زۆر دەمێکە مرۆڤەکان حەزێکیان هەیە بۆ مێشکی ئازاد ئێمە خۆمان هێڵکاریمان بۆ کردوە، وەسفمان کردوە وێنەمان کێشاوە نەخشەمان بۆ داناوە هەروەک نەخشە فیزیاییەکانی ئەم جیهانەی کە ئێستا هەمانە کە بەشێوەیەکی زۆر لە ژێر کاریگەری تەکنەلۆژیادایە وەک نەخشەکانی گوگڵ وەک سیستەمی گشتی دیاری کردنی خاڵێک لەسەر زەوی هەمان شت ڕوودەدات بۆ نەخشەکاری مێشکی مرۆڤ بەناو گوێزەرەوەکاندا
کەواتە با سەیرێکی مێشک بکەین زۆربەی خەڵک، کاتێک بۆ یەکەم جار سەیری مێشکی مرۆڤێکی زیندوو دەکەن دەڵێن: وا دەرناکەوێت ئەوەی سەیری دەکەن ئاسایی بێت کاتێک کەسێک مێشکێکت نیشان دەدات ئەوەی تۆ سەیری دەکەیت مێشکێکی جێگیرە. ئەوە ڕەساسیە ئەم بەرگە دەرەکیە، تۆڕێکی خوێناوی دەردەخات وە زۆر سەرنجڕاکێشە، دەوری مێشکی ئادەمیزادی داوە ئەمەش موولوولەی خوێنە لە %٢٠ ی ئۆکسجینە لە سییەکانتەوە دێت لە %٢٠ی خوێن لە دڵتەوە دێت بۆ ئەم تاکە ئەندامە خزمەت دەکەن لە ڕاستیدا ئەگەر تۆ هەردوو مستەکۆڵەت بگریت بەیەکەوە مێشک گەورەترە لە هەردوو مستە کۆڵەکەت
زاناکان لەبەشێ لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا ئەوەیان زانی کە دەتوانن شوێنی ڕژێنەرە خوێنیەکان بکەون بۆ دروستکردنی نەخشەیەک بۆ شوێنە چالاکەکانی مێشکی مرۆڤ بۆ نمونە، ئەوان دەتوانن بەشی پشتەوەی مێشک ببینن کاتێک سەیری ئەولایە دەکەین مۆخ دەبینین، کە هاوسەنگیتان دەپارێزێت لەم چرکەیەدا ئێستا وادەکات کە من بەپێوە بوەستم. بەرپرسە لەسەر جوڵە ڕێکخەرەکان لەم لایەی ترەوە، ئەمە توێکڵی کاتییە وە ئەمەش ئەو شوێنەیە کە چارەسەرە یەکەمینیەکانی بیستنی لێدەکرێت لەبەرئەوەیە تۆ گوێ بیستی منیت ئێوە دەینرێن بۆ سەرووتر بۆ بنکەی چارەسەرکردنی زمان بەرەوب بەشی پێشەوەی مێشک لەوێ هەموو نەشتەرگەریە ئاڵۆزەکان دەکرێت، وە بڕیارەکان دەدرێت ئەمە کۆتا بەشە کە گەشەدەکات لەماوەی گەورەبوندا ئەمە ئەو بەسەی مێشکە کە هەموو بڕیارەکانی تۆ دەیدەیت بەردەوامی دەبێت ئەو شوێنەیە کە تۆ ئێستا لەم ساتەدا بڕیاری تێدا دەدەیت لەوانەیە تۆ بەنیاز نەبیت کەسێک داوا بکەیت بۆ نانخواردنی ئێوارە
هەر بۆیە ئەگەر بەشێوەیەکی قووڵتر سەیری مێشک بکەیت بۆ نمونە ئەگەر سەیری پانە بڕگەیەکی بکەیت ئەوەی کە تۆ بەدی دەکەیت ئەوەیە کە تۆ ناتوانیت بەتەواوەتی زۆربەی پێکهێنەرەکانی ببینیت بەڵام لەڕاستیدا زۆربەی پێکهێنەرەکانی مێشک دەبینیت هەموو خانەو دەمارەکان پێکەوە لکاون هەربۆیە نزیکەی سەد ساڵ لەمەو پێش هەندێک لە زاناکان بۆیەیەکیان دۆزییەوە کە خانەکان بۆیە دەکات هەروەک لێرەدا منیشان دراوە بەڕەنگی شینێکی کاڵ دەتوانیت ئەو ناوچانە ببینیت کە خانە دەماریەکانی لەش تیایدا مۆڵگەی داوە دەبینیت کە زۆر بە ناڕێکی مۆڵگەیان کردوە، زۆر پێکهێنەری جۆراو جۆر بەدی دەکەیت لەبەرئەوە بەشی دەرەوەی مێشک شێوەی توێکڵە ئەمەش یەکەیەکی پڕۆسەیەکی بەردەوامە، ئەگەر سەیری بکەیت بەڵام هەروەها دەتوانیت بەباشی شتەکانی ژێرەوە ببینیت هەروەها هەموو ئەو ناوچە بەتاڵانە ئەو ناوچانەن کە دەمارەکانی بەناودا دەڕوات ئەمانەش تا ڕادەیەک چڕییان کەمە نزیکەی (٨٦) بلیۆن دەمارەخانە هەیە هەروەک دەبینی بە شێوەیەکی ناڕێکانە دابەش بوون پرش و بڵاوبوونەتەوە وە ڕێگەی دابەش کردنی بەڕاستی دەگونجێت لەگەڵ کارە سەرەتاییەکاندا بێگومان هەر وەک چۆن پێشتر باسم کرد کەواتە ئێستا توانای ئەوەمان هەیە کە نەخشەی هێڵکاری ئەرکەکانی مێشک بکەین دەتوانین ئەم هێڵکارییە تاکو تاکە خانەیەک دیاری بکەین
کەواتە با تۆزێک بە قوڵتر سەیر بکەین با سەیرێکی دەمارەخانەکان بکەین کەواتە وەک باسم کرد، نزیکەی ٨٦ بلیۆن دەمارەخانە هەیە هەروەها وەک دەبینن ئەم خانە بچوکانەی تریش هەیە ئەمانە پاڵپشتە خانەن ... ئەسترۆکیتس گلیا وە دەمارەکانیش خۆیان هەڵدەستن بەوەرگرتنی هەموو شەپۆلە هاتووەکان ئەوانن کە هەڵیدەگرن و چارەسەری دەکەن وە هەموو دەمارە خانەیەکی بەستراوەتەوە بە گەیەنەرەوە کە نزیکەی ١٠٠٠٠ لە مێشکماندا وە هەر دەمارە خانەیەک خۆشی بە شێوەیەکی فراوان لەوی تر ناچێت و ناچونیەکە خاسیەتی نا چوونیەکی لە هەریەک لە خانە دەمارێک وە لەو خانە دەمارە لەناو کۆمەڵە دەماری مێشکدا بە پێی سیفاتە بنچینەییەکان جیا کراونەتەوە لەسەر بنەمای سەرەکی بایۆ کیمیایی ئەوانیش پڕۆتینەکانن ئەوانە پڕۆتینەکانن کە کۆنتڕۆڵی ئەو شتانە دەکەن وەکو جووڵە کانەڵی ئایۆنی ئەوان کۆنتڕۆڵی ئەوە دەکەن کە کام سیستەمی دەمارە خانە بەشدار دەبێت لەگەڵی دا وە کۆنتڕۆڵی دەکەن بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو ئەو شتانەی کە دەمارە سیستەمەکان دەبێ پێی هەستن کۆنتڕۆڵی دەکەن
کەواتە ئەگەر بە شێوەیەکی نزیکتر، بۆ ئاستێکی قوڵتر هەموو ئەم پڕۆتینانە ئینکۆدیان هەیە لە توخمەکانماندا هەموو یەکێک لە ئێمە ٢٣ جووت کڕۆمۆسۆمی هەیە یەکێکیان لە دایکمانەوە و وە یەکێکیان لە باوکمانەوە وەریدەگرین لەسەر ئەم کڕۆمۆسۆمانە نزیکەی ٢٥٠٠٠ جین هەیە کە لەناو (دی ئێن ئەی)دا ڕیز بەند بوون وە سروشتی هەر یەک لەو خانانە کیمیای زینەدەوەری ئە خانەیە نیشان دەدات کە کام لەم ٢٥٠٠٠ جینە کارا دەبێت وە لە چ ئاستێکدا کارا دەبێت
بۆیە ئێمە پڕۆژەکەمان بە دوای ئەوەدا دەگەڕێت کە بۆیان دەربکەوێت کام لەم ٢٥٠٠٠ جینە کارا دەبێت کەواتە بۆ ئەوەی کە بتوانین پڕۆژەیەکی وا بگرینە ئەستۆ ئەوا ئاشکرایە کە پێویستمان بە مێشک دەبێت بۆیە ئێمە تەکنیکی تاقیگەکەمان ناردە دەرێ بە دوای مێشکی ئادەمیزادی ئاسایدا دەگەڕاین وە لێرەوە دەستمان پێ کرد نوسینگەی پزیشکی شەرعی ئەو شوێنەی کە لاشەکانی بۆ دێت بە دوای مێشکێکی ئاسایدا دەگەڕاین وە زۆر شت هەیە کە ئێمە لەسەر بنەماکانی ئەو مێشکانە هەڵدەبژێرین دەمانەوێت دڵنیا بین لەوەی کە مرۆڤی ئاسایمان دەست بکەوێت لە نێوان ٢٠ بۆ ٦٠ ساڵان دا وە بە شێوەیەکی ئاسایی مردبێتن بەبێ هیچ لێدانێک لە مێشکیاندا بەبێ هیچ مێژویەکی نەخۆشی لە مێشکیاندا وە بەبێ خواردنی هیچ مادەیەکی بێ هۆشکەر ئێمە پشکنینی ژەهراوی بوون دەکەین وە ئێمە دەبێت زۆر ئاگاداربین لە هەڵبژاردنی ئەو مێشکانەی کە دەیبەین ئێمە ئەو مێشکانە هەڵدەبژێرین کە بتوانین شانەکانیمان دەست بکەوێت وە ئێمە دەبێت ڕازی بوونمان دەست بکەوێت بۆ وەرگرتنی ئەو شانانە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری مردندا ...لەبەر ئەوەی ئێمە دەیپێوین، ئاڕ ئێن ئەی ئەویش ئەو خوێندنەوانەیە کە لە جیننەتەکانەوە دەستمان دەکەوێت وە زۆر ناجێگیرە بۆیە دەبێت زۆر بەخێرایی بجوڵێین
وە تێبینییەک هەیە لە بابەتی کۆکردنەوەی مێشکەکاندا بەهۆی ئەو ڕێگەیەی کە مێشکەکانی پێ کۆدەکەینەوە وە لەبەر ئەوەی ئێمە پێویستمان بە ڕەزامەندی ئێمە مێشکی نێرینەمان زیاتر دەست کەوت وەك لە مێینە نێرینەکان زیاتر دووچاری مردن دەبنەوە لە تەمەنی گەنجیاندا وە لە نێرینەکاندا ئاسانترە وەرگرتنی ڕەزامەندی لە کەس و کاریان لە چاو مێینەکاندا
بۆ یەکەم شت لە شوێنی کۆکردنەوەکە دەیکەین کۆکردنەوەی ئەوەیە کە پێی دەڵێن، ئێم ئاڕ ئەمە زرنگدانەوەی موگناتیسی ئێم ئاڕە ئەمە نموونەیەکی پێوانەییە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانین زانیارییەکان لەبەر بکەین بۆیە ئەم (ئێم ئاڕ)ە کۆدەکەینەوە دەتوانین بیشوبهێنین بە نەخشەی سەتەلایتەوە وە هەنگاوی داهاتوومان کۆکردەوەی (ئۆ تی ئای) وەێنەی ناوە داگیر کراوەکانی ناو خانەکان ئەمەش وامان لێ دەکات نەخشەی پێکەوە بەستراوەکانی مێشک بکەین وە جارێکی تر دەتوانین بیشوبهێنین بە نەخشەی دابەش بوونی ڕێگا خێراکانی نێوان ویلایەتەکان مێشکەکە دەردەهێنرێت لە ئێسکەکە پاشان پارچە پارچە دەکرێت بە پانی سانتیمەترێک وە ئەو پارچانە بە بەستوویی دەپارێزرێت وە پاشان دەنێردرێت بۆ شاری سیاتڵ لە سیاتڵ ئەمەنە دەبەین ئەمە وەک نیوەی بەشێکی مێشک وایە وە دەیخەینە ناو ئامێری قیمەوە لێرەدا گوێزانێک هەیە کە گۆشتەکە بە ستوونی دەبڕێت و پارچە پارچەی دەکات وە دەیگوێزێتەوە بۆ مایکرۆسکۆپ سلاید پاشان یەکێک لەو بۆیانەی لێ دەدەین وە سکانی دەکەین پاشان یەکەم دابەش بوونمان دەست دەکەوێت
لێرەوە شارەزاکان دێن کەدێن هەندێ شوێنی سادە تەشریح دەکەن دەتوانن ئەمە بشوبهێنن بە سنوری وویلایەتەکان، ئەگەر بتوانین بەراوردی بکەین لەگەڵ ئەو هێڵە دیارانە لێرەوە دەتوانین مێشک دابەش بکەین چەند پارچەیەکی زۆردا لە وێشەوە کە (کرایۆستات) بچوکترە وە دەتوانن لێرەدا بیبینن ئەمە خانەیەکی بەستووە کە دەتوانێ لەت بکرێ وە ئەستووریەکەی (٢٠ میکرۆنە) مانای بە قەدەر ئەستووری تاڵی قژی کۆرپەیەک وە بیرتان بێ ئەمە بەستوویەتی وە دەتوانن بیبینن بەکارهێنانی شێوازێکی کۆن ئەویش بەکار ێنانی فڵچەیە ئەمە بەشەکانی مایکرۆسۆب دەگرین زۆر بە ووریاییەوە دەینوسێنین بە پارچە خانەیەوە ئەمەش دەگوێزرێتەوە بۆ رۆبۆرتەکە ئەویش لە ڕێی خۆیەوە یەکێ لەو بۆیانەی دەکات وە شارەزایانی تەشریح چاوێکی ووردی پیادا دەخشێنن
جارێکی تر لە ژێر مایکرۆسکۆبەکەوە ئەمە دەبینین تێبینی چەند کۆمەڵ و گرێیە دەکەن هی خانەی گەورە و بچوک بە کۆمەڵ و بە جیا جیا لەوێوە کارەکە وەک ڕۆتینێکی لێ دێت. دەتوانن سوێنی نموونەکان دیاری بکەن دەتوانن زۆر بە ئاسانی نەخشەیەکی وەک ئەتڵەسی بۆ بکەن ئەمە نەخشەیەکی چڕ و پڕ و داڕێژراوە
زاناکان دواتر ئەو مارجانە بەکار بهێنن بۆ گەڕانەوەی بۆسەر پارچەیەکی تری ئەو خانەیە تەشریحی لێزەریشی بۆ دەکەین بۆیە تەکنیکییەکان زانیاری وەردەگرن وە دەوروبەری ئەو شوێنە دیاری دەکەن پاشان لیێزەرەکە دەیان بڕێت دەتوانیت ئەو خاڵە سەوزە ببینیت کە دەیبڕێت،. ئەو بەشەی لێ جیا دەکاتەوە دەتوانن لێرەدا ئەم سلایدە ووردبینییە ببینن ئەمەش ئەوەیە کە لە ڕاستیدا ڕوو دەدات لە خوارەوە شوێنێک هەیە بۆ کۆکردنەوەی ئەو خانەیە ئەو خانەیە وەردەگرین وە (ئاڕ ئێن ئەی)ەکی لێ دەردەهێنین بە بەکارهێنانی تەکنیکێکی سادە و ئاسان وە هێمایەکی پرشنگداری لەسەر دادەنێین و ئەو ماددەیە دەبەین لەناو مایکرۆئاری دایدەنێین
ئێستا ئەمانە وەک کۆمەڵێک خاڵ وان بەڵام هەریەک لەم خاڵانە یەکەیەکی دەگمەنی جینناتی ئادەمیزادە کە لە خوارەوە لە شوشەکەدا گرتومانە کە نزیکەی ٦٠٠٠٠ توخمی تێدایە بۆیە ئێمە بەردەوام خوێندن لەسەر توخمی جیاواز دەکەین لەم ٢٥٠٠٠ کە لەم توخمەدا هەیە ئێمە کاتێک نموونەیەک دەبەین و هجنی دەکەین لەگەڵیدا ئەنجامەکەی دەگمەن دەبێت لەلایەن ئەوەی کە کام لەم توخمانە چالاکە
ئێستا ئەم کارە دووبارە و دووبارە دەکەینەوە بۆ هەموو مێشکێک ئێمە زیاتر لە ١٠٠٠ نمونەمان دەست دەکەوێت بۆ هەر مێشکێک ئەم ناوچە ئاشکرایەی ئێرە پێی دەوترێت هیپۆکامپەس بەرپرسە لە فێربوون و لەبەرکردن ٧٠ نموونە زیاتری تێدا بەشدارە لەم ١٠٠٠ نموونەیە وە هەر نمونەیەک نزیکەی ٥٠ هەزار خاڵی زانیاریمان پێ دەبەخشێت لەگەڵ کارە دووبارە بووەکانی هەر نموونەیەکدا بۆ هەر هەزار نموونەیەک
نزیکەی ٥٠ ملیۆن خاڵی زانیاریمان دەست دەکەوێت بۆ هەر مێشکێک وە تا ئێستا کۆی زانیاری دوو مێشکمان دەست کەوتووە هەموو ئەمانەمان کۆ کردەوە بۆ بەکارهێنانی یەک شت ئێستا نیشانتان دەدەم بەشێوەیەکی سادە ئەمە کۆمەڵێک بەیاناتی گەورەیە کە لەبەر دەستی هەموو زانایەکی ئەم جیهانەدایە تەنانەت پێویست ناکات خۆیان ناونووس بکەین بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامێرە کلیک لەسەر زانیارییەکان دەکەیت و ئەوەت دەست دەکەوێت کە بۆی دەگەڕێیت ئەمە ئەو نموونانەیە کە کۆمان کردەوە ەیەکەوە ئێوە ئەوە دەناسنەوە کە پێشتر بەیەکەوە کۆمان کردنەوە ئێم ئاڕ ەکە چوارچێوە سەرەکییەکەیە ئەوە ئامێرەکانە لەو لاوە دەخولێتەوە و دەتوانن گەورەی بکەن وە ڕێتان پێ دەدات کە هێما لەسەر شتی دیاری کراو دابنێن
بەڵام گرنگترینیان ئەوەیە کە ئێمە نەخشە بۆ ئەو هەیکەلی تەشریحە دروست دەکەین کە ئەمەش وەک چوارچێوەیەکی سەرەکی وایە بۆ ئەوانەی بەدوای شوێنی توخمە چالاکەکاندا دەگەڕێن ئاستە سورەکە ئەو شوێنەیە کە توخمەکان بەشێوەیەکی بەرز چالاک بووە وە سەوزەکە ئەو شوێنە هێمایانەیە کە توخمەکان چالاک نین هەموو توخمێک شوێن دەستێکمان نیشان دەدات لەیادتان بێت ئێمە دیراسەری هەموو ٢٥٠٠٠ توخمێکمان کرد لە جینۆمێکدا هەموو ئەو بەیاناتەمان دەست کەوتووە
زاناکان چۆن سوود لەم زانیارییە وەردەگرن خۆشمان ئێستا سەیری ئەم زانیارییانە دەکەین وە چەند شتێک هەیە کە دەتانەوێت لێی تێبگەن دوو دەرمان هەیە بۆ نموونەی ئەوە پڕۆزاک و وێڵبورتین ئەمانە دەرمانی ناسراوی ئیکتبائە وە ئێستا ئەوەتان لە یاد بێت کە ئێمە دیراسەی توخماکان دەکەین وە توخمەکان تەواو دەنێرێن کە پڕۆتین دروست بکەن دەرمانەکانیش ئامانجەکەیان پڕۆتینە بۆیە دەرمانەکان پەیوەندییان بە پڕۆتینەوە هەیە لەوانەیە بەڕێگەیەک بێت بۆ نەمانیان بۆیە ئەگەر بتەوێت کاریگەری ئەم دەرمانە بزانیت ئەبێت سەرنجی گاریگەرییەکەی بدەیت بە ڕەچاو کردنی ئەوەی کە دەتەوێت وە ڕەچاوکردنی ئەوەشی کە ناتەوێت ڕوو بدات لە لایەنی کاریگەری ئەو توخمانەوە دەبێت بزانین کام لە توخمانە چالاکە بۆ یەکەم جار دەتوانین ئەمە بکەین دەتوانین ئەمە لەسەر چەند توخمێکی تریش تاقی بکەینەوە کە پێشتر پشکنینمان بۆ کردووە
بۆیە ئێستا دەتوانین لە هەموو مێشکەکەدا بگەڕێین ئەو شوێن دەستە دەگمەنانە ببینین وە ئێمە ئەنجاممان دەست دەکەوێت ئێمە ئەو ئەنجامانەمان دەست دەکەوێت کە ئەو توخمانە چالاکە بۆ شتێکی وەک پڕۆزاک وە زانینی ئەو شوێنانەی کە بە ڕاستی شێوەی هۆڕمۆنی پڕۆتینەکە کاریگەری تێ کردووە بەڵام دەتوانین هەموو شتەکان بزانین وە دەتوانین سەیری چەند شوێنێک بکەینکە تا ئێستا کەس نەیبینیوە ئەم توخمە چالاکانەش دەبینین لێرەدا زۆر سەرنج ڕاکێشە لەم شتە وە یەکێک لەو شتانەی کە دەتوانین بیکەین کە دەتوانیت، لەبەرئەوەی ئیشی بەراورد کردنی نمونەکانە لەبەرئەوەی جێ دەستی دەگمەن و تایبەت دیارە بەوە دەبێت کە پشکنینێکی تەواوی توخمەکان بکەین وە پڕۆتینەکانی تر بدۆزینەوە کە هەمان جێ دەستی هەیە بۆیە ئەگەر بۆ نموونە لە تاقی کردنەوەی دەرمانێکدا دەتوانیت بگەڕێیت لە لیستێکی دوورو درێژی نیشاندانی جیننەتەکەیە بۆیە گەڕان بەدوای دەرمانێکدا تایبەت بێت بە تۆ
وە زۆربەی زۆرتان لەوانەیە بزانن دەربارەی فراوانی کاریگەری توخمەکە بە شێوەی هەواڵی سەرەکی لە مجەلەکاندا دەڵێ: کە زاناکان لە کۆتایدا توخم یان توخمەکان دەدۆزنەوە کە کاریگەری هەیە لەسەر ئێکس وە ئەم جۆرە گەڕانە بە شێوەیەکی بەردەوام بڵاودەبێتەوە لە ڕێگەی زاناکانەوە و بەسوودن. لێکۆڵینەوەی ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەکەن هەموو توخمەکان دیراسە دەکەن هەوڵی دۆزینەوەی شوێنە چالاکەکانیان دەدەن کە بە تەواوی بە توخمەکانەوە بەستراوە بەڵام ئەوەی کە دەستت دەکەوێت لەم تاقیکردنەوانە بەندە لەسەر توخم دەتوانن پێت بڵێت ئەمە چییە، بەڵام ناڵێت لە کوێدایە بۆیە ئەمە گرنگە بۆ ئەم لێکۆڵەرەوانە کە ئێمە ئەم ئامێرەمان دروست کردووە ئێستا دەتوانن بێنە پێشەوە وە دەتوانن بیرۆکەتان بۆ بێت دەربارەی چالاکی دەتوانن لە مەجالە ئاساییەکاندا بگەڕێن بە شێوەیەکی نائاسایی کە پێشتر نەیان دەتوانی بیکەن
بۆیە دەڵێم کە ئەمە دەتوانی گرنگی تاک تێبگات وە بە بڕوای من هەر مرۆڤێک هەموومان توخممان جیاوازە هەموومان ژیانێکی جیاوازمان هەیە بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە توخمەکانمان لە %٩٩ لەیەک دەچن لێک دەچن لە ئاستی توخمەکانەوە وە ئەوەی بۆمان دەرکەوت لە ئاستی کیمیایی مێشکدا بەتەواوی لەیەک دەچین ئەمەش ئەمە نیشان دەدات کە لە %٩٩ نییە بەڵام نزیکەی لە %٩٠ یە بە بەکارهێنانی نزیکەیەکی ڕاستەقینە بۆیە هەرشتێک لەمەدا بێت بەیەکەوە بەستراوە لێرەدا هەندێک لە هێڵ دەرچوو دەبینین وە هەندێک لەوانەی کە لەدەرەوەی ئەو هەورەن ئەو توخمانە سەرنج ڕاکێشن بەڵام زۆر ووردن بۆیە بە بڕوای من پەیامێکی گرنگە کە ئەمڕۆ لەگەڵ خۆتان بیبەنە ماڵەوە لەگەڵ ئەوەی ئێمە جیاوازیمان هەیە بەڵام هەر لەیەکیش دەچین تەنانەت لە ئاستی مێشکیشدا
ئێستا ئەو جیاوازییانە چۆنن؟ ئەمە نموونەی تاقیکردنەوەیەکە کە کردومانە بە دوادا چوون و بینینی ئەو جیاوازییانە کە بەتەواوی ووردن عیبارەی چەند توجمێکی چالاکە لەچەند جۆری خانەی تاکیدا وە ئەم دوو جۆر توخمە جیاوازەی کە دۆزیومانەتەوە یەکێکیان (ئاڕ ئی ئێڵ ئێن)ە کە بەرپرسە لە گەشەی ئاماژەکان ئەمە جینە کە دەسڕێتەوە لە حاڵەتی شیزۆفێرنیدا ئەمانە یەکەی شیزۆفێرنی کەسی نییە بەڵام چەند جیاوازییەک نیشان دەدات بۆیە ئەوەی لێرەدا دەیبینن لە بەخشەری یەک و چوار دا وە بە بەدەر دادەنرێت لە ئەوانی تر ئەم توخمانە چالاکن لە هەندێک لە کۆمەڵە تایبەتەکانی خانەدا ئەو پەڵە مۆرە چڕە کۆخانەیە ئەوە پێمان دەڵێت کە توخمێک چالاک بووە ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردووی توخمەکە یان شارەزاییەکەی ئەوەیان نازانین ئەو جۆرە دیراسانە پێویستی بە ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانە
بۆیە بە تێبینییەک بە جێتان دەهێڵم دەربارەی ئاڵۆزی مێشک وە دەبێت تا چەند بڕۆین بە بڕوای من ئەم ئامێرانە زۆر بە نرخە ئەمە چارەسەرێکە دەیدات بە لێکۆڵەرەوەکان کە بەرەو کوێ بڕۆن بەڵام ئێمە بە هەندێکی باشدا گەڕاین لەم ئاستەدا وە بە دڵنییاییەوە بە دوای زیاتردا دەڕۆین وە ئەم باسە بەمە کۆتای پێ دەهێنم کە ئامێرەکان لەبەر دەستدان وە ئەمە بە ڕاستی کیشوەرێکی نە دۆزراوەیە ئەمە دوورترین شوێنە کە زانست پێی گەیشتووە بۆ هەموو ئازاو بە جەرگەکان وە شیکردنەوە لە ئاڵۆزییەکانی مێشکدا داهاتوو چاوەڕوانە
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
چۆن بۆمان دەربکەوێت و تێبگەین لەوەی کە مێشک چۆن کار دەکات؟ هەمان شتە لە تێگەیشتنمان لە نەخشەی شارێک: لە ڕێگەی دروست کردنی نەخشەکەیەوە، لەم گفتوگۆ سەرسوڕهێنەرەدا ئالان جۆنس پیشانمان دەدات کام جینە لە کام شوێنەدا هەیە نەخشە دەکرێت وە چۆن هەموویان بەیەکەوە دەبەسترێن.
As CEO of the Allen Institute for Brain Science, Allan Jones leads an ambitious project to build an open, online, interactive atlas of the human brain. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hanasa-Hiwa foundation
Comments? Please email the translators above.
18:24 Posted: May 2011
Views 503,115 | Comments 157
18:44 Posted: Mar 2008
Views 11,089,536 | Comments 2460
11:48 Posted: Oct 2011
Views 1,101,033 | Comments 216
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.