Return to the talk Return to talk

Transcript

Select language

0:11 کاتێ تەمەنم ٢٧ ساڵ بو کارێکی زۆر خوازراوم بەجێ هێشت کە لە بواری راوێژکاری کارگێڕی دا بو کارێکی ترم دەست پێکرد کە لەویش خوازراوترە: فێرکردن. چوم وانەی بیرکاری بە خوێندکاری پۆلی حەوت بڵێمەوە لە قوتابخانە گشتییەکانی نیویۆرک ستی. منیش وەکو هەمو مامۆستاکانی تر تاقیکردنەوە و تاقیکردنەوەی خێرام دەکردن ئەرکی ماڵەوەشم دەدانێ. کاتێ ئەنجامەکە گەڕایەوە، نمرەکانم حساب کرد

0:35 ئەوەی سەرسامی کردم ئەوە بو کە ئای کیو -هاوتای زیرەکی- تاکە هۆکاری جیاوازییەکە نەبو لە نێوان باشترین و خراپترین خوێندکارەکاندا هەندێ لەوانەی باشترین نمرەیان بەدەست هێنابو نمرەیەکی بەرزی ئای کیو یان نەبو هەندێ لە خوێندکارە هەرە زیرەکەکانیشم نمرەی باشیان بەدەست نەهێنابو

0:53 ئەمەش وای لێکردم بیر بکەمەوە ئەو شتانەی لە پێویستە لە بیرکاری پۆلی حەوتدا فێریان ببیت بە دڵنیاییەوە سەختن: رێژە، کەرتی دەیی، روبەری مەعین. بەڵام ئەم چەمکانە مەحاڵ نەبون و بە تەواوی بڕوام وا بو کە هەر یەک لە خوێندکارەکانم دەتوانن فێری بابەتەکە ببن ئەگەر بەشی پێویست کۆششیان بکردایە.

1:15 دوای چەند ساڵێکی کەمی تر وانە وتنەوە گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە ئەوەی بۆ فێرکردن پێویستمان پێیە ئەوەیە باشتر لە فێربونی خوێندکار تێ بگەین لە روی هاندانەوە، لە روی دەرونییەوە. لە بواری فێرکردندا ئەو تاکە شتەی کە بە باشترین شێوە دەزانین حسابی بکەین ئای کیوە، ئەی ئەگەر سەرکەوتن لە قوتابخانە و لە ژیاندا پشت ببەستێت بە شتی زیاتر وەک لە فێربونی خێرا و ئاسان؟

1:47 بۆیە پۆلم بەجێ هێشت چوم بۆ خوێندنی باڵا بۆ ئەوەی ببم بە دەرونناس دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر مناڵ و گەورە لە هەمو بارودۆخە سەختەکاندا و پرسیاری هەمو لێکۆڵینەوەکانم ئەمە بو: لێرە کێ سەرکەوتووە و بۆچی؟ من و تیمی لێکۆڵینەوەکەم چوین بۆ ئەکادیمیای سەربازیی وێست پۆینت. هەوڵمان دا پێشبینی بکەین کام فێرخواز لە راهێنانە سەربازییەکاندا دەمێنێتەوە و کێ واز دەهێنێت چوین بۆ ناشناڵ سپێڵینگ بی و هەوڵمان دا پێشبینی بکەین کام مناڵانە پێش دەکەون لە پێشبڕکێکەدا لێکۆڵینەوەمان لەسەر ئەو مامۆستا تازانە کرد کە لە گەڕەکە دژوارەکاندا کار دەکەن، پرسیمان کام مامۆستا لێرە لە وانە وتنەوە بەردەوام دەبێت و تا کۆتایی ساڵ بەجێی ناهێڵێت و لەناو ئەوانەدا، کێ کاراترینیانە لە بواری بەرزکردنەوەی فێربونی خوێندکارەکانی؟ بوین بە هاوبەشی کۆمپانیا ئەهلییەکان و پرسیمان کام یەک لەم کارمەندی فرۆشتنانە لە کارەکەی بەردەوام دەبێت؟ و کامیان زۆرترین داهات بەدەست دەهێنێت؟ لە هەمو ئەو بارودۆخە زۆر جیاوازانەدا تایبەتمەندییەک دەرکەوت وەکو دیاریکارێکی گرنگی سەرکەوتن. ئەمەش زیرەکی کۆمەڵایەتی نەبو روخساری جوان نەبو، تەندروستی جەستەیی نەبو و ئای کیوش نەبو بەڵکو کۆڵنەدان بو.

3:00 کۆڵنەدان خۆشەویستی و بەردەوامییە بۆ ئامانجە زۆر درێژخایەنەکان کۆڵنەدان هەبونی خۆڕاگرییە کۆڵنەدان خۆ بەستنەوەیە بە داهاتوتەوە، بە بەردەوامی نەک تەنیا بۆ یەک هەفتە و یەک مانگ بەڵکو بۆ ساڵانێکی زۆر، و هەوڵدانی جدی بۆ ئەوەی داهاتو بکەیت بە واقیع کۆڵنەدان ئەوەی ژیان وەکو ماراسۆن ببەیتە سەر نەک راکردنی خێرا

3:26 چەند ساڵێک لەمەوبەر، من لێکۆڵینەوەم لەسەر کۆڵنەدان کرد لە قوتابخانە گشتییەکانی شیکاگۆدا داوام لە هەزاران خوێندکاری قۆناغی یەکەمی دواناوەندی کردووە کە راپرسی کۆڵنەدان پڕ بکەنەوە و پاشان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک چاوەڕێم کردن بۆ ئەوەی بزانم کێ دەردەچێت دەرکەوت کە خوێندکارە کۆڵنەدەرەکان ئەگەری دەرچونیان زۆر زیاترە تەنانەت ئەوکاتەی کە لەگەڵ تایبەتمەندییە ژمێردراوەکانی تردا بەراوردم کردن شتی وەکو داهاتی خێزان نمرەی بەدەستهاتو لە تاقیکردنەوە ستانداردەکان تەنانەت ئەوەش کە خوێندکارەکان تا چەند هەست بە ئاسایش دەکەن لە قوتابخانەکانیاندا کەواتە ئەمە تەنیا وێست پۆینت یاخود ناشناڵ سپێڵینگ بی نیە کە تیایدا کۆڵنەدان گرنگە، بەڵکو لە قوتابخانەشدا بەتایبەتی بۆ ئەو مناڵانەی لەژێر مەترسی وازهێنانی قوتابخانەدان بەلای منەوە سەرسوڕهێنەرترین شت لەبارەی کۆڵنەدانەوە ئەوەیە کە زۆر کەمی لەسەر دەزانین زانست زۆر کەم دەزانێت لەسەر چۆنێتی دروستکردنی کۆڵنەدان. هەمو رۆژێک دایک و باوکان و مامۆستایان لێم دەپرسن "چۆن کۆڵنەدان لە مناڵاندا دروست بکەم؟ چۆن دەتوانم رەوشتێکی تۆکمەی کار فێری مناڵەکان بکەم؟ چۆن بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بە گەرموگوڕی بیانهێڵمەوە؟" وەڵامە راستگۆیانەکە ئەمەیە، نازانم -پێکەنین- ئەوەی دەزانم ئەوەیە کە بەهرە کۆڵنەدانت پێ نابەخشێت داتاکەمان زۆر بە رونی دەری دەخات کە خەڵکانێکی زۆر بەهرەدار هەن کە بە کورتییەکەی رەچاوی پابەندییەکانیان ناکەن لە راستیدا، لە داتاکەی ئێمەدا، کۆڵنەدان بە گشتی پەیوەندی نیە تەنانەت پەیوەندی پێچەوانەی هەیە بە ئاستی بەهرەوە.

4:51 تا ئێستا، باشترین بیرۆکە کە بیستبێتم لەبارەی دروستکردنی کۆڵنەدانەوە لە مناڵاندا شتێکە پێی دەڵێن "ئەقڵیەتی گەشەکردن" ئەمە بیرۆکەیەکە لە زانکۆی ستانفۆرد پەرەی پێ دراوە لە لایەن کارۆڵ دوێکەوە، و ئەو بڕوایەیە کە توانای فێربون توانایەکی نەگۆڕ نیە بەڵکو بەپێی هەوڵەکانت دەگۆڕێت د. دوێک دەریخستووە کاتێ مناڵان فێر دەبن کە مێشک چۆن دەگۆڕێت و چۆن گەشە دەکات لە بەرامبەر سەختییەکاندا، ئەگەری ئەوەیان زیاتر دەبێت کە لەدوای شکستهێنان هەر بەردەوام بن چونکە بڕوا ناکەن ئەو شکستە بارودۆخێکی هەمیشەیی بێت

5:27 کەواتە ئەقڵیەتی گەشە بیرۆکەیەکی مەزنە بۆ دروستکردنی کۆڵنەدان بەڵام ئێمە پێویستمان بە شتی زیاترە و لێرەدایە کە من کۆتایی بە تێبینییەکانم دەهێنم چونکە ئێمە لێرەداین. ئەمە ئەو کارەیە کە لەبەر دەمماندایە پێویستە ئێمە باشترین بیرۆکەکانمان و بەهێزترین گومانەکانمان بەکاربهێنین و پێویستە تاقییان بکەینەوە پێویستە بزانین ئایا سەرکەوتو بوین یان نا و دەبێت ئامادە بین شکست بهێنین، هەڵە بکەین و ئەمجارە بەو وانەیەوە کە فێری بوین دەست پێ بکەینەوە

5:54 بە دەربڕینێکی تر، پێویستە ئێمە کۆڵنەدەر بین لەوەدا کە مناڵەکانمان کۆڵنەدەرتر بکەین

6:01 سوپاس

6:02 -چەپڵە-