی تێدەکەن--- هیچیان ڕووی نەدا
کاتێک چومە ناو کارەکەوە، هەوڵم دا کە زیاتر لە بارەی ئەمەوە بزانم هەروەک: دیدەکانم چۆن دەبێت چۆن پەیوەندی نێوان منداڵان و خۆراک بگۆڕین من پێتان دەڵێم کە بۆچی پێویستە بیگۆڕین بەڵام بە دڵنیاییەوە پێویستە بیگۆڕین گەیشتومەتە ئەو بیروڕایەی کە پێویستە لەسەرمان منداڵان فێری پەیوەندیە تەواوکاریەکان بکەین لە نێوان خۆراکی تەندروست و هەسارەیەکی تەندروست و منداڵانی تەندروستدا وە ئەگەر بێت و ئەمانە نەکەین ئەوا پەیوەندیەکان پێچەوانە دەبنەوە ئەو کاتە بەرەو لەناوچونی مرۆڤایەتی دەچین لەبەرئەوەی ئەو خۆراکەی دەیدەین بە منداڵەکانمان بەرەو مردنیان دەبات ئەوە بنچینەی کارەکەمە
منداڵانی نەخۆش دەبینین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر نەخۆش دەکەون هۆکاری سەرەکی ڕودانی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی خۆراکمان و شێوازی لە قوتو نانی خۆراکیش لە لایەن حکومەتەوە و شێوازی کۆنتڕۆڵ کردنی خواردنەکان کە دێتە ناو وڵاتەکەمان ئەو شێوازەی کە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا خواردن دەخاتە ناو قاپی منداڵانەوە ئەوە شێوازێکی نا تەندروستە و ڕێگا بە خۆراکی نا تەندروست دەدات کە بچێتە ناو قوتابخانەکانەوە هەموومان منداڵەکانمان هەروەها منداڵی کوڕ و کچەکانمان و منداڵانی خوشک و براکانمان دەنێرینە قوتابخانەو پێیان دەڵێین : فێرببن هەموو شتەکانی ناو قوتابخانە فێرببن کاتێک ئەم جۆرە خۆراکە خراپانە دەدەینە منداڵ چۆن چاوەڕوانی ئەوەیان لێبکەین کە باش فێرببن
ئەوەی کە ئێمەی گەیاندۆتە ئەم بارودۆخە بریتیە لە کۆمپانیا گەورەکانی خۆراک ئێمە ئێستا لە وڵاتێکدا دەژین کە بەدەست خۆمان نییە چی بخۆین خاوەنی کۆمپانیای گەورەی وەک (مۆنسانتۆ) و ( دوپۆنتی) ئەو کۆمپانیایانەی کە پرتەقاڵ و ڕاخەری دژە لەکە دەهێنن ئەوان دەستیان گرتوە بەسەر %٩٠ ی بازرگانیەکانی (تۆو) لە وڵاتدا ئەم ١٠ کۆمپانیایە دەستیان گرتووە بەسەر زۆرینەی بازرگانیەکانی سەوزەو میوەی وڵاتدا دەستیان گرتووە بەسەر زۆرینەی کە خەڵکی دەیخوات ئەوەش کێشەیەکی گەورەیە
بۆیە کاتێ بیرم لەم مەسەلانە کردەوە وە چۆن بتوانم ژەمە خۆراکیەکانی منداڵان بگۆڕم ئیتر گرنگیم دا بەوەی کە دەکرێت چیان فێر بکەم وە یەکەمین شت ئەوەیە کە فێریان بکەم ئەوە خۆراکانە بخۆن کە لە سنوری هەرێمدان بە شێوەیەکی ئاشکرا، لەگەڵ ئەو شتانەی کە بە بەکارهێنانی سوتەمەنی ڕوو دەدەن یاخود ئەو کاتەی کە سوتەمەنی تەواو دەبێت هەروەها نەوت دەگاتە لوتکەی دەزانن، پێویستە بە هۆشیارانە بیرلەوە بکەینەوە کە ئایا پێویست دەکات کە ئەو خۆراکانە بخۆین نزیکەی ١٥٠٠ میلی بڕیبێت ئینجا لەگەڵ منداڵەکانمان دەربارەی ئەوە قسەمان کرد دەستمان کرد بەوەی کە خۆراکی ناخۆیی بدەین بە منداڵەکان
وە دواتر لە بارەی خۆراکی ئەندامی دواین ئێستا، زۆربەی قوتابخانەکان ناتوانن خۆراکی ئەندامی پەیدا بکەن بەڵام ئێمە وەک نەتەوەیەک دەبێت دەست بکەین بە بیرکردنەوە لە جۆرە خۆراکێک بکەینەوە بۆ منداڵەکانمان کە زۆر ماددە کیمیاویەکانی تێدا نەبێت ناتوانین بەردەوام ببین لە پێدانی خۆراکی زیان بەخش بە منداڵەکانمان یاخود پڕ بن لە ئەنتی بایۆتیک و مادەی خێراکردنی گەشەی سەوزەو میوەکان ناتوانین بەردەوام ببین لەسەر ئەمە دەزانن، ئەمە خراپە لە ئەنجامی ئەمەشدا منداڵەکان نەخۆش دەکەون
کڕۆکی باسەکەم " ئەنتی بایۆتیک" دژۆ میکرۆبەکانە لە سەدا ٧٠ ی ڕێژەی میکرۆب کوژ کە بەکاردەهێنرێت لە هەموو ئەمریکادا لە بەخیوکردنی ئاژەڵاندا بەکار دەهێنرێت ئێمە ڕۆژانە " ئەنتی بایۆتیک" میکرۆب کوژ دەدەین بە منداڵەکانمان لە ڕێگەی خواردنی گۆشتی سور و پڕۆتینی ئاژەڵانەوە لە سەدا ٧٠ ! ئەم ڕێژەیە زۆر بەرزە لە ئەنجامی ئەمەشدا، نەخۆشیمان هەیە بەکتریای (ئی کۆلی)مان دەبێت کە ناتوانین چارەسەری بکەین ناتوانین منداڵەکانمان چارەسەر بکەین کاتێک نەخۆش دەکەون وەک دەزانن " ئەنتی بایۆتیک" بەکتریا کوژ زیاد لە سنوری خۆی بەکارهێنراوە بەڵام بۆ هەڵگرتنی خواردەمەنییەکان پێویستە یەکێک لە ڕاستییەکان کە من گرنگی پێ دەدەم ئەوەیە کە وەزارەتی کشتوکاڵی ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ساڵانە هەڵدەستیت بە بەکارهێنانی ١،٢ بلیۆن تەن لە دەرمانی حەشەرات واتە هەرتاکە کەسیک لە ئێمە و منداڵەکانمان پڕ بە زەرفێکی ٥ پاوەنی لەو مادانە دەخوات مەبەستم لەو زەرفانەیە کە پێ دەچێت لە ماڵەوە هەتانبێت ئەگەر من لامبێت و بیکەمەوە و کەمێکم لێ بکەوێتە سەر زەویەکە ئەوە ئەو بەشە " ئەنتی بایۆتیک" میکرۆب کوژەیە کە ساڵانە دەیدەین بە مندالەکانمان چونکە ئەو مادانە بۆ هەڵگرتنی خۆراک بەکار دێنین چونکە بەم شێوەیە خواردن لە ئەمریکا ئامادە دەکرێت
وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا ڕێگە دەدات بە بەکارهێنانی ئەو " ئەنتی بایۆتیک" دژە بەکتریایانە و هۆڕمۆنەکان و دەرمانی حەشەرات لە خواردنەکانماندا وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکی پارەی خەرج کردوە بۆ ڕیکلام کردن بۆی لە تایم مەگەزین باشە، دەتوانین باس لە (ڕیچارل کارسۆن و دی دی تی ) بکەین بەڵام دەزانن ئەوە بۆ ئێوە و منیش باش نیە بە هەمان شێوە وەزارەتی کشتوکاڵیش ڕێگە بەو مادانە دەدات کە باش نین وە دەبێت ئەمە بگۆڕدرێت وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکی تەنها بەرپرس نییە لە چۆنیەتی پێدانی خۆراکی باش و بەسود بە منداڵەکانمان و وە چی ڕێگە پێدراوە باوەڕناکەم ئەوان خەمی ئارەزووەکانی ئێمەیان بێت پێچەوانەی هەموو ئەمەش خۆراکی بەردەوامە ئەمەش ئەوە بوو کە دەمویست لە خەڵکی بگەیەنم زۆر هەوڵم داو فێری منداڵەکانیشم کردوە، وا هەست دەکەم ئەمە زۆر گرنگ بێت خۆراکی بە جۆرێک بخۆن کە یارمەتی مانەوەمان بدات لەم هەسارەیەدا هەسارەیەک کە منداڵ بە تەندروستانە گەشە بکات لەسەری ئەو ڕێگەیە بەڕاستی یارمەتی هەموو کاریگەریە سلبیەکان دەدات لە ڕاستیدا ئەمە تەنها بیرۆکەیەکی نوێیە مەبەستم، خەلکی دوو دڵە لەبارەی بەردەوام بوون بەڵام دەبێت بزانین کە بەردەوام بونمان
کەمتر لە ٢٠٠ ساڵە، دەزانن ، لە چەند نەوەیەکی داهاتوودا لە ٢٠٠ - ەوە کە %٩٥ ی جوتیارە بوو بە کەمتر لە % ٢ جوتیار ئێمە ئێستا لە ولاتێکدا دەژین کە خەڵکی بەند کراومان زیاترە لە جوتیار ٢،١ ملێۆن بەند کراومان هەیە کە لە کاتیکدا ١.٩ ملێۆن جوتیار ٣٥٠٠٠ دۆلار خەرج دەکەین بۆ تێکڕای ساڵانەی مانەوەی بەند کراوێک لە بەندخانە بەڵام لە قوتابخانەکاندا تەنها ٥٠٠ دۆلار خەرج دەکرێت بۆ خۆراکی منداڵێک ئەمە سەیر نییە، دەزانن، لەبەرئەوەی پیاوکوژمان زۆرە
کەواتە چی ڕودەدات، نەخۆش دەکەوین ئێمە نەخۆش دەکەوین هەروەها منداڵەکانیشمان نەخۆش دەکەون بەهۆی ئەو خواردنەوەیە کە دەیان دەینێ ئەوەی کە ڕوو دەدات خەتای خۆمانە ئێمە ئەو خواردنەین کە دەیخۆین وە ئەگەر بەردەوام بین لەم ڕێگەیە ئەگەر بەردەوام بین لەپێدانی خواردنی خراپ بە منداڵەکانمان ئەگەر بەردەوام بین لە فێرنەکردنیان کە خواردنی باش چییە دەزانن چی ڕوودەدات؟. دەزانن. چی ڕوودەدات ؟ چی ڕودەدات لە سیستەمی تەندروستیمان ؟ ئەوەی ڕودەدات بریتیە لە منداڵمان دەبێت کە تەمانیان کەمتر دەبێت لە تەمەنی ئێمە سەنتەری کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشیەکان کە بە " سی دی سی" ناسراوە وتیان ئەو منداڵانەی کە لە ساڵی (٢٠٠٠)دا لە دایک بوون ئەوانەی ئێستا تەمەنیان حەوت بۆ هەشت ساڵە یەکێک لە هەموو سێ سپی پێستێک یەکێک لە هەموو دوو ئەفریقی-ئەمریکی ولاتینییەک دوچاری توشبون بە نەخۆشی شەکرە دەبن لە داهاتودا بێچگە لەوەش، ئەو سەنتەرە دەڵێن زۆربەیان لە پێش تەخەروج کردنیان توش دەبن ئەوە بە واتای % ٤٠ بۆ ٤٥ ی هەموو منداڵان لە تەمەنی خوێندکاریدا لەوانەیە ببنە هۆگری ئەنسۆلین لەماوەی دە ساڵدا ، لەماوەی دە ساڵدا
چی ڕودەدات ؟ باشە، سەنتەری کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشیەکان گەیشتە ئەو ئاستەی بڵێت ئەو منداڵانەی لە ساڵی (٢٠٠٠) لە دایک بوون لەوانەیە ببن بە یەکەم نەوە لە مێژوی وڵاتەکەماندا کە لە تەمەنێکی گەنجتر لە دایک و باوکیان دەمرن ئەمەش بەهۆی ئەو خواردنەوەیە کە دەیان دەینێ لەبەرئەوەی لە تەمەنی هەشت ساڵیدا ناتوانێت بڕیار بدات ئەگەر توانیشی، دەبێت چارەسەری نەفسی وەربگرێت دەزانن، ئێمە بەرپرسیارین لەوەی کە منداڵ دەیخوات بەڵام ببورن، لەوانەیە ئەوان بەرپرس بن لەوەی منداڵ دەیخوات کۆمپانیا گەورەکان ساڵانە هەڵدەستن بە خەرج کردنی ٢٠ بلێۆن دۆلار لە ڕیکلام کردن بۆ خۆراکی خراپ بۆ منداڵان ٢٠ ملێۆن دۆلار ساڵانە، ١٠ هەزار ڕیکلام کە زۆربەی منداڵان دەیبینن ئەوان ٥٠٠ دۆلار خەرج دەکەن بۆ هەردۆلارێک، ٥٠٠ دۆلار بۆ بازاری خواردن کە منداڵ ناتوانێت بە دۆلارێک خۆراکی باش و تەندروست بخوات لە ئەنجامی ئەمەدا منداڵان وا هەست دەکەن کە دەمرن ئەگەر بێت و مریشکی سورەکراو نەخۆن
دەزانن هەموان وا بیردەکەنەوە کە دەبێت زیاتر و زیاتر بخۆن ئەمە بەشێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکیە، ئەو بەشە زۆر بچوکە وە ئەوەی لەولایەیە، کە لەسەری من گەورەترە ئەوە (ماکدۆناڵد) و (بێرگەر کینگ)ە هەروەها کۆمپانیا گەورەکانی تر وابیردەکەنەوە کە دەبێت ئێمە بخۆین چۆن دەتوانن ئەو هەموو خۆراکە پێشکەش بکەن بەو پارە کەمە؟ چۆن بیگ گەڵبس تەنها بە ٢٩ سەنت ە وە دەبڵ بێرگەر بە ٩٩ سەنت ؟ ئەوە بەهۆی ئەو شێوازە ڕیکلام کردنەی حکومەتە کە بۆ خواردنی دەکات وە گەنمەشامی هەرزان و سۆیایەکی هەرزان کراونەتە ناو خۆراکەکانمانەوە ئەوەیە وا دەکات خۆراکەکەمان بێ سود ببێت و زۆر زۆر هەرزان بێت لەبەرئەوە لە سەرەتادا وتم بابەتێکی یەکسانی کۆمەڵایەتیە
ئێستا، من وتم ئەم کارە دەکەم لە بێرکلی، لەوانەیە بیربکەنەوە و بڵێن '' بەڵێ بێرکلی. بە دڵنیایە دەتوانیت لە بێرکلی ئەوە بکەیت'' باشە، ئەمە ئەو خواردنە بوو کە لەوێ پێش ٢٤ مانگ دۆزیمەوە ئەمە هەر خواردن نییە ئەم شتانە دەرخواردی منداڵەکانمان دەدرا، چپسی بۆریتۆس پارچە گۆشت پیتزاو لەفەی پەنیری برژاو هەمویان بە پلاستیک داپۆشراون و لەناو کارتۆندان تەنها ئامێری مەتبەخ کە دۆزیمەوە بریتی بوو لە مقەست بۆ بڕینی کارتۆنەکان تەنها ئامێری کە لە مەتبەخەکەمدا بوو بریتی بوو لە قوتو هەڵپچڕ، لەبەر ئەوەی بە هەڵپچراوی نە دەهاتن بە بەستوی دەهات لە کارتۆندا وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکی بەمە ڕازیە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکی ڕێگە بەمانە دەدات ئەگەر نایزانن، ئەوانە خۆراکی وەکو گوڵی دانیمارکی و هەندێ جۆری کێکن پارچە کنتاکی سورەکراو، پەتاتە، شیری شۆکلاتە، کە ڕێژەی زۆر لە شەکری فکترۆزی تێدایە یان شەربەتی کۆکتێلی لە قوتو نراو، ئەمانە ژەمە خواردنەکانن
حکومەت دەڵێت ئەو خۆراکانە ئاساییە بدرێت بە منداڵان بەڵام ئاسایی نییە، دەزانن؟، ئەوە ئاسای نییە وە ئێمە هەموومان دەبێت لەوە تێبگەین ئەوە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە بە دەست خۆمانە بیگۆڕین ئێستا نازانم کێ لە ئێوە مریشکی برژاوی داهێناوە بەڵام دڵنیام ئێستا ئەو کەسە زۆر دەوڵەمەندە بەڵام نازانم کێ بڕیاری داوە لەسەر ئەوەی کە شێوەی مریشک لە دڵ و زەرافە و ئەستێرە بچێت؟ باشە، ئەوە تایسۆنە، چونکە مریشک نیە لە ناو مریشک وە توانیان لەوە تێبگەین کە دەتوانین ئەوە بە منداڵان بفرۆشین دەزانن چی هەڵەیە لە فێرکردنی منداڵ لەوەی کە مریشک لە مریشک دەچێت؟ بەڵام ئەمە دەدریت بە منداڵان لە زۆربەی قوتابخانەکاندا لە ڕاستیدا، زۆربەی دایکان و باوکانیش ئەوە دەدەن بە منداڵانیان بە پێچەوانەوە ، ئەمە ئەوەیە کە دەمانەوێت پێشکەشی بکەین
بە ڕاستی دەبێت ئەوە بگۆڕین لە نمونەکانی بۆم باسکردن دەربارەی منداڵ و خۆراک بەڕاستی دەبێت منداڵان فێربکەین کە مریشک لەسەر شێوەی زەرافە نییە دەزانن، سەوزەکان لە ڕاستیدا ڕەنگاو ڕەنگن، هەروەها تامیشیان هەیە گێزەر لەناو خاکدا دڕویت هەروەها گێلاسیش داری گێلاس و داری گێزەر نییە دەزانن، پێویستمان بە گۆڕانی شێوازی فێرکردنی مندال هەیە دەربارەی ئەو شتانە زۆر شت هەیە کە دەبێت بیکەین، زۆرلە قوتابخانەکان پەیرەوی سیستەمی لە کێڵگەوە بۆ قوتابخانە دەکەن، زۆرێک لە قوتابخانەکان خۆراکی تازە دێنن بۆ قوتانخانەکان
ئێستا لە بێرکلی ، بەتەواوەتی توانیمان خۆراکی تازە بەکاربهێنین شەربەتی گەنمەشامیمان نییە لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆری شەکری فکترۆزی تێدایە ڕۆن و چەوری دروستکراومان نییە ئێمە ڕۆژانە هەڵدەستین بە دروست کردنی خۆراک لە (سفر)ەوە ئێمە %٢٥ ی چەپڵە سوپاستان دەکەم، %٢٥ ی کەرەستەکانمان ناوخۆیی و ئەندامین. ئێمە چێشت لێدەنێین ئەوانە دەستەکانی منن، کاتژمێر چواری بەیانی هەڵدەستم ڕۆژانە دەڕۆم بۆ ئەوەی خواردن بۆ منداڵان ئامادە بکەم لەبەرئەوەی ئەمە پێویستە لەسەرمان بیکەین نابێت بەردەوام بین لەسەر پێدانی خۆراکی خراپ بە منداڵان کە پڕە لە مادەی کیمیایی وە دەبێت ئەوانە هاونیشتمانیەکی تەندروست بن ناتوانن نەوەی داهاتووتان هەبێت یاخود نەوەی داهاتوو تر، ناتوانن بەوان بگەن ئەگەر بیرنەکەنەوە وە خۆراکی تەندروست نەخۆن ئەگەر بێت و بەردەوام بن لەسەر خواردنی ماددەی کیمیای توانای بیرکردنەوەیان نامێنێت هەروەها زیرەک نابن دەزانن چی؟ ئەوان تەنها نەخۆش دەبن
ئێستا، یەکێک لەو شتانەی کە ڕویدا کاتێک چوم بۆ برۆکلی ئەوەبوو کە من بینیم، هەموو شتەکان سەرسورهێنەر بوو بۆ خەڵکی زۆر زۆر جیاواز بوو،بۆیە ویستم بڵاوی بکەمەوە هاتم و ئەم خشتەیەم هێنا لەگەڵ خۆم و کۆپیەکم بۆ هەموو دایکان و باوکان نارد پڕۆگرامەکەی خۆشم بە پێی ئەم خشتەیە ڕێک خست من ئێستا بەرپرسم لە هەموو پۆلەکانی چێشتلێنان هەروەها بەرپرسم لە هەموو پۆلەکانی کشتوکاڵ لە قوتابخانەکانی ئەم ناوچەیە کەواتە ئەمە لیستێکی نمونەییە ئەوە ئەو خواردنەیە کە هەڵدەستین بە پێشکەش کردنی لە قوتانخانەکاندا ئەم هەفتەیە ئەو جۆری چێشت لێنانە دەبینن لە لاوە ئەوانە چۆنیەتی دروست کردنی خۆراکە، کە منداڵان لەوانەی چێشت لێناندا فێری دەبن منداڵان تامی پێکهێنەری خواردنەکە دەکەن لەوانەی کشتوکاڵدا لەوانەشە بیشی چێنن،ئێمەش پێشکەشی دەکەین لە کافتریاکاندا ئەگەر بمانەوێت پەیوەندی نێوان منداڵ و خۆراک بگۆڕین ئەوا خۆراکیکی بەتام و بەسود دەبێت لە کافتریاکان لدەستە خاوەن ئەزموونەکان--- ئێوە سەیری پۆلی چێشت لێنان و کشتوکاڵ دەکەن پڕۆگرامە ئەکادمیەکان هەمووی بەیەکەوە دەبەستنەوە
ئێستا زانیتان من بۆ وەزارەتی کشتوکالی ئەمریکیم خۆش ناوێت؟ من هیچ بیرۆکەیەکم نیە لەسەر ئەوەی پێویستە چۆن کار بکەن ئەو هەڕەمە سەرەو خوارەی کە لە سەرەوەی پەلکە زێڕینە هەیە، نازانم دەزانن، پێشکەوتن تا کۆتای پەلکە زێڕینەکە نازانم چی لەوە بکەم، لەبەرئەوە دانەیەکی تازەم دروست کرد کە لەسەر وێب سایتەکەم هەیە بە زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی کە بە شێوەیەکی روون لەبارەی خۆراک و منداڵانەوە دەدوێت هەمبەرگرێکی زۆر بچوک ، سەوزەیەکی زۆر گەورە دەبێت دەست بکەین بە گۆڕینی ئەمە دەبێت وەها لە منداڵان بکەین کە تێبگەن هەڵبژاردنی خۆراک کارێکی زۆر گرنگە وانەی چێشت لێنانمان هەیە لە قوتابخانەکانماندا هۆکاری گرنگی ئەمەش ئەوەیە کە ئێستا نەوەیەکی گەشەکردومان هەیە لەوانەیە دوان لەو منداڵانەی کە یەک ژەم لە چوار ژەمەکانیان خواردنی خێرا بێت، ژەمێکی تریان لە چوار ژەمەکەیان لە ناو سەیارەدا دەخۆن وە ژەمێکی تریشیان لە چوار ژەمەکەیان لەبەردەم تەلەفزێۆن و کۆمپیوتەردایە منداڵان چی فێردەبن؟ کوا کاتی خێزانی؟ کوانێ تێکەڵ بوون بە کۆمەڵگا ؟ کوانێ گفتووگۆکردن؟ کوا شێوازی فیرکردنی قسەکردن؟ دەزانن، دەبێ ئەمە بگۆڕین
لەگەڵ منداڵدا زۆر کار دەکەم، ئەمانە ئەو منداڵانەن کە کاردەکەم لەگەڵیان لە هارلیم گەنجی بەتواناو زیرەکن، ئەوانەی کە بیر لە خۆراک دەکەنەوە بە زیرەکانە دەبێت منداڵان فیربکەین کە کۆلا و کێک گونجاو نییە بۆ نانی بەیانی دەبێت منداڵان تێبگەیەنین کە ئەگەر بێت و پارێز نەکەن لە خواردنی شەکر بە بەردەوامی بەرزی و نزمی لە تەندروستیان ڕودەدات، دەبێت هەمووی بەیەکەوە ببەستینەوە، پەینی گژ و گیامان هەیە لە هەموو قوتابخانەکاندا ئامێری پوختەکردنمان هەیە لە هەموو قوتابخانەکانماندا دەزانن، ئەو شتانەی کە لەماڵەوە لەوانەیە بیکەین وە وا هەست دەکەین کە گرنگیشە زۆر دەبێت لە قوتابخانەکانیش ئەوە فیربکرێن دەبێت زۆر دوربێت لێیانەوە تاکو خۆیان هەوڵی بەدەستهێنانی بدەن لەبەرئەوەی، دەزانن چی، هەندێکمان بەجۆرێک لە کۆتای کارەکانمانداین وە پێویستە لەسەرمان بیدەین بەو منداڵانە ئەو منداڵە گەنجانە، نەوەی داهاتوو ئامێرێکیان بدەینێ بۆ پارێزگاری کردن لە خۆیان پێی بۆ پاراستنی هەسارەکە
یەکێک لەو شتانەی کە زۆر دەیکەم لە کەرتی گشتی و تایبەتیدا لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتیەکان کار دەکەم ئەوانەی هەڵدەستن بە گەڕان و پەرەپێدان بۆم ئەوانەی ئارەزوو دەکەن بۆ بڵاوکردنەوە بۆم ئەوانەی کە زۆر ئارەزوو دەکەن لە قوتابخانەکاندا کار بکەن قوتابخانەکان بە دەست کەمی پارەوە دەناڵێنێت خەرجی زۆربەی قوتابخانەکان لە ئەمریکادا کەمترە لە بڕی ٧٥٠٠ دۆلار ساڵانە بۆ فێرکردنی منداڵێک واتە کەمتر لە ٥ دۆلار دەکات بۆ کاتژمێرێک زۆربەتان ١٠ بۆ ١٥ دۆلار خەرج دەکەن لە کاتژمێرێکدا بۆ چاودێری کەری منداڵ ، ئەگەر هەتبێت کەواتە لە سیستەمی پەروەردەیدا کەمتر لە ٥ دۆلار خەرج دەکرێت لە کاتژمێرێکدا ئەگەربمانەوێت ئەم سیستمە بگۆڕین هەروەها چۆنیەتی خۆراکی منداڵیشمان بگۆڕین دەبێت دوبارە بیر لەمە بکەینەوە کەواتە هاوبەشی تایبەتی و گشتی ئەو گروپانەی پشتگیری دەکەن، لەگەڵ ڕێکخراوەکاندا کاردەکەن بۆ قوتابخانەکانی ناوچەکانمان ، بەو شێوەیەی ئێمە ڕێگەمان پێداون لە قوتابخانەکانی ناوچەکەماندا بڕی ڕێگە پێدراو بۆ خەرجی بریتی یە لە (%٠.٣) لە سەدا سفر و لە دەدا سێ لە ئابونەی گشتی ئاڕاستە دەکرێت بۆ خزمەتگوزاری خۆراک، هەروەها پێم وایە ئەگەر بێتو هەموو قوتابخانەکانی ناوچەکە بڕی %٠.٥ بۆ %١ دابین بکەن بۆ خۆراک ئەوا دەتوانین کێشەی خۆراک چارەسەر بکەین
چونکە بە ڕاستی پێویستە بیگۆڕین ئەمە پارەی زیاتری دەویت بەدڵنیای، چونکە بابەتەکە تەنها خۆراک نییە، بەڵکو منداڵان وەرزش دەکەن وە ئاسانترین شت کە بتوانین بیکەین بریتیە لە پێش خستنی پشوو بۆ پێش نان خواردن ئەمەش کاریکی پێویستە دەزانن، ئەگەر منداڵتان هەبێت و بێن بۆ نان خواردن وە تەنها شت کە دەیکەن دوای تەواو بونی نان خواردن بریتیە لە وەرگرتنی کاتی پشوەکەیان دەیان بینیت کە نانەکەیان فڕێ دەدەن بۆ ئەوەی کاتی پشووی زیاتر وەربگرن پاشان لە کاتژمیری یەکدا هەمویان هیلاکن لە برسا ئەوانە منداڵی ئێوە و نەوەی ئێوەن ڕۆژانە لە ناودەچن کاتێت حەپسیان دەکەیت لەبەرئەوەی نانیان نەخواردوە کەواتە کە تەنها شت بیکەن دوای نان خواردنیان چون بۆ پۆل بیت باوەربکەن ، ناچاردەبن دانیشن و نانەکەیان بخۆن
پێویستمان... پێویستمان بە فێرکردنە پێویستمان بە ڕۆشنبیرکردنی منداڵەکانمانە پێویستمان بە ڕۆشنبیر کردنی کارمەندەکانە من٩٠ کارمەند کاری لا دەکردم دوانیان دەبوایە ببونایە بە چێشت لێنەر ، کەسیان نەیان توانی دەزانن، من ئێستا زۆر باش نیم بەڵام بە ڕاستی دەبێت هەوڵی زۆر باشتر بوون بدەین دەبێت ڕێکخراوێکی فێرکاری دابنێن کە دەست بکات بە بیرکردنەوە لە دۆزینەوەی ڕێگای تازە بۆ فێرکردنی و ئامادەکردنی خۆراک لە سەرەتاوە لەبەرئەوەی بەڕاستی ئەوان نازانن لەبەر ئەوەی شێوازێکی دیاری کراوەی نان خواردن لە قوتابخانەکان و ڕێکخراوەکاندا هەر لە کۆنەوە هەیە پێویستمان بە ٤٠ خولەکە بۆ کاتی نان خواردنی نیوەڕۆ زۆربەی قوتابخانەکان ٢٠ خولەکیان هەیە بۆ کاتی نان خواردن هەروەها کاتێکی گونجاو بیت بۆ خواردن توێژینەوەیەکی گەورە کرا، وە زۆربەی قوتابخانەکان دەستیان دەکرد بە بە نان ئامەدە کردن لە ٩ بۆ ١٠ ی نیوەڕۆ ئەوە کاتی گونجاو نییە بۆ خواردن
دەزانن، ئەوە شێتیە، ئەوەی ئێمە دەیکەین شێتیە تەنها بیرتان بێت ئاستیکی زۆر نزمە ئەوەیە فێری مندالەکانی دەکەین کە پێویستە لەسەریان بیانکەن پێشم وایە ئەگەر نەشمان توانی ئەوە بگۆڕین یەک لەو شتانەی کە پێویستە بیکەین ئەوەیە کە ئەم بێئاگاییەیەی خۆمان بگۆڕین بێئاگایی لە سیستەمی خۆراک لە قوتابخانە نەتەوەییەکانماندا لەجیاتی ئەوەی سیستەمی خۆراک لە ژێر چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵدا بێت پێم وایە باشتر دەبێت ئەگەر لە ژێر چاودێری سەنتەری کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشیەکاندا بێت ئەگەر بیت و دەست بکەین بە بیرکردنەوە لە خۆراک وە بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن خواردن بدەینە منداڵەکانمان وەک دەستپێشخەریەک لە خۆپاراستدا وە بەم جۆرە بیربکەینەوە کە خۆراک واتە تەندروستی ئەو کاتە وابزانم کەس پارچە گۆشتی سورەکراو ناخوات وەک ژەمە خوانێکی نوەڕۆ
باشە، دراسەی داهاتی دارای یەکەم ئەمەش، هەرچۆنێک بێت دەچیتە سەر داهاتی دارای لەبەرئەوەی ئەمە بابەتێکە پیم وایە هەموومان ئەبیت لێی تێبگەین سیستەمی خواردەمەنی قوتابخانە نەتەوەییەکان ٨ بلێۆن دۆلار خەرج دەکەن بۆ خواردنی ٣٠ ملێۆن منداڵ لە ساڵێکدا ئەم ژمارەیە پێویستە زیاد بکات خەڵکی دەڵێن '' ئەی خوایە، لە کوێ ٨ بلێۆن دۆلار بهێنین؟ لەم شارەدا ، ساڵانە ١١٠ بلێۆن دۆلار خەرج دەکەن بۆ خواردنی خێرا ئێمە ساڵانە ١١٠ بلێۆن دۆلار خەرج دەکەین بۆ تەندروستی جەستەمان ئێمە ٥٠ بلێۆن دۆلار خەرج دەکەین بۆ سەوزەوات لەبەرئەوە پێویستمان بە هەموو یارمەتیەکی تەندروستی جەستەییە ئێمە ساڵانە ٢٠٠ بلێۆن دۆلار خەرج دەکەین بۆ دەرمانی نەخۆشی کە بەهۆی خۆراکەوە توشمان دەبێت ڕێژەی %٩ ی منداڵان پشت بە ئینسۆلین دەبەستن بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە ٢٠٠ بلێۆن
ئێستا چی ڕودەدات.. ئەگەر بڵێین پێویستمان بە ٨ بلێۆنی ترە ، زۆر نییە ئەو ٨ بلێۆنە بوو بە ٢ دۆلار و ٤٩ سەنت مەبەستم ئەو بڕەیە کە حکومەت بۆ خۆراک دابینی کردوە دوو لە سێی زۆربەی قوتابخانەکان ئەو بڕە لە موچەدا سەرف دەکەن ئەمە بەواتای ئەوەی کە ئێمە ڕۆژانە کەمتر لە دۆلارێک خەرج دەکەین بۆ خواردنی منداڵان لە قوتانخانەکاندا ەخەرجی زۆربەی قوتابخانەکان ٨٠ بۆ ٩٠ سەنتە و لە لۆس ئەنجلوس ٥٦ سەنت کەواتە ئێمە کەمتر لە دۆلارێک خەرج دەکەین بۆ نانی نیوەڕۆ ئێستا، من لە بارەی ئێوە نازانم بەڵام کاتێ دەچم بۆ " ستارباکس و پێتیس " و شوێنی ئاوها بڕی ٥ دۆلار دەدەم بە قاوەی ڤێنتی لاتێ لە سان فرانسیسکۆ تەنها یەک کوپ قاوە خەرجی بۆ یەک کوپ قاوە زیاترە لەو خەرجی یەی کە بۆ نانخواردنی نیوەڕۆی منداڵان دابین کراوە بۆ یەک هەفتە لە قوتابخانەکانماندا
دەزانن چی؟ دەبێ شەرم بکەین ئێمە، وەک وڵاتێک دەبێ شەرم بکەین لەوە دەوڵەمەندرین وڵاتین کەچی لە وڵاتەکەی ئێمە منداڵەکانمان کە لە هەموو شتێ گرنگترن خۆراکی زۆر زۆر خراپیان دەرخوارد دەدەین ئەوە ئەو منداڵانانەن کە دایک و باوک و باپیر و مام و خاڵ و پوریان هەیە، و تەنانەت ناتوانن پارەی خوانێکی باشی نیوەڕۆ بۆ منداڵەکانیان بدەن وە هەرئەو منداڵانەن کە نەخۆش دەکەون هەر ئەو منداڵانانەن کە دەبێ چاودێریان بکەین
هەموومان دەتوانین جیاوازی دروست بکەین هەرتاکە کەسێ لە نەتەوە یەکگرتوەکاندا جا ئەگەر منداڵمان هەبێت یاخود ئاگامان لە منداڵ ببێت، یان منداڵی برا و خوشکمان هەبێت یاخود هەرچیەک بێت دەتوانین جیاوازی دروست بکەین ئەگەر دانیشیت و ژەمێک بخۆیت لەگەڵ منداڵەکانت ئەگەر منداڵەکەت یان نەوەکانت یان منداڵانی خوشک و براکانت برد بۆ بازار بۆ دوکانی جوتیارەکان، تەنها بۆی تامیان بکات دانیشەو گرنگی پێبدە وە لەسەر ئاستێکی فراوانتر لە کاتێکدا کە ئێمە لە ١٩ مانگی هەڵبژاردنەکاندا بۆ هەموو ئەو پرسیارانەی ئاڕاستەی سەرکردەکانی دەکەین ئەی چی دەربارەی پرسیار لەبارەی تەندروستی منداڵەکانمانەوە؟ سوپاس
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
ئان کۆپەر باس لە شۆڕشی داهاتوو دەکات لە چۆنیەتی ئەو خۆراکانەی کە منداڵان لە قوتابخانەکاندا دەیانخۆن...خۆراکە ناوخۆییەکان، خۆراکە هاوردە کراوەکان و تەنانەت خۆراکە فێرکارییەکان
Ann Cooper cares -- a lot -- what kids eat for lunch. As the head of nutrition for Berkeley, California, schools, she serves organic, regionally sourced and sustainable meals to lots of lucky children. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II
Comments? Please email the translators above.
20:08 Posted: May 2008
Views 1,454,092 | Comments 370
17:25 Posted: Feb 2008
Views 633,265 | Comments 146
20:24 Posted: Nov 2008
Views 535,655 | Comments 173
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.