Return to the talk Return to talk

Transcript

Select language

Translated by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II

0:11 لە ساڵی ١٩٩٢، ئیشم بۆ کۆمپانیایەك دەکرد ناوی (ئنتێرڤاڵ ڕیسێرچ) بوو کە لەو کاتەدا دامەزرێندرا بوو لە لایەن (دەیڤت لیدڵ) و (پاوڵ ئالین)ەوە مەبەستەکەی قازانج کردن بوو لەو مادانەی کە لە لێکۆڵینەوەکانی دۆڵی سلیکۆن دەدۆزرانەوە

0:25 دەیڤدم بینی بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەم کە من پێویستە چی بکەم لە کۆمپانیاکەیدا لە ڕاستیدا من تازە بە تازە لە پڕۆژەیەکی شکست خواردووی بازرگانی یەوە هاتبووم داواکاری ئەوەم کرد کە بمە ئەندامی دەستەی ووتە بێژان هەروەها نوسینی کتێبیش دوای ٢٠ ساڵ یان زیاتر لە پیشەسازی یاری کۆمپیتەر بیرۆکەی وامان هەبوو کە خەڵکی تەنانەت بڕوای نەدەکرد کە شتەکانمان بفرۆشرێت

0:44 من و دەیڤد بۆمان دەرکەوت کە پرسیارێکی هاوبەشمان هەیە کە بەڕاستی ئەو وەڵامەمان دەوێت کە دەڵێت ''بۆ چی هیچ کەسێک هیچ یارییەکی کۆمپیتەری دروست نەکردووە بۆ کچانی بچووك؟'' بۆچی وایە؟ ئەمە تەنها پیلانە دژی ڕەگەز ئەو خەڵکانە ئەوەندە وریا نین لەسەر ئەو مێزە شەش بلیۆن دۆلاری لێ یە ئەگەر بۆیان دەربکەوێت ئەم یارییانە چۆن درووست دەکرێت لەوانەیە ئەو پارەیە بەکار بهێنن

1:09 کەواتە، ڕێکەوتنەکە لێرەدا چییە؟ هەر وەک چۆن بیرمان لە ئامانجەکانمان کردۆتەوە پێویستە ئەوە بڵێم ئەم (ئینتێرڤاڵ)ە دامەزراوەیەکی مرۆڤایەتییە بە بیرۆکەیەکی کلاسیکی دەتوانین بەم شێوەیە پێناسەی مرۆڤایەتی بکەین کە بریتی یە لە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ تێکەڵ کردنی ئەزموونی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ناوەڕۆکی چەندین بابەتی گرنگدا کە گرنگترین ئامانجی بریتیە لە خۆشویستن و ڕێز گرتن لە خەڵکی بیرۆکەی سەرەکی مرۆڤایەتی بریتییە لە باشکردنی چۆنیەتی ژیان ئێمە دەتوانین شتی باش بکەین کارێک کە شایەنی ئەوەبێت کە بیکەین لەبەر ئەوەی ئەکارەنە باشن ئەگەر بە ئەنجام بگەیەنرێن وە ئەزمونیی تەواویش هەیە کە یارمەتیمان دەدات بزانین چۆن ئەم کارانە بکەین

1:49 کەواتە، بە پێچەوانەی بیرو و باوەڕی خەڵکی یەوە، نرخی یارییەکان لەگەڵ ئەو ئەزمونەی لێوەی پەیدا دەکەن هێندەیان جیاوازی نی یە ! وە لێکۆڵینەوەکانی (ئینتێرڤاڵ) جۆرێکن لە نموونەی زیندوو کە چۆن دەبێت ئەوە ڕاست بێت کەواتە من و دەیڤد بڕیارمان دا کە ئەوە بدۆزینەوە، لە ڕێگەی ئەو باشترین لێکوڵینەوانەی کە دەتوانین وە دەستیان بخەین دەتوانین چی بکەین تاکو سەرەنجی کچانی منداڵ ڕابکێشین کە دەستەکانی بخاتە سەر کۆمپیتەرێك، تاکو قۆناغی سادەو ساکاری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا تێبپەڕێنن کە کوڕەکانیش هەمان ئەو ئەزمونەیان هەیە بەهۆی یارییە ئەلکترۆنییەکانەوە

2:16 دوو ساڵ و نیومان بەسەر برد لە پێناو توێژینەوەیەکدا؛ ساڵ و نیوێکی کەمان بەسەر برد لە بایەخ پێدان بە گەشە کردنی دواتریش کۆمپانیاکەمان دامەزراند. وە قۆناغەکانی گەڕانی پڕۆژەکە لە (ئینتێرڤاڵ)، پەیمانمان بەست لەگەڵ کۆمپانیایەکدا ناوی (چیسکین) بوو بۆتوێژینەوە وە ئەمانە (داڤیز ماستن) و (کریستۆفەر ئیرلەند) ڕای منیان لەسەر لێکۆڵینەوەکانی بازاڕ بەتەواوەتی گۆڕی وە دەبوایە چیم بکردایە فێریان کردم کە چۆن سەیری کەموو بیبینم وە ئەوان شتی باوەڕپێ نەکراو و شێتانە بە منداڵان ناڵێن ''هەموو ئەو شتانەی کە وات لێ دەکات، کامیان بە باشترین بزانیت؟ '' وەڵامێکی بێ مانات دەداتێ کە بۆ بەکارهێنان شیاوە.

2:54 کەواتە، چی بکەین بۆ یەکەم دوو ساڵ و نیو لە تەمەنی منداڵان چوار شتە: ئێمە گۆڤارێکی ئەدەبی فراوانمان بڵاو کردەوە لە بوارە پەیوەندی دارەکاندا وەك زانینی دەرونزانی هەست پێکردن، زانینی جۆری ڕەگەز، یاری بیردۆزی، کۆمەڵناسی، سەرەک مەترانزانی. سوپاس بۆ تۆ (فرانس دی واڵ)، لە هەر شوێنێکیت، خۆشمدەوێیت و وە هەموو شتێك دەبەخشم بۆ بینینت.

3:14 دوای ئەوەی ئەمەمان ئەنجام دا لەگەڵ تیمێکی گەورەی چاکدا هەر وەک بیرمان لێ کردبووەوە، ئەمانەی باسم کرد شتە دیارەکان بوون لە یاری کردنی کچان و کوڕاندا لەبەرئەوەی هەرچۆنێک بێت، ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە باسی دەکەین چوینە قۆناغی دووهەم لە ئیشەکەمان، مەبەستم ئەو کاتەیە کە چاوپێکەوتنێکمان لەگەڵ تازەپێگەشتویەکی شارەزادا کرد لە ئەکادیمی، هەندێك کەس٠٠٠٠ ئەو کەسانەی کە ئەو جۆرە بابەتە ئەدەبیانەیان دەنووسی کە پەیوەندیدار بوو بە کارەکانی ئێمەوە هەروەها تەرکیزمان کردە سەر ئەو کەسانەی کە هەموو ڕۆژێك لەگەڵ منداڵانن، وەک سەرپەرشتیاری یاریگای منداڵان. قسەمان لەگەڵ کردن، جەند گریمانەیەکیان بۆ پشتڕاست کردینەوە و هەرەها وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگیان داینەوە دەربارەی جیاوازی رەگەز و یاری

3:45 پاشان چوینە سەر ئەو کارەی کە من بە کڕۆکی پڕۆژەکەمانم دەزانی چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ١،١٠٠ منداڵدا کرد، کوڕ و کچ، لە تەمەنی ٧ بۆ ١٢ ساڵی، لە سەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تایبەتی دۆڵی سلیکۆن، بۆستۆن، ئۆستن لەبەر ئەوەی دەمانزانی کە ئەو خێزانە بچوکانەی ئەوێ ملیۆنەها کۆمپیوتەریان هەیە ئەوانیش ئامادە نین لەسەر یەک بەرنامە بەردەوام بن

4:05 لە کۆتایی ئەو گفتوگۆ بایەخدارانەدا کە کردمانن لەگەڵ منداڵان و هاوڕێ باشەکانیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا دوای دوو ساڵ، هەندێک زانیاری زیاترمان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ١٠،٠٠٠ منداڵی ترەوە دەست کەوت کە بوونە کۆمەڵە زانیارییەک، کە پێشتریش ئێمە هەر بە کلیلی لێکۆڵینەوەکانی خۆمانمان دەزانی وە ساڵێکی ترمان بەسەر برد لە بەرجەستە کردنی ئەو بیرۆکانەدا بۆ دیزاینکردنی بەرهەمە کۆمپیوتەرییەکان کردماننە هەرجۆرە بەرهەمێک کە بشێن بۆ کچانی بچوك لە ٨ بۆ ١٢ ساڵ ئەو کاتەشمان بۆ دیزاین کردنی نمونەی بەرنامە کۆمپیوتەرییەکان بەکار هێنا لەگەڵ کچی بچوکدا تاقیمان کردنەوە لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٦ کۆمپانیای (پێرپڵ موون)مان دامەزراند کە بە بەشێك دادەنرێت لە کۆمپانیای (ئنتێرڤاڵ) بۆ لێکۆڵینەوە سەرۆکی بەرهەمهێنەری لێکۆڵینەوەی (ئینتێرڤاڵ)، ڤەڵکان نۆرسوێست بوو کە شەریك بوون لە ڕێکخراو و پڕۆژە و کۆمپانیای (ئەلێن)

4:54 لە ٢ ی ئەیلولدا ناونیشانێکی ئەلیکترۆنیمان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت کردەوە کە ئێستا ٢٥ میلیۆن لاپەڕەی ئەلکترۆنی هەیە، وە ٤٢٠٠٠ بەکارهێنەری کچی بچوکی هەیە. تێکڕای کردنەوەی ئەم سایتە لە ڕۆژ و نیوێکدا، بریتی یە لە یەک بینین بۆ هەر ٣٥ خولەکێک وە هەر میوانێك سەیری ٥٠ پەیج دەکات کەواتە ئێمە وا هەست دەکەین کە بەرنامەیەکی ئەلکترۆنی باشمان داناوە بۆ کچان

5:19 دوو ناونیشانمان دەست کەوت لە تشرینی یەکەم ''خوێندنگەی نوێی ڕۆکێت'' یەکەمین زنجیرەی بەرهەم هێنرا.. کە دەربارەی دەست پێکردنی یەکەم ڕۆژی خوێندنگەی کارەکتەرێک بوو کە لە قۆناغی هەشتەم بوو، لە شوێنێکی نوێ شتێک هەڵواسرابوو کە ڕێگەی بە کچان دەدا یاری لەگەڵ ئەو پرسیارە بکەن کە دەڵێت: ''کە گەورەبووم چۆن دەبم؟'' ''وەك چی ئەبێت کاتێك من لە ناوەندی بم یان لە دوا ناوەندی؟'' ''هاوڕێکانم کێ دەبن؟'' بۆ هەست کردن بە خۆشەویستی لەناو ئاڵۆزییەکانی کۆمەڵگادا وە هەروەها چیرۆکی زرنگی کە وا لە زۆربەیان دەکات هەڵسوکەوت بە باشی بکەن ئەمانە بەنرخی خۆیان دەسەلمێنن و نیشانمان دەدات کە ئێمە هەڵبزاردنی زۆرمان لەبەردەمدایە لە ژیانماندا و هەروەها ڕیگەی زۆریشمان لەبەردەستدایە کە خۆمانی پیادا بەڕێوە بەرین

5:56 ناونیشانەکەی تر کە پێی گەیشتووین ناوی ''ڕێگایەکی نهێنی لە دارستاندا'' کە ئێستا بە باشترین یاری خەیاڵگەری ناودەبرێت بۆ بەرەو باشتر کردنی ژیانی ناوەوەی کچان ئەم دوو ناونیشانەبوونە دوو لە ٥٠ باشترین یارییە دڵخۆشکارەکان لە یارییە کۆمپیوتەرییەکاندا ناونیشانە دڵخۆشکارەکان لە ئامێرە کۆمپیوتەرییەکاندا لە کانونی یەکەمدا، لەگەڵ ئامادەبونی یاریزانی تۆپی پێ (جۆن مادن) کە ترساندمی تا ڕادەی مردن کەواتە، ئێمە ڕاستین، وە کاریگەریمان کردۆتە سەر سەدان هەزار کچی بچوک دەتونین بڵێین کە کاریگەریمان لەسەر نیو ملیۆن کەس هەبووە جگە لە کردنەوەی بەشی فرۆشتن و درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەم بەشەی پێرپڵ موون لە سەدا نەوەد و شەش لەمانە پۆسێتیڤ بوون؛ لەسەدا چواری لە جۆرەکانی ترن ئەمەوێت لەبارەی ئەوانی ترەوە قسە بکەم، لەبەر ئەوەی ئەم پڕۆژە ژیرانەیە، بەڕێگەیەك کە بەلای منەوە زۆر سەرەنج ڕاکێشە

6:41 دوو ڕەخنەی نێگەتیڤمان لێ گیراوە یەکێک لە ڕەخنە گرەکان کوڕێکە کا یری کۆمپیوتەر دەکات بە بڕوای خۆی ئەزانێت کە یارییەکان پێویستە چۆن بن، ناشیەوێت بەرهەمەکانمان بۆ کچە منداڵەکان بێت. ڕەخنەگرەکەی تریش بە تەواوی لایەنگری ئافرەتان بوو کە بڕوای وایە دەزانێت کە پێویستە کچی بچوك چۆن بێت. زۆر پێکەنیناوییە کە ئەم خەڵکە سەیر و سەمەرە و خەواڵووانە شتێکی هاوبەشییان هەیە: گوێ لە کچانی بچوك ناگرن. گرنگی بە منداڵان نادەن وە بە دڵنییاییەوە هیچ خۆشەویستییەکیان بۆ دەرنابڕن. حەز ئەکەم تۆزێك لە دەنگی کچی بچوکتان بۆ لێبەم لە ماوەی دوو ساڵ و نیو لەو توێژینەوەیەی کە کردومانە لە ڕاستیدا، هەندێك لە دەنگەکان زۆر نوێن. ئەم دەنگانە وێنەشیان لەگەڵدایە ئەو وێنانەی کە هی ژیانی خۆیانە هی ئەو شتانەی گوێیان داوەتێ و بەنرخ بوون بەلایانەوە. ئەمە ڕەسمی ئە کچەیە کە خۆی هەرگیز نەیبینیوە، بەڵام یاویانە بە ئێمە ئەم شتانە کە نیشان دەدرێت دەربارەی نازانن یان گوێیان پێ نەداوە ئەمە جۆرێکە لە توێژینەوە کە بە بڕوای من باشتر وایە ئەو کەسانەی کە ئەیانەوێت کار لە مرۆڤایەتییا بکەن سوودی لێ وەربگرن

7:46 کچی ١: بەڵێ، دەورەکەم هەمیشە کوڕانییە. کچ زیاتر ئەبێت بە کوڕ.

7:50 کچی ٢: ئەه، بەڵێ

7:52 كچی ١: ئێمە واین.. لە سەرەتای هەموو یارییەکدا، ئەمە دەکەین: هەر یەکەمان پارچەیە وەرەقەمان دەداتێ؛ ناو و تەمەنی خۆمانی لەسەر دەنوسین وە ئێمە دەوڵەمەندین، زۆر دەوڵەمەندین، دەوڵەمەند نین، فەقیرین، ناوەندین، ساماندارین هاوڕێکانیان،سەگەکانیان، ئاژەڵەکانیان..چیتر..خوشکەکانیان، براکانیان، هەموو ئەمانە.

8:11 کچی ٢: تەلاق درا .. دایکی تەلاقدرا، لەوانەیە.

8:15 کچی ٣: من وا خۆم نیشان دەدەم (ڕوون نییە)

8:18 کچی ٤: ڕۆژنامەی قوتابخانەمان بە کۆمپیتەر دروست کردووە.

8:20 کچی ٥:هەروەها بۆ یاری کچان هەمیشە دیمەنی جوان هەیە لەگەڵ هەور و گوڵەکان. کچی ٦: هەروەك، ئەگەر تۆ کچێك بویتایە وە بە ڕاستی سەرەڕۆ بویتایە وە کوڕانیش بویتایە وا هەست دەکەیت کە یاری کچان جۆرێکی ترسنۆکانەیە

8:35 کچی ٧: من پێشبڕکێ دەکەم، من یاری تۆپی پێ دەکەم، باسکە دەکەم، وە حەز دەکەم زۆر شت بکەم. هەندێکات وا هەست دەکەم کە ناتوانم خۆشی لە خۆم ببینم هەتاوەکو گەشتێک نەکەم وەك دووشەممە یان هەر ڕۆژێک لە ڕۆژە پشووەکانی تر

8:54 کچی ٨: باشە، هەندێ کات زۆر شت ڕوودەدات لەبەرئەوەی من لە فێربونی مۆسیقا و تیمی مەلەم... پێویستە ئەم هەموو شتە جیاوازە بکەم، وە هەندێکات ئەمە پەرێشانکەرە کچی ٩: هاوڕێکەم جەستین بە شیوەیەک لە شێوەکان (کیلی) هاوڕیمیان لێ سەندووم، ئێستا ئەمانە لای من مانا دەبەخشن

9:15 کچی ١٠: باشە، هەندێ کات بێزارم ئەکات کاتێك براکان و خوشکەکانم یان برا یان خوشك،کاتێک لاسایی تۆ دەکەنەوە و ئەو بیرۆکەیەی کە تۆ یەکەمجار هەتبووە بیرۆکەکەت دەبەن و خۆیان جێبەچێی دەکەن بۆ خۆیان

9:29 کچی ١١: لەبەرئەوەی خوشکە گەورەکەم، هەموو شتێك وەردەگرێت وە، کاتێك داوام لە دایکم دەکرد بۆ شتێك، هەموو کات دەیگوت،''نەخێر'' ..هەمووکات بەڵام هەموو شتێکی دەدا بە خوشکەکەم

9:38 برندا لورا: من ئەمەوێت شتێکی خێراتان نیشان بدەم، تەنها دەقەیەك بۆ '' بڕیارە هەڵخەڵەتێنەرەکەی ڕۆکێت'' کە دوو ڕۆژ لەمەو پێش خەڵاتەکەی بەدەست هێنابوو با هیوا بخوازین بەڕاستی جێگیر بێت ئەمە دووەم ڕۆژە لە ژیانی (ڕۆکێت) هۆکاری ئەوەی کە من ئەمەتان نیشان دەدەم ئەوەیە کە هیوا دەخوازم ئەم دیمەنانەی دەیبینن یەکەمجارتان نەبێت و پێشتر پێی ئاشنا بوبێتن دەنگەکانیش ئاشنا بن، ئێستا گوێتان لە دەنگی جەند کچێک دەبێت وە دەتوانن ببینن کە چۆن هەوڵ دەدەین بۆ دروست کردنی پەیوەندییەک لە نێوان ئەو شتانەی کە بەلای ئەوانەوە گرنگە لەو یارییەی کە ئێمە دروستمان کردووە.

10:08 میکۆ: هێی ڕۆکێت! وەرە ئێرە

10:10 رۆکێت: چۆنی میکۆ! چی ڕودەدات؟

10:12 میکۆ: بیستوتە دەربارەی ئاهەنگی هۆلۆوین کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا نیکیلییا دەیکات؟ داوای لێکردم کە دڵنیابم کە تۆ زانیوتە. نیکیلیا بانگێشتی (روبین)یشی کردووە، بەڵام...

10:20 ڕۆکێت: بەڵام چێ؟ نایەت؟

10:22 میکۆ: بڕوا ناکەم بێت مەبەستم، بیستومە تیپەکەی مۆسیقا لێدەدەن لە ئاهەنگێکی تر لە هەمان شەودا.

10:27 ڕۆکێت: بەڕاست؟ ئاهەنگی تری چی؟

10:31 کچ: ئاهەنگەکەی ماکس زۆر خۆش دەبێت، ویتنی. هەموو هاوڕێ نزیکەکانی بانگهێشت کردووە

10:37 بی ئێڵ: من بە نیازم کە بە خێرایی بگەمە خاڵی بڕیار دان لەبەرئەوەی من دەزانم کە کاتم زۆر نییە. دوای ئەو کارەساتە ناخۆشەی ڕویدا، ڕۆکێت دەیەوێت بزانێت کە هەستی چۆنە دەربارەی ڕوداوەکە.

10:46 ڕۆکێت: بەهەرحاڵ کێ یەت بۆ ئاهەنگەکە؟ ئەگەر بمەوێت دەتوانم بانگهێشتی بکەم بۆ ئاهەنگەکە هەر ڕۆژێک بێت گومانم هەیە من لیستی هاوڕێ باشەکانی ماکس دیاری دەکەم.

10:57 بی ئێڵ: باشە، کەواتە بەرەو لایەنێکی خراپی کاریگەر دەچین. ئەگەر ئێمە ئەو یارییە بکەین، کەواتە ئاوها دەبین ئەگەر لەهەر کاتێکدا لەکاتی یارییەکەدا ویستمان زیاتر فێر بین لەبارەی ئەکتەرەکانەوە، دەتوانین بڕۆین بۆ هۆڵە شاراوەکە بەخێرایی ڕوکەشەکەیتان نیشان دەدم دەتوانین، بۆ نمونە، بڕۆ دۆڵابەکەی میکۆ بدۆزەرەوە وە هەندێ زانیاری زۆر بهێنە دەربارەی ئەو ئۆو، هەڵە باسم کرد. بەڵام بیرۆکەی سەرەکی بەرهەمەکان تێگەیشتوون

11:21 ویستم ڕێگاکانتان نیشان بدەم، هەر وەک دیارە بێ زیانن کە پەیوەندیەکمان دروست کردووە لە نێوان ئەو شتانەی دەربارەی کچان زانیمانن لەگەڵ داواکارییەکانیان بۆ بەکارهێنانی یاری خۆش و کاریگەر وە بۆ یاری کردن لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ئەو ژیانەی کە خۆیان تیایدا دەژین دەمەوێت ئەوە بڵێم ، ئەوەی کە بەم هەموو هەوڵە بۆ کچانی دەکەین جۆرێکە لە پشگیریکردن، بۆ ئەوەی بە ژیری ببینرێن ژیریش هەڵبژاردنێکە کە لە ژیانیاندا دەتوانن هەڵی بژێرن ئێمە ئەوانمان خۆشدەوێت ئەوان دەبینین ئێمە هەوڵی ئەوە نادەین کە پێیان دەبێت لە داهاتوودا ببنە کێ. بەڵام ئێمە لە ڕاستیدا، زۆر دڵخۆشین بە کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆیان دەرکەوتووە کە ئەوان زۆر مەزنن

12:02 دەمەوێت بە نیشاندانی پارچە ڤیدیۆیەک کۆتای پێ بهێنم کە ڤێرژنی داهاتووی یاری زنجیرەکانی ڕۆکێت-ە کە گرافیک-کار و دیزاینەرەکانمان درووستیان کردووە کە وا هەستدەکەم ئەم بەرهەمەمان ئەو ٪٤ ڕەخنە گرە ڕەشبینانەش دڵخۆش دەکات ''ڕۆکێت ٢٨!''

12:56 ڕۆکێت: وەك ئەوە وایە کە هەستم لە خەو، دەزانیت؟

13:00 سوپاس