Return to the talk Return to talk

Transcript

Select language

Translated by Hiwa Foundation
Reviewed by Hiwa Foundation II

0:11 حەز باسي ئەکەم باوکمتان بۆ بکەم باوکم نەخۆشى ئەلزەهایمەرى هەیە دوانزە سالَ لەمەوپێش نیشانەکانى لێ دەرکەوت بە ڕەسمیش لە ساڵى 2005 نەخۆشییەکەى دەستنیشان کرا ئێستاش زۆر نەخۆشە. بۆ خواردن دەبيَ یارمەتى بدەین بۆ جل گۆڕین دەبيَ یارمەتى بدەن، بەڕاستى کات و شوێن نازانێت ئەمەش زۆر زۆر ناخۆشە زۆربەى ژیانم باوکم قارەمان و مامۆستام بووە ئەمە دە ساڵە من دەیبینم وردە وردە لەناودەچێت

0:42 باوکم تەنیا نیە، نزیکەى 35 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە جۆرێک خڵەفاون چاوەڕوان دەکرێت لە 2030دا ژمارەى توشبوان بەم نەخۆشیانە ببێتە دوو هێندە (واتە 70 ملیۆن) ئەمەش واتە خەڵکێکى زۆر ئێمە لە خڵەفان دەترسین. دەموچاوە شێواوەکان و دەستە لە رزۆکەکانى ئەو کەسانەى خڵەفاون زۆریى توشبوان بەم نەخۆشییە دەمانترسێنێت لەبەر ئەم ترسەش، حەزدەکەین یەکێک لەم دوو ڕێگەیە بگرینە بەر: یان ئینکارى نەخۆشییەکە دەکەین و دەڵێین (ئەوە من نیم، هیچ پەیوەندى بە منەوە نیە، هەرگیز من توشى ئەو نەخۆشییە نابم). یان بڕیار دەدەین کە خۆمان لە خڵەفان بپارێزین ئەوکاتە ئیتر هەرگیز توشى نابین چونکە هەموو ڕێگەیەکى دروست دەگرینەبەر و ئیتر نایەت بەلاماندا من بۆ ڕێگەى سيَیەم دەگەڕێم: من خۆم بۆ نەخۆشى ئەلزەهایمەر ئامادە دەکەم.

1:30 خۆپاراستن شتێکى چاکە، منیش ئەو شتانە دەکەم کە ڕيَ لە ئەلزەهایمەر دەگرن خواردنى دروست دەخۆم، ڕۆژانە وەرزش دەکەم، مێشکم بە چالاکى دەهێڵمەوە ئەمانە ئەو ڕێگایانەن کە لێکۆڵینەوەکان پێشنیارى دەکەن بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئەوەشیان دەرخستووە کە هیچ شتێک ناتوانێت (100%) بتپارێزێت ئەگەر ئەو دێوە تۆى بوێت، دەتگرێت باوکم وا تووش بوو باوکم مامۆستاى زانکۆ بوو، دوو زمانى دەزانى, هیوایەتى شه ترەنج و یارى وەرەق و نوسینى وتار دژى سەر وتار بوو. (پێکەنین) هەرچۆنێک بێت توشى ئەلزەهایمەر بوو ئەگەر دێوەکە تۆى بوێت، دەتگرێت بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسە من بم چونکە ئەلزەهایمەر زۆرتر نەخۆشییەکى بۆماوەییە بۆیە من خۆم بۆ توشبوون بە ئەلزەهایمەر ئامادە دەکەم

2:19 لەسەر بنەماى ئەو شتانەى بە خزمەتکردنى باوکم فێریان بووم ئەو لێکۆڵینەوانەى کە دەربارەى چۆنێتى ژیانى توشبوان بە خڵەفان کردومن، لە خۆ ئامادەکردنما بۆ ئەم نەخۆشییە تەرکیز دەکەمە سەر سيَ شت: ئەو شتانە دەگۆڕم کە بۆ خۆشى دەیانکەم، جەستەم بەهێزدەکەم و –ئەمەیان قورسەکەیە- هەولَ دەدەم ببمە کەسێکى باشتر. با بە هیوایەتەکان دەست پيَبکەین. کە دەخڵافێیت کەم کەم چێژ وەرگرتن بەلاتەوە قورس دەبێت ئیتر ناتوانیت لەگەلَ هاوڕيَ دێرینەکانتا بۆ ماوەیەکى درێژ خەریکى قسەکردن بیت چونکە نایانناسیتەوەو نازانیت ئەم کەسانە کێن. تەماشاکردنى تەلەفزیۆن سەرت لێ دەشێوێنێت و زۆرجار دەتترسێنێت و خوێندنەوەش دەبێتە شتێکى ئەستەم بۆت کاتێک کە خزمەتى کەسێکى توشبوو بە خڵەفان دەکەیت چەند شتێکت فێردەکەن فێرت دەکەن کە کۆمەڵێک چالاکى پيَبکەیت کە پێیان ئاشنایە و کردارى و کراوەیە چالاکییەکەى باوکم پڕکردنەوەى فۆڕم بوو مامۆستاى زانکۆ بوو لە زانکۆى ویلایەتەکە و دەیزانى فۆڕم و نوسراوەکان چۆنن لەسەر هەموو دێڕەکان ناو و ئیمزاى دەکرد و سەحى لە هەموو خانەکان دەدا و لەو شوێنانەدا کە واى دەزانى دەبيَ ژمارە دابنێت، ژمارەى دادەنا ئەمە واى لێ کردم بیربکەمەوە، ئەوانەى خزمەتى من دەکەن چیم لەگەڵدا دەکەن؟ من کچى باوکمم. دەنوسم، دەخوێنمەوە. زۆر بایەخ بە تەندروستى جیهانى دەدەم. ئایا بڵاوکراوەى ئەکادیمیم دەدەنيَ بۆ ئەوەى لە پەراوێزەکانیدا شقلى و پقلى بکەم? یان هێڵکارى و وێنەم دەدەنيَ بۆیەیان بکەم؟ بۆیە هەولَ دەدەم خۆم فێرى شتى کردارى بکەم هەمیشە حەزم لە وێنەکێشان بووە، بۆیە ئێستا زۆر خۆم بە وێنەکێشانەوە سەرقالَ دەکەم هەرچەندە لە وێنەشدا زۆر خراپم سەرقاڵى فێربوونى چەند ئۆریگامى یەکى سادەم. دەتوانم سندوقێکى چاک دروست بکەم ( ORIGAMI: دروستکردنی شتومەک بە نوشتاندنەوەی کاغەز) (پێکەنین) خۆشم فێرى چنین دەکەم، ئێستا دەتوانم شتێکى گرمۆڵە بچنم

4:03 بەڵام گرنگ نیە چەند باشم تیایدا، گرنگ ئەوەیە دەستەکانم تا چەند دەزانن بیکەن . چونکە تا بە شتى زۆرتر ئاشنا بم، دەستەکانم دەتوانن شتى زۆر ئەنجام بدەن بەمەش دەتوانم ئەوکاتەى کە ئیتر مێشکم لەکار کەوتووە، زۆرتر سەرقالَ و دڵخۆش بم دەڵێن ئەو کەسانەى کە سەرقاڵى کارێکن دڵخۆشترن، بەمەش ئەوانەى خزمەتیان دەکەن کارەکەیان ئاسانتر دەبێت، تەنانەت ئەم سەرقاڵییە ڕەنگە ببێتە هۆى درەنگ خستنى گەشەى نەخۆشییەکە ئەمانە هەمووى شتى باشن بۆ من من دەمەويَ تا ئەوپەڕى دڵخۆشى تا دەتوانم دڵخۆش بم زۆرکەس نازانن کە ئەلزەهایمەر نیشانەى جەستەیى و نیشانەى تواناى تێگەیشتنیشى هەیە. هاوسەنگیت لەدەست دەدەیت ماسولکەکانت دەلەرزن، ئەمەش وا لە نەخۆش دەکات کەمتر بجوڵێت لە هاتوچۆ دەترسن، لە جوڵە دەترسن بۆیە من ئەو چالاکییانە دەکەم کە هاوسەنگیم بەهێز دەکەن یۆگاو تاى چى دەکەم بۆ بەهێزکردنى هاوسەنگییەکەم، بەمەش ئەوکاتەى کە ئیتر هاوسەنگییەکەم لەدەست دەدەم هێشتا تواناى هاتوچۆم دەمێنێت ڕاهێنانى هەڵگرتنى قورسایش دەکەم بۆ ئەوەى ماسولکەکانم بەهێز بێت بەمەش ئەوکاتەى کە ئیتر خەریکە بپوکێنەوە تا ماوەیەکى زۆر دەتوانم هاتوچۆ بکەم

5:06 سيَیەم شتیش ئەوەیە کە دەمەويَ ببمە کەسێکى باشتر باوکم پێش ئەوەى توشى ئەلزەهایمەر بێت کەسێکى بە بەزەیى و خۆشەویست بوو، ئێستاش کەسێکى بە بەزەیى و خۆشەویستە بینیومە کە چۆن ژیرى لەدەست دەدات، تاقەتى سوعبەتى نەماوە، تواناى قسەکردنى لەدەست داوە بەڵام هەمیشە ئەوە دەبینم کە منی خۆش دەوێت، کوڕِەکانمی خۆش دەوێت براکەمی خۆش دەوێت، دایکم و خزمەتکارەکانیشی خۆش دەوێت ئەم خۆشەویستییەش وامان لێ دەکات حەز بکەین لە دەورى بین. تەنانەت ئێستاش تەنانەت ئەوکاتەش کە زۆر زەحمەتە لە دەورى بین کاتێک هەموو ئەو شتانە لادەدەیت کە لە جیهاندا فێرى بووە دەبینیت دڵى دەدرەوشێتەوە هەرگیز بە قەد باوکم بە بەزەیى نەبووم، هەرگیزیش وەک ئەو خۆشەویست نەبووم ئێستا پێویستە فێر بم وەک ئەوم لێ بێت دەبيَ دڵم ئەوەندە پاک بێت کە ئەگەر خڵەفان هەموو شتێکى لێ سەندەوە، لەناو نەچێت

5:53 نامەويَ توشى ئەلزەهایمەر ببم دەمەويَ تا (20) ساڵى داهاتوو چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەى توشى نەبم. بەڵام ئەگەر توشى ببم ئامادە دەبم سوپاس

6:05 (چەپڵە)