پێم وایە مالین (ئەیکەرمان) جوانی وتووە. هەموو کەسێ شایەنی ئەو هەلەیە تاوەکو پەرە بە خۆشگوزەرانی خۆی بدات
خانمان، بەرێزان، بەشێوەیەکی گرنگتر خوشک و برایانم بۆ ١٧ خولەکی داهاتوو، لەگەڵتانا گەشتەکەی نۆڤەمبەرم باسەکەم و چۆن لەو گەشتەدا خێرکردنمان پێناسەکردووەتەوە، ئێستاش ئەو رێگایەتان پیشان ئەدەینەوە کە توێژەرانی شێرپەنجەی پرۆستات پێکەوە کاردەکەن لە هەموو جیهاندا وە هیواخوازم ،لەو پرۆسەیەدا ، کە ئەلهامێكتان پێببەخشم بۆ بنیاتنانی شتێکی زۆر گرنگ لە ژیانتا، شتێکی زۆر گرنگ کە بەردەوامی هەبێت و ئەم جیهانە بکاتە شوێنێکی باشتر.
بۆیە ئەو پرسیارە زۆر باوەی کە لێمەکرێت، وە ئێستا وەڵامی ئەدەمەوە کە پێویست ناکا ئەمشەو ئەوە بکەم لەکاتێ خواردنەوەدا، ئەوەیە کە ئەمە چۆن روویدا؟ مۆڤەمبەر چۆن دەستی پێرد؟ باشە، بە شێوەیەکی ئاسایی، خێرکردن بەهۆی شتێکەوە دەست پێ ئەکات. وە بەهۆی کەسێکەوە کە ڕاستەوخۆ لە ژێر کاریگەری هۆکارێکدابێت دواتر ئەوانە بەردەوام ئەبن و ڕووداوێک دروست ئەکەن، وە لەپشت ئەوەشەوە داماەزراوەیەک هەیە کە پاڵپشتی ئەکات. بەزۆری لە هەموو کەیسێكدا خێرخوازی ئاوها دەست پێ دەکات. بەڵام مۆڤەمبەر بەم شێوەیە نیە. مۆڤەمبەر داەستی پێکرد بە رێگایەکی دابونەریتی ئوسترالی. ئێوارەیەکی رۆژی یەک شەممە بوو. من و برایەکم و هاورێیەک کەمێک بیرەمان دەخواردەوە، و تەماشای گوزەرکردنی جیهانم ئەکرد کەمێک بیرەی ترمان خواردەوە، و گفتوگۆکە گۆڕا -(بۆ شێوازی ستایکی باوی حەفتاکان -(پێکەنین و چۆن هەموو شتێک رۆژی خۆی دێتەوە و باوی دێتەوە و ئەبێت بە ستایل. وە چەند بیەرەیاکی ترم خواردەوە، وتم،' ئەبێت هەندێک شت هەبێت (کە باوی نایەتەوە.' (پێکەنین پاش بیرەەیەکی ترهەرچیەک بەسەر سمێڵدا هاتبێت، ئەوەبو کە (بۆچی سمێڵ باوی نەهاتۆتەوە؟ (پێكەنین دواتر پاش چەند بیرەیەکی زۆری تر، رۆژەکە کۆتایی هات (بە ململانێ بۆ هێناوەی سمێڵ بۆ ناو کۆمەڵگا. (پێکەنین
هەروەها، لە ئوسترالیا، 'مۆ' زمانی جڵفەیە بۆ سمێڵ، بۆیە ناومان نایەوە بە مانگی نۆڤەمبەر' مۆڤەمبەر' وە چەند یاسایەکی زۆری جوانترمان دانا، کە هێشتا باوی هەیە وە بریتین لە: دەستپێکردن بە لابردنی موی دەموچاو لە مانگێدا، نە ڕیش و نە ساسۆکی و و سمێڵێک - بۆ ٣٠ ڕۆژی مانگی نۆڤەمبەر،و دواتر رازی بووین کە پێکەوە بێینەوە لای یەکتر لە کۆتایی مانگەکەدا و سمێڵمان هەبێیت و سازکردنی ئاهەنگ و خاڵات پێشکەشکردن (بۆ باشترین سمێڵ وە بێگومان خراپترینیش. (پێکەنین
ئێستا متمانەم پێ بکەن، کاتێک سمێڵ دەهێڵیتەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ٣٠ کەس بووین کە کۆبوینەوە وە ئەمە پێش بزوتنەوەی ئەو کەسانە بو کە ئارەزوویان لە هێشتنەوەی سمێڵدابوو پێکەنین (ئەمە مشتومڕێکی زۆری درووست کرد. (پێکەنین بەڕێوەبەرەکەم ڕێگەی نەدام برۆم و مشتەریەکان ببینم. خۆشاویستە کچەکەم کە چیترخۆشاویستم نەبوو- (پێکەنین) - ڕقی لێبوو. بەڕێوەبەرەکەم ڕێگەی نەدام برۆم و مشتەریەکان ببینم. بەڵام هەر کۆبوینەوە لە کۆتایی مانگەکەدا وە ئاهانگی گەشتەکەمان گێڕا، و گەشتێکی راستەقینە بوو. وە کەشێکی پڕ جۆش و خرۆشمان هەبوو، وە لە ٢٠٠٤ ، بە هاورێکانم ووت، ' ئەوە زۆر خۆش بوو. پێویستە ئەمە بکەینە یاسا (و هەروەها دەتوانین ساڵ بە ساڵ لگالیا بڕۆین.' (پێکەنین
بۆیە دەستمان کرد بە بیرکردنەوە دەربارەی ئەوە، و ئیلهاممان وەرەگرت لەلایەن ژنانی دەوروبەرمانەوە و هەموویان سەرقالی شێرپەنجەی مامک بوون وە بیرمانکردەوە،ئەزانی چی!!، هیچ شتێک نیە بۆ پاراستنی تاندروستی پیاوان. ئەوە بۆ؟ بۆ ناتوانین هێشتنەوەی سمێڵ و کردنی شتێک بۆ تەندروستی پێکەوە ببەستینەوە ؟ وە دەستم کرد بە توێژینەوەی ئەو بابەتە و بۆم دەرکەوت شێرپەنجەی پرۆستاتی پیاوان هاوبەرامبەرە بە شێرپەنجەی مەمی ژنان بە وەرگرتنی ئەو ژمارە توشبووەی پیاوان کە بەهۆیەوە دەمرن و ئەوانەی توشبوون
بەڵام هیچ پەیوەندی بەمەوە نەبوو، بۆیە درێژەماندا بە هێشتنەوەی سمێڵ و شێرپەنجەی پرۆستات وە دواتر یاسایەکمان دانا کە ئەوەیە ' گۆڕینی روخساری تەندرووستی پیاو' وە ئەوە بەشێوەیەکی روون و زەق وەسی ئەو ململانێیە دەکات گۆڕینی رووخسارت بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ، وە هەروەها بەرهەمی ئەوەی هەوڵمان بۆ بەدەستهێنانی دەدا بریتیە لە ئەوەی وا لە پیاوان بکەین گرنگی بە تەندرووستیان بدەن و وایان لێبکەین تێگەیشتنێکی باشتریان هەبێت دەربارەی ئەو مەترسیە تەندروستیانەی ڕبەڕووی دەبنەوە.
وە لەگەڵ ئەو نمونەیەدا، دواتر دواتر پەیوەندیم کرد بە بەرێوەبەری جێبەجێکاری دامازراوەی شێرپەنجەی پرۆستات پێم وتن ،''بیرۆکەیەکی زۆر سەرنج ڕاکێشم هەیە کە بەتەواوی ڕێکخراوەوکەتان ئەگۆڕێت. (پێکەنین) نەمویست بیرۆکەکەی بە تەلەفۆن پێبڵێم بۆیە قەناعەتم پێکرد بۆ ژوانێکی قاوەخواردنەوە لە مێلبۆرن لە ٢٠٠٤ دا وە دانیشتین و بیروبۆچوونەکەم پێ وت بۆ هێشتنەوەی سمێل لە هەموو ئوسترالیادا، بەرزکردنەوەی وشیاری بۆ ئەم هۆکارە وە دابینکردنی تێجونی ڕێکخراوەکەی دابین بکات و پێستم بەوەبوو کە ببمە شەریک بۆ ئەوەی بە یاسایی ئەوە بکەم وە وتم، ' پێکەوە کۆ ئەبینەوە لە کۆتاییدا و ئاهەنگێکی هێشتنەوەی سمێڵمان دەبیت و دە جەی دەهێنین و و خۆشی ژیان دەرەبڕین و تەندرووستی ڕوخساری پیاوان دگۆڕین' ئەو تەنها تەماشای کردم و پێکەنی، و وتی وتی، ' ئادەم، بەراستی ئەوە بیرۆکەیەکی نوێیە، بەڵام ئێمە ڕێکخراوێکی زۆر پارێزگارین. ناتوانین هیچمان بکەین لەگەڵ تۆدا.' (پێ کەنین) هەروەها ئەو ڕۆژە پارەی قاوەکەم دا - (پێکەنین)- وە قسەی کۆتای ئەوەبوو کاتێک تەوقەمان کرد وتی ' گوێبگرە، ئەگەر وا ڕێکەوت هەر پارەیەکت لە رێگەی ئەمەوە کۆکردەوە، ئێمە بە خۆش حاڵیەوە بیرۆکەکە قبوڵ ئەکەین.' (پێکەنین)
کەواتە ئەو ساڵە وانەکەم تەنها بەردەوانبوون بوو. وە بەردەوام بوین، و ٤٥٠ کەسمان داسکەوت کە سمێڵیان هێشتەوە، و پێکەوە ٥٤٠٠٠ دۆلارمان کۆکردەوە، وە فلس بە فلسیمان بەخشیە دامەزراوەی شێرپەنجەی پرۆستات لە ئوستارلیا، وە لەو کاتەدا یەکەم گەورەترین بەخشین بوو کە هەرگیز وەریان گرتبێت.
بۆیە لەو رۆژە بەدواوە، ژیانم پەیوەست بوە بە سـمێڵەوە. ئەم بەیانیە هەستام و رۆیشتم، هەموو رۆژێکی ژیانم دەربارەی سمێڵە. (پێکەنین) بەشێوەیەکی سەرەکی، من جوتیاری سمێڵم. (پێکەنین) وە وەرزەکەم نۆڤەمبەرە. (چەپڵە لێدان) (چەپڵە لێدان)
بەم شێوەیە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا،کە کەمپینەکە زیاتربەهێز بوو زۆر سەرکوتوو بوو لە ئوسترالیا و نیوزلەندا، وە دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ گەیشتینە خاڵی چەق. ئەمە زۆرێکی کات مانی برد دوای چەند کاتژمێرێک ی کۆتایی هەفتەکاندا کە بیرمان کردەو و هەروەها پێویستە ئەمە دابخەین و ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ پاڵپشتکردنی مۆڤەمبەر بۆ ئەوەی بتوانم دەست لە ئیشەکەم بکێشمەوە و بڕۆم و اتی زیاتر بەسەر بەرم لە ڕێکخراوەکەدا و بیگیەنمە قۆناغی داهاتوو.
بەڕاستی چێژبەخشە کاتێک هەوڵبدەیت و ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ پارە دابین کردن بۆ ڕێکخراوێکی پارە کۆکەرەوە بە پشت بەستن بە هێشتنەوەی سمێڵەکان. (پێکەنین) با پێتان بڵێم کە زۆربەی خەڵک حەزناکەن پارە دابنێن لەمەدا،و نە تەنانەت لە دامەزراوەی شێرپەنجەی پرۆستاتدا، کە ١.٢ ملێۆن دینارمان کۆکردبوەوە لەو قۆناغەدا. هەروەها دوبارە بەردەوامبووین،و فۆستەر بریوینگ هات بۆ ئاهەنگەکە وە یەکەم سپۆنسەری پێداین و ئەوە بەس بوو بۆ من تا دەست لە کارەکەم بکێشمەوە، وە بە دڵنیایەوەراوێژم کرد لە سەرئەو لایەنە. وە لە ٢٠٠٦ دا هەنگاوم نا بەرەو مۆڤەمبەر، و بەڕێوەمان برد لە ڕێگەی هەموو پارەکانی فۆستەرەوە و هەموو پارەکانی منەوە و بەسەرەکی هیچ پارەمان نەمابوو، و قەناعەتمان بە هەموو پالپشت و بریکارە داهێنەرەکانمان و بریکارە گەشەکردووەکانی ئینتەرنێت و کۆمپانیا میوانەکان، ئەوانەی تر کرد بۆ دواخستنی کارتی پارەکۆکردنەوەکانیان هەتا دیسەمبەر. ٦٠٠٠٠٠ دۆلارمان کۆردەەوە لەم قۆناغەدا لە سوودی قەرز. کەواتە ئەگەر مۆڤەمبەری ٢٠٠٦ رووی نەدایە، چوار دامەزرێنەرەکە تێک ئەشکاین، بێ ماڵ ئەبووین و لەسەر شەقامەکان دائەنیشتین بە سمێڵەوە. (پێکەنین) ئەزانن چی؟ بەڵام ئێمە بیرمانکردەوە، ئەگەر ئەوە خراپترین شتبێت کە رووەدات، چیەبێت؟ لە کردنی ئەوەدا کاتێکی خۆشمان ئەبێت،و فێری گرنگی روبەرووی مەترسیەکان، مەترسییە رژدەکانی کردین.
دواتر لە سەرەتای ٢٠٠٧ دا، شتێکی زۆر خۆش روویدا. خەڵیکی لەکەنەدا و ئەمریکا و بەریتانیاوە ئیمایڵ و تێلیان ئەکردوو ئەیان وت، سەلام، هیچ شتێ نیە بۆ شێرپەنجەی پرۆستات. ئەم کەمپینە بهێنن بۆ ئەم وڵاتانەش. بۆیە بیرمان کردەوە. بۆ نا؟ یاڵا با بیکەین. بەم شێوەیە تێلم کرد بۆ بەرێوەبەری جێبەێکاری شێرپەنجەی کەنەدا، و پێم وت، 'ئەم چەمکە زۆر سەرنج ڕاکێشەم هەیە.' (پێکەنین) ئەمە ڕێکخراوەکەتان ئەگۆڕێت. نامەوێت ئەوەت ئێستا پێت بڵێم، بەڵام ئەتانی بمبینی ئەگەر ئەو هەموو رێگایە ببڕم بۆتۆرۆنتۆ؟ بەم شێوەیە گەشتم کر بۆ ئێرە و لە فرۆنت ستریت ئیست یەکترمان بینی و لە ژووری کۆبونەوە دانیشتین، و وتم،' باشە، ئەوە تێروانینی منە لەسەر بەدەسهێنسنی پیاوان بۆ هێشتنەوەی سمێڵ لە کەنەدا بۆ بەرزکردنەوەی وشیاری و پارە دان بە ڕێکخراوەکەتان.' تەماشای کردم و پێکەنی و وتی ' ئادەم،بەراستی لەبیرۆیەکی نوێ دەچێت، بەڵام ئێمە ڕێکخراوێکی زۆر پارێزگارین.' 'پێکەنین' ئەمەم بیستووە پێشتر. ئەزانم چۆن دەبێت. بەڵام ئەو وتی، ' ئێمە لەگەڵت هاوکار ئەبین بەڵام پارەی تێدا دانانێن. پێویستە تۆ ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ هێنانی ئەم کەمپینە بۆ ئێرە و بیخەیتە کار.'
بۆیە ئەوەی ئێمە کردمان ئەوەبوو، هەندێک پارەمان برد لەو پارەیەی کە لە ئوسترالیا کۆمان کردبووەوە بۆ ئەو کەمپینەی ئەم وڵاتە و ئەمریکا و بەریتانیا، و ئەوەمان کرد چونکە ئەمانزانی.، ئەگەر ئەمە سەرکەوتوو بوو ئەتوانین پارەی زیاتر لە هەموو بەشەکان کۆبکەینەوە لە چاو ئەوەی کردمان لە ئوسترالیا، وە ئەو پارەیە یارمەتیمان ئەدا بۆ توێژینەوە ، و ئەو توێژینەویە چارەسرمان بۆ ئەدۆزێتەوە ئێمە دەربارەی دۆزینەوەی چارەسەری ئوسترلیانە هەوڵنادەین یان چارەسەری کەنەدی، ئەمانەوێت چارەسەرەکە بدۆزینەوە.
بۆیە لە ٢٠٠٧ دا کەمپینەکەمان هێنایە ئێرە، وە ئەوە قۆناغەکەی رێکخست بۆ کەمپینەکە. ئەەوندە سەرکەوتوو نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد. ئێمە زۆر بەحەماسەت بووین سەبارەت بە سەرکەوتنەکەما لە ئوسترالیا و نیوزلەندا لەو قۆناغەدا. بۆیە ئەوبەڕاستی ساڵە فێری گرنگی خۆڕاگریی کردین وە بەراستی لە بازاری ناوخۆ تێگەیشتین کە پێش ئەوەی زۆر بروات بەخۆت هەبێت ، ئەبێت ئامانجە بەرزەکان ڕێک بخەیت.
بەڵام ئەوەی دڵخۆشم ئەکا کە بیڵێم ئەوەیە. لە ساڵی ٢٠١٠ دا مۆڤەمبەر بووە بزوتنەوەیەکی راستەقینەی جیهانی. کەنەدا تەنها یارمەتیدەرێک بوو بۆ ئەو ئاستە لە ڕووی ژمارەی یەکەمی کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک لە جیهاندا. ساڵی پار ٤٥٠٠٠٠ ئەنداممان هەبوو لە سەرانسەری جیهاندا وە پێکەوە ٧٧ملیۆن دۆلارمان کۆکردەوە. (چەپڵەلێدان) وە ئەوە وا لە مۆڤەمبەر ئەکات کە ئێستا گەورەترین کۆمەکی کەری توێژینەوەی شێرپەنجەی پرۆستات بێت و پشتیوانی ئەو پڕۆگرامانە بکات لە جیهاندا. وە ئەوە بەدەست هێنانێکی سەرنجڕاکێشە کاتێک بیر لە هێشتنەوەی سمێڵەکانمان ئەکەینەوە. (پێکەنین)
وە ئەوەی تایبەت بێت بە ئێمە، خێرخوازیمان پێناسە کردووەتەوە. شریتی چاپەکانمان شریتێکی توکاوییە. (پێکەنین) باڵیۆزەکانمان لە خوشک و برایانی ئەندام پێکهاتوون، وە پێم وایە ئەوەش زۆر کاریگەر بووە بۆ سەرکەوتنەکەمان بڕیار و کەمپینەکانمان خسوتوەتە دەستی ئەو خەڵکانەوە. ئەهێڵین لە ئامێزی بگرن و بە ڕیگەی خۆیان تەعبیری لێبکەن.
من ئێستا لە لۆس ئانجلوس ئەژیم، چونکە دامەزراوەی شێرپەنجەی پرۆستات لە ئەمریکا بنکەی لەوێیە، وە هەمیشە لەوێ میدیاکاران پرسیارم لێ ئەکەن، چونکە زۆر ناوبانگی دەرکردووە، ' باڵوێزە بەناوبانگەکانتان کێن؟ وە منیش پێیان ئەڵێم، 'ساڵی پار تەواو بەختەوەر بووین بە هەبوونی ٤٥٠٠٠٠ بااڵوێزی بە ناوبانگ' وە بەردەوام ئەبن،' چی؟ مەبەستت چیە؟ وە ئەوە وەکو ئەوە وایە کە هەموو تاکێک، هەر برایەک و خوشکێک کە بەشداری ئەکات لە مۆڤەمبەر باڵێۆزێکی بەناوبانگی ئێمەیە، وە ئەوە زۆرر زۆر گرنگ و بنچینەییە بۆ سەرکەوتنەکانمان
ئێستا ئەوەی ئەمەوێ لەگەڵتاندا باسی بکەم یەکێک لە ساتە زۆر خەماوییەکانە کەساڵی پار لێرە لە تۆرۆنتۆ ڕوویدا ، لە کۆتایی کەمپینەکەدا. من لە دەرەوەی تیمەکە بووم. کۆتای مۆڤەمبەر بوو. کەمپینێکی زۆر مەزنمان هەبوو، با ڕاستگۆبم، ئەو شەوە بیرەی باشمان خواردەوە، بەڵام من وتم، ' ئەزانن چی، پێم وایەی یەک کەمێک بیرەمان پێماوە.' (پێکەنین) بۆیە خۆمان هەڵدایە ناو تەکسیەکەوە، و ئەمە سایەق تەکسی خۆمانە، و لەخانەی دواوە دانیشتبووم،وە سایەقەکە سوڕایەوە و وتی،' بۆ کوێ ئەڕۆن؟' و من وتم، ' بوەستن، ئەوە سمێڵێکی سەرنجڕاکێشە.' (پێکەنین) وە ئەو وتی، ' ئەوە بۆ مۆڤەمبەرە.' وتم' منیش' و ' چیرۆکی مۆڤەمبەری خۆتم بۆبگێرەوە.' وە بەردەوامبوو و وتی،' گوێبگرە،ئەزانم مۆڤەمبەر بۆ تەندروستی پیاوانە، ئەزانم ئەوە دەربارەی شێرپەنجەی پرۆستاتە، بەڵام ئەمە بۆ شێرپەنجەی مەمکە.' وە وتم،' باشە، ئەوە نایابە' و ئەو بەردەوام بوو،' ساڵی پار، دایک بە شێرپەنجەی مەمک مرد لە سریلانکا، چونکە نەمانتوانی چارەسەری گونجاوی بۆبکەین،' و وتی ، ' ئەم سمێڵە ڕێزلێنانە بۆ دایکم.' هەممومان لە دواوەی تەکسیەکە حەپەسابووین، وە پێم نەوت کە کێم ، چونکە پێم وانەبوو گونجاوبێت، وە تەنها تەوقەم لەگەڵ کرد و وتم، ' زۆر سوپاس. دایکت شانازیت پێوەدەات،' وە لەو ساتەوە هەستم کرد کە مۆڤەمبەر زۆر لە سمێڵێک زیاترە، کە نوکتەیەکە. ئەوە دەربارەی هەر کەسێکە کە دێتە سەر ئەم مەنەسە، لە ئامێزی ئەگرێت بە ڕێگای خۆی، وە زۆر گرنگ بێت لە ژیانی خۆیاندا.
بۆ ئێمە ئێستا لە مۆڤەمبەر، بەراستی تەرکیز ئەخەینە سەر سێ پرۆگرام، و هەبوونی کاریگەری ڕاستەقینە: وشیاری و پەروەردەکردن، پرۆگرامی پاڵپشتیکردنی رزگارکردن، و تویژینەوە. ئێستا بە شێوەیەکی سروشتی هەمیشە تەرکیز ەخەینە سەر چۆن بڕێکی زۆر کۆدەکەینەوە، چونکە داهاتێکی بەردەستە، بەڵام بەلای منەوە وشیاری و پەروەردە زۆر گرنگترە لەو بڕەی کۆمەکەی کە کۆیدەکەینەوە، چونکە ئەزانم کە ئەوە ژیان دۆگۆڕێ و گیانەکان رزگاردەکات ئەمڕۆ، وە لەوانەیە ئەوە باباشترین شێوە نمونەمان خرابێتە بەردەست لەلایەن گەنجێکەوە کە چاوم پێکەوت لە ساوز لە تەنیشت ساوزوێست لە ئەوستن لە تەکساس لە سەرەتای ساڵدا. هات بۆلام و پێی وتم، ' سوپاس بۆ وەگەڕخستنی مۆڤەمبەر.' وە منیش وتم، ' سوپاس بۆ پەیوەندی کردن بە مۆڤەمبەرەوە.' وە تەماشام کرد و وەک ئەوە وابوو کە بڵێم، ' من زۆر دڵنیام کە تۆ ناتوانی سمێڵ بهێڵیتەوە.' (پێکەنین) وو وتم، ' چیرۆکی مۆڤەمبەری تۆ چیە؟' وە وتی، 'خراپترین سمێڵم هێشتەوە کە هەرگیز هێشتبێتمەوە.' (پێەنین) ' بەڵام ڕۆیشتمەوە بۆ خواردنی نانی ئێوارەی سوپاسگوزاری، و زۆر بەخێرایی گفتوگۆکە لەدەوری مێزەکە گۆڕا بۆ ئەوەی کە دەنگوباس چیە.' (پێکەنین) و قسەمان کرد -- قسەم بۆکردن دەربارەی مۆڤەمبەر، وە دواترە دوای ئەوە، باوکم هاتە سەرەوە بۆلام، لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا بۆ یەکەم جار، گفتگۆم لەگەڵ باوکم کرد دانە بە دانە دەربارەی تەندروستی پیاوان. گفتوگۆم کرد لەگەڵ باوکمدا دەبارەی شێرپەنجەی پرۆستات، وە زانیم کە باپیرم شێرپەنجەی پرۆستاتی هەبوو وە توانیم لەگەڵ باسی ئەوەبکەین کە باپیرم دوو جار ئەو نەخۆشیەی گرتتبوو و هەستی پێنەکردبوو، وە پشکنینی بۆ نەکردبوو.' بۆیە ئێستا ئەو پسکنین ئەکات بۆ شێرپەنجەی پرۆستات
بۆیە ئەو گفتوگۆیانە، وابەستەم ئەکات بەم پرۆگرامەوە، و لەهەر تەمەنێکدا بێت زۆر گرنگە وە بەڕای من ئەوە زۆر گرنگترە لەچاو ئە کۆمەکەی کۆی دەکەینەوە.
ئێستا بۆ ئەو پارەیەی کۆی دەکەینەوە توێژینەوە دەکەین، وە چۆن پێنەسەی توێژینەوەکان دەکەینەوە. ئێمە ئێستا بە پارە کۆمەکی دامەزراوەکانی شێرپەنجەی پرۆستات دەکەین لە ١٣ وڵات. ئێمە بەڕاستی کۆمەکی سەدان و هەزاران پەیمانگای و توێژەرەوەکان دەکەین لە سەرانسەری جیهاندا، وە کاتێک تەماشای ئەمە مان کرد لەم دواییەدا، بۆمان دەرکەوت کە کەم وکورتی راستەقینە هەیە لە پێکەوە کارکردن تەنانەت لە پەیمانگاکانیشدا، بەتەنیا و نەتوەییانە، بەتەنیا و گەردونیانە، وە ئەمەش بی هاوتا نیە بۆ شێرپەنجەی پرۆستات. ئەمە توێژینەوەی شێرپەنجەیە لە هەموو جیهاندا. وە وتمان، باشە، ئێمە پێناسەی خێرخوازیمان کردۆتەوە. پێویستە پێناسەی ئەو ڕێگایانەش بکەینەوە کە کار دەکەن. چۆن ئەوە بکەین؟ بۆیە ئەوەی کردمان ئەوەبوو، پلانێکی جیهانی کارکردنمان دانا، و لە %١٠ ئەو پارەیەی کە ئێستا لەهەر وڵاتێک کۆی دەکەینەوە هەڵدەگرین و دەیخەینە کۆمەکی جیهانیەوە وە ئێمە باشترین مێشکی شێرپنجەی پرۆستاتمان هەیە لە جیهاندا کە چاودێری ئەو پارەیە دەکات وە هەموو ساڵێک کۆدەبنەوە و ژمارەی ئەولەویەتە بنچینەیەکان دەناسێنن وە ساڵی پار ئەوە تاقیکردنەوەیەکی باشتر بوو. بۆیە ئەوەیان وەک و ئەولەویەت ناساند و دواتر ئەوان ٣٠٠ توێژەرەوەیان هەیە و رازیان کردوون لەو شوێنانەی هەموو جیهاندا کە لەو بابەتە دەکۆڵنەوە، بەتایبەتی هەمان بابەت. بەم شێوەیە ئێمە کۆمەکیان دەکەین بە بڕێکی نزیکەی پێنج یا شەش ملیۆن دۆلار بۆ ئەوەی کاریان لەگەڵ بکەین و کۆیان بکەینەوە پێکەوە، وە ئەوە شتێکی بێ هاوتایە لە جیهانی شێرپەنجەدا، وە ئێمە ئەزانین لەڕێگەی کارکردن لەگەڵیان داهاتەکان زیاد دەکات وە ئەمە ئەوەیە کە چۆن پێناسەی جیهانی توێژینەوە دەکەینەوە.
کەواتە، ئەوەی من ئەیزانم دەربارەی گەشتەکەی مۆڤەمبەرم ئەوەیە، لەگەڵ بیرۆکەیەکی بەڕاستی داهێنەرانەدا، لەگەڵ سۆزدا، لەگەڵ بەردەوامبوندا،وەئارامییەکی زۆر جوار هاوڕێ، چوار سمێڵ، ئەتوانن ئیلهام ببەخشن بە ژورێکی پڕ لە خەڵک، وە ئەو ژوورەی کە پڕە لە خەڵک ئەتوانن بڕۆن و ئیلهام ببەخشن بە شارێک، وە ئەو شارەش مۆلبۆرنە و ماڵی منە. وە ئەو شارە ئەتوانێت ئیلهام بە ولایەتێک ببەخشێ، وە ئەو ولایەتە ئەتوانێ ئیلهام بە نەتەوەیەک ببەخشێت و لە پشت ئەوەشەوە، تۆ ئەتوانی بزوتنەوەیەکی جیهانی دروست بکەیت کە تەندروستی روخساری پیاو دەگۆڕیت.
ناوم ئادەم گارۆنە و ئەمەش چیرۆکی منە. سوپاستان دەکەم. (چەپڵەلێدان)
You can share this video by copying this HTML to your clipboard and pasting into your blog or web page. This video will play with subtitles.
You either have JavaScript turned off or have an old version of the Adobe Flash Player. To view this rating widget you
need to get the latest Flash player.
If your browser allows only "trusted sites" to execute Javascript, you should add the "googleapis.com" domain to your whitelist to allow our Flash detection to work properly.
Got an idea, question, or debate inspired by this talk? Start a TED Conversation.
ئادەم گارۆن سمێڵی هەیە و بۆ مەبەستێکی باشیش هێشتوویەتیەوە. لە نۆڤەمبەردا گارۆن پلانێکی دانا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەئاگابونی خەڵک لەسەر تەندروستی پیاوان، بەوەی پیاوان هەموو مانگی نۆڤەمبەرێک سمێڵیان بهێڵنەوە. ئەمەش بە گرەوێک دەستی پێکرد لە باڕێکدا لەساڵی ٢٠٠٣. ئێستا بووەتە جووڵەیەکی جیهانی کەلە ساڵی ڕابردوودا ١٢٦ ملیۆن دۆلاری پێکهێناوە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات .
A co-founder of Movember, Adam Garone aims to change the face of men's health. Full bio »
Translated into Kurdish by Hiwa Foundation
Reviewed by Hanasa-Hiwa foundation
Comments? Please email the translators above.
06:40 Posted: May 2011
Views 554,366 | Comments 122
11:13 Posted: Dec 2010
Views 923,274 | Comments 779
04:27 Posted: Oct 2009
Views 345,392 | Comments 127
Just follow the guidelines outlined under our Creative Commons license.
This comment will be attributed to . Not ? Sign Out.